هەواڵ

فه‌رهاد فه‌ره‌ج، ناوێك هه‌میشه‌ زیندوو‌

فه‌رهاد فه‌ره‌ج، كرێكارو كۆمۆنیستێكی دیار،‌ ئێوارانێكی تاریك له‌لایه‌ن ده‌ستێكی نادیاره‌وه‌، تیرۆركرا‌و گیانی له‌ده‌ست دا.
فه‌رهاد بۆ من هاوڕێیه‌ك بوو، من ده‌مێك بوو فه‌رهادم ده‌ناسی، له‌ دروستبوونی یه‌كێتی بێكارانه‌وه‌، یان كه‌مێك پێشتریش، به‌ڵام تێكه‌ڵاوبوونی هاوڕێیانه‌، به‌واتا تایبه‌تییه‌كه‌ی، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند ساڵێك پێش تیرۆركردنه‌كه‌ی، كه‌ ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌مان، سه‌رباری جیاوازی فكری وه‌ك دوو كۆمۆنیست، گۆرٍا بۆ هاورٍێیه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تێكه‌ڵاوبوونی عائیله‌یی.
هه‌واڵی مه‌رگی فه‌رهاد بۆ من جێگای باوه‌ڕ نه‌بوو، به‌ درێژایی ئه‌و شه‌وه‌، بیرم له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌وه‌ راسته‌ فه‌رهاد تیرۆركراوه‌و له‌ناومان نه‌ماوه‌؟ ته‌نانه‌ت كاتێكش لاشه‌كه‌یم بینی هێشتا نه‌مده‌توانی باوه‌ڕ بكه‌م كه‌ ئه‌و نه‌ماوه‌.
ئه‌گه‌ر فه‌رهاد، به‌شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه‌ هه‌ڵسه‌نگێنم، ده‌توانم بڵێم كۆمۆنیستێك بوو، كه‌ به‌هه‌موو توانایه‌وه‌ ئاماده‌یی گیانبازی بووه‌ له‌پێناو ئامانجه‌ كۆمۆنیستییه‌كه‌یدا، چ له‌ رێكخراوه‌ سیاسییه‌كه‌ی، چ له‌ یه‌كێتی بێكاران‌و رێكخراوی بێكاران، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕوای پێی هه‌بووه‌، راستگۆیانه‌ تێكۆشاوه‌‌و خه‌باتی خۆی كردووه‌.
ئه‌مه‌ بۆ مێژوو ده‌ڵێم، له‌ رووی خه‌تی سیاسییه‌وه‌، نه‌ك وه‌ك كۆمۆنیستێك، چه‌ندان جار ره‌خنه‌م له‌شێوه‌ی كاركردنی ئه‌و گرتووه و هاوڕای نه‌بووم‌، به‌تایبه‌ت له‌ جیابوونه‌وه‌ی یه‌كێتی بێكاران، له‌ شێوه‌ی په‌یوه‌ستی به‌ كۆمه‌ڵه‌ی ئێران‌و زۆر سه‌رقاڵبوون به‌دابه‌شكردنی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و حزبه‌ (به‌تایبه‌ت باڵه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵای موهته‌دی)، له‌ زۆر جیڕبوون له‌ره‌خنه‌گرتنی خه‌تی كۆمۆنیزمی كرێكاری و… به‌ڵام یه‌كنه‌هاتنه‌وه‌ له‌ رووی خه‌تی سیاسی‌و جیاوازی له‌ شێوه‌ی كاركردنی حزبییه‌وه‌، نه‌یتوانیووه‌ چاوم له‌وه‌ كوێر بكات كه‌ دۆستایه‌تی كه‌سێكی له‌و جۆره‌ گیانباز‌و له‌ خۆبوردووه‌ له‌ده‌ست خۆم بده‌م (هه‌ندێك جار ئه‌م دۆستایه‌تییه‌، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ هاورٍێیه‌كانم، وه‌ك تانه‌ دراوه‌ به‌ گوێمدا‌و له‌گوێم نه‌گرتووه‌).
تیرۆركردنی فه‌رهاد، زۆر هۆكاری هه‌بووه‌، به‌ڵام ده‌كرێت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر، ئێران ده‌ستی تێدا هه‌بووبێت‌و جێبه‌جێكردنه‌كه‌یشی سپێردرابێت به‌ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ كوردستان، به‌تایبه‌ت به‌ ده‌سته‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی (نامۆ) كه‌ هاندانه‌ رۆحییه‌كه‌ی له‌ مه‌لا كرێكاره‌وه‌ وه‌رده‌گرت. به‌ڵام ئاشكرانه‌كردنی ئه‌و كاره‌ تیرۆریستییه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاتی سلێمانی‌و له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌، ده‌توانێت نیشانه‌ی چه‌ندان پرسیار بێت‌و جۆرێك چاوپۆشبین بێت له‌ چالاكییه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئیسلامی-ئێران له‌ كوردستانی عێراقدا، ته‌نانه‌ت له‌و كۆبوونه‌وه‌ داخراوه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووس له‌گه‌ڵ مه‌كتبه‌ سیاسییه‌كی یه‌كێتی و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس سازكرابوو، من سه‌رنجی ئه‌وانم بۆ هه‌ندێك ئاماژه‌ راكێشا، كه‌ ده‌توانرا وه‌ك سه‌ره‌داو بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و تاوانه‌ وه‌ربگیرێن ، به‌ڵام ئه‌وان هیچ جۆره‌ پێشوازییه‌كیان له‌و كاره‌ نه‌كرد‌و ته‌نیا ده‌یانویست وه‌ك (موقیف) خۆیان له‌ به‌رپرسیارێتی ئه‌و كاره‌ بدزنه‌وه‌.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم، كه‌ سه‌رجه‌م هاوڕێكانی فه‌رهاد، ئه‌وانه‌ی به‌ یه‌كه‌وه‌ گروپێكی سیاسییان هه‌بوو، هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كیان، چ سیاسی بێت یان هاوڕێیه‌تی، بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌ داوه‌كانی تیۆركردنه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرت، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ناو ئه‌و هاوڕێیانه‌یدا، چ ئه‌وانه‌ی بوونه‌ یه‌كێتی ئه‌و كاره‌یان له‌بیركردو چ ئه‌وانه‌ی بوونه‌ گۆران‌و بوونه‌ دۆستی پله‌ یه‌كی سه‌ركه‌وتی كوبه‌ی كۆنه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌ناو ته‌نانه‌ت له‌بیریشیان چۆته‌وه‌ كه‌ هاوڕێیه‌كی وه‌هایان هه‌بووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ی دواییان ئاسنتر ده‌توانرێت زانیاری ده‌ست بكه‌وێت.
هه‌روه‌ك چۆن سیفه‌تی خوێن وه‌هایه‌، كه‌ ناتوانرێت تا سه‌ر بشاردرێته‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ش تاوانی تیرۆركردنی فه‌رهاد فه‌ره‌جیش تا سه‌ر به‌و شێوه‌ ناروونه‌ نامێنێته‌وه‌.
ئێستا، دوای چوارده‌ ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنی هاوڕێ‌ فه‌رهاد دا، سه‌رباری سه‌ردانه‌واندنی رێز‌و ستایشم بۆی، ئه‌و له‌ دڵی من دا زیندووه‌‌و تا ئه‌به‌د به‌و زیندوویه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، كه‌سایه‌تی‌و گیانبازی‌و له‌خۆبورده‌یی ئه‌و، هانمان ده‌دات به‌ وره‌و گه‌رمییه‌كی زیاتره‌وه‌ له‌پێناو ئامانجێك تێبكۆشین كه‌ ئامانجی هه‌موومان بووه‌. ناوی ئه‌و ده‌توانێت ره‌مزی په‌یمانبه‌ستنی هاورٍێیه‌تی‌و وه‌فاداری بێت بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پێناو ژیانێكی باشترو شیاوتری ئینسانیدا تێده‌كۆشن، هه‌روه‌ك چۆن له‌ 17 شوباتدا، ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمۆنیسته‌كانی به‌شدار له‌ خۆپیشاندان‌و له‌ ئه‌نجومه‌ندا، په‌یمانی وه‌فاداری‌و پشتنه‌كردنه‌ یه‌كترمان به‌ناوی فه‌رهاد‌و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی ئه‌و به‌ یه‌كتردا.

سه‌لام مارف

دەرئەنجامی بەرایی ئەم ھەڵبژاردنە چی سەلماند!؟

ئەم ھەڵبژاردنە سەلماندی سلێمانیی زیندوترین شاری کوردستان و عێراقە.

ئەم ھەڵبژاردنە سەلماندی زۆرینەی خەڵکی کوردستان کە نزیکەی لە ٪‏٦٠ ی تێکڕای جەماوەرن، دژی ئەم حیزبانەی ھەرێمن و، خواستی گۆڕانکاریی ڕادیکاڵیان لە کۆی سیستمی سیاسیی و حوکمڕانیی ھەیەو، لە ھەر ساتێک دا گەر ڕێکبخرێن دەتوانن بە خرۆشانی جەماوەریی ستەمکاران بە دادگای گەل بسپێرن و، ڕاستەوخۆ بە خرۆشانی جەماوەریی ماڵی بەرپرسە حیزبییەکان بکەنە ئامانج.

ئەم ھەڵبژاردنە سەلماندی پارتیی و یەکێتیی نوێنەرایەتی نزیکەی لە ٪‏٢٠ ی کۆمەڵگای کوردستان دەکەن. چونکە نزیکەی لە ٪‏٦٠ ی خەڵک بەشدارییان نەکردوەو، لەو نزیکەی لە ٪‏٤٠ ەش کە بەشداریان کردوە: پارتیی و یەکێتیی کەمێک لە ٪‏٢٠ زیاتریان ھێناوە. ھەروەھا ئەم ھەڵبژاردنە سەلماندی کە یەکێتیی نوێنەرایەتی لە ٪‏٥ تا لە ٪‏٧ ی ناوچەکانی ژێر ‘دەسەڵاتی ڕەھا’ی دەکات. لەکاتێکدا لە ھیچ کوێی دنیادا نییە کە لە ٪‏٧ ی جەماوەرت ‘بە پارەو چاوسورکردنەوە’ لەگەڵ بێت: کەچی بکوژ و ببڕ و داگیرکردنی زەوی موڵکی ھاوڵاتیان و داگیرکردنی زەوی موڵکی زانکۆی سلێمانی، ھەر خۆت بیت! چونکە ئەگەر دەرئەنجامی ناوچە دابڕێنراوەکانی لێدەربکرێت: پێگەی جەماوەریی یەکێتیی لە چوار شارەکەی ھەرێم لەوپەڕی لاوازی دایە. بە جۆرێکە نزیکە لە پێگەی جەماوەری یەکگرتو و کۆمەڵ. 

ئەم ھەڵبژاردنە سەلماندی کە ئەمریکا لە تەکتیک و تەکنیکەکانی پێشوی ئێران بۆ گۆڕانکاری لە دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکان تێگەشتوەو، بونی کازمی و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی تا ڕادەیەک پاک: ڕێگر بو لەوەی کە ئێران دەرئەنجامەکان بگۆڕیت. بەمەش بەرەی ئێران لە ھەرێمی کوردستان گەورەترین شکستیان ھێنا، بەتایبەت کۆمەڵی دادگەری و تەکەتول و کەسانی تری نزیک ئێران!

ئەم ھەڵبژاردنە سەلماندی کە خەڵکی کوردستان لە بزوتنەوەی گۆڕانی قبوڵ نەکرد کە ببێتە ھاوپەیمانی یەکێک لە ھێزە ھەرە گەندەڵەکانی کوردستان. بۆیە خەڵکی کوردستان گەورەترین سزای کەمەرشکێنیان دا. ئەڵبەتە لە یەکەم شەوی ڕێکەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتیی تا ڕۆژی ھەڵبژاردنەکان: لە شەش بابەتم دا ئاماژەم بەوەدا کە گۆڕان ستراتیژترین ھەڵەی پشتشکێنیان کرد کە بونە ھاوپەیمانی یەکێتیی. چونکە دەنگی پێشوی گۆڕان دەنگی جەماوەر بو، بەلام دەنگی یەکێتیی ھەمیشە دەنگی پارەو چاوسورکردنەوە بوە. تاکە چارەسەر لە بەردەم گۆڕان بۆ ئەوەی کەمێک ھەستێتەوە بریتییە لە: «بە زوویی ھاتنەدەرەوە ھەم لە حکومەت و ھەمیش لە حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی، دامەزراندنی ڕاگەیاندنێکی کاریگەر و بێلایەن و ستەمکار-ڕاماڵینەر، ڕێکخستنەوەی ناوخۆیان بە حیزبێکی مۆدێرنی شەفاف و گۆڕانکاری لە تەواوی پۆستە حیزبییەکانیان داو، بەکردەوە ڕۆشتنەوە ناو جەماوەر و دژایەتی کردنی سیستمی بنەماڵەیی و خێزانیی». چونکە ئەگەر خەڵک سیستمی بنەماڵەیی بە دڵ بێت ئەوا پارتیی پتەوترین گروپن! بەلام خواستی زۆرینەی جەماوەر حوکمێکی مەدەنی مۆدێرنی دیموکراتە. 

ئەڵبەتە ڕونە، لە سزادانی گۆڕان دا: شاری سلێمانی سەرقافڵەی خەڵکی کوردستان بو. ڕاستە گۆڕان منداڵی سلێمانی بو، بەڵام سلێمانی سەلماندی کە دەرسی ‘مێژوویی’ بە ھەر ھێزێک دەدات گەر ببنە ھاوپەیمان گەندەڵکاران، تەنانەت با ئەو ھێزە کوڕی خۆشی بێت!

ئەم ھەڵبژاردنە سەلماندی خەڵک تاقەتی گوێگرتن لە قیڕە قیڕ و، ترسی لە چاوسورکردنەوە، نەماوە و، سەلماندیشی جەماوەر لەسەر خواستی خۆیان بۆ ڕەتکردنەوەی تەواوی سیستمی حیزبۆکراتی، جەسورن و، نە ڕاگەیاندن و نە ھێز و نە پارە قەناعەت بە زۆرینەی جەماوەر ناکەن کە واز لە خواستەکەیان بێنن. بۆیەشە جەماوەر لە ھەر ساتێک دا گەر بە باشیی ڕێکبخرێن: ئەگەری خرۆشانیان دژی ستەمکاران ھەیە، بەتایبەت لە زیندوترین شاردا کە سلێمانییە. 

ئەم ھەڵبژاردنە سەلماندی ئەو کاندیدانەش کە سەرکەوتو بون ‘پیرۆزیان بێت!’، نوێنەرایەتی زۆرینەی کۆمەڵگای کوردی ناکەن. بگرە نوێنەرایەتی کەمینەیەکی کەم لە کۆمەڵگادا دەکەن.

ئەم ھەڵبژاردنە سەلماندی کە زۆرینەی خەڵکی کوردستان بڕوای بە ھەڵبژاردن نییە لە ژێر دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی دا. بەو مانایەی زۆرینەی جەماوەری کوردستان قەناعەتی وایە ھەڵبژاردن لە ژێر دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی ناتوانێت گۆڕانکاری بێنێتە ئاراوە. چونکە دوو ھێزی خاوەن چەکداری حیزبیین.

ئەم ھەڵبژاردنە بۆ ئەمریکا و ئەوروپای سەلماند ئەوەی حوکمی کوردستان دەکات نوێنەرایەتییەکی زۆر کەمینەیە. ھەروەھا بۆ دنیای خۆراواشی سەلماند کە زۆرینەی خەڵک خواستی گۆڕانکاری ڕیشەییان لە ھەرێم دا، ھەیە!
ـ

شەریف عەلی

نوسەری ئەم بابەتە خوێندکاری دکتۆرایە لە دبلۆماسییەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی

ھەڵبژاردن و پیاوە نادیموکراتەکانی وڵات

مەریوان وریا قانع:

ڕەنگە یەکێک لە قورسترین ئەو پرسیارانەی کە ڕووبەڕووی فیکری ئینسانی بووبێتەوە و ببێتەوە، پرسیاری ئەوەبێت ئایا کۆمەڵگا چۆن ئیشدەکات؟ چۆن پەیوەندییەکانی دادەمەزرێنێت و پەرەپئەدات و ڕێکدەخات؟ ئەی چۆن کۆمەڵگا دەمێنێتەوە و تازەدەبێتەوە و دەگۆڕێت؟ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە کارێکی ئاسان نییە، یەکێک لەو ھۆکارانەی وادەکات وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە قورسبێت، ئەو ڕاستییە سادەیەیە کە پرسیار دەربارەی کۆمەڵگا پرسیار نییە دەربارەی مرۆڤ وەک تاکەکەس، باس لەم یان لەو تاکەکەسی تایبەت ناکرێت، بەڵکو باس لە مرۆڤ دەکرێت وەک کۆ، باس لە مرۆڤەکان دەکرێت، باس لە پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتیی و لەگەڵیەکدا ژیان و دروستکردنی ڕووبەر و ژیانی ھاوبەش دەکرێت، باس لەوەدەکرێت چۆن مرۆڤەکان جیھان لەگەڵیەکتردا بەشدەکەن.  خاێکی تری زەحمەتبوونی وەڵامدانەوە ئەوەیە”کۆمەڵگا” یەک فۆرم و یەک جۆرنییە، ئەوەی لەناو واقیع و مێژوودا ئامادەیە، کۆمەڵگا نییە وەک تاک، بەڵکو ”کۆمەڵگاکان“ە وەک کۆ، بە کۆمەڵێک جیاوازیی گەورە و ھەمەجۆرەوە. تەنانەت کۆمەڵگایەکیش بە تەەنھا، لە سەردەم و قۆناغی جیاوازدا دەشێت فۆرم و دەرکەوتی جیاواز وەربگرێت و ئەمڕۆکەی لە دوێنێی و سبەینێی لەمڕۆ نەچێت. 
ئەم پێدراوە سادانە بەشێکی گرنگیی ھەر بیرکردنەوەیەکی مەنھەجین، کە لانی ھەرەکەمی زانستیبوونی تێدابێت.  ئێستا کە ئێمە لە ساتەوەختی ھەڵبژاردنێکی پەرلەمانیداین بۆ پەرلەمانی عێراق، کارێک بتوانین بیکەین پرسیارکردنە دەربارەی ئەو ”شتە“ی ناوی ”کۆمەڵگای عێراقیی“ە بە ھەرێمی کوردستانیشەوە. ھەموومان ئەو ڕاستییە سادەیە دەزانین کە ھەڵبژاردن یەکێکە لە میکانیزم و ئامرازە سەرەکییەکانی ئەو سیستمەی ناوی دیموکراسیەتە و تەعبیر لە کۆمەڵگایەکیش دەکات کە ھەڵگری لانی ھەرەکەمی دونیابینییەکی دیموکراسیانەیە.  پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەوەی لە عێراقدا ڕووئەدات، بە ھەرێمەکەی ئێمەشەوە، چ جۆرە پەیوەندییەکی بە دیموکراسیەتەوە وەک سیستمی حوکمڕانیی و چ پەیوەندییەکی بەو کۆمەڵگایەوە ھەیە وەک کۆمەڵگایەکی دیموکراس؟
 ئایا ئەوەی  ووئەدات لەناو چ جۆرە کۆمەڵگایەکدا و لەناو کام کایەی سیاسیدا ڕووئەات؟

بەر لە ھەمووشتێک دەبێت لەو خاڵە تیوریی و مەنھەجییە ھەرە سەرەتاییەوە دەستپێبکەین کە پێیوایە بۆئەوەی دیموکراسیەتت ھەبێت پێویستت بە کەسانی دیموکراتە. دیموکراسیەتی باش ئەو دیموکراسیەتەیە کە کەسی دیموکراتی باشی تێدایە. ”کەس“ وەک تاک نا، بەڵکو ”کەسان“ وەک کۆ. دیموکراسیەت ئەو سیستمەیە کە ژمارەیەکی زۆر  لە کەسانی تێدایە کە دیموکراتن و دەیانەوێت دیموکراسیەت سیستمی سیاسیی و سیستمی ڕێکخستنی پەیوەندییەکانیان بێت لەگەڵیەکدیدا، چ لەناو دەوڵەت و چ لە دەرەوەی دەوڵەتدا. واتە بەبێ کەسانی دیموکرات دیموکراسیەت بوونی نابێت. بێگومان پیادەکردنی دیموکراسیەت پێویستی بە کۆمەڵێک پێشمەرجی تریش ھەیە، بەڵام لەم نووسینەدا تەنھا پێ لەسەر بوون یان نەبوونی کەسی دیموکرات، وەک پێشمەرجی بوونی دیموکراسیەت دادەگرین.  
١- بەر لە ھەمووشتێک لە عێراق و ھەرێمدا کەسایەتییەکی سیاسیی خاوەن پێگە و بڕیاری سیاسیی نادۆزینەوە باوەڕی بە دیموکراسیەت بێت. نە ئەوانەی لە بەغدا حوکمڕانن دیموکراتن، نە ئەوانەی ھەرێم. زۆربەیان ئەندامی بنەماڵەی سیاسیی خاوەن نفوزن و شێوازی بیرکردنەوە و ھەڵسوکەتیان، لۆژیکی ئەو بنەماڵەبوونە بەڕێوەیدەبات، لۆژیکێک کە لۆژیکی بەر لەدروستبوونی چەمکەکانی ”نەتەوە“ و ”گەل“ و ”نیشتیمان”ە. ئەوەی ئامادەیە ئەو لۆژیکە داخراوەیە کە ئیبن خەلدون ناوی ”عەسەبیەتجی لێدەنێت. عەسەبیەتێک کە کراوە بە لۆژیکی ئیشکردنی پارتە سیاسییە حوکمڕانەکانی وڵاتەکە.  
٢- بوونی ئەم عەسەبیەتە سیاسییانە وایکردوە لەباتی ئەوەی یەک بازنەی سەروەریی لە وڵاتەدا ئامادەبێت کە سەروەری دەوڵەت بێت، زیاد لە بازنەیەکی سەروەریی لەئارادایە،: “multiple sovereignty, ئەمانە ھەریەکێکیان دەسەڵاتێکە لەناو دەسەڵاتێدا و دەوڵەتێکە لەناو دەوڵەتدا. ژمارەیەکی گەورە لە ”بارەەگا“ی تاکەەکەسیی و دینیی و حیزبیی و میلیشیایی لەئارادایە، کە ھەریەکێکاین ”سەروەریی تایبەت“ بەخۆی ھەیە و زۆرجار ئەو سەروەرییە تایبەتانە لەسەروی سەروەریی دەوڵەتەوەن. ھەموویان بە لۆژیکی سوڵتان و بنەماڵەی سوڵتانی حوکمدەکەن. 
٣- ئەم بازنە جیاوازانەی سەروەریی ھێزی تایبەتی خۆپاراستن و خۆسەپاندنیان ھەیە. سەروەریی تایبەتی خۆیان لەڕێگای ھێزی تایبەت بەخۆیانەوە دەسەپێنن. ئەمەش وادەکات فرەلەشکریی و فرەسوپایی، لە فۆرمی بوونی چەندان میلیشیای تایبەتدا، ببێت بە پێکھێنەری ئەو دیمەنە سەربازییەی لە وڵاتەکەدا ئامادەیە. ئەم دۆخەش ھەموو مانایەک لەو بازنەی سەروەریە دەسێنێتەوە کە دەشێت ناوی ”سەروەریی دیموکراسیەت“ی لێبنێین. 
٤- یەکێک لە ئامرازە سەرەکییەکانی سەپاندنی ئەو فرە سەروەرییەی لە ئارادایە. لەڕێگای بەبنەمماڵە و بەخێڵەکیی و بەحیزبیکردنی جیھازی بیرۆکراسیەتەوە ڕووئەدات. ئەوەی ڕووئەدات گواستنەوەی لۆژیکی ”بارەگا“یە بۆناو دەزگاکانی دەوڵەت و لەڕێگەیەوە بە بارەگاکردنی دەوڵەت خۆش. ئەمە وادەکات وڵاتەکە خاڵیبێت لە دەزگا بەمانا ڕاستەقینەکەی دەزگا، بە تایبەتی ئەو دەزگایانەی ھاوڵاتیان وەک ھاوڵاتیی مامەڵەدەکەن و دەرفەتی بەشداربوونیان لە ژیانی گشتیدا بۆ دەڕەخسێنن.
 ھەڵبژاردن لەناو ژینگەیەکی لەو بابەتەدا کورتدەبێتەوە بۆ ئامرازێکی تر بۆ بەخشینی ڕەوایەتی بە دەسەڵاتی ئەو بوونەوەرە نادیموکراتانە، کە شەرم لەوە ناکەن بەردەوام باس لە دیموکراسیەت بکەن. ھاوکات کۆمەڵگایەک دروستدەکات بە سەدان ھێکتار دوور لە سادەترین پرنسیپی دیموکراسیەتەوە.

لە هەولێرو سلێمانی بایكۆت یەكەم بووە

هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لە ئاستی بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردن تۆماركرد، لە هەرێمی كوردستان هەردوو پارێزگای هەولێرو سلێمانی بەرزترین ئاستی بایكۆتیان تۆماركرد.

بایكۆت لە هەولێر
•    ژمارەی ئەوانەی لە هەولێر مافی دەنگدانیان هەبوو: 
ملیۆنێك‌و 238 هەزارو 379 دەنگدەر
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، رێژەی بەشداری لە هەولێر 44% بووە، واتە لە كۆی (ملیۆنێك‌و 238 هەزارو 379) كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە، (544 هەزارو 886) كەس چونەتە سەر سندوقەكانی دەنگدان، لەبەرامبەدا (693 هەزارو 492) دەنگدەر بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان كردووە، واتە 56%ی كۆی دەنگدەران بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان كردووە.

بایكۆت لە سلێمانی
•    ژمارەی ئەوانەی لە پارێزگا سلێمانی مافی دەنگدانیان هەبوو: 
ملیۆنێك‌و 425 هەزارو 705 دەنگدەر
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، رێژەی بەشداری لە سلێمانی 37% بووە، واتە لە كۆی (ملیۆنێك‌و 425 هەزارو 705) كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە، (527 هەزاو 510) كەس چونەتە سەر سندوقەكانی دەنگدان، لەبەرامبەردا (898 هەزارو 194) دەنگدەر بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان كردووە، واتە 63%ی كۆی دەنگدەران بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان كردووە.

بایكۆت لە دهۆك
•    ژمارەی ئەوانەی لە پارێزگای دهۆك مافی دەنگدانیان هەبوو: 
822 هەزارو 703 دەنگدەر
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، رێژەی بەشداری لە دهۆك 54% بووە، واتە لە كۆی (822 هەزارو 703) كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە، (444 هەزارو 259) كەس چونەتە سەر سندوقەكانی دەنگدان، لەبەرامبەردا (378 هەزارو 443) دەنگدەر بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان كردووە، واتە 46%ی كۆی دەنگدەران بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان.

بەڵگەنامەكانی باندۆرا .. ئەوە چییە پەردەی لەسەر هەڵدراوەتەوە ؟

راپۆرت: BBC
وەرگێڕانی: فازل حەمەڕەفعەت-درەو
بەڵگەنامەكانی باندۆرا گوزارشتە لە دزەپێكردنی نزیكەی (12 ملیۆن) بەڵگە كە سەروەت‌و سامانی نهێنی، خۆدزینەوە لە باج، لە هەندێك حاڵەتیشدا شتنەوەی پارە لەلایەن هەندێك لە رێبەرانی جیهان‌و دەوڵەمەندەكانەوە، ئاشكرا دەكات. 
زیاتر لە (600) رۆژنامەنوس لە (117) وڵاتەوە لێكۆڵینەوەیان لە دۆسیەكانی (14) سەرچاوەی بەناوبانگ كردووە‌و گەیشتونەتە هەندێك چیرۆك كە لەم هەفتەیەوە بە زنجیرە بڵاوی دەكەنەوە.
ئەم تۆمارانە دەست یەكێتی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسانی بنكۆڵكار (ICIJ) لە واشنتۆنی پایتەخت كەوتووە، كە لەگەڵ زیاتر لە (140) دامەزراوەی میدیایدا كاردەكات‌و ئەمە گەورەترین لێكۆڵینەوەی جیهانی لەو شێوەیەیە كە دەكرێت. 
بی بی سی پانۆراما‌و رۆژنامەی گاردیان سەرۆكایەتی لێكۆڵینەوەكەیان كردووە لە بەریتانیا. Read More »

کادیرێکی پارتی بەهۆی ئەوەی سەردانی سلێمانی کردوە، سێ ساڵە لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیراوە

بوار نیوز، تایبەت
سێ ساڵە هاوڵاتییەکی دانیشتوی پارێزگای دهۆک لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوەو تا ئێستا کێشەکەی یەکلایی نەکراوەتەوە. بەوتەی کەس و کارەکەشی بێت تەنیا تاوانێک ئەو هاوڵاتییە هەیبێت ئەوەیە کە جارێک سەردانی سلێمانی کردوە.
شەوکەت محەمەد تاهر، بەر لە سێ ساڵ لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە لەگوندی ملکیشانی سەر بەقەزای شێخان لە دهۆک دەستگیرا.
بەوتەی کەس و کارەکەی بێت ئێستا لەهەولێر بەبێ دادگاییکردن زیندانی کراوە.
دڵگەش شەوکەت کوێ ئەو هاوڵاتییەی دەستگیراوە بەبواری نیوزی راگەیاند ” باوکم، ئەندامی لیژنەی شێخانی سەر بە لقی ۲٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بوە، ماڵمان لە گوندی ملکیشانی نزیک لە ناحیەی قەسرۆکە. باوکی من کادیرێکی دلسۆزی پارتی بو، تەنانەت لەهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی رابردودا لەگیرفانی خۆی نزیکەی ۸٠ هەزار دۆلاری بۆ پارتی خەرجکرد، بەڵام پارتی بەیەک دینار هاوکاری باوکی منی نەکرد کە پێشتر بەڵێنی هاوکاریکردنی پێدابوو”.

Read More »

میدیای پەکەکە:بکوژانی شەهید شوکری دەستگیر نەکراون

دەزگای زانیاریی ڕایگەیاند، کە بکەری دوو هێرشەکەی دوێنێی سلێمانی دەستگیرکراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، دەستگیرکراوەکە ئەو کەسەیە، هێرشی کردووەتە سەر فەرهاد باریش و بکوژانی شەهید شوکری سەرحەد هێشتا دەستگیر نەکراون. Read More »

رێكخراوی CPT: چوار لە زیندانیانی بادینان بەهۆی مانگرتنیان، سزادراون

تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی بنیاتنه‌ری ئاشتی مسیحی نێودەوڵەتی ناسراو بە CPT رایگەیاند، بەهۆی دەستپێكردنی مانگرتن لە زینداندا، چوار لە زیندانیان بادینان سزادراون و بەهیچ شێوەیەك رێگەیان پێ نادرێت تەلەفۆن بۆ خانەوادەكانیان بكەن تاوەكو مانگرتن دەشكێنن.
 رێكخراوەكە، رۆژی پێنجشەممە(٩\٩\٢٠٢١)، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی”بەھۆی دەستپێکردنی مانگرتن لە زینداندا، چوار لە زیندانیانی بادینان بە ناوەکانی: شێروان تەھا، مەسعود عەلی، کارگەر عەباس و بەندەوار ئەیوب لە زینداندا سزادراون.”

ئەوەشی خستۆتەڕو”ھەر چوار زیندانیەکە، بەھیچ شێوەیەک ڕێگەیان پێنادرێت کە تەلەفون بۆ خانەوادەکانیان بکەن تاوەکو مانگرتن دەشکێنن.”

بەپێی راگەیەندراوەكەی ئەو رێكخراوە، “لەو کاتەوەی کە زیندانیەکان مانگرتنی تاوەکو مردنیان بەھۆی دواخستنی پڕۆسەی دادگاییکردنیان راگەیاندوە، بارودۆخیان لە زینداندا خراپتربوە.”

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ مانگرتنی چالاکوانانی بادینان لە زیندان ئاگاداركرانه‌وه‌

چه‌ند كه‌سایه‌تی و په‌رله‌مانتارێكی پێشوو نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ مانگرتنی چالاکوانانی بادینان لە زیندان ده‌كه‌ن.

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئه‌حمه‌د حه‌مە رەشید، سۆران عومه‌ر، غالب محه‌ممه‌د، سەرکەوت شه‌مسه‌دین و ڕێبوار که‌ریم له‌ نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ خراپیی ڕه‌وشی زیندانییان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: لە ئێستادا مانیان لە نانخواردن گرتووە و بەو هۆیەوە لە ڕەوشێکی خراپی تەندروستی دان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیشەوە روبەروی سزادان و سوکایەتیپێکردن دەبنەوە و هەموو هۆکارێکی پەیوەندیکردنیان بە کەسوکاریان و پارێزەرەکانیان لێ قەدەغەکراوە.

ده‌قی نامه‌كه‌:

بەرێز/ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق
بەرێز/ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
بەرێز/ باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا
بەرێز/ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ
بابەت/ مانگرتنی چالاکوانانی بادینان لە زیندان
بەرێزان ئێوە ئاگادارن ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە دەسەڵاتی هەرێم دەیان هاوڵاتی مەدەنی دانیشتوی پارێزگای دهۆک لە زیندان توند کردووە تەنیا لەبەرئەوەی داوای مافە داراییەکانی خۆیانکردووە، جگە لە پێنج کەسیان کە بە نادادگەرانە سزا دراون، ئەوانی تریان بێ هیچ بریارێکی دادگا لە زیندانەکان راگیراون و چەندینجارە دانیشتنی دادگایکردنیان دوادەخرێت.
ئێمە ئاگادارتان دەکەینەوە لە خراپی رەوشی ئەم زیندانیکراوانە کە لە ئێستادا مانیان لە نانخواردن گرتووە و بەو هۆیەوە لە ڕەوشێکی خراپی تەندروستی دان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیشەوە روبەروی سزادان و سوکایەتیپێکردن دەبنەوە و هەموو هۆکارێکی پەیوەندیکردنیان بە کەسوکاریان و پارێزەرەکانیان لێ قەدەغەکراوە.
بەرێزان، لە ئێستادا رەوشی دادگا لە هەرێمی کوردستان لەوپەری خراپیدایە و بەتەواوی لەلایەن حزب و چەند کەسێکەوە کۆنترۆڵکراوە و دادوەرەکان ئیرادەیان لێسەندراوەتەوە و ئەمەش هەوێنی دروستبونی نا ئارامی سیاسی و ئەمنی زیاترە و بەرپرسیاری ئەم رەوشەش دەخەینە ئەستۆی حکومەتی هەرێم، داواش لە هاوپەیمانان و دۆستانمان دەکەین کە فشارەکانیان چر بکەنەوە بۆ کۆتایهێنان بەم رەشەو نالەبارە.
غالب محه‌ممه‌د عه‌لی
سەرکەوت شه‌مسه‌دین
ئه‌حمه‌د حه‌مە رەشید
سۆران عومه‌ر
ڕێبوار که‌ریم

عربي:

اعلان ناشطين بهدينان إضرابهم عن الطعام في السجن

السيد/ رئيس مجلس القضاء الأعلى العراقي.

السيدة/ الممثلة الخاصة للأمين العام للأمم المتحدة في العراق.

السادة/ سفراء الولايات المتحدة و الاتحاد الاوروبي في العراق.

منظمات المهتمة والخاصة بحقوق الانسان في العراق.

م/ إضراب ناشطين بهدينان عن الطعام في السجن

لا يُخفى عليكم قيام السلطات في اقليم كردستان باعتقال العشرات من المواطنين المدنيين من سكنة محافظة دهوك و زجهم في المعتقل منذ أكثر من سنة من الآن، جراء مطالبتهم بصرف مستحقاتهم وحقوقهم المالية، و أما في ما يخص الأحكام القضائية الصادرة من المحكمة، فقد صدرت بحق خمسة منهم أحكاماً قضائية تعسفية و مجحفة، أما الآخرين فهم لازالوا رهن الاعتقال دون توافر وإصدار أَيّة أحكام قضائية وهذا في ظل تسويف سياسي صارخ يمارسه القضاء في قضية البت بالأحكام! نحن نود اعلامكم بتدهور حالة المعتقلين الصحية، بعد إضرابهم عن الطعام، و اعلامكم ايضاً بسوء التصرف الذي يمارس ضدهم من قبل سجانيهم والذي وصل حد تعرضهم الى “اهانات”، فضلاً عن قطع كل وسيلة من وسائل الاتصال مع عوائلهم وذويهم! أيها السادة المحترمون، من الضروري بالنسبة لنا إعلامكم بما يمر فيها القضاء في اقليم كردستان اليوم من الظروف السيئة وغير الصحية التي خلفتها السيطرة الحزبية والشخصية و سلب الارادة التي طالت القضاة بشكل عام، و هذا بحد ذاته يؤسس الى الاضطراب الامني والسياسي فضلاً عن تهديده المباشر للسلم الأهلي. نحن نحمل حكومة اقليم كردستان مسؤولية ما يحدث، ونناشد في الوقت نفسه حلفائنا واصدقائنا بغية المضي باتجاه تكثيف جهودهم و ضغوطهم من اجل انهاء هذه الظروف العصيبة و تجاوزها!

غالب محمد علي

سركوت شمس الدین

احمد حمە رشيد

سوران عمر

ريبوار کریم

لە شەش مانگی ئەمساڵ، (١٧٤) حاڵەتی پێشێلکاریی لەلایەن پارتی و یەکێتی ئەنجامدراوە

راپۆرتی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١

١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەناوەوەو دەرەوەی وڵات خۆبەخش و بێلایەن و پیشەییانە کاردەکات لەسەر تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان و بەدواداچون دەکات لەسەر تەواوی پێشێلکارییەکان و ناوەندە جیهانیەکانی لێ ئاگاداردەکاتەوە بەتایبەت تیرۆرە سیاسیەکان کە لەلایەن دەسەڵاتەوە ئەنجامدەدرێت و هەوڵدەدات (کەس و لایەنی سیاسی) ئەنجامدەر ئاشکرابکات بۆ ڕای گشتی.
١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ، تەواوی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان پۆڵێن دەکات بۆ دووجۆر: راستەوخۆ و ناراستەوخۆ. جۆری یەکەم ئەو پێشێلکارییانە دەگرێتەوە کە ڕاستەوخۆ دەسەڵات لێی بەرپرسەو ئەنجامی دەدات نمونەی تیرۆری سیاسی و تەقەکردن لەخۆپێشاندەران…هتد. جۆری دووەم ئەو پێشێلکارییانە دەگرێتەوە کە ناراستەوخۆ بەرپرسیار دەبێت وەکو خۆکوشتن بەهۆی هەژاری و کوشتنی ژنان و گیان لەدەستدانی هاونیشتیمانیان لەڕێگەی هەندەران…هتد.
لەم راپۆرتەدا، ١٧ی شوبات تەنها جۆری یەکەمی تۆمار کردووە کە بریتین لە ( ١٧٤ ) ڕووداوی پێشێلکاریی بەرانبەر رۆژنامەنوسان، چالاکوانان، خۆپێشاندەران، مامۆستایانی خۆپێشاندەر، پێشمەرگە، مامۆستایانی ئاینی و خەڵكی سڤیل وەك تیرۆرکردن، زیندانی کردن، ڕفاندن، ئەشکەنجەدان، هەڕەشە و ترس و تۆقاندن لەهەرێمی کوردستان کە لە سەرەتای مانگی یەك تا کۆتایی مانگی شەش لەلایەن دەسەڵاتەوە ئەنجامدراون بە جۆریك لە پارێزگای هەولێر ٥٤، سلێمانی ٩٩، دهۆك ٢١. هەروەها، کوشتن و تیرۆری سیاسی لە پارێزگای هەولێر یەك حاڵەت تۆمارکراوە.

مانگی یەك:
٦/١ لە هەولێر، لەناو هۆڵی پارلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەندام پەرلەمانی نەوەی نوێ (سیپان ئامێدی) لەلایەن ژمارەیەک پارلەمانتاری پارتی هێرشکرایە سەری و زامدار کرا.
٧/١ لە دهۆک، مامۆستا و چالاکوان (عەبدولحەمید مەندانی) لەلایەن هێزئەمنیەکانی پارتی دەستگیرکرا و دوای چەند کاتژمێرێک ئازادکرا.
١١/١ لە کەلار، یەکێک لە بەشداربووانی خۆپێشاندانەکەی ئەو شارە بەناوی (ڕێبین عەبدولکەریم) دوای تێپەڕبوونی مانگێک لە زیندانیکردنی ئازادکرا.
١٣/١ لە هەولێر، دانیشتوویەکی کامپی مەخمور بەناوی (مەتین ئادوگت) لە زیندانی پارتی بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.
١٩/١ لە هەولێر، هێرشکرایە سەر چالاکوان (هاوڕێ کوردی) و بە چەقۆ بریندارکرا، ئەگەرچی سکاڵای تۆماکردووە بەلام تائێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەم هێرشکردنە دەستگیرنەکراوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشووتر چەندین جار هەرەشەی لێدان و کوشتنی لێکرابوو،
٢٧/١ لە شیلادزێ، رۆژنامەوان (قەهرەمان شوکری) کوڕی شەهید شوکری ڕێکانی لەماڵەکەی خۆیدا بەشێوەیەکی دڕندانە رفێندراو هاوکات ئەشکەنجەیەکی زۆری ئەندامانی خێزانەکەیاندا و لەکۆتایی مانگی شەش لە دادگایەکی نهێنیدا سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بێ ئەوەی بتوانێت بەرگری لەخۆی بکات و بەبێ بوونی پارێزەر و ئاگادارکردنەوەی کەسوکارەکەی.
٢٩/١ لە هەولێر، هاوڵاتییەک بەناوی (هیوا سالار) وەک نارەزایەتییەک دژی بەحزبی کردنی وتاری هەینی چالاکیەکی نمونەیی ئەنجامدا بە راتەکاندنی بەرماڵ لەبەرانبەر ئەو ستایش و پیا‌هەڵدانەی کە مامۆستا ئاینیەکە بەناوی (مامۆستا رەعد) لەوتاری هەینی بۆ مسعود بارزانی و سەرانی هەرێمی کوردستان کردی. ئێوارەی هەمان رۆژ، ئەو هاوڵاتیە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پارتی دەستگیرکرا و دواتر لەژێر ئەشکەنجەدا گرتەیەکی ڤیدیۆییان پێ بڵاوکردەوە کە داوای لێبووردن بکات، دوای چەند رۆژێک ئازادکرا.
مانگی دوو:
٧/٢ لە هەولێر، ژمارەیەک لە کەسوکاری گیراوانی بادینان کە هەوڵیاندا لەبەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان گردبوونەوەی نارەزایی ئەنجام بدەن و داوای ئازادکردنی کوڕەکانیان بکەن لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پارتی دەستگیرکران، هاوکات، ژمارەیەکی دیکە لە کەسوکاریان کە لەدەرەوەی هەولێرەوە هاتبوون لە بازگەیەکی پارتی ڕێگریان لێکرا کە برۆنە ناو شاری هەولێر.
٨/٢ لە هەولێر، کادیرێکی پارتی بەناوی (ئیسماعیل عومەر مەنتک) بەهۆی نوسینی کۆمێنتێکی ڕەخنەیی لە حکومەتی هەرێم دەستگیردەکرێت و تائێستا ئازادنەکراوە.
١٠/٢ لە سیدەکان، پارتی ڕێگریکرد لە کردنەوەی کتێبخانەیەک لە دەڤەرەکە کە لەلایەن (سیهاد یاسین حوسێن) بنیات نرابوو.
١١/٢ لە زاخۆ، ئاسایشی پارتی ئەندامێکی یەکێتی بەناوی (نەزیر بەرواری) دەستگیردەکات بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە پەکەکە.
١٠/٢ لە هەولێر، ئاسایشی پارتی ئەندامێکی هەدەپەی بەناوی (نیعمەت گونەش) دەستگیرکرد.
١٣/٢ ئەندامی تەڤگەری ئازادی ( هەڤاڵ تەحسین ) لەناو زینداندا هەوڵی ژەهرخواردنی درا کە ماوەی ٨ مانگە بەبێ دادگاییکردن لە زیندانی پارتیدایە.
١٦/٢ لەدادگای ٢ی هەولێر، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر هەریەک لە رۆژنامەوان و چالاکوانی دیاری بادینان سەپێندرا بەناوەکانی (شێروان شیروانی، گوهدار زێباری، ئەیاز کەرەم، شڤان سەعید، هاریوان عیسا).
٢١/٢ پەیوەست بە دۆسیەی گیراوانی بادینان، چوار رۆژنامەوان و چالاکوانی دیکەی بادینان بەناوەکانی (دیفاع هەرکی، جەلال شیلادزێ، قەیدار حسێن، ئەیهان سەعید) فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو، بەلام هەرزوو بەرەو سلێمانی دەڤەری بادینانیان جێهێشت،
٢٤/٢ ژمارەیەک هەڵسوراوی گۆڕان، بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی فەرمانی دەستگیرکردنیان لەلایەن دادگاکانی هەولێر و دهۆک بۆ دەرچوو.
٢٦/٢ لە سلێمانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (د. غالب محەمەد) لەلایەن کادیرێکی پاراستنی پارتی لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا درایە بەر چەقۆ و بەسەختی برینداربوو، ئەگەرچی کەسی تاوانبار دەستگیرکرا. بەڵام، دواتر بە فشاری پارتی ئازادکرا تائێستا تاوانباران بە ئازادانە دەسوڕێنەوە.
مانگی سێ:
١٠/٣ لە هەولێر، جارێکی تر ڕێگریکرا لە تیمی پارێزەرە خۆبەخشەکانی گیراوانی بادینان کە داوای دیداریان کردبوو لە دادگای ئەو شارە .
١٦/٣ لە هەڵەبجە، خاتوو کەلسوم چالاکوانی دیاری شارەکە، لەساڵرۆژی کیمیابارانی هەلەبجە چالاکی مەدەنی ئەنجامدا بە لابردنی فەڕشی سوری لەژێر پێی بەرپرسان و دواتر رێگری لێکراو و لەسەر ئەو چالاکیەی هەڕەشەی لێکرا.
لە هەمان رۆژ، لەناو هۆڵی پارلەمانی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پارلەمانتاری یەکێتی هێرشیان کردە سەر پارلەمانتار خاتوو (شیرین کاوە گەرمیانی) لەبەرانبەر ئەو رەخنانەنی لەدانیشتنەکەی پارلەماندا ئاراستەی یەکێتی و دوو حزبی دەسەڵاتداری کرد.
١٨/٣ لە سیدەکان، ژمارەیەک رۆژنامەوان و پەیامنێری کەناڵەکانی راگەیاندن لەلایەن هێزێکی ئەمنی پارتی ڕێگریان لێکرا کە بەمەبەستی ڕوماڵکردنی ڕێگریکردنی پارتی لەکردنەوەی کتێبخانەیەکی گوندی (دەرهۆڵ) بۆ سیدەکان بەڕێکەوتبوون. بەلام، هەریەک لە پەیامنێران (عەبدۆ روستایی لە ئێن ئاڕ تی)، (زۆسک باڵەک لە تۆڕی میدیایی ژیان)، (ئازاد ئۆمەراوەیی لە کەناڵی پەیام)، (یونس حەمەد، لە سپێدە) لەلایەن بازگەی ئاسایشی ناحیەکە ڕێگریان لێکرا.
لە هەمان رۆژ، لە شاری سلێمانی خۆپێشاندانێکی بەرفراوانی خوێندکاران بەڕێوەچوو بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی بە فیشەك وەڵامدرانەوەو ژمارەیەک خوێندکار ئەشكەنجەدراون و برینداربوون.
٢٥/٣ لە سۆران، رۆژنامەوان و پەیامنیری کەناڵی ئێن ئاڕ تی (عەبدۆ روستایی) هەڕەشەکانی سەری لەلایەن پارتی و دەسەڵاتی ناوچەکە زیاتر و جدی تربوون بۆ ڕێگریکردنی کارە رۆژنامەوانیەکانی.
مانگی چوار:
٨/٤ لە حاجی ئۆمەران، هێزی پشتیوانی یەک بەسەرپەرشتی سیهاد بارزانی لە کوێستانەکانی بۆڵیان و ناوچەکە جێگیرکراوە و ڕێگەنادەن بە جوتیاران و هاوڵاتیان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵکەکانیان.
١٢/٤ لە دهۆک، چالاکوان (جاسم هاشم) دوای دووجار دادگاییکردنی سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بەڵام دواتر سزاکەی بۆ گۆڕدراو بە کەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازاد کرا.
٢١/٤ لە ڕانیە، برایەکی چالاکی سیاسی (محـەمەد شاوری) هەڕەشەی تەقاندنەوەی ماڵەکەی لێدەکرێت لەکاتێکدا شەوی ١٤ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ بە بۆمبی دەستی هێرشکرایە سەر ماڵی ئەو چالاکوانە سیاسیە تائێستاش هیچ کەسێک لەسەر ئەم تاوانە دەستگیرنەکراوە.
٢٣/٤ لە بادینان، ئاسایشی پارتی لە ناحیەی باتیڤای سەر بە پارێزگای دهۆک، شەش هاوڵاتی دەستگیرکرد کە دوان لەو دەستگیرکراوانە کوڕ و باوکێک بوون بەناوەکانی (ڕەمەزان عومەر) و (سامی رەمەزان) جگە لە ئەوانی دیکە دوای رۆژێك ئازادکران.
٢٥/٤ لە سلێمانی، رۆژنامەوان و پەیامنێری فورات نیوز (ڕێباز حەسەن) لەکاتی رووماڵکردنی خۆپێشاندانێک دژی داگیرکاریەکانی تورکیا لەلایەن ئاسایشی یەکێتی دەستگیرکرا و. لەهەمان کاتدا، زیاتر لە پەنجا بەشداربووی ئەو خۆپیشاندانە دەستگیرکران و دوای چەند رۆژێک ئازادکرا.
٢٧/٤ لە کۆیە، ئاسایشی یەکێتی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر پەیامنیران (هەژار ڕەشید) لە رۆژنیوز و (خالید محەمەد) لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەستگیردەکات و سوکایەتیان پێدەکات کە بۆ روماڵکردنی رووداوێکی هاتووچۆ گەیشتبوونە تۆپزاوا. وێڕای سوکایەتی پێکردنیان بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی دەستگیرکردنیان ئازادیان دەکەن.
مانگی پێنج:

٢/٥ ڕێگری لە ژمارەیەک رۆژنامەوانی دەزگاکانی راگەیاندن کرا کە روماڵی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بکەن.
٣/٥ لە هەولێر، دووجار هەوڵی کوشتن و تیرۆرکردنی چالاکوان و رەخنەگر (ئومێد ئەحمەد) دەدرێت و دەست و قاچی راستی بریندار دەبێت.
لەهەمان رۆژدا لە رانیە، چالاکوان و رەخنەگر (کارۆخ عوسمان) دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پارتی هەوڵی دەستگیرکردنی دەدرێت. دواتر، خۆی دەگەیەنێتە سنوری شاری رانیە و هێزێکی یەکێتی دەستگیری دەکات.
٤/٥ لە سنوری ئیدارەی راپەرین، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو هەڵدەکوترێتە سەر ماڵی (محمد رەسول) و تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو کەیسەوە لەلایەن لایەنەپەیوەندیدارەکان رانەگەیەندراوە.
لە هەمان رۆژ و لە سلێمانی، تیمی دیبلۆماتیک مەگەزین (بەشدار بازیانی و ستافەکەی) بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەستبەسەر دەکرێن لە ئۆفیسەکەی خۆی.
١٦/٥ لە سلێمانی، سەرنوسەری دەزگای میدیایی دیبلۆماتیک مەگەزین (هێمن باقر) لەلایەن هێزەئەمنیەکان دەستگیرکرا و دواتر بەکەفالەتی چوار ملیۆن دینار ئازادکرا.
لە هەمان رۆژ، رۆژنامەوان ئومێد محـمد صاڵح، بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دەستبەسەر دەکرێت دوای ئەوەی لەسەر نوسینێکی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەلایەن بەرپرسێكی ئیداری سلێمانی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت.
١٨/٥ لە ئاکرێ، مامۆستایەکی وانەبێژ بەناوی (هەڤاڵ زێباری) لەسەر نوسینێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە خەمخۆری بۆ پێشمەرگە دەربڕی بوو، دوور دەخرێتەوە و ڕێگەنادەن چیتر لە قوتابخانە وانە بڵێتەوە.
لە هەمان رۆژ، پارتی هەڕەشە لە ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ کرد گەر خۆپێشاندان و گردبوونەوەی نارەزایەتی بۆ مافەکانیان ئەنجام بدەن.
٢١/٥ لە سلێمانی، پاراستنی پارتی لەڕێگەی کەسێکەوە هەوڵی ژەهرخواردنی جەوهەر ئاغا و ئەندامانی ئەو ماڵباتەی دا و دواتر بکەری تاوانەکە دانی پێدانا کە لەلایەن پاراستنی پارتی راسپێردراوە.
٢٦/٥ لە سیدەکان، ئاسایشی پارتی دوو گەنج بەناوەکانی (خالید ڕەشید) و (سەلام بوڕهان) دەستگیردەکات بەتۆمەتی ئەوەی کە گومانیان لێکردوون کە پێڵاویان کڕی بێت بۆ گەریلاکانی پەکەکە لەکاتێكدا پێڵاوەکانیان بۆ دوکانی خۆیان کڕی بوو . دوای پێنج رۆژ لە زیندانیکردنیان ئازادکران.
٣١/٥ لە سلێمانی، ئاسایشی یەکێتی (دکتۆرە باخان ئازاد) دەرفێنێت لەسەر ڕێگای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، دوای سێ رۆژ لە زیندانیکردنی ئازادکرا. هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بۆ ئاشكراکردنی ئەو گەندەڵییانە دەگەڕێتەوە کە لەکەرتی تەندروستی هەڵەبجەدا هەیە.
مانگی شەش:

٤/٦ لە ڕانیە، مامۆستای ئاینی (تارق شاخەوان) وتارخوێنی مزگەوتی ڕاپەڕین پێشنوێژی کردنی لێقەدەغەکراو لە وتاردان دوورخرایەوە.
٥/٦ لە سلێمانی، بەهۆی هەڕەشەکانی ئاسایشی یەکێتی (دکتۆرە باخان ئازاد) ناچارکرا سلێمانی بەرەو هەولێر جێبهێڵێت. دوای چەند هەفتەیەک گەرایەوە شاری سلێمانی.
٨/٦ لە هەولێر، گەنجێکی ١٥ساڵان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پارتی دەکوژرێت و تائیستا روون نەبۆتەوە هۆکاری کوشتنەکەی چی بووە و راپۆرتی پزیشکی نەدراوەتەوە بە کەسوکارەکەی. هاوکات، هەڕەشە لەکەسوکارەکەی دەکەن کە نابێت لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی کوشتنەکەی بکەن.
١٠/٦ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، مستەفا عوسمان، نوێنەری پەیوەندییەکانی پەیەدە لە هەولێر، جیهاد حەسەن، نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی لە هەولێر و مستەفا عەزیز ئەندامی پەیەدە لە هەولێر، دەستگیرکران و تائێستا ئازادنەکراون.
١٢/٦ لە بادینان، ژنە ڕەخنەگر و چالاکی سیاسی (گەلاوێژ حەمزی سەلیم) هەڕەشەی لێکرا دوای ئەوەی لە چاوپێککەوتنێكیدا وەک کچی پێشمەرگەیەکی پارتی ئاماژەی بەوەکرد کە چیتر باوکی بە شەهید نازانێت کە لە شەڕی براکوژیدا گیانی لەدەستداوە.
لەهەمان رۆژدا، لە فرۆکەخانەی هەولێر، ژمارەیەک لە ئەندام پارلەمانی ئەوروپا و چالاکوانانی ناوەندەجیهانیەکان لەلایەن هێزەئەمنیەکانی پارتی ڕێگریان لێکرا بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و گەڕێندرانەوە بۆ وڵاتانی خۆیان کە ئامانج لە هاتنیان ڕێگری بوو لە داگیرکاریەکانی تورکیا و شەڕی براکوژی.
١٤/٦ لە هەولێر، هێزە ئەمنیەکانی پارتی ڕێگریانکرد لە کۆمەڵێک چالاکوانی نێودەوڵەتی کە لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان نارەزایەتی دەرببڕن دژ بە داگیرکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر خاکی باشوری کوردستان.
١٥/٦ لە هەولێر، هێزە ئەمنیەکانی پارتی هێرشیانکردە سەر خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین کە گردبوونەوەیەکی نارەزایەتیان ئەنجامدابوو.
١٦/٦ سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی بەستنی کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەرکرد بۆ تیمی پارێزەرانی گیراوان و سزادراوانی بادینان.
١٧/٦ لە دهۆک، مامۆستا و چالاکوان (عەبدولحەمید مەندانی) لەلایەن ئاسایشی پارتی بانگهێشتکرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا. پاش چەند کاتژمێرێک ئازادکرا.
٢١/٦ لە سلێمانی، بەهۆی پرسیارکردنی ناسنامە لە کچێکی شێخ جەعفەر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گرژی و تەقەکردن دەکەوێتە نێوان دوو هێزی یەکێتی و بەهۆیەوە ٩ کەس برینداربوون.
٢٢/٦ چالاکوان و رۆژنامەوانی بادینان (ئومێد حاجی بەروشكی)، سزای ساڵێک زیندانی و ٢٤٠هەزار دیناری عێراقی بەسەردا سەپا لەسەر سێ دۆسیە و رۆژی ٢٩ی تەموز لەگەڵ مامۆستا بەدەل بەرواری دانیشتنی دادگایی بەڕێوەدەچێت و سێ دۆسیەی دیکەی لەسەر کراوەتەوە.
٢٨/٦ لە گەرمیان، ئاسایشی یەکێتی شەش هاوڵاتی ناحیەی قۆرەتوو دەستگیردەکات بەهۆکاری ئەوەی بەشداریانکردووە لەگردبوونەوەیەکی نارەزایەتی لەبەردەم کێڵگەیەکی نەوتدا دژ بە نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان.
لەهەمان رۆژ، (د. سازان ئیبراهیم) بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان سکاڵای لەسەر ٢٨ کەس تۆمارکرد کە کۆمێنت و پۆستیان لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک کردبوو لەسەر گواستنەوەی دکتۆرێكی پسپۆر لەو شارەو کەموکوڕیەکانی کەرتی تەندروستی لەوانە چالاکوان (فەرمان عەبدولڕەحمان)، (بەمۆ عەلی) و (محـمد تاهیر) دوای چەند ڕۆژ لەدەستگیرکردنیان ئازادکران.
هەر لەهەمان رۆژدا، ئاسایشی پارتی لە هەولێر ڕێگری لە تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان مامۆستا بەدەل بەرواری کرد کە چاویان پێی بکەوێت.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە، وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەناویدا ، لە لیستی ڕەشدایە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەگوێرەی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوری نێودەوڵەتی. و ڕیزبەندی ١٦٣مین ولاتی گرتووە لەکۆی ١٨٠ ولاتی جیهان لە خراپی رەوشی کاری رۆژنامەگەریی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ. هەروەها، بەپێی ڕیزبەندی فریدەم هاوس ئازادی نیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
لەکۆتاییدا، ئێمە وەك ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنین:
هەردوو حزبی دەسەڵات یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەردوو زۆنی سەوز و زەرد بە بەرپرس و ئەنجامدەری سەرەکییان دەزانین لەم تیرۆرو ترس و تۆقاندن و پێشێلکارییانەی کە ئەنجامدەدرێن دژ بە هاونیشتیمانیان بەگشتی و رۆژنامەنوسان و چالاکوانان بەتایبەتی. هاوکات، ئامارو داتا تۆمارکراوەکانی ڕێکخراو و ناوەندەجیهانیەکان دەریدەخەن، ئازادی رادەربڕینی تاك و کاری رۆژنامەنوسی لەهەرێمی کوردستان لەبارودۆخێکی زۆر ناهەموار و ترسناکدایە.
١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ
١١ی ٧ی ٢٠٢١