با کرێکارانی کارگەی ئاسن و پۆڵای ماس و نوێنەرەکانیان لەتەنهاییدا بەجێنەهێڵێن!

با کرێکارانی کارگەی ئاسن و پۆڵای ماس و نوێنەرەکانیان لەتەنهاییدا بەجێنەهێڵێن!
ڕاگەیاندنێک لەبڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە بۆ ڕای گشتی؛
دوای ئەوەی٤٠ کرێکاری بەشی ئینتاجیەی کارگەی ئاسن و پۆڵای ماس لەکۆبوونەوەیەکی گشتیدا، سێ کرێکاریان بەنوێنەرایەتی خۆیان هەڵبژارد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر خواستەکانیان ولەئەنجامدا ئەم نوێنەرانەی کرێکاران لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کارگەدا لە٢٦/٦/٢٠٢١دا کۆبونەوە وداوایانکرد کە موچەکانیان زیادبکرێت، بیمەی خانەنشینیان بۆ جێگیر بکرێت، کرێکارانێکیتر بۆبەشی ئینتاج زیاد بکرێت وچەند داوایەکیتریش.. بەلام بەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەو گفتوگۆی هەردوولا، حاجی عمر ئیسماعیل، خاونی کارگەکە بڕیاریدا ئەو سێ کرێکارەی کە بەنوێنەرایەتی کرێکاران کەلەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کارلە کارگەدا گفتوگۆیان کردوە، بگوازرێنەوە بۆ بەشی سکرابی کارگەکە، کەئەمەش بەمانای سزادنی نوێنەرانی کرێکاران و سەرکوتی هەرهەوڵیکی ئەوانە لەپێناو خواستە بەرهەقو ڕەواکانیاندا. بەلام لەبەرامبەر ئەم بڕیارەی خاون کارگەدا، ئەمرۆ٢٧/٦/٢٠٢١ گشت کرێکارانی ئەو بەشە ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە بڕیاری گواستنەوەی نوێنەرەکانیان لەبەشی ئیناج بۆ بەشی سکراب دەربڕی و دەستیان لەکار هەڵگرت و داوایانکرد کەبڕیارەکەی بەڕیوەبەرایەتی کارگە هەڵوەشێتەوە ونوێنەرەکانیان بگەڕێنەوە شوینی خۆیان .
بەدڵنیایەوە لەدۆخی قەیران گرتووی ئێستای کوردستان و ئەو هەمووگرانی و بێکاری و بێدەرەتانیەدا، کەیەخەی بەکرێکاران و خێزانەکانیان گرتووە، خواستەکانی کرێکارانی کارگەی ئاسن وپۆڵای ماس بۆ باشکردنی ژیانیان بەرهەقە وشیوازێکی خەباتکارانەی ڕاوەیەو قابیلی ئەوپەڕی پشتیوانیە. ئەو بڕیارەی کە حاجی عومەر ئێسماعیل لەدژی نوێنەرانی کرێکاران داویەتی، بڕیارێکی زاڵمانە وسزایەکی نایاساییەو تەنها بۆ سەرکوتکردنی کرێکارانو بێدەنگە کردنیانە.
ئەم ڕوداوانەی کە لەکارگەی ئاسنو پۆڵای ماسدا بەڕێوەدەچێت، لەکاتێکدایە کەیاسای کارێک لەکوردستاندا نییە، کەمافو ئازادیەکانی کرێکارانی بەڕەسمی ناسیبێ وسنورێکی بۆ دەستدرێژیەکانی خاوەنکارو کۆمپانیاکان دانابێت، کەچی لەولاشەوە وەزارەتی کارو دادگای کار وسەندیکا بەناو کرێکاریەکانی سەربە ئەحزابی دەسەڵاتدار، سەرەڕای ئاگادار بوونیان لەدۆخەکە، گوێیان لێخەواندووە وکاردانەوەیەک نیشان نادەن. بێگومان ئەمەش تەنها بەمانای ئەوەدێت کەئەم دامو دەزگایانە لەپشتی خاوەنکارو کۆمپانیاکان راوەستاون. بۆیە ئەوەی لەبەردەم کرێکاراندا دەمێنێتەوە، یەکگریزی وخەباتی هاوبەشی خۆیان و پشتیوانی هاوچارەنوسەکانیانە. هەربۆیە نابێت کرێکارانی بەشی ئینتاجی کارگەی ئاسن و پۆڵای ماس ونوێنەرەکانیان بەتەنها بەجێبهێڵین، بەڵکو دەبی بەگوێرەی توانا هەموو کرێکاران پشتیوانی بکەن وبەشێوەی گونجاوی خۆیان بەرامبەر بەبەڕیوەبەرایەتی کارگەی ناو براو وحاجی عومەر ئیسماعیل ناڕەزایەتی دەرببڕن.
بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەگەڵ ئەوەدا ئەو بڕیارەی خاوەنکارگە بەسزایەکی نایاسایی وزوڵمێک دەزانێت کەدەرهەق بەکرێکارانی کارگەو نوێنەرانیان کراوە، هاوکات وەزارەتی کارو سەندیکانی سەربەدەسەلات بەبرپرسیاری ئەم دۆخە دەزانێت. بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بانگەوازی سەرجەم کرێکارانی بەشەکانی کارگەی ناوبراو دەکات کە بەدڵسۆزیەوە لەپشتی نوێنەرانی خۆیان راوەستن ولەسەر داخوازیەکانیان سوربن.
بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار
٢٧/٦/٢٠٢١
پێشینەی ڕووداوەکە:
کارگەی ئاسن وپۆڵای ماس یەکێك لە پرۆژە پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستانە، هەڵکەوتولە ناوچەی بازیانی سەربەپارێزگای سلێمانیە. ئەم کارگەیە ٦٠٠کرێکار کاری تێدا دەکاو بەسەر چەند بەشێکێدا دابەشبوون. “بەشی دەرفەلە- یەك، واتە ئینتاجی یەك ٤٠ کرێکار کاری تێدا دەکەن. ئەم کرێکارانە ماوەیەکی زۆرە داوایان لە ئیدارەی کارگە کردووە کە موچەکانیان زیاد بکات، بەڵام ئیدارەی ئەم کارگەیە بەبیانوی جۆراجۆر داواکەیان دوا دەخاو ئامادە نییە کە زیادی بکات، کرێکارەکان دەڵین ئاخرین جار چوینە لای ئیدارە و وەعدیاندا کە لە ناوەراستی مانگی ٥دوای ١ئایاری ئەمساڵ، موچەکانیان زیاد بکەن.
دوو ڕۆژ پێش یەکی ئایار بەرێوەبەری بەشەکەیان داوایان لێدەکات ڕۆژی یەکی ئایار کەپشوی رەسمیە بچنەوە سەرکار ئەوان دەڵێن ناچینەوە سەرکار چونکە ساڵی پار لەیەکی ئایاردا کارمانکرد وتمان زیادەکەمان بدەنێ، کەچی وتیان ئەوە خێرە کردوتانە و گاڵتەیان بەکرێکارەکان کرد. بۆیە ئەمساڵ نەچونەوە سەرکار وکردایانە پشوی رەسمی. بەڵام بەڕیوەبەری کارگە بەیانوی ئەوەی کە داواکەی رەتکراوەتەوە، رۆژی دوایی ئەمرێکی ئیداری دەرکرد و لە لەوحەی ئیعلانات هەلاواسرا وتێیدا هاتبو هەر٤٠ کرێکارەکەی بەشی ئینتاجی / یەك، بۆماوەیەی یەکساڵ هیچ ئیمتیازات و زیادکردن و پاداشتێك شمولیان ناکات. چونکی سەرپێچیان لە داواکەی بەرێوەبەری بەشی ئینتاج کردووە. ئەمە لەکاتێکدا بەڕێوەبەری کارگە بەڵێنی دابوو لە١٥/٥/٢٠٢١ موچەی کرێکاران زیاد بکات.
کرێکارانی کارگەی ئاسنو پۆڵای ماس هەرئەوکات رای گشتیان لەم دۆخە ئاگادار کردەوە و وەزارەتی کار بەیانێکی بڵاوکردەوە و راگەیاند کە سزاکەیان بەکومپانیای ماس هەڵوەشاندۆتەوە، بەڵام کاتێ دەرکەوت سزاکە لەشوێنی خۆیدا ماوە ودواتریش بۆ تۆڵە سەندنەوە بریاری گواستنەوەی هەرسێ نوێنەرەکەی کرێکارانیاندا بۆ بەشی سکراب .

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: