پشتیوانی لە داواكاری بنەماڵەی مەزڵوم داغ و عەبدالڕەحمان ئەرێ دەكەین روو لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان

لە 22-9-2020 دادگای باڵای هەولێر سزای لە سێدارەدانی بەسەر مەزڵوم داغ و عەبدالڕەحمان ئەرێ پەسەند كرد لەسەر دۆسیەی ریستۆرانتی هۆقە باز لە شاری هەولێر, ئێمە كە لە گەڵ هەڵوەشاندنەوەی حوكمی ئیعدامین بەسەر مرۆڤدا بەشێوەی گشتی , دەمانەوێت لە جیهان و كوردستان ئەم بڕیارە نەمێنێت, داواكارین ئەم بڕیارە زاڵمانە نا مرۆڤانەیە جێبەجێنەكرێت بەرامبەر بەو دوو مرۆڤە و هەڵوەشێتەوە , وەك پشتیوانییەك لە داواكاری بنەماڵەی ئەو دوو گەنجە ئێمەش داوا لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین بڕیارەكە پەسەند نەكات و بیگەڕێنێتەوە , پەسەند كردنی بڕیارەكە كاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر ناوی هەرێمی كوردستان و خودی كەسایەتی سەرۆكی هەرێم دەبێت .
تكایە بڕیارەكە واژۆ مەكەو بیگەڕێنەوە

نا بۆ ئیعدام بەڵێ بۆ ژیان

رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام

هەولێر 20-10-2020

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: