دهۆک:ئومێد بەرۆشکی دەستگیرکرایەوە

دوای پێنج کاتژمێر لە ئازادکردنی بە کەفالەت، جارێکی دیکە رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی لەلایەن هێزەئەمنییەکانی دهۆکەوە دەستبەسەرکرایەوە.

ئەیهان سەعید نوێنەری سەنتەری میترۆ لە دهۆک رایگەیاند، “شەوی رابردوو پۆلیسی بنکەی نەورۆز ئاگادارکردنەوەیەکی ئاڕاستەی ئومێد کردووە، کە لە بنکەکەیاندا ئامادەبێت و دوای گەیشتنیشی بە بنکەکە دەستبەسەرکراوە.” 

 ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا ئەوان نازانن هۆکاری دووبارە دەستبەسەرکردنەوەی ئومێد بەرۆشکی چییە و پۆلیس لەوبارەوە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە. 

رۆژی یەکشەممە، دوای دەستبەسەرکردنی بۆ ماوەی ٢٦ رۆژ، ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنوس بە کەفالەتی سێ ملیۆن دینار ئازادکرا.

دوای ئازادکردنیشی لەبارەی رەوشی خۆیەوە لەناو زینداندا بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بۆ ماوەی ٢٦ رۆژ بەبێ ئەوەی رێگەی پێبدرێت هیچ پەیوەندییەک بە کەسوکارییەوە بکات ماوەتەوە و رێگەشیان نەداوە هیچ کام لە ئەندامانی خێزانەکەی سەردانی بکەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: