(بەرەڵایی) لە سێ تێڕوانینەوە!

سەردار عەبدوڵا حەمە:
کەم رۆژ هەیە ئەم وشەیە نەبیستین و هەریەک لە ڕوانگەی بەرژوەندی خۆیەوە پێناسەی وشەی «بەرەڵایی» نەکات و کەسانی تر ناوەزد نەکا بە بەڕەڵا. سێ بزووتنەوەی دیاری کۆمەڵگەی کوردستان پێناسەی جیاوازیان هەیە بۆ ئەم وشەیە ئەوانیش بزووتنەوەی کوردایەتی دەسەڵاتدار و ئیسلامی سیاسی و کۆمۆنیزمی کرێکارییە. ١/ کوردایەتی دەسەڵاتدار : بە بۆچوونی ئەم ڕەوتەی دەسەڵات بەرەڵایی ئەوەیە کە دەسەڵات ئەخاتە بەر مەترسی لە ناوبردن . ئازادی بیروڕاو ئازادی سیاسی و رێکخراوبوون و کۆبوونەوەو مانگرتن سنوردار دەکا لە چواچێوەی بەرژەوەندیەکانی مانەوەی دەسەڵاتدا، بەجیا لەوە ئیتر بەرەڵایییە ناکرێ ڕێگای پێ بدرێ لە ژێر ناوی یاساشکێنی و ئەو کەس و لایەنانە بەبەرەڵا دەزانێ کە لەو سنورەی خۆی بۆ کێشاوە بێنە دەرەوە، یاساشی بۆ ئەمە داناوە. هەروەها سنورداریەکی تریشی داناوە کە لە مەدا هاوبەشە لەگەڵ تێروانینی ئایینی زۆربەی خەڵک کە پێی وایە ڕەخنەگرتن لە ئایینی زۆربەو ئاڵای کوردستان و سروودی نیشتمانی دەبێتە بەرەڵایی.٢/ ئیسلامی سیاسی و سەلەفی، لای ئەمانە زیاتر بەرەڵایی دەبەسترێنەوە بە لادان لە مافی تاک و ئازادی تاک کە سزاکەی زۆرجار بە کوشتن وەڵام ئەدەنەوە. ئەگەر ژن جلێک لەبەر بکات لە چواچێوەی جلی ئیسلامیدا نەبێ ئەوە بەرەڵاییە. ئەگەر ژن خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێکدا بکا لە چوارچێوەی دیندا نەبێ ئەوە بەرەڵاییە، ئەگەر گوێ لە مۆسیقاو گۆرانی بگری ئەوە بەرەڵاییە، هاورەگەزخوازی بەرەڵاییە، رەخنە لە بانگخوازو شێخ و مەلای ئایینی ئەوە بەرەڵاییە، پرسیار لەسەر سەوابت و ئەحکامە دینیەکان بەرەڵایی.٣/ کۆمۆنیزمی کرێکاری، بەرەڵایی لای ئەم ڕەوتە ئەوەیە هەر کارێک دژی ژیانی مرۆڤ بکرێ ئەوە بەرەڵاییە، واتە سنور بەزاندن و بەرەڵایی ئەوەیە کە ژیان و گوزەران و ئازادیەکانی مرۆڤ بخرێتە ژێر پێوە، چوارچێوەیەک کە دانراوە ئینسانە و ئەوەی لەو چوارچێوەیە دەرچێ بەرەڵاییە. کرێکار و زەحمەتکێش و مامۆستاو فەرمانبەر و خەڵکی برسی و نەدار لە هەر کۆمەڵگەیەکدا وەک ئینسان نەژی و یەکسان نەبێ لەگەڵ سەرجەم مرۆڤەکانی کۆمەڵگە ئەوا لەو کۆمەڵگەیەدا بەرەڵایی هەیە. ئازادییەکانی ئینسان وەک ئازادی بیروباوەر، سیاسی، رێکخراوبوون، خۆپیشاندان. ئازادی تاک لە هەڵبژاردنی دین یا بێ دینی لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ و گوێ گرتن بەشداری لە مۆسیقاو بەشداری و سەیرکردنی شانۆ و سینەماو سەماکردن و هونەری تەشکیلی. ئازادی تاک لە هەڵبژاردنی هاوسەر و هاوژین و هاو ڕەگەز و ئازادی خۆشەویستی. پێشێلکردنی سەرجەم ئەم ئازادیانە بەرەڵاییە.

٢٠٢١/٥/٢٩

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: