بەرەو کوێ.؟!

شيعر : نزار قبانی
وەرگێڕانی:پشکۆ ناکام
*********

چی تر نازانم
روو لە کوێ بکەم
هەموو ڕۆژێک…….
هەست ئەکەم
نزیکتر ئەبیت لێم
هەموو ڕۆژێک
ڕوخسارت ئەبێتە بەشێک
لە ژیانم
و
تەمەن بە بەرەکت تر…
ئەبێت
و
شێوەکان جوانتر ئەبن
و
شت و مەکەکانیش
جوان و بەتامتر ئەبن
+++++++++
وەک دڵۆپەکانی ئاورنگ
بە هەموو لەشما
بێ دەنگ
چویتەتە خوارێ….
خۆ ڕاهێنان
لەسەر دووریت ، قورسە
و
خۆ ڕاهێنان..
لەسەر ئامادە بوونت
قورستر…
++++++++
ئای چەنم خۆش ئەوێیت
ئەوەنەم خۆش ئەوێیت
کە تەنانەت خۆم
سەرم لەخۆم سوڕماوە !!
شیعر لە باغچەی چاوەکانتا
نیشتە جێ بوە..
بۆیە بێ چاوەکانت
شیعر نانووسرێتەوە
بێ چاوەکانت….
++++++++
لەوەتی خۆشم ویستویت
ئەستێرەکان
ڕوویان وەرگێڕاوە….
و
ئاسمانیش
پاک تر
ڕوون تر
کراوە ترە….
+++++++
لەوەتی خۆشم ویستویت
هەموو دەریاکان
لە چاوەکانتەوە
ئاو ئەخۆنەوە…..
ئەم خۆشەویستییە
بێ بەزییە
لە خۆم گەورە ترە
ئیتر بۆچی
بە قۆڵەکانتا
لە خاچ بدرێم
بۆچی..؟
++++++++
خۆشەویستم…………
هەڵە بووم کە وام زانی
پاشایەکم
تووشی دۆڕان نابم
وەک مناڵێکی بچوک
ڕەفتارم کرد
مناڵێک کە بیەوێ
دوورتر لە ئەستێرەکان
هەنگاو بنێ…..
+++++++++
حەز ئەکەم
ببیت بە ” بیل بیلەی” چاوم
پێت وایە
داوایەکم کردوە
کە نابێ داوا بکرێ..؟!
پێم بڵێ ،
تۆ کێیت!
هەستم وەک هەستی
کەسێکە
کە کەروێشک
…. ڕاو ئەنێ
تۆ لە ژیانما
جوانترین خەرافاتی
ئەو کەسەش
کە دوای خەرافات ئەکەوێ
ئەبێ تامی
ماندوو بوون بچێژێ…
+++++++++++++
مارس / 2018

Virus-free. www.avast.com

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: