پشتیوانی لە خۆپیشاندانی شۆفێرانی تاکسی دەکەین!

ئەمڕۆ ٥/٦/٢٠٢١ ژمارەیەك لە شۆفێرانی تاکسی لە شاری سلێمانی دژی گرانبوونی نرخی بەنزین خۆپیشاندانیان ئەنجام داو بۆماوەیەك رێگای نزیك پارێزگایان داخست. دواتر پۆلیس و ئاسایش بەزەبری هێز بڵاوەیان پێکردن.

گرانبوونی نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو شۆفێرانی تاکسی ڕوبەڕوی سەختی دابینکردنی ژیان کردۆتەوە. ئەوان کە پێش گرانبوونی بەنزین بە سەختی دەیانتوانی ژیانێکی مەمرەومەژی بۆ خۆیان و خێزانەکانیان دابین بکەن، ئێستا بارێکی قورسی زیاتر لەسەر شانیان کەڵەکە بووە، لەبەرئەوەی دابەزینی ئاستی ژیان و گوەزرانی خەڵکی بەگشتی کارو کاسبی شۆفێرانی تاکسیشی کەم کردۆتەوە و بەردەوام کەمتریشی دەکاتەوە و داهاتەکانیشیان بەهۆی گرانبوونی بەنزینەوە زیاتر بەرەوخوارەوە دەچێت.

ئێمە لە کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پشتیوانی لە خواستی ڕەوای شۆفێرانی تاکسی دەکەین کە بریتیە لە کەمکردنەوەی نرخی بەنزین بۆ ٤٥٠ دینار وەکو باقی شارەکانی دیکەی عێراق و هاوکات مامەڵەی حکومەت و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بەتوندی سەرکۆنە دەکەین. حکومەت ئەرکیەتی کە وەڵام بەداوای ڕەوای ئەو خەڵکە زەحمەتکێشە بداتەوە نەك بە چەك و زەبری هێز سەرکوتیان بکات و بێدەنگیان بکات.

کۆمیتەی سلێمانی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٥/٦/٢٠٢١

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: