سواڵکەر

هۆنراوەی: کەژاڵ ابراهیم خدر

دایکم دەیگووت ئەو کاتانەی کە مناڵ بووی
هەرچی کاتێ مناڵێکی جل پینەکراو
پیرەمێردێکی کۆڵ لەپشت
پیرەژنێکی بەرگ دڕاو
بۆ لەتێ نان بۆ ئاسۆیەک خۆری شادی بدا بە ژیان
لە دەرگای ماڵمانیان دەدا

تۆ دەترسایت و دەستبه‌جێ دەرگاکەشت لە روویاندا پێوەدەدا
ئەوا ئەمڕۆش کە گەورە بووم
من بوومەتە سواڵکەری دەرگای دڵەکەت
لەبری خۆر لەبری نان خۆشەویستی تۆم پێویستە
هەوێنی ژیان دەتخوا تۆش بە کۆرپەی چاو و دڵت بڵێ
ئەگەر بێ و رۆژی چەند جارێ پەنجەکانم لە دەرگای دڵەکەت بدا
کۆرپەکانی لێم زیز نەبێ و
دەرگاکەش لە رووم دانەخا

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: