پارتی بەبێ نان و ئاو ڕۆژنامەنووسێکی زیندانیکردووە و دۆخی تەندروستی مەترسیدارە

ئاسایشی پەدەکە بەردەوامە لە دەستگیرکردنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگرانی دەسەڵات و زیاتر لە ٥٠ کەسیان تەنها لە زاخۆ دەستگیرکردووە، لە نێویاندا ڕۆژنامەنووس فاروق عومەر هەیە، دوای چواڕ ڕۆژ ئێوارەی دوێنێ سەربەستکرا، بەڵام نان و ئاوی پێنەدراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

فاروق عومەر دوای چوار ڕۆژ دەسگیرکردنی لە شارۆچکەی زاخۆ، بە وتەی براکەی ئاو و خواردنی پێنەدراوە، هەربۆیە هەردوو گورچیلەی وشک و سست بووەتەوە.

خەتاب عومەر برای فاروق ووتی: بەبێ هیج تۆمەتێک ماوەی چوار ڕۆژە براکەم لەلایەن ئاسایشی زاخۆ’وە دەستبەسەرکرا و چوار ڕۆژ لە ژوورێکی تاکە کەسییدا خرایە زیندانەوە، بێ ئەوەی خواردن و ئاوی پێدرابێت، لەگەڵ ئازادکردنی هەردوو گورچیلەی وشک بووە و لە بێ ئاوییدا مەترسی لەدەستدانی هەیە، ئێستا ڕەوانەی فریاکەوتنی زاخۆ کراوە.

خەتاب عومەر کە خۆی پارێزەرە دەڵێت، لەو چەند ڕۆژەدا هەوڵی داوە لە ڕێگای داگای زاخۆوە براکەی ببینێت، بەڵام بێسوود بووە، “ڕێگەیان نەدا بیبینین و هیج زانیارییشان بە داگا نەدا، براکەم هیچ تاوانی نەکردووە و خرایە زیندانەوە، کە بەپێی بەدوواداچوونەکانم وەک پارێزەر نزیکەی ٥٠ کەس بەهۆی خۆپیشاندانی زاخۆوە لە زیندانەکانی ئاسایش’دان بەبێ دادگاییکردن”.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: