دادوەرێکی بەریتانی رێگری لە دیپۆرتکردنەوەی ٢٠ پەنابەر کرد

دادوەرێکی باڵای بەریتانیا رێگری لە فڕۆکەیەک کرد کە  ٢٠ پەنابەری هەڵگرتبوو، بڕیار بوو لە بەریتانیاوە دیپۆرتی ئیسپانیایان بکاتەوە.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، ئەو پەنابەرانە  پێشتر لە بەلەمێکی بچوکدا لە کەناراوەکانی ئیسپانیاوە هاتبوون بۆ بەریتانیا و وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش، بە بیانووی ئەوەی ئەو پەنابەرانە یەکەم جار هاتوونەتە ئیسپانیا و پەنجەمۆری ئەو وڵاتەیان هەیە، دەیویست بە زۆر بیانگەڕێنێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە پارێزەری ئەو پەنابەرانە بەڵگەی تەواوی خستووەتە بەردەم دادگا و دادوەر لەبارەی ئەوەی کە ئەگەر ئەو پەنابەرانە بگەڕێنرێنەوە بۆ ئیسپانیا بێ ماڵ و حاڵ دەبن و دەبێت لە سەر جادە بخەون، چونکە پێشتر گروپێکی دیکە کە گەڕێنرابوونەوە رووبەڕووی ئەو چارەنووسە بووبوونەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بە گوێرەی یاسا و رێنمایی دوبلین-٣، وڵاتێکی ئەوروپی دەتوانێت پەنابەر بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو وڵاتەی کە یەکەم جار ئەو پەنابەرە پێی گەیشتووە، بەڵام بەمەرجێک پەنجەمۆری وڵاتی یەکەمیان هەبێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: