لەندەن: بانگەوازی خۆپیشاندان …

جەماوەری بێبەشی کوردستان بێ پشت و پەنا نین!

با بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و داوا ڕەواکانی جەماوەری بەشمەینەتی کوردستان لەدژی سەرکوتگەریی دەسەڵات بێینە مەیدانەوە!

سێ شەممە 2020/12/8   کاتژمێر: 1ی دوانیوەڕۆ

شوێن: بەردەم بارەگای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن

KRG: 2  Hobart Place Belgravia London SW1W 0HU

نزیکترین ئیستگای قیتار ڤیکتوریا   Victoria Station

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بانگەوازی ئازادیخوازان  و ناڕازیان بە دەسەڵاتی سەرکوتگەریی کوردستان دەکات لەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیەدا بەشداری بکەن.

بەشداریتان لەم خۆپیشاندانەدا نیشانەی  دەنگهەڵبڕینە لەدژی هەموو ئەو دزی و تاڵانی و سەرکوتگەرییەی کە دەسەڵاتی بۆرژوا ناسیونالیستی کورد بەسەرخەڵکیدا سەپاندوە.  هاوكات پشتیوانییه‌ له‌ خه‌باتی خه‌ڵك لە پێناو ئایندەیەکی دامەزراو و پشت بەستو بە دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی جەماوەری لە کوردستاندا.

 

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە هەردوو ژمارە تەلەفونی:

07476204121 – 07720291516

 

 

 

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: