هیومان رایتس وۆچ: داخستنی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک نایاساییە

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ رايگەياند، بەرپرسانی پارتی و هەرێم بە ناياسایی دوو ئۆفيسی کەناڵی ئێن ئاڕتيان بۆ ماوەی زياتر لە مانگێکە داخستووە، بۆ ڕێگريکردن لە پەخشکردنی خۆپيشاندانەکان و رەخنەگرتن حکومەت، دەشڵێت، نيگەرانن لەوەی داخستنەکە هۆکاری سياسی لەپشتەوەيە.

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هیومان رایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکيدا بڵاويکردەوە، دەسەڵاتدارانی هەرێم بە بێ هيچ بڕيارێکی دادگا ئۆفيسی هەولێر و دهۆکی کەناڵی ئێن ئاڕتيان داخستووە کە ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی پارتی ديموکراتی کوردستاندان.

بەلقیس والی پێشتر توێژەر بووە لە رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئەگەر ئێن ئاڕ تی ياسای پێشێلکردبێت بەرپرسان دەيانتوانی رێکاری ياسایی بگرنەبەر، بەڵام لەبری ئەوە پارتە دەساڵاتدارەکان هەنگاوی ناياساييان گرتووەتەبەر.

دەشڵێت، ئەو تەنگ پێهەڵچنیناەی ئێن ئاڕ تی و کارمەندەکانی روبەڕوی دەبنەوە جۆرێکە لە هێرشکردنی حکومەتی هەرێم بۆ سەر میدیا.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پێشێلکارييەی بەرامبەر ئێن ئاڕتی کراوە لەدوای چەند هێرشێکی پێشتری حکومەت دێت بۆسەر کەناڵەکە، هاوکات، لەمانگی حوزەيراندا رێکخراوەکە ڕاپۆرتێکی لەسەر پیشێلکارييەکان بەرامبەر چالاکوانان و رۆژنامەنوسان و دەنگی ئازاد بڵاوکردەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.

لە ١٩ی ئابی رابردوودا بە زەبری هێز، هێزە ئەمنییەکانی دهۆک دەستیان بەسەر نوسینگەی دهۆکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دا گرت و بۆ رۆژی دواتریش ٢٠ی ئاب، نوسینگەی کەناڵەکە لە شاری هەولێر داخرا.

لە ٢٨ی ئابیشدا، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکانی سەر بە حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە “توندوتیژی و گێرەشێوێنی” نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی داخراون.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: