کۆمەڵە لەسەنگەری خۆیدا، هاتە دەنگ!

ابراهیم حسێن:   
کۆمەڵە هاتەدەنگ و ئەم بە دەنگ هاتنەشی لەبەرگری کردن نەبوو لە کۆمۆنیزم ولە چینی کرێکار وجوڵانەوەیەکی گەورەی کرێکاران و برسیەکان و لاوان وئینسانیەتێکی بێێبەش ، کە لەسەری ژیانێکی شایستەی مرۆڤ، لەسەری ئازادی و خۆشبەختی، دەسەڵاتی کەمایەتیەکی سەرمایەداری زۆرگۆی کوردایەتی، خستۆتە ژێر پرسیارەوە.دیکتاتۆریەتێکی چینایەتی و کۆنەپەرەستیەکی بۆرژوایی کوردایەتی کە سەرانی کۆمەڵەی ئێستا تاکو ئەمڕۆ بۆئەوەی دڵییان گەرد نەگرێ، ئیرادێکیان لێی نەبووە ، پێیان نەوتون لە پشتی چاوتان برۆیە.
کۆمەڵە هاتە دەنگ بەڵام هاتنە هاتنە دەنگی کۆمەڵەپاش خەوێکی قوڵی کەروێشکی بیست ساڵە، لەسەری بەرگریکردن لە جوڵانەوەیەکی فراوانی چینی کرێکار و بێبەشان و نەوەیەکی لاو نەبوو کەنایەوێ چیتر سەر کزکا و ڕادەستی ژیانکردبێ لەژێر سایەی دەسەڵاتی ئەم کەمایەتیە سەرمایەدارەی کوردایەتی و بە هەزار شێوە هاوار دەکا ، ژیانی دەوێ، ئازادی دەوێ و دەیەوێ سەروەت و نازونیعمەتەکانی کۆمەڵگە، چارەنوسی خۆی و کۆمەڵگەکەی لەدەستی ئەم کەمایەتیە سەرمایەدارە، دەربهێنێ، بەڵکو ڕێک بە پێچەوانەوە کۆمەڵە یەکەمین دەمکردنەوە و هاتنە دەنگی کۆمەڵە پەلاماردانی ڕیزی چینایەتی ئازادیخواز و مافخوازی کرێکاریی و کۆمۆنیستی و چەپی کۆمەڵگەی کوردستان بوو،هێرش کردن بوو بۆسەر شەریفترین و ڕادیکاڵترین دەرکەوتەی هەوڵ وتەقەلای ڕادیکاڵی ئەو کۆمەڵگەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆی، لەبەرامبەر ئەم کۆنەپەرەستیە بورژواییە تازە پێداکەوتوەی کوردایەتی. لەبەرامبەر کۆمۆنیزم و جوڵانەوەی شورایی و بێکاران و ئاوارەکانی، ژنان و منداڵانی، کە هەموو بە یەکەوە نیشانەی هاتنە سەری نەفەس و ڕەگەیەکی کۆمەڵایەتی وجەسارەتێکی سیاسی چینایەتی ڕادیکاڵ بوو کە چاوی بڕیوەتە ئازادی و یەکسانی و خۆشبەختی و کوردستانێک کە تیایدا، ئەمانە، گۆڕابن بە بەهاو ئەرزش و نۆرمی سروشتی ژیانی مرۆڤ.

بەڵام با بۆ ساتێک لە مێژووی واقیعی داببڕێین و فەرامۆشی بکەین. با گریمانە بکەین کە لەو مەملەکەتەدا کۆمۆنیزمێک نەبووە،شورایەک و جوڵانەوەیەکی شورایی نەبووە، جوڵانەوەی بێکاران و یەکێتی بێکارانێک نەبووە،جوڵانەوەیەکی ڕادیکاڵی یەکسانیخوازی ژنان وپیاوان و ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ژنان و منداڵان لە ئارادا نەبووە،با وای دابنێین چەپ و کۆمۆنیزم ڕایانکردوە و وا دابنێین ، شاپورو قابیلێک ،ئومێد و ابراهیم و شێخ عەبدولێک ، بەکرعلی ونەزیر عومەرێک، سەردەشت و کاوەیەک لەسەردەستی ئەم کەمایەتیە سەرمایەدارە و لە ژێر سایەو بە فەرمانی ئەو جەنابانی بۆژوازی خۆ وڵاتیە، ڕۆژی ڕوون تیرۆر نەکراون و خوێنیان نەڕژاوە،وای دانێین بنکە و بارەگای هیچ حیزبێکی کۆمۆنیست و هیچ ڕادیۆو ڕۆژنامەیەکی کۆمۆنیست و ڕێکخراوێکی جەماوەری بە زۆری چەک دانەخراوە،ئێستا بە هەموو ئەم گریمانانەوە، هەر کرێکارێک ، هە ر حەمماڵ ۆ مامۆستا و کارمەندێکی شەق و پێلاقەخواردوی ئەم کۆمەڵگەیە هەر دایکێکی ڕۆڵە لە کیسچوی جەنگی ئەم کەمایەتیە سەرمایەدارە، لێشاوی ئەوئیسانیەتە کرێکار وکۆشایە ی کاردەکا و قوتی ژیانی، کرێ و موچەی لێ درێغ دەکرێ، کاردەکا و سەرپەنای گونجاوی لێ درێغ دەکرێ، دهستڕاگەیشتن بە تەندروستی وئیمکاناتی پزیشکی لێ درێغ دە کرێ ‌‌‌‌‌‌، ژیانکردنی قابیلی مروڤی لێ درێغ دەکرێ ،ده کرئ لەسەرانی سیاسەتزان وشارەزای دیپلۆماسی لە ڕێکخڕاوی کۆمەڵەی ئەمڕۆ بپرسن ؛ خێرە ٢٠ ساڵە بۆچی دەم ناکەنەوە؟ ئایا بە ڕاستی ئەم پەستی و خەفەتە سیاسی و کۆمەڵایەتیە بە شایانی حورمەت و شکۆی ئەم کۆمەگەیە وچینی رێکارو ژن و لاو پیرەمێرد و پیرە ژنی ئەو کۆمەڵگەیە دەزانن؟ئەگەر بە شایانیان دەزانن، دەست لە دیپلۆماسی هەڵگرن و سەرڕاست وەڵام دەنەوە ئەکەرنا ڕوونی بکەنەوە .
ئایا ئێوە نوسخەیەک کە بۆ سنەوسەقزو کوردستانی ئازیزتان لە ئەجەندەتان دایە هەمان ئەو نوسحەیە کە تاڵەبانی و بارزانی و مللیگەرایی و بورژوازی لە سلێمانی و هەولێر نوسیان و پیادەیان کرد؟ئایا بڕیارە لە بەیانی ئاڵوگۆڕەکانی ئێراندا هەمان چارەنوسی کوردستانی عێراق بۆ چینی کرێکار و ژن و لاوی سنەو سەقز بە دیاری بەرن؟ قەرارە لەوێش بە شێوەی تاڵەبانی و بارزانی دەرگای سەندیکا و شورا ببەستن و ئەجێندای سەرکوت و لە خوێن هەڵکێشانی چەپی کرێکاریی و کۆمۆنیزمەکەی پیادە بکەن ، تا ئەگەر بە فەڕز شانسی ئەوەتان هێنا و بە درۆ و هەڵبەستن و بایکۆت و جەنگ و خوێن توانیتان کۆمۆنیزم جارێکی تر، یەکسانی خوازی و ئازادیخوازی جاریکی تر شکشت پێ بهێنن، بڵێن ڕایانکرد، بڵێن کوا لە کوێیە کۆمۆنیزم، هەمان کارێک کە ئیستا و ئەمڕۆ حیزبەکانی تری هاوخێزانتان لە کوردستانی عێراق، کردیان و ئێوە پۆزی پێوە لێ دەدەن؟
ئەگەر وانیە و وەڵامی ئێوە بە و پرسیارە ڕەوایە نەخێرە، ئیتر ئەوە ئێوەن دەبێ وەڵامدەرەوەبن و ئەگەریش وەک ئەوەی ئێستا دەیکەن وکردوتانە و ڕایدەگەیەنن، ئەوا کرێکاران و ڕابەرانی کرێکاریی و جوڵانەوەیەکی گەورەی چینایەتی کە لە دڵی کۆمەڵگەی ئێران و کوردستان دا هەر ڕۆژە بە مانگرتنەکانی ، بە خرۆشانە خیبانیەکانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوە گەورەترەکان ئامادە دەبێ، وەک وەڵامی ئەرێی ئێوە، وەک نوسخەیەک کە ئێوە نوسیوتانە بۆ ئایندە، لێوەردەگرن و دەریدەخا کە کەمپی ئێوە، سەنگەری ئێوە،لە جەنگ و دەعوای ئاینده ی نیوان کریکار و کومونیزم و ئنیسانیه تی بیبه ش له گه ل کونه په ره ستی بورژوایی لەسەر ئازادی و حۆشبەختی و یەکسانی ، نەک تەنیا لە سلێمانی و هەولێر، بڵکو لەسنەو سەقز و پانتایی ئێران ،هەمان کەمپی تاڵەبانی و بارزانی و فیدڕاڵیچیەکان و، کەمپی دژی ئازادی و خۆشبەختی بورژواییە .

٨.١.٢٠٢١

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: