گرتن ودیپۆرتی پەنابەران درێژەی هەیە

بالیکسیر: ڕێکەوتی: ٢٠/٨/٢٠٢٠ لە دوورگەی (یلیس ) سەر بەشاری بالیکسیر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی تورکیاوە ( ٢٥ ) پەنابەر ڕزگارکران دوای ئەوە کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە

هەمان ڕێکەوت: لەناوچەی ئایڤالیك هەر سەر بەشاری بالیکسیر ( ١٢ ) پەنابەر لە بەلەمێکدا دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان

ئایدن:
ڕێکەوتی: ١٩/٨/٢٠٢٠ لەناوچەی کۆساداسی سەر بەشاری ئایدن ( ٤٢ ) لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی تورکیاوە لە ناو بەلەمێکی چوپدا لەدەریایی ئیجەدا ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی یۆنانەوە دوای گەیشتنیان دیپۆرتکرابوونەوە
هەر لەشاری ئایدن لەناوچەی دیدەم لە ڕێکەوتی: ١٤/٨/٢٠٢٠ ( ٣٥ ) پەنابەر لە لایەن پۆلیسی ئێشکگری تورکیاوە لە سەر بەلەمێکی چوپدا لەدەریایی ئیجەدا ڕزگارکران کە پێشتر گەیشتبوونە سنوری دەریایی یۆنان بەڵام ڕاستەوخۆ لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابونەوە

ئەزمیر:
ڕێکەوتی: ١٩/٨/٢٠٢٠ لەناوچەی کارابورون سەر بەشاری ئەزمیر ( ٤١ ) پەنابەر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی تورکیاوە ڕزگارکران کە پێشتر گەیشتبوونە سنوری دەریایی یۆنان وە دواتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی یۆنانەوە دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابوونەوە
هەر لەشاری ئەزمیر لە ناوچەی ئەسڵان بۆرنو ڕێکەوتی: ١٦/٨/٢٠٢٠ لە دەریایی ئیجەدا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری تورکیاوە ( ٨١ ) پەنابەر لە سەر بەلەمێکی چوپدا ڕزگار کران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی یۆنانەوە دوای گەیشتنیان دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابوونەوە
هیوا خدر لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
٢٤/٠٨/٢٠٢٠

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: