نیو ملیۆن فه‌رمانبه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان بندیوارن

ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی نیو ملیۆن فه‌رمانبه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان بندیوارن، هاوكات ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ره‌ ڕاسته‌قینه‌كان ئاشكراده‌كات.

 د. ڕێبوار كه‌ریم به‌ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، له‌ كۆی یه‌ك ملیۆن و 250 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم ته‌نیا 750 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری ڕاسته‌قینه‌ بوونی هه‌یه‌ و 500 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری بندیوار له‌نێو لیستی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدان.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پێیوایه‌ تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه‌ موچه‌كانیان بخرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌ژمارێكی بانكییه‌وه‌ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدا دابه‌شبكرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ باس له‌وه‌شده‌كات، هه‌رێمی كوردستان شكستیهێناوه‌ له‌ “ئابووریی سه‌ربه‌خۆ” كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: