سەندیکای کرێکارانی خزمەتگوزاری بازرگانی گشتی بەریتانیا داوای ئازادکردنی شیروان شیروانی ودەستەگیرکراوەکانی بادینان دەکەن

لە درێژەی هەوڵەکانی ڕیکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆئازادکردنی شیروان شیراوانی وسەرجەم دەستگیرکراوەکانی ئەم دواییانەی خۆپێشاندانە ناڕەزایەتیەکانی کوردستان – کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوچەیی سەندیکای کڕێکارانی خزمەتگوزاری بازرگانی گشتی لە بەریتانیا(PCS) کە یەکێکە لە سەندیکا گەوەرەکانی بەریتانیا ، نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی کوردستان دەکەن و دەڵێن”ئەم نامەیەتان لە جیاتی سەندیکای کرێکارانی خزمەتگوزاری بازرگانی گشتی – کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوچەوە بۆ ئەنوسین. ئەم کۆمیتەیە نیگەرانە سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس شیروان شیروانی. بیستومانە ڕۆژنامەنووس شیروانی و دوای ئەوەی قسەی لە خۆپیشاندانی کرێکاران دژی هەژاری کردوە، دەستگیرتان کردوە..”
هەروەها لە نامەکەیاندا هاتووە” ئێمە داواتان لێ ئەکەین بەزوویی دەستبەسەرکراوەکان بەربدەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە نێو ماڵ و منداڵیان…”
دقی نامەکە لەخوارەوە هاوپێچە:
ڕیکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٢/١١/٢٠٢٠

بەڕێز سەرۆک وەزیران

بانگەواز بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس شیروان شیروانی لەگەڵ دەستبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانەکان ئەم دواییانە.

ئەم نامەیەتان لە جیاتی سەندیکای کرێکارانی خزمەتگوزاری بازرگانی گشتی – کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوچەوە بۆ ئەنوسین. ئەم کۆمیتەیە نیگەرانە سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس شیروان شیروانی. بیستومانە ڕۆژنامەنووس شیروانی و دوای ئەوەی قسەی لە خۆپیشاندانی کرێکاران دژی هەژاری کردوە، دەستگیرتان کردوە. هەرچەندە بڕیاربوو شیروانی لە ڕۆژی ٤ی ئۆکتۆبەر ئازاد بکەن، بەڵام بە داخەوە هێشتا دەستەبەسەرە.

هەروەها ئەم کۆمیتەیە ئاگادار کراوە، پاش ئەوەی خۆپیشاندانێکی ئاشتی ئەنجامدراوە، ژمارەیەکی زۆری خەڵکدەستەبەسەر کراوە. پێمانوایە هۆکاری خۆپیشاندانەکە شەرعی بووە. خۆپیشاندانەکە بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک، موچەی شیاو لەگەڵ مافە سەرەتاییەکانی کرێکاران بووە. ئەمانە مەسائیلێکن ئەبێ خەڵک لە جیهاندا ئازادبن بۆ داواکردنی و خۆپیشاندانیش بکەن لە پێناویدا و ناشبێ ئەنجامی نیگەتیڤی هەبێ.

ئێمە داواتان لێئەکەین بەزوویی دەستبەسەرکراوەکان بەربدەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە نێو ماڵ و منداڵیان.

لەگەڵ ڕێزماندا.

سەندیکای کرێکارانی خزمەتگوزاری بازرگانی گشتی – کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوچەیی

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: