بەڤیدیۆ..لینۆڤۆ نمونەی کۆمپیوتەرە نوێکەی بە بەکارهێنەرانی ناساند

لینۆڤۆ، گەورە کۆمپانیای چینی بواری تەکنەلۆجیا کۆمپیوتەرە نوێکەی بە بەکارهێنەرانی ناساند، کە پاڵپشتی تەکنەلۆجیای نەوەی پێنجەم(5G) دەکات و خێراییەکی سەرسوڕهێنەری هەیە.

کۆمپویەتەرە نوێکەی لێنۆڤۆ ناوی( Lenovo Flex 5G) و کێشی تەنها 1350 گرامە، شاشەکەی تەچ سکرینە و 14 ئینچە، توانای نوشتانەوە بە 360 پلە هەیە و وەک تابلێت بەکاردەهێنرێت، قەڵەمی تایبەت بەخۆی لەگەڵدایە.

میمۆرییەکەی 256 گێگابایتە، بەهۆی بونی باتریەکی ناوازە تیایدا لەدوای بارگاویکردن توانای ئیشکردنی بۆ ماوەی 25 کاتژمێر هەیە.

پرۆسێسەری کۆپیوتەرەکە سناپدراگۆنی (Snapdragon 8cx )ە، ڕامەکەی 8 گێگابایتە، بەهۆی پاڵپشتیکردنی 5G بە مۆدیمێکی تایبەت توانای داونلۆدکردنی داتای هەیە بە بڕی دو هەزار مێگابایت لە یەک چرکەدا.

لەرێگەی فینگەر پرینت و تەکنەلۆجیای ناسینەوەی روخسار(Face Recognition) دەتوانرێت قوفڵ بکرێت، هاوکات شوێنی سیمکارت و ئی کارتی(e-Card)ی هەیە و دەتوانرێت وەک مۆبایل بەکار بهێنرێت.

نرخی دەستپێکی لاپتۆپەکە لە ئەمریکادا هەزار و 399 دۆلار دەبێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

%d bloggers like this: