پۆلیسی پاسەوانانی سنوری یۆنان ئەوپەری نامرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پەنابەرانە دەکات کە دەپەڕنەوە خاکی یۆنان

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند: “لە دوای ریکەوتی ٢٨/٢/٢٠٢٠ پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان لەگەڵ پۆلیسی پاسەوانی سنوری ووشکانی یۆنان زۆر نا مرۆڤانەو دوور لە بنەماو یاساکانی جارنامەی مافی مرۆڤ و ماڤەکانی پەنابەران مامەڵە لەگەڵ ئەو پەنابەرانە دەکەن کە لە تورکیاوە دەپەڕنەوە خاکی یۆنان”
ئەمرۆ ڕێکەوتی ٢٩/٦/٢٠٢١ پۆلیسی پاسەوانی سنوری تورکیا لە شاری ئەدرنا ڕایگەیاند “کە پۆلیسی یۆنان دوای دەستگیرکردنی ٤٢ پەنابەر کە لە تورکیاوە پەڕیبونەوە خاکی یۆنان زۆر نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە”
بە ووتەی پەنابەرەکان” دوای دەستگیرکردنیان زۆر ئازارو ئەشکەنجەیان داون و هەرچی بەلگەنامەو پیداویستیەکانیانە لێیان سیندراوە ١٢ لەو پەنابەرانەش بەتەواوەتی بە زۆر جل و بەرگەکانیان لەبەر داکەندراوەو بە زۆرەملێ دیپۆرتی سنوری شاری ئەدرنای تورکیایان کردونەتەوە ، دواتر لەلایەن بەرپرسانی ئیداری شاری ئەدرنا جل و بەرگ و خۆراک دراوە بەپەنابەران و ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران کران”

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی سەرباری بەتوندی ئیدانەکردنی ئەم هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەیەیی حکومەتی یۆنانی داوا لە تەواوی رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران دەکات بەرامبەر بەم کردەوەقیزەوەندەی حکومەتی یۆنانی ڕابوەستن .هەروەها فشار بهێنن بۆ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR وە ریکخراوی کۆچی نیودەولەتی IOM بێ دەنگ نەبن لەئاست ئەم مامەڵە نامرۆڤانەی پۆلیس و پاسەوانەکانی سنورە ووشکانی و دەریایی یۆنان بەرامبەر بە پەنابەران.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: