مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم 2 هەزار كەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا رۆژی دووشەممە 12ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “لەو ماوەیەدا 720 توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆمار كراون، زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بوون كە 291 كەس توشبوون، كەمترین ڕێژەی توشبوونیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار كراوە كە 14 كەسن”.
لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 26 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، 2 توشبوو لە هەولێر، 6 كەس لە سلێمانی، 11 كەس لە پارێزگای دهۆك و لە پارێزگای هەلەبجەش 1 كەس، گەرمیان 1 كەس و ڕاپەڕین 5 كەس”.
ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 396 كەس.
كۆی گشتیی ئەو كەسانەی تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 2 هەزار و 18 كەس، كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بوون كە هەزار و 23 كەس گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: