بەعس بە جلی کوردیەوە

ئەو رەشبگیریەی لە ڕانیە و هەولێر و بادینان لەم ماوەیەدا لەلایەن دەسەڵاتی کوردیەوە ئەنجام دراوە ڕێک سلوکی بەعسە بەڵام بە جلی کوردیەوە. ئەوەی لەم ماوەیەدا ئەم دوو هێزە ئەنجامیاندا، بیرهێنانەوەی ئەو وێنە ترسناکانەیە کە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە بەعسمان بینیوە. وێنەی ڕفاندنی مێردمنداڵ لەباوەشی دایکی لە ڕانیە هیچ لە سلوکی بەعسیەکان کەمتر نیە. هەرگیز بەعس کوڕ و دایکی بەیەکەوە دەستگیر نەکردووە، وەک ئەوەی لە هەولێر بینیمان. هەرگیز بەعس ئافرەتی چالاکوانی بە منداڵەوە بێسەروشوێن نەکردووە وەک ئەوەی بەعسیە کوردەکان لە هەولێر ئەنجامیاندا. هەرگیز بەعس مامۆستای لە ماڵەوە قۆڵبەست نەکردووە تەنها لەبەر ئەوەی داوای موچەکەی خۆی کردبێت، وەک ئەوەی لە دهۆک بینیمان. ئیدی ئەوەی باسی چاکسازی کرد لەم حکومەتە باشترە ڕێگەی نەخۆشخانەی دەروونی پیشان بدەی، ئەوەی باسی ئەزموونی دیموکراسی و دیموکراسی دەسەلاتی کوردی کرد، خێرا دەسگیری بکەن و لە نەخۆشخانەی قایم بکەن، چونکە نەخۆشە و ئەگەری بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی هەیە.
لەدەرەوە بۆ دوژمن مەگەڕێن، دوژمنی کورد بە کوردی قسە دەکا و جلی کوردی لەبەرە. لە باشور و ناوەڕاستی عیراق بەدوای بەعسدا مەگەڕێن، بەعس لێرەیە، لەسەر کورسی و لەسەر شاشە.

عەزیز ڕەئووف

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: