هاوپشتی:ئاژانسەکان
جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەو هەراسانكردن و داخستنی میدیاكان، رایگەیاند: بەرپەرچدانەوەی توندی دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ ناڕەزایەتییەكان و هەراسانكردن و داخستنی میدیاكان، رێگەیەن نین بۆ بەرەپێشچون.جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتوەكان لەڕێگەی ڤیدیۆكۆنفڕانسەوە، راپۆرتێكی سەبارەت بە بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق خستەڕو.
جینین هێنیس-پلاسخارت لە بەشێكی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەدا كە شەفافیەت و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و رەخساندنی ئازادی بیروڕا و ئەنجامدانی چاكسازی بنەڕەتی بۆ هەرێمی كوردستان، تەواو گرنگن.
ئەوەشی خستەڕو كە بەرپەرچدانەوەی توندی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان بۆ ناڕەزایەتییە گشتییەكان و خۆپیشاندانەكان و هەروەها هەراسانكردن و داخستنی میدیاكان رێگەیەك نین بۆ بەرەپێشچون.
جەختیشی كردۆتەوە كە بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ئاڵۆزەكان، دەبێت حكومەتەكان بەردەوام بەرگری لە ماف و ئازادییە بنەڕەتییەكان بكەن.