کەموکوڕیەکانی باج لە کوردستان

شوان سدیق:
ڕەخنەی کۆمەڵێک کەس لە سیستەمی باج و بڕیارەکانی ھەرێم لەسەر ئەوەنیە سیستەمی باجەکە زۆر لۆکاڵ و کۆنە.
بەڵکو ڕەخنەیان ئەوەیە وەکو عێراقچیەک دەردەکەون گوایە ئەو کارەی ھەرێم نایاساییەو پێچەوانەی سیستەمی عێراقی یەکگرتووە.
بەڵام ئەو کەسانەیش ھێشتا لەدایک نەبووینە دەزانن عێراق چی وێرانەیەکی فەوزایە، عێراق وڵاتێکی پڕ کێشەو میلیشیایە قانوون و سیستەمی وڵاتێکی یەکگرتووی لەکوێدایە ئێوە دێن باسی دەستوور و یاسایی عێراقی دەکەن.
من ڕەخنەم لە سیستەمی باجی ھەرێم ھەیە بەداخەوە، سیستەمی باج لە ھەرێمی کوردستان سیستەمێکی زۆر لۆکاڵ و کۆنە بگرە ھێشتا شتێک نییە بەناوی سیستەمی باج. ئەمەی ئێستە سەرانەیە بەناوی باج!
بۆچی سیستەمێکی نوێ نییە؟
یەکەم: لە کوردستان سیستەمی بانکی لاوازەو بگرە ھێشتا ئەو سیستەمە لەدایک نەبووە.
دووەم: داھاتی، تاک و گشتی، کۆمپانیاو بازرگان و خاوەنکار دیار نییەو نادیارە.
خەڵکی ئەمین و دەستپاک لەگەڵ دز و جەردەو گەندڵ جیاناکرێنەوە.
واتە بەشی زۆری کارکردن و مامەڵەکردن بەپێی سیستەمی ئابوری و کەرتی باج ئەو بازرگانی کڕین و فرۆشت و ھاوردەو ھەناردەیش دەچێتە چوارچێوەی بازاڕی ڕەش!
سێیەم: لە کوردستان بازاڕ ڕێکنەخراوە، ھەموو بازاڕ لەژێر ھەژموونی دەستەی باج و وەزارەتی بازرگانی و ئابوری ڕێکنەخراوە و فەوزایە!
چوارەم: جۆری دراو، گرفتێکی سەرەکیەو لە کوردستان بەزیاد لە یەک دراو مامەڵە دەکرێت..
پێنجەم: ژمارەی کۆمپانیاو ناوەندە بازرگانیەکان، ژمارەیەکی ڕاست نین دەبێ ھەمویان پێکەوە بەداتایەک کۆبکرێنەوەو سەرمایەیان ئاشکرابێ.
شەشەم: بەچی ستانداردێک باج وەردەگیردرێ، ڕێژەکەی بەپێی کات و وەخت چۆن گۆڕانکاری تێدا دەکرێ.
پاشان کالاو شتومەکەکانی نێوخۆ و بیانی چۆن جیادەکرێنەوە و باجیان دەخرێتە سەر ئەم ڕێکارانە بۆ سیستەمی باج پێویستن، بە ستاندارێکی سەردەمیانەیە.

 

شوان سدیق: ئیتاڵیا

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: