تابلۆیەک پڕ لە هەڵوێست،،،کچان و ژنانی کۆمۆنیست کێشاوویانە!

عبدالرحمن محمد (مەلا ڕەحمان ئاوارەکان):   
بۆ مێژوو، ساڵ ١٩٩٦ ە،جێگا؛ بەندیخانەی سەقزە، ووڵات؛ کۆماری ئیسلامی ئێرانە، کات؛ ڕەوکردنی بە کۆمەڵی کۆمۆنیستەکان و زۆربەی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بوو لە ٣١ ئاب دا، بکەر یا کارەکتەر، هێنانی سوپایی عێراقی بەعسی سەدامی بوو بۆ سەر کوردستان بە یارمەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
ئێمە کۆمۆنیستەکان، ڕێگامان گرتەبەر، بەرەوو سنوورەکان هەڵهاتین، بەڵام بۆ ئێمە کارێکی سەخت بوو، چوونە نێوو ئێرانەووە، لە پشتیشەووە بەعسیەکان کە دوشمنی سەرسەختی کۆمۆنیستەکان بوون، تەنگیان پێمان هەڵچنیبوو! ئیتر لە ڕێگا، دوایی چەندین کۆبوونەووە، بڕیاردرا، کە هەرکەسێک، دەتوانێت بە هەرشێوازێک بێت، خۆی دەرباز بکات و نەکەوێتە دەست ئەو هێزە دژ بە ئازادی و یەکسانیانە ، دیارە ئیتر لە بیرمە لە قەڵاچوالان، من و خێزانم و هاوڕێ ئەکرەم عەبدوڵا(ئەکرەم مەخفی!) بە رەوو ماوات ڕێگەمان گرتەبەر، گەیشتینە سنوور و تا سەیران بەن، هەموو خزم و کەس و کارمان لەوێ بوون، ئیتر خۆمان شاردەووە، هاوڕێیەک هاتە لام گوتی مەلا ڕەحمان، سەمیر(ئاوارەیەکی عارەب بوو!) کون بە کون بە دواتدا دەگەڕێت، دەڵێت: مەلا ڕەحمان لە کوێیە، تا چارەسەرێکمان بۆ بکات، نە خێمەمان هەیە، نە ئازووقە!؟؟(تا ئەو کاتە بەرپرسی کۆمەڵەی ئاوارەکان بووم)، ئیتر کۆمەڵێک تابلۆی لەم جۆرە ڕوویدا، با سەرتان نەیەشێنم و درێژەی پێ نەدەم ، تابلۆ جوانەکە ببینین، تەماشا کەن:
لە خاڵی پشکنینی سەقز گیراین! هێنامانیان بۆ بەندیخانەی سەقز، تەماشام کرد بەندیخانە پڕە لە کورد، ژن و پیاو، هەموومان لە یەک ژووردا بووین، چونکە ژمارەکان زۆر بوون و لێکۆڵینەووەی زۆر و توندی نەبوو، خۆتان دەزانن، کە زۆربەی کورد بۆ پەیداکردنی بژێووی ژیانیان، ڕوویان لە ئێران دەکرد، تەماشام کرد هاوڕێ(ئاکۆ لە ئاوارەکان بوو) دوو کچی لە گەڵدا بوون(بە داخەووە ناوی ئەو هاوڕێیانە نازانم)، لە ناوەندی بزووتنەووەی کۆمۆنیستی کرێکاریدا بینیمبوون، سەرو کابۆ و پرچی کورت ،ئەگەر نەتناسیبایین، نەدەگوت کچن، وا خۆیان گۆڕیبوو! هاوڕی ئاکۆ گوتی: مەلا گیان ئەمانیش بە کوڕ خۆیان لە قەڵەم داووە، بۆ ئاگاداری، ئیتر ڕێووشوێنی سەلامەتیمان ڕەچاو کرد و زۆر لە نزیک یەک و قسە کردنمان کەم کردبووەوە١
بڕیاری ئازادکردنمان درا، پاسێکیان هێنا، هەموومانیان سەرخست، مەئموریەکیان لە گەڵمان نارد، پلەدارێک بوو، پاس بەرەوو بانە و لەوێووە بۆ مەرزی سەیران بەن کەوتە ڕێ! کابرای پاسدار دەستی کرد بە گۆرانی گوتن، ئیتر لە گۆرانیەکەیدا، بڕگەیەکی تێدایە کە دەڵێت:
(ئەوەی ژنی جوان نیە دین و ئیمانی نیە!)
کچان و ژنانی کۆمۆنیستی کۆمۆنیزمی کرێکاری ئەو کاتە، لێی هاتنە دەنگ، بەڵام چۆن، کەرامەتیان بۆ کابرایی مەئموور نەهێڵایەووە، هەموو پاسەکە، هاتنە دەنگ لە کابرایی پاسدار! پاس ڕاوەستا، مەئموور هەڕەشە دەکات و ئێمەش هەموومان دەڵێین، چیت لە دەست دێت قسور مەکە!؟ کابرایی پاسدار گووتی: دەتانگێڕمەووە بۆ زیندان! گوتمان ئامادەین!
پاش گێڕانەوەمان بۆ زیندان، جارێکی تر دەرگای زیندانیان لێمان داخستەووە، بۆ ماوەیەک، وتوو و ووێژی نێوان کاربەدەستەکانیان، تەماشامان کرد، دەرگایان کردەووە، بەڵام ئەمجارەیان مەئموورەکە وا عاقڵ و سەلار و هێمن و بەڕێز ببوو، بۆ خێزانەکەشی و کچەکانیشی و ئەو شاعیرەیشی کە هۆنراوەکەی دانابوو! بڕوا ناکەم وانەیی وایی پێ درابێت لە ژیانیدا! هیوادارم کۆمەڵێک لە ژنان و کچانی نزیکی ئەو مەئموورە کەڵکیان لەو وانەیەی کچە کۆمۆنیستەکان وەرگرتبێت،
کەم مرۆڤ بەو هەموو شتە قەدەغەوو نایاساییانەووە دەتوانێت، لە کۆمارێکی وا هار و دڕندەی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران ،بچێت بە گژیاندا، ئەمەیە کە دەسەڵاتە دیکتاتۆر و چەوسێنەرەکانی هار کردووە بەرامبەر خەڵکانی کۆمۆنیست و مارکسی، دەزانن، تەنها ئەمانن، بێ شەرمانە و بێ ڕوپۆش و بە ئاشکرا ڕەخنەیان لێ دەگرن و کار بۆ لە ناوبردنیان دەکەن.

ئەگەر دەتەویت، بۆ تەنها ڕۆژێک، ساتێک، مێژوویەک، ئازاد و بە هەڵوێست بیت، هەموو کەسێک هاوڕێ و کەسی تۆ بن،موڵکی کەس نەبیت و کەس موڵکت نەبیت، ببە کۆمۆنیست، چونکە هەموو مرۆڤێک، هەموو ئاژەڵێک، هەموو درەختێک، لە هەموو وڵاتێک، هەموو کیشوەرێک، هەموو گەڕەکێک دەبنە جێگەی سەرنجی تۆ و بەرگریکار لێی، بۆیە کۆمۆنیستەکان نیشتمان و ناسنامەی نەتەووەیی و هەموو هەڵاواردن و جیاوازی ڕەگەزیەکانی تر بە ڕەسمی ناناسن.

azzady22@gmail.com

21/02/2021

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: