سەرلێشێواوی مافیاکانی دەسەڵات و گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەکانی ئێران

هەتاو عەبدوڵاهی:
هەڵبژاردنی ئازاد بە هەڵبژاردنێک دەوترێ کە پاڵێوراوانی خەڵکی لە ژێر سیستمێکی عادلانە هەڵدەبژێردرێن، تا لە ئاکام دا تاکەکان بتوانن بەو جۆرەی کە خواستیانە ستراکتۆری سیاسی و کۆمەڵایەتی وڵاتەکەیان بگۆڕن و ئاڵوگۆڕی ئەرێنی پێک بێنن. هەڵبژاردنێک کە خەڵک بەرێوەبەری سەرەکی خودی خەڵکە و هیچ فێڵ و تەڵەکەیەکی تێدا ناکرێ. لە بارودۆخی ئێستادا کە سەرمایەداری بەسەر ژیانی مرۆڤەکاندا زاڵە دەتوانین بڵێن لە هیچ وڵاتێک هەڵبژاردنی بێ فێڵ و تەڵەکە کە نوێنەری راستەقینەی خەڵک هەڵبژێردرێ ئەنجام نادرێ. چوونکە لە ڕاستیدا تا دەسەڵات بەدەست دەوڵەت بێ و پەرلەمان کە بەڕێوەبەر و پارێزەری دەسەلاتە بە هەموو جۆرەکانی لە سەر کار بێ، ناتوانین باس لە ئەوە بکەین کە ئەو هەڵبژاردنانە خەڵکین. بێگومان تەنیا حاکمیەتی شوراییە دەتوانێ وەلامدەری ویست و داخوازی خەڵک بێ. هەر بەو جۆرەی ئاماژەمان پێ کرد هەڵبژاردنەکان لە هەموو وڵاتان بەرێوەدەچێ بۆ گۆڕینی ستراکتۆری سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێمەکان. بەڵام لە ولاتانی دیکتاتۆر لێدراو کە حاکمیەتی دیکتاتۆری هەیە کێشەکە قوڵترە، چونکە لەراستیدا پاڵێوراوان هەر لە سەرەتاوە لەلایەن حاکمیەتەوە دەست نیشان کراون و هەڵبژاردنەکان لەو وڵاتانە درۆیەک زیاتر نییە بۆ بە لارێدابردنی بیروڕای گشتی. وەکوو وڵاتانێکی وەک سوریە و ئێران کە هیچ پێوەرێکی دیموکراسی تێدا بەدی ناکرێ. ولاتی ئێران دوای بەلارێدابردنی شۆڕشی گەلانی ئێران و هاتنە سەرکاری رژیمی خوێنڕێژی کۆماری ئیسلامی بە سەرۆکایەتی خومەینی تا بە هەنووکەش هیچ هەڵبژاردنێکی ئازادی بە خۆیەوە نەبینیوە. لە ئێرانی ژێر حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی هیچ جۆرە ئازادیی ڕادەربڕین بوونی نییە. کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کاریەوە هەر دەنگێکی ئازادیخواز و جیابیری لە گەروودا کپ کرد و بە زیندان و ئەشکەنجە و ئیعدام وەلامی داوەتەوە. هەر کات هەر تاکێکی ئازادیخواز دەنگی لە بەرامبەر زوڵم و زۆری کۆماری ئیسلامی هەڵبڕیبێ ڕووبەڕوی زیندان و ئەشکەنجە و ئیعدام بۆتەوە. لە بارودۆخی ئێستادا کە کۆماری ئیسلامی گڵۆڵەی کەوتۆتە لێژی و پایەکانی دەسەڵاتە نەگریسەکەی لەرزۆک بۆتەوە دەستی داوەتە ئیعدام و ڕەشبگیری و ڕۆژ نییە خەڵکی بێ تاوان و وەزاڵەهاتووی ئێران لەژێر تاوانی جۆراوجۆرو داتاشراو تێرۆر و ئیعدام نەکا. لەو ساڵانەی دواییدا سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامی لە لاوانی شۆرشگێر و ئازادیخواز، چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێز و مافی ژنان ئاخێنراوە و زیندان و ئەشکەنجە و ئیعدام وەلامی داخوازیی رەوایانە. لەوەها سیستمێکدا چۆن دەتوانین چاوەڕوانی هەڵبژاردنێکی ئازاد بین. ئەوەی جێگای سەرسوورمانە لەو سیستمە دیکتاتۆرە کە پالێوڕاوانی دەبێ بە فیلتەری دەولەتی بەتایبەت شورای چاوەدێر ڕەت بن، ئەگەر تەنانەت فیلتەرەکانیش رەد کەن شەخسی خامنەیی وەک یەکەم دەسەلاتداری ڕژیم دەتوانی پاڵێوڕاوان رەدی سەڵاحیەت بکات، هەر ئەو کارەی ئەو ماوە لەگەڵ چەندین پاڵێوڕاوی حکومەتی کە هەر کامەیان مێێژویەکی ڕەشیان لە ڕەشبگیری و ئیعدامی خەڵک لە ئێران بووە لەوانە لاریجانی و ئەحمەدی نەژاد کرد. ئەوەی وەک شانۆیەکی گاڵتەجاری دەتوانین باسی بکەین پاڵێوراوێکی وەک ئەحمەدی نەژاد لە ماوەی دەسەلاتە دژی خەڵکیەکەی لە هیچ تاوانێک بەدژی خەڵک سڵی نەدەکرد، ئێستا هاتووە بۆئەوەی خۆڵ لە چاوی خەڵک بکات و ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن کایە دەکات و وەک ئەکتەرێکی کۆمێدێ هاتووە ساحەی مەیدانەکەوە .ئەوەی کە زۆر مەترسیداریشە هێنانی سیمای خوێنڕێژ و دژە مرۆڤ و تاوانباری وەک رەئیسیە کە ساڵەهای سالە بڕیاری ئیعدامی ئازادیخوازانی ئەو ولاتە دەدات و دەستی بە خوێنی خەڵکی ئێران سوورە و مێژویەکی ڕەشی لە بواری تاوان بە دژی ئازادیخوازان بۆ خۆی تۆمارکردووە و یەکێک لە مەلا توندرەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئەوە روهەڵماڵراوی کۆماری ئیسلامی و شەخسی خامنەیی خوێنڕێژ دەگەیەنێ. هەرجارە و لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی کۆماری تێرۆر و تاوان بە پلانی لە پێشدا داڕێژڕاو پرسێک دەوروژێنن تا خەڵک بەلارێدا بەرن و بە هەر جۆرێک کە بۆیان بلوێ خەڵک دێننە سەر سندوقەکانی دەنگدان. ساڵەهایە بەو سیستمە هەرەشە لە خەڵک دەکرێ کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدار نەبن ڕووبەرووی زیندان و ئەشکەنجە دەبنەوە و هیچ خزمەتگوزارییەکی دەولەتی کە سەرەتاییترین مافی تاکەکانی کۆمەڵگەیە نایانگرێتەوە. بارها بووە بەهۆی بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردن لاوانی ئەو وڵاتە رێگایان پێ نەدراوە بچنە زانکۆ و تەنانەت لە خوێندنیش بێبەش کراون. لەو کاتەوە کۆماری سێدارە باڵی ڕەشی بەسەر ژیانی تاکەکان لە ئێران کێشاوە زیندان، ئەشکەنجە، ڕەشبگیری، توندوتیژی و ئیعدام، هەژاری لە ڕادەبەدەر، دیاردە کۆمەلایەتیەکان بەرۆکی خەڵکی گرتووە و بارودۆخی خەڵک ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێ. ژنان کە رێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو وڵاتە پێک دێنن تەنانەت لە بچووکترین مافی سەرەتایی کە پۆششە بێ بەشن. ژنانی ئێران خاوەن هیچ مافێکی شارۆمەندی نین و وەک شارۆمەندی پلە دوو حیسابیان بۆ دەکرێ و لەلایەن یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە حوکمی ناڕەوای کوشتن و بەردبارانیان بە تاوانی خۆشەویستی بۆ ڕەوا کراوە. کۆماری سێدارە هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاریەوە بە دانانی یاسا و رێسای سەدە ناوەڕاستی کە هەموو سەرچاوەگرتوو لە شەرع و ئایینی قیزەونی ئیسلامە هەموو تاوانێکی بە دژی ژنانی ئەو وڵاتە بەڕێوەبردوە و تا بە هەنووکەش ئەو ڕەوتە هەر بەردەوامە، وەک دەبینین لەو ڕەشبگیریانەی ئەم ساڵانەی دواییدا ڕێژەیەکی بەرچاو لە ژنانی چالاک و ئازادیخواز دەبیندرێ کە تاوانیان تەنیا و تەنیا داواکردنی مافی رەوا و مرۆڤیانە. لە وەها سیستمێکدا چۆن دەتوانین باس لە پێوەری دیموکراسی تەنانەت دیموکراسیی بورژوازیش بکەین. ئەوەی ئێستا جێگای دڵخۆشیە ئاستی وشیاری خەڵک چووە سەرێ و خەڵک بە هەموو چین وتوێژەکانی چیتر فریوی ساختەکاری و گاڵتەجاڕی ڕژیم ناخۆن و باش دەزانن تا کۆماری ئیسلامی لەسەر کار بێ هیچ هەڵبژاردنێکی ئازاد کە پاڵێوراوان نوێنەری راستەقینەی خەڵک بن بوونی نییە و بەشداریان تەنیا خۆڵ لە چاوی دنیای دەرەوە کردن بۆ سانتاژ وپڕوپاگەندەیە. هەرجارە کەسێک لە مۆرەکانی ڕژیم بە خواستی دەسەلاتدارانی یەکەم دێتە سەر کار و مۆرەکانی نیزیک بە خۆی لە کابینە دادەنێ و هیچ کارێک بۆ خوشگوزەرانی و دابینبوونی پێداویستی و خوشگوزەرانی خەڵک ناکرێ، بەڵکوو بەشی خەڵکی وەزالە هاتوو تەنیا هەژارێ لە ڕادەبەدەر، دیاردە کۆمەلایەتیەکان و نەبونی ئەمنیەتی ماڵی و گیانی و تێرۆر و ڕەشەکوژییە. لەوەها سیستمێکدا کە مرۆڤەکان هیچ مافێکی مرۆڤی و ئازادی رادەربڕینیان نییە چۆن دەکرێ چاوەڕوانی هەڵبژاردنێکی خەڵکی بین کە خەڵک خۆیان چارەنوسی خۆیان بە دەستەوە بگرن. ئەگەر کۆماری ئیسلامی بروای بە هەڵبژاردن هەیە باش دەزانێ ساڵەهای ساڵە خواستی خەڵک لە گۆڕنانی کۆماری سێدارە و تاوانە…

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: