پەرلەمانتارێکی گۆڕان وەزیرێکی حیزبەکەی بە زەرد هەڵگەڕاو ناوزەد دەکات

بەبێ ناوهێنانی پەرلەمانتاری گۆڕان د. غالب محەمەد وەزیرێکی حیزبەکەی بە زەرد هەڵگەڕاو وەک رێبازی حەمەی حەملان ناوزەد دەکات.

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسببووک، بەناونیشانی “بۆ وەزیرە زەرد هەڵگەڕاوەکەی بەرەی پارتی!” نووسیوویەتی “وەزیرە زەرد هەڵگەڕاوە تەزیوەکەی دەستی پارتی، تۆ یٔەگەر مەرد و جوامێر بویتایە تەنها بەیەک وشە بەرگریت لە ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا یٔەکرد کاتێک کەلە کەناڵەکەی نێچیرڤانی پارتیەوە دوکاتژمێر قسەلەبارەی نەوشیروان مستەفاوەکرا وەک ئەوەی بڵێی هەڵهاتوی جەنگبیت و تف لەقوڕگتدا وشکبوبێت بەیٔێستاشەوە بێدەنگیت لەپێناو کورسیەکەت، دیارە تۆ لەسەر ڕێبازی نەوشیروان مستەفا نەماویت یٔێستا لەسەر ڕێبازی ڕێباز حەملانیت!”.
هەروەها ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان کە رای لەگەك زۆرینەی سەرکردایەتی حیزبەکەیدا نییە، دەڵێت “لەوماوەی جەنابت وەک وەزیر دەست بەکاربویت ڕێگا و بانەکانی سلێمانی خراپتر بوە و ڕێگای کەلار سلێمانی بوە بەسەحرای عەرعەر لەم خەڵکە و هیچمان لەتۆنەبینی، ڕێگای کەلار سلێمانی وەک یٔەوەی چەن سەد مەترێک و بازگەیەکی تێدابێت یٔەبێت بەخێرای کیسەڵ بەسەریدا بڕۆیت هێندە چاڵ و چۆڵی تێدایە، نەک چاکنەکراوە بەڵکو زیاتر خراپ بوە، بیستم جەبتان سەردانتانکردوە و بڕیاری دابینکردنی پارەتان داوە بۆیٔەوەی یٔیش کردن لەو ڕێگا دەست پێبکاتەوە بەڵام بە یٔێستاشەوە یەک فلس تان تەرخان نەکردوە پێدەچێت دابینکردنی پارە وسفی سەرۆک وەزیرانی بوێت جەنابی وەزیر، باوازلەتونێلی دەربەندیخانیش بێنین کەنەک نەتوانی تونێلێک دروست بکەی بەڵکو بەشەرمەوە بەناویدا تێدەپەڕیت!”.
دیارە بەپێی ئەو وەسفەی دەیکات، غالب محەمەد مەبەستی وەزیری ئاوەدانکردنەوەیە کە پشکی گۆڕانە، بۆیە دەڵێت ” جەناب بابیرت بخەمەوە لەم ماوەیەدا تونێلێکت کردەوە کە 152 ملوێن دۆلاری تێچوە بۆیٔەوەی مسرور بارزانی بەناویدا بڕوات، کاکی وەزیری زەرد هەڵگەڕاو هەرتۆنەبویت لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا هێندە وەسف و ستایشی مسرور بارزانیت کردبو وەزیرەکانی پارتی تەریق بوو بوونەوە، تۆ پێویستت بەپیاهەڵدانە لەلایەن هاو پیشەکانت لەپارتی و پیاوانی مسرور “.
لە کۆتایشدا نووسیوویەتی “یٔێمە بەڵێنمان بەنەوشیروان مستەفادا وە لەسەر بەرنامەو ڕێبازەکەی بمێنینەوە و بیپارێزین تایٔەوکاتەی دەتوانین خۆمان بەخاوەنیش دەزانین، بۆیە ڕوبەڕوی یٔەوکەسانەش دەبینەوە کە دژی ڕێباز و بەرنامەکەی ڕەوانشادن چ لەناو (پارتی و یەکێتی) بن چ لەناو (بزوتنەوەی گۆڕان)یشدا بێت، یٔێستا کەبەڕێژەیەکی زۆر مرۆڤی زەرد هەڵگەڕاو ڕوو زەرد زۆربوە و دژی بەرنامەو ڕێبازی ڕەوانشادن، یٔەرکی من و یٔەوکەسانەیە کەخۆیان بەشوێن کەوتەی ڕێبازی نەوشیروان مستەفادەزانن ستۆپیان پێبکەین و ڕوی ڕاستەقینەیان دەربخەین بۆیٔەوەی یٔەو بەرنامە بەکار نەهێنن بۆ گەیشتن بەپلەو پۆست و یٔیشکردن لەپێناو ساڵانی داهاتو بۆ خۆیان!مرۆڤ کە یٔیرادەو و هەڵوێستی نەبو یٔەوا لەبەرامبەر پارەو ساماندا چۆک دادەدات، لوتی دەشکێت یٔەوەش لەبارنامەی نەوشیروان مەستەفادا قابیلی قبوڵ نیە!”.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: