پەکەکەش نەبێت تورکیا لەشکرکێشی دەکات

یوسف محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تورکیا بەپەکەکە بیانو دەهێنێتەوە، ئەگەرنا لەراستیدا ئەگەر پەکەکە لەو ناوچانەش نەبن، بەدڵنیاییەوە لەشکرکێشی تورکیا هەر بەردەوام دەبێت.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و لە ئەنجامی سەردان و ڕادەستکردنی یاداشتێک لەلایەن دایکانی ئاشتییەوە بە چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆفیسی سلێمانی،یوسف محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تورکیا بەپەکەکە بیانو دەهێنێتەوە، ئەگەرنا لەراستیدا ئەگەر پەکەکە لەو ناوچانەش نەبن، بەدڵنیاییەوە لەشکرکێشی تورکیا هەر بەردەوام دەبێت.
وتیشی، “لەڕاستیدا داواکارییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمدا داواکاری ڕەوا نین. تورکیا بیانو بە بونی پەکەکە دەهێنێتەوە لە چیای قەندیل و ناوچەکانی تر بۆ درێژەدان بەو لەشکرکێشییانەی کە دەیکا، ئەگەر نا هەمومان دەزانین کە ئەو بیانوە و ئامانجەکە لەوە گەورەترە. “
ئەندام پەرلەمانەکان باسیان لەوە کرد لە پەرلەمانی عێراقدا لیژنەیەک بۆ پرسی بڕینەوەی دارەکانی سەر سنور و لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا دروستکراوه.
دوای وەرگرتنی یاداشتی دایکانی ئاشتی کە داوایان لە لایەنەکان کرد هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ڕێگرتن لە ئەگەری شەڕ و وەستاندنی سوپای تورکیا لە پێشڕەوی زیاتر، د. یوسف محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی “وەکو فراکسیۆنە جیاوازەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەتایبەتی داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین کە گرژییەکانی نێوانیان بە شێوازی ئاشتییانە چارەسەر بکەن و کەس نەبێتە قەرەوڵی سوپای دەوڵەتانی دراوسێ بۆ پەلاماردانی لایەنەکانی تری کوردستان و ئەو کێشانەی کە هەن بە شێوازی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن.”
تورکیا باس لەوە دەکات هۆکاری لەشکرکێشی و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی و بەرەنگاربونەوەی گەریلاکانی پەکەکەیە، بەڵام د. محەمەد یوسف باسی لەوە کرد کە تەنها ئەوە بیانوە و ئامانجی تورکیا گەورەترە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: