مەلابەختیار فەوازای بێ ئەقڵییە

مەحمود عەبدوڵڵا:
مەلا بەختیار کە وەک مامۆستای دیموکراسی و ڕۆشنگەری خۆی دەنواند،دواجار دەمامکەکەی فڕێداو گەڕایەوە سەر مەعدەنی خۆی. من هەمیشە پێموابووە مەلا بەختیار کەسێکی بێ پرەنسیپە ،و ئەوەی لەسەرزمانیەتی لەناو مێشکی دا نییە.ئەو پیاوە لەکاتی دانانی پارێزگاری سلێمانی دەرکەوت کە ناتوانێت دیموکراسی هەزمبکات و ،دیموکراسی خۆراکی ئەقڵی ئە و نییە و هەرزوو توشی جۆرێک قەبزی بیرکردنەوە بو. ئەمڕۆ کەمەلابەختیار خۆی دەمامکەکەی لاداوە و پێمان دەڵێت کە ئەو باوەڕی بەهیچ نییە،بەڵکو سواری باوەڕەکان دەبێت،هەر باوەڕێکیش کاک بەختیار سواری بێت سوک و بێ بایەخ دەبێت. بەڵام من ئەوەم بۆگرنگ نییە کە مەلا بەختیار چۆن لەڕێگەی ئەودەربڕینە گاڵتەجارانەیەی کەسێتیە ساختەکەی خۆیکوشت ،خۆکوشتنێکی فەلسەفی.بەڵکو دەمەوێت هەڵەیەکی بۆڕاست بکەمەوە ئەویش ئەوەیەکە لەکۆمەڵگەدا ئەوەی فەوزا دروست دەکات بێ ئەقڵییە،نەک بێ ئیمانی. ئەگەر سەیرێکی کۆمەڵگە ئیسلامیەکان بکەین بەتایبەت لەڕۆژهەڵاتی ناوین و بەراوردێک بکەین لەنێوان کۆمەڵگە ئیماندارو بێ ئیمانەکان بۆمان دەردەکەوێت مەلا بەختیار تا چ ئاستێک ڕاستگۆیە،پێویست بە ئیستیدلال ناکات . ئەم برادەرە کەڕۆژێک خۆی بە نوێنەری ئەقڵانیەت و ڕۆشنگەری و مۆدێرن دەزانی ،سەلماندی کە ئەو تەنیا مرۆڤێکی هەلپەرست و بێ باکە.هەرچەندە من پێش ئەم قسانەشی وتومە گەربەتەمای تەنویرو دیموکراسی بیت لەسەر دەستی مەلابەختیارو هاوڕێکانی وەک ئەوەوایە ،بمانەوێت لە ئەمریکاوە بەسواری گوێدرێژ بگەڕێینەوە کوردستان. دەبێت مەلا بەختیار بزانێت لەسەر ئاستی تاک گروپ کۆمەڵ ،لەغیابی ئەقڵ مرۆڤ پەنا بۆ خوڕافیاتی دین دەبات. بەڵێ کۆمەڵگە دەبێت یان ئەقڵ وزانست ڕێکی بخات ،یان دین. لەوشوێنەی ئەقڵانیەت نەبێت وەک هەڵبژاردنێکی ناچاری مرۆڤ پەنا بۆ دین دەبات.بەڵام هەڵبژاردنی دین هەرگیز لەفەوزا دوزن ناخاتەوە،بەڵکو دین فەوزایە،لەوەتەی ئیسلام پەیدابووە،ڕۆژهەڵات لەفەوزادا دەژیت،هەرڕۆژەی مەزهەبێک و گروپێک دروست دەبێت و یەکتر ڕەتدەکەنەوە،تەنها ئەقڵە کە لەنێوانماندا هاو بەشەو بەرەو دۆخێکی ئارام و هاوسەنگمان دەبات.جەنابی مەلا بەختیار هەڵەی وەک پێشتر خۆیشت ئەوکاتەی سواری ڕۆشنگەری ببوی باسی فەوزاو ئاژاوەی دونیای ئیسلامت دەکرد،ئەتەوێ ئەمجارە ئیسلام بکەیتە گوێدرێژو سواری بیت تا بۆ کەنارێکیتر ت ببات. من هەمیشە وتومە سیاسیەکان ڕەفتای گەمژانە دەکەن تا عەوام وابزانن لەخۆیانن،ئەم بیرکردنەوە پۆپۆلیستیانەت شتێکی لەم شێوەیەیە. دەمامکی مۆدێرن بونت لاداوەو دەمامکی پۆستمۆدێرنیستیت بەستوە،لێ نەئەمیان بوی نەئەویان دەبیت . مەلا بەختیار هەر مەلا بەختیارە چ ئیمانداربێت یان بێ ئیمان ئەو هیچ کات خۆی نییە .بۆیە پێویستە بزانیت ئەم فەوزایە فەوزای بێ ئەقڵییە و دین لەسەر حیسابی ئەقڵ پێش دەکەوێت. سەیری تورکیا و ئێران و عێڕاق و ئەفغانستان بکە جەنابی ئیماندار. ئەمە پێماندەڵێت لەشەڕی ئەقڵانیەت دۆڕاویت و وەک نیچە دەڵێت: ئەم هاوڕێیەمان پیر بووە بۆیە ئیمانداربۆتەوە. جا مەلا بەختیار درەنگ کەوتوە،چونکە لە ناوکوردەواری واباوە مرۆڤ کە ژنی هێنا مەلاکان دەڵێن دەبێ بگەڕێتەوە .ئەوەی مەلا بەختیار وەک گەڕانەوەی گەنجێک وایە بەدەربڕینی مەلاکان.هەندێ کەس نەک لەبەر ئەقڵانیەت و زاناییان،دین ڕەتدەکەنەوە،بەڵکو بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەمیان بۆ تێرکردنی حەزەکانیان ،چونکە لەبنەڕەتدا بیرکردنەوە نەبۆتە هۆی لادینییان،بۆیە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن دەڵێن گەڕاوینەوەو تەوبەمانکردووە،مەلابەختیارم ئاوا دێتە بەرچاو کە تەوبەی کردوەو گەڕاوەتەوە

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: