ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی

“دڵشاد ئەحمەد” ئەکتەر و دەرهێنەری ناوداری کورد لە وڵاتی سوید ماڵئاوایی لە ژیان کرد

مەنسوور جیهانی ـ “دڵشاد ئەحمەد” ئەکتەر و دەرهێنەری ناوداری شانۆی کوردستان و سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید، کۆچی دوایی کرد.

هونه‌رمه‌ند “دڵشاد ئەحمەد” ئەکتەر و دەرهێنەری دیار و ناوداری کورد که سەرۆکی فێستیڤاڵی فیلم و شانۆی کوردی “یۆتۆبۆری” Goteborg و هه‌روه‌ها سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری بوو Internationella Sköna Konster ، دوای ماوەیەک ململانێی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەمە 26ی ئەپرێلی 2021 لە نەخۆشخانەی یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید ماڵئاوایی لە ژیان کرد و جیهانی هونەر و بنەماڵەی به‌ڕێزی و هەڤاڵان و هۆگرانی خۆی بۆ هەتاهەتایە بەجێهێشت. Read More »

بەبۆنەی یەکی ئایارەوە، ڕێکخراوبوون ئامڕازی یەکلاکەرەوەی خەباتی چینی کرێکارە

دوای چەند ڕۆژێکی تر پێشوازی دەکەین لە یەکی ئایار، ڕۆژی ھاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکار. چینێک کە خۆی و توێژە جیاجیاکانی لە جیھاندا ڕووبەڕووی جۆرەھا کوێرەوەری، گرفتی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی، وە نەبوونی ئارامی و ئاسایشە. ئەمە لە کاتێکیشدایە کە هێشتا پەتای کوڕۆنا ڕۆژانە ژیانی هەزاران دروێنەدەکات، کە زوربەی هەرەزۆری قوربانیەکانی لە ڕیزەکانی چینی کرێکار و ئەو جەماوەرەیە کە هەژاری و بێبەشی بەسەریا سەپاوە. Read More »

دوایی 11 ساڵ لەتیرۆی سەردەشت دووپاتیدەکەینەوە، شەڕی ئێمە بۆ ئازادی بەردەوامی هەیە

دوایی 11 ساڵ لەتیرۆی سەردەشت دووپاتیدەکەینەوە، شەڕی ئێمە بۆ ئازادی بەردەوامی هەیە

 

درەختەکەی سەردەشت عوسمان لە سوید هاوتەمەنی ساڵیادی تیرۆرکردنیەتی

درەختەکەی سەردەشت عوسمان لە سوید هاوتەمەنی ساڵیادی تیرۆرکردنیەتی

https://www.youtube.com/watch?v=3E894pfELgQ&list=UUcKo7vwXk3Mf-q3fZoqh0GQ&index=55

سەردەشت خوێنێک بوو، لەجەستەی ئازادی ڕژا ..!

سەردەشت خوێنێک بوو، لەجەستەی ئازادی ڕژا ..!

هەڵمەتی ( رەنگکردنی فەیسبوک بە وێنەی سەردەشت )

٥-٥- ساڵرۆژی تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسی بوێر ( سەردەشت عوسمان ) کە لە ٤-٥-٢٠١٠ ،لەلایەن هێزیکی تۆکمە و بەرنامە بۆ دارێژراو لەبەردەمی کۆلێژی ئاداب لە هەولێر رفێندرا،دوای رۆژێک لاشەکەی بە تیرۆرکراوی و بە گوللەیەک لەنێو دەمی لە موسڵ فڕێدرا، هێشتا بکوژانی ئازادن و لەشەقامەکانی هەولێر پیاسە دەکەن ، بۆ رێزگرتن لە پەیامی ئازایەتی و بوێری سەردەشت و وەڵامێک بۆ بکوژان و تیرۆرستان داواکارین لەخەڵکی ئازادیخواز بۆ ماوەی یەک هەفتە وێنەی فەیسبوکەکانیان بگۆڕن بۆ وێنەی سەردەشتی هەمیشە زیندوو ..
بەرز و بەرێزە یادی سەردەشت
ریسوایی بۆ دوژمنانی ئازادی

کامەران پەری

هونەرمەندێکی شاری هەولێر تابلۆیەکی سەردەشت دەکێشیت

هاوپشتی:تایبەت
هونەرمەندی شێوەکاری شاری هەولێر، هۆگر یادی تابلۆیەکی شەهیدی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان دەکێشیت و لەژێرەوەی تابلۆکەش دەنوسێت :

بزەیەکی فەنتازی دوای مەرگی شەهید سەردەشت عوسمان بۆ لیژنەکانی دەسەڵات و یادکردنەوەی بەرپرسانی حوکمرانی کوردی لەم رۆژەدا. درێژەدان بەهەمان سیاسەتی دەمکوتکردنی رۆژنامە نوسانو بەندکردنیان.

ئازادی بۆ بەندکراوانی بادینان، بێلایەنی دادگاکان…..

رۆژنامه‌نوسانى بادینان له‌زینداندا سێ رۆژه‌ مانیان له‌ خواردن گرتووه‌

پارێزه‌رى که‌یسى سزادراوانى بادینان ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌” رۆژنامه‌نوسانى سزادراوى بادینان ماوه‌ى سێ رۆژه‌ له‌زینداندا مانیان له‌ خواردن گرتووه‌”.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ى نیسانى 2021، به‌شدار چاوشین، پارێزه‌رى دۆسیه‌ى رۆژنامه‌نوسه‌ سزادراوه‌کانى بادینان ڕایگه‌یاند:” ماوه‌ى سێ رۆژه‌ رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانى بادینان که‌ ژماره‌یان 24 که‌سه‌ مانیان له‌ خواردن گرتووه‌”. Read More »

کەسوکاری ئەنفالکراوەکان بێدەنگ مەکەن، مستەشارەکان رادەستی دادگا بکەن! …

سەباح نەجمەدین، یەکێك لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان، کە لەبنەماڵەکەی تەنها خۆی رزگاری بووە، لە ساڵیادی کارەساتی ئەنفالی گەرمیاندا ڕەخنەی لە بەرپرسانی حزبی و دەسەڵاتدارانی هەرێم گرت کە تەنها نان لەم کارەساتە دەخۆن و هیچ ئاوڕێکیان لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان و لە کەیسی ئەنفال نەداوەتەوە Read More »

كوڕانی مەلا عوزێر سوكایەتی بە قوربانیانی ئەنفال و پێشمەرگەو زیندانی شەهید دەكەن

وەکو زۆرێکتان لەوە ئاگادارن لە 5 ى مانگی ٢ دا سەرۆک جاشی تاوانبار عەزیز حەمەد مەولود شێخانی ناسراو بە مەلا عوزێر لە وڵاتی هۆڵاند لەژێر بارودۆخێکی نادیاردا مرد. ئەوە لەکاتێکدا کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئەم وڵاتە بڕیاری دەستبەسەرکردنی درابوو و ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ کوردستان لێگیرابوو، چونکە بەڵگەکانی بەشداریی تاوانبار مەلا عوزێر لە تاوانی ئەنفالدا و تاوانەکانی دیکەی دژ بە ئازادیخوازان و خەڵکی بێپشتووپەنا لەزیادبووندابوون و دەسەڵاتی هۆڵاندی چیتر نەیدەتوانی خەمساردانە لە ئەگەری بەشداری مەلا عوزێر لەتاوانەکاندا بڕوانێت. Read More »