هاوپشتی
كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه(١٠\٩\٢٠٢٠)، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له‌سه‌ر زیادبونی كرده‌وه‌ی خۆكوژی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، نه‌بونی مافی هاوڵاتیان و پێشێلكاریه‌كان و قه‌یرانی دارایی هۆكارن بۆ زیادبونی رێژه‌ی خۆكوشتن.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق بڵاویكرده‌وه، نه‌بونی مافه‌كانی هاوڵاتیان و پێشێلكاریه به‌رده‌وامه‌كان، هه‌روه‌ها قه‌یرانی دارایی و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دیارده‌ی خۆكوشتن به‌تایبه‌تیش له‌ناو گهنجامدا كه هه‌میشه به‌هیوای دابینكردنی پێداویستیه‌كان و بینینی رۆڵی كاریگه‌رن له كۆمه‌ڵگه‌دا.
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هاوكارینه‌كردنی گه‌نجانی هه‌ردو ڕه‌گه‌ز بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌كانیان و به‌كرداریكردنی بیرۆكه‌كانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌رونیان دروستده‌كات و به‌جۆرێك بێ هیوا ده‌بن، به‌مه‌ش پاڵنه‌رێك ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی سزای خۆیان بده‌ن و كۆتایی به‌ژیانیان بهێنن، بۆیه به‌رپرسیارێتی خۆكوشتنه‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ده‌بێت به‌رپرسانی حكومه‌ت هه‌وڵی زیاتری خۆیان بده‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له‌نێو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا، به‌تایبه‌ت لهروهكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌كردن و هه‌روه‌ها خستنه‌ڕوی مه‌ترسییه‌كانی خۆكوشتن و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی دروست بۆئه‌و دیارده‌یه.
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ جهختیشیكردوهتهوه، ده‌بێت پێكه‌وه كار بۆ بنبڕكردنی ئه‌و دیارده‌ی خۆكوشتن بكرێت كه “كاره‌ساتی تێكچونی كۆمه‌ڵگه و په‌یوه‌ندی خێزانی و مرۆییه”.