له‌سه‌ر هێرشه‌کان بۆسه‌ر شه‌نگال ئه‌مڕۆ یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه که هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا و “هاوکاره‌کانى ناتوانێت به‌رخۆدانى خه‌ڵکى شه‌نگال و هێزه‌کانى یه‌به‌شه بشکێنێت و ده‌شڵێن:” پاراستنى پارتى وه‌ک میتى تورک ده‌جوڵێته‌وه”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یاندا هاتووه:” له ساڵوه‌گه‌ڕى کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ى ٣ى ئابى ٢٠١٤ و کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ى گونده‌کانى کۆچۆ، تل عوزێر و سیبا-دا، ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک له‌م ڕۆژانه‌دا که شه‌هیده‌کانى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییانه بهبیردههێنرانهوه، به فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان دوو هێرشى ئه‌نجامدا، نه له هێرشه‌که‌ى ٢٣ى ئاب و نه‌ش له هێرشه‌که‌ى ٢٥ى ئابدا ئه‌نجامێکى ده‌ستنه‌که‌وت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که “ئه‌مه نیشانیده‌دات که ده‌وڵه‌تى تورک دژى مهیدانهکانمان له شه‌نگال کۆنسێپتێکى نوێ ده‌ستپێکردووه، به‌م هێرشانه ده‌یه‌وێت فهمانهکهى ٢٠١٤ بگه‌ینێته ئه‌نجام، وه‌کچون ئه‌و کاته به ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ده‌یویست کۆمه‌ڵکوژییه‌کانى پێک‌بێنێت، ئه‌مڕۆش به‌وانه‌ى پلانى ئه‌و هێرشه‌یان داڕشت ئه‌وه ده‌کات، ئه‌وانه‌ش؛ میتى تورک، پاراستن، که‌س و هێزه هاوکاراکانیین له ناوچه‌که، باش ده‌زانین ئه‌م هێرشانه له‌سه‌ر زانیاریى ئه‌و که‌سانه‌ى له‌گه‌ڵ پاراستن هاوکاریى چه‌په‌ڵ ده‌که‌ن پێکدێن”.
هێزه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال(یه‌به‌شه) ده‌شڵێن:” له‌و دوو هێرشه‌ى دوواییدا هه‌م هێزه‌کانى ئێمه و هه‌م هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى کرانه ئامانج، به‌ڵام ئه‌نجامێکیان دهستنهخست و ته‌نها له شوێنى لێدانه‌که‌دا ئاگرکه‌وته‌وه، وه‌ک یه‌به‌شه ڕایده‌گه‌ینین که ئامانجى ئه‌و هێرشانه پوچه‌ڵ ده‌که‌ینه‌وه، تا ئه‌و کاته‌ى گه‌له‌که‌مان ده‌گاته ئازادیى خۆی، تێکۆشانمان به‌رزده‌که‌ینه‌وه و ڕێگه‌ى ئازادى به‌رده‌وام ده‌که‌ین، ڕایده‌گه‌ینین تا ئه‌م تێکۆشانه به سه‌رکه‌وتن ده‌ڕازێنینه‌وه، به بڕیاردارى گه‌وره به‌رده‌وامى به به‌رخۆدانێکى گه‌وره‌تر ده‌ده‌ین.
ئاماژه‌ش به‌وه‌کراوه: گه‌له‌که‌مان و گه‌نجان له باشورى کوردستان پێویسته بزانن:” ئێستا پاراستن وه‌ک میتى تورک ده‌جوڵێته‌وه، پێویسته گه‌له‌که‌مان باش بزانێت که میتى تورک دوژمنى له مێژینه‌ى گه‌له‌که‌مانه، ئه‌وانه‌ى هاوکارییان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ میت و پاراستن شتێکیان ده‌ست ناکه‌وێت، داوا له خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ین با خاوه‌ندارى له منداڵه‌کانیان بکه‌ن و له‌م هاوکارییه‌دا ڕزگاریان بکه‌ن، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه ئێمه به‌رپرسیار نیین له ئه‌نجامه‌کانیدا، له چوارچێوه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوى گه‌وره‌ى عه‌شیره‌ته‌کان و که‌سایه‌تییه‌کان با بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاکه‌که‌یان و له تێکۆسانى ئازادى جێى خۆیان بکه‌نه‌وه”.
یه‌به‌شه پێیوایه:” ئه‌مه‌ش ئامانجى میت و پاراستنه، ئه‌وانه‌ش هاوکارییان ده‌که‌ن ده‌بێت له‌مه تێبگه‌ن، چونکه شه‌نگال وه‌ک عه‌فرینى به‌سه‌ر نایه‌ت، با ده‌ست له‌و هاوکارییه هه‌ڵگرن، ئه‌وانه‌ى هاوکاریى میت و پاراستن ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌یه دژى دین، خاک، مێژوو، کلتور، ئامانج و ئازادییه‌کان، خیانه‌تیان کردووه، چونه‌که ده‌وڵه‌تى تورک دژى گه‌له‌که‌مان و زۆر فه‌رمان و کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌نجامداوه و ویستوویانه خه‌ڵکه‌که‌مان له‌ناو ببه‌ن و دین و مێژووه‌که‌شمان پاکتاو بکه‌ن، پێویسته هیچ که‌سێک ئه‌مه له مێشک و بیرى ده‌رنه‌کات، ئه‌وانه‌ى مێژوو له‌بیر ده‌که‌ن، داهاتوو و هه‌ستى خۆیان له‌بیر ده‌که‌ن”.