پەرلەمانی بریتانیا لەسەر نەخۆشخانەی منداڵانی هەولێر هاتە دەنگ

ئەندامێکی پەرلەمانی بریتانیا لەبارەی نەخۆشخانەی منداڵانی هەولێر نامەیەکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد.
تۆمی شێپەرد، ئەندامی پەرلەمانی بریتانیا لە پارتی ناسونالیستی سکۆتلاندا، نامەیەکی فەرمی ئاراستەی وەزیری دەرەوەی بریتانیا کرد دەربارەی نەخۆشخانەی منداڵانی هەولێر. لە نامەکەدا ئەو ئەندام پەرلەمانە داوا دەکا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوە پێشکەشی حکومەتی بریتانیا بکا دەربارەی نەخۆشخانەکە.
گروپی نەخۆشخانەی منداڵانی هەولێری سەر بە تۆڕی پاراستنی کەرتی گشتی تەندروستی پێشتر داواکارییەکی ئاراستەی تۆمی شێپەرد کرد لەو بارەیەوە.
نەخۆشخانەی منداڵانی هەولێر لە بودجەی گشتی و لەسەر ئەرزی گشتی و بەکۆکردنەوەی هاوکاری لەلایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازی بریتانیاوە دروستکرا. بەڵام ئێستا دراوەتە کەرتی تایبەت و لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکیەوە بەڕێوەدەبرێ.
گروپی نەخۆشخانەی منداڵانی هەولێری تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لە ژمارەیەک تەندروستکار و چالاکەوان پێکهاتوە و کار بۆ گەڕاندنەوەی نەخۆشخانەکە دەکا بۆ منداڵانی کوردستان.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بڕوای بەوە هەیە کە تەندروستی مافە و کار بۆ پاراستنی دەزگاکانی کەرتی گشتی تەندروستی دەکا.
هاوپێچ:
دەقی نامەکەی تۆمی شێپەرد.
Thanks for getting in touch and raising this with me. I have written to the Foreign Secretary to share these concerns and ask what representations he has made to the government of Kurdistan. I’ll update you when I receive a response.
Best
Tommy
Tommy Sheppard MP
Member of the Westminster Parliament for Edinburgh East
SNP Shadow Leader of the House of Commons
فەرمان ڕەشاد

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: