فیدراسیۆن ئاماری ساڵی ٢٠٢٠گرتن و ژیان لەدەستدانی پەنابەران لە تورکیا بڵاو دەکاتەوە

فیدراسیۆن ئاماری ساڵی ٢٠٢٠گرتن و ژیان لەدەستدانی پەنابەران لە تورکیا بڵاو دەکاتەوە
ڕێژەی ژیان لەدەستدانی پەنابەران لە ٢٣% زیادی کردووە

سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆو ڕاگرتنی ژیانی ڕۆژانە لە تورکیا و تەواوی جیهان بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وە لەسەرەتایی ساڵی ٢٠٢٠دا وە بەهۆی توندکردنەوەی سنورەکان پەیرەویکردن لە سیاسەتی گرتن ودیپۆرتکردنەوەی پەنابەران زۆرترین پەنابەر لەڕێگای سەختی گەیشتن بەژیانێکی ئارام ژیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا تایبەت بە پەنابەران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ڕێژەی گرتن و هەوڵدانی رەوی بەکۆمەڵی پەنابەران لە ٧٣% کەمی کردووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئاست ساڵی ٢٠١٩دا کە بەژمارە بریتیە لە ( ١٢٢،٣٠٢ ) سەدوو بیست و دووهەزارو سێ سەدوو دوو پەنابەر لەساڵی ٢٠٢٠دا کە لە نێوانیاندا ( ٣٨٣٦ ) پەنابەریان پەنابەرانی عێراقی بوون
کە ڕێژەکە لەساڵی ٢٠١٩دا بریتی بوو لە ( ٤٥٤،٦٦٢ ) چوارسەدوو پەنجاو چوار هەزاروو شەش سەدوو شەست و دوو پەنابەر.

سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەرانیش لە دەریاو ووشکانی سنورەکانی تورکیادا لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ( ٢٣% ) زیادی کردووە کە بەژمارە بریتیە لە ژیان لەدەستدانی ( ٢٨٢ ) دووسەدوو هەشتاو دوو پەنابەر لەساڵی ٢٠٢٠دا کە لەساڵی ٢٠١٩دا ( ٢١٥ ) دووسەدوو پانزە پەنابەر ژیانیان لەدەستدابوو.
سەبارەت بە ناسنامەو ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە تورکیا بەمەبەستی گەیشتن بە وولاتانی ئەوروپا وە بەتایبەتی پەنابەرانی عیراقی کە لەساڵی ٢٠٢٠دا دەستگیرکرابوون وەپەنابەرانی عێراقی لە پلەبەندی چوارەم دان. بەپێ هەمان سەرچاوە ناسنامەی پەنابەرەکان بەم شێوەیەیە:
یەکەم: ( ٥٠،١٦١ ) پەنابەرانی ئەفغانی
دووەم: (١٧،٥٦٢ ) پەنابەرانی سووری
سێیەم: ( ١٣،٤٨٧ ) پەنابەرانی پاکستانی
چوارەم: ( ٣٨٣٦ ) پەنابەرانی عێراقی
پێنجەم: ( ٢٠٥٩ ) پەنابەرانی فەڵەستینی
شەشەم: ( ١٠٧٠ ) پەنابەرانی جۆرجیستان
حەوتەم: ( ١٠٤ ) پەنابەرانی میانمار
هەشتەم: (١٢٦ ) پەنابەرانی مۆڵدۆڤیا
لەگەڵ ( ٣٠،٣٣٥ ) سی هەزارو سێ سەدوو سی و پێنچ پەنابەری نەتەوە جیاوازی تر.
داواکردنی مافی پەنابەرێتی :
لە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٨ دەسەڵاتی وەرگرتن و پەسەندکردنی کەیسی پەنابەران درایە دەست بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ڕێژەی داواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی لە تورکیا ساڵ بەساڵ کەمی کردووە.
بەپێی ئاماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا سەبارەت بەداواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ تەنها ( ٣١،٣٣٤ ) سی و یەک هەزارو سێ سەدوو سی و چوار کەس داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە وە لە ساڵی ٢٠١٩دا ( ٥٤،٤١٧ ) پەنجاو چوار هەزارو چوار سەدوو حەڤدە کەس داوای مافی پەنابەرێتیان کردبوو کە ڕێژەکە لە ٤٤% کەمی کردووە
ڕێژەی هاوڵاتیانی عێراق و کوردستانیش بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی نێو دەوڵەتی لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ئاست ساڵی ٢٠١٩دا لە ( ٦٢% ) کەمیکردووە.

بەپێ ئاماری ساڵی ٢٠١٩دا ( ١٥،٥٣٢ )پانزە هەزارو پێنچ سەدوو سی ودوو هاووڵاتیانی هەرێمی کورستان و عێراق داوای مافی پەنابەرێتیان کردبوو.
وە لەساڵی ٢٠٢٠دا ( ٥٨٧٥ ) پێنچ هەزاروو هەشت سەدوو حەفتاو پێنچ کەس لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق داوای مافی پەنابەرێتیان کردبوو.
ئاماری دەستگیرکردنی ئەو قاچاغچیانەی بازرگانی بە گیان و ژیانی پەنابەرانەوە دەکەن.بەم شێوەیەیە:
لەساڵی ٢٠٢٠ تەنها ( ٤٢٨٢ ) چوار هەزارو دووسەدوو هەشتاو دوو قاچاغچی دەدتگیرکراون
وە لەساڵی ٢٠١٩دا ( ٨٩٩٦ ) هەشت هەزارو نۆسەدوو نەوەت و نۆ قاچاغچی دەستگیر کرابوون.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٩/٠١/٢٠٢١

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: