لە ٨ی مارسدا لە وڵاتی ئەڵمانیا دژ بەسزادانی زیندانیانی سیاسی لەکوردستان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ڕێكدەخرێت

لە ٨ی مارسدا لە وڵاتی ئەڵمانیا دژ بەسزادانی زیندانیانی سیاسی لەکوردستان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ڕێكدەخرێت
کات: ڕۆژی دووشەممە ٨/٣/٢٠٢١
کاتژمێر: ٤ی پاش نێوەڕۆ
شوێنی کۆبونەوە: ئەڵمانیا – شاری کالسرۆ – مارکت پلاتز
لەسەر بانگەوازی کۆمەڵەی ژنانی کۆرێج و کۆمەڵەی لاوانی خەباتگێڕ ونوێنەرایەتی حزبی مارکسیست- لینینیستی ئەڵمانیا لەشاری کالسرۆ،ڕۆژی ٨ ی مارس بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، کۆبونەوەیەکی ناڕەزایەتیبەڕێدەخرێت، لەم کۆبونەوەیەدا، باس لە بارودۆخی سەختی ژنان و کچانیئەڵمانیا دەکرێت لەسایەی سیاسەتەکانی حکومەتی ئەڵمانیا، لەسەردەمیبڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆناوە، هەروەها باس لەئەرکی ژنانی ئازادیخواز وبەرەی چەپ و کۆمونیستەکان دەکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم سیاسەتانە کە دەوڵەتی سەرمایەداری ئەڵمانیا بەبیانۆی بڵاونەبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، سەدان هەزار ژن و کچی بێکارکردوە و دووچاری هەژاری کردوونەتەوە.
نوێنەرایەتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەم کۆبونەوەیەدا،بەشداری دەکات و بانگەوازی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حزب، بەزمانیئەڵمانی بڵاودەکاتەوە کە بۆ ئازادکردنی ئەو ٥ چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانەیکە لەلایەن دادگای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەبەرواری ١٦/٢/٢٠٢١بڕیاری ٦ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.هاوکات لەبەرنامەیکۆبونەوەکەدا، ئەم بانگەوازە بەزمانی ئەڵمانی بۆ بەشداربووانی نێوکۆبونەوەکە لەڕێگەی بڵندگۆوە، دەخوێندرێتەوە.
ئێمە لە کۆمیتەی ئەڵمانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان،بانگەوازی کوردانی شاری کالسرۆ و دەوروبەری دەکەین بۆ بەشداریکردنلەم کۆبۆنەوەیەدا. لەپێناو بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژنان و هەروەها بۆئازادکردنی زیندانیانی سیاسی بادینان و ڕیسواکردنی ملهوڕیەکانی پارتیدیموکراتی کوردستان.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەوە: 01725799170
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
کۆمیتەی ئەڵمانیا

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: