لە هەڵمەتێکی سەربازیدا زیاتر لە سەد پەنابەر رزگارکران

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند لەڕێکەوتی ١٠/٣/٢٠٢١هێزە سەربازیەکانی لیبیا بۆ مەبەستی گەڕان بەدوای ئەو قاچاخچیانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن وە دەستگیرکردنیان چەند پەناگەیەکیان لە ناوچەی (بني وليد ) دۆزیەوە بە دوری ( ١٧٠ )کم لەباشوری ڕۆژهەڵاتی شاری ( تەڕابلوس ) کە ( ١٢٠ ) سەدوو بیست پەنابەر تێیاندا زیندانی کرابوون کە زۆرینەیان پەنابەرانی ووڵاتی ( میسر ) بوون سەرجەمیان ئازاد کران”

هەروەها ووتیشی”بەرپرسانی سەربازی لیبیا ئاماژەیان بەدەستگیرکردنی گەورەترین و باناوبانگترین قاچاخچی کرد لە هەڵمەتەکەیاندا لەگەڵ کۆمەڵێک کەسانی تری بیانی کە کاریان ڕەفاندن و ئەشکەنجەدان و کوشتنی پەنابەران بووە”

بەپێی لیدوانی بەشێک لەپەنابەرە قوربانیەکان” لە کاتی دەستبەسەرکردنیان بەردەوام سوکایەتیان پێکراوەو ئەشکەنجە دراون”

شایەنی باسە لە دوای رووخانی دەسەڵاتی قەزافی و نەمانی یاسا لیبیا بۆتە دەروازەیەکی سەرەکی بۆ پەڕینەوەی هەزارەها پەنابەر بۆ وولاتانی ئەوروپا کە زۆرینەی ئەو پەنابەرانە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی بێبەزەی قاچاخچیەکان جگە لەسوکایەتی و ئەشکەنجەدان رووبەرووی مەرگیش دەبنەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: