ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی

هاورێ سالار جەبار، ناسراو بە سالاری ئاسنگەر، بۆ هەتاهەتایە جێێهێشتین

بەداخ وحەسرەتێکی زۆرەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ هاورێ سالار جەبار ناسراو بە سالاری ئاسنگەر، کرێکاری کۆمۆنیست و ئەندامی کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ هەتا هەتایە چاوەکانی لێكناو جێی هێشتین. Read More »

ئاگر لە خۆبەردانی پەنابەرێك مۆری شەرمەزاری دەنێت بەنیو چاوانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە

ئەمرۆ١٨مەی ٢٠٢١ پەنابەرێکی ئێرانی لەشاری هەولێر لەبەردەم بارەگای سەرەکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و بەپێش چاوی پەیامنیرە ویژدان خەوتوەکانی خاڵی لە هەموو پرانیسپە ئینسانیەکان ئاگری لە خۆی بەردا. ئەم تراژیدیا ئینسانیە ناخ هەژێنە کە لەزوومی کامێراکانی دەزگا بە نرخی ڕۆژ نان خۆرەکانی دەسەڵاتی هەرێمەوە ڕاستەوخۆ پەخشدەکرایەوە، هاواروبێدادی ئەو پەنابەرەی نەگەیاندە گۆی پیرسۆنەلەکانی دەزگای ناوبراو بەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان. Read More »

ئەندام پەرلەمانێکی دانیمارك داوا لە وەزیری دەرەوە حکومەتەکەی دەکات, هەڵویستی ڕەسمی دەربڕێت سەبارەت دەسگیرکراوەکانی بادینان

لەدرێژەی کەمپەینی ریکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ داکۆکی لەئازادی لەکوردستان دژ بە بڕیاری سزادانی گیراوەکانی بادینان بەشەش ساڵ زیندانیکردن وهەروەها بەدوای ئەوەی دادگای تێکهەڵچوونەوەی هەولێر بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر سزادانی پێنج هەڵسوراوی سیاسی لە بادینان پەسەندکرد. ڕیکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان نامەیەکی دیکەی ئاڕاستەی دەیان ڕێکخراوی کریکاری و ئەحزابی چەپ کۆمۆنیست وئەندام پەرلەمانەکانی ئەوروپا کرد. Read More »

دوو بنه‌ماڵه‌ حوكمڕانه‌كه‌و سێره‌ى ئه‌وروپا

دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌ولێر بۆ سزادانى چالاكان‌و ڕۆژنامه‌وانان، جارێكى دیكه‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته‌وه‌ نێو سێره‌ى ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و باس باسى دوو بنه‌ماڵه‌ حوكمڕانه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌ كه‌ چۆن له‌وڵاتێكى پڕ خێرو بێردا حوكمڕانى ده‌كه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ى دادو بێدادیانه‌ به‌ده‌ست قورسى ژیانه‌وه‌و خه‌ڵكیش له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ چى به‌سه‌ردێت.

ڕۆژنامه‌ى فاینەنشاڵ تایمزى به‌ریتانى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، حكومەتی هەرێم هەوڵەكانی بۆ چەوساندنەوەو گێچەڵكردن بەدەزگاكانی ڕاگەیاندن‌و ڕۆژنامەنوسان چڕكردوەتەوە.

ده‌مانچه‌یان خستۆته‌سه‌ر سه‌رى
ڕۆژنامه‌كه‌ چیرۆكى بێبه‌زه‌ییانه‌ى ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى پارتى بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌به‌رچاوى هاوسه‌رو منداڵه‌كانیه‌وه‌، شێروان شێروانى ڕۆژنامه‌نوسیان په‌لبه‌ست كردوه‌و ده‌مانچه‌یان خستۆته‌سه‌ر سه‌رى.

پێش بڕیارى دادگا بارزانى چى وت؟
به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕاپۆرته‌ى فاینەنشاڵ تایمز بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌خودى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كردوه‌ له‌كه‌یسى شێروان شێروانى‌و هاوڕێكانیدا كه‌ ڕاسته‌وخۆ بێ ڕاگه‌یاندنى بڕیارى دادگا، بارزانى بەجاسوس بۆ وڵاتانی دەوروبەر تۆمەتباریكردون.

ته‌نها ڕه‌خنه‌یان گرتوه‌
لەمانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2020، شێروان شێروانی‌و چوار له‌هاوڕێكانى دەستگیركران، وه‌كو پارێزه‌ره‌كانیان باسیان كردوه‌، خاڵی هاوبەشی ئەو ڕۆژنامەنوسانە ڕەخنەگرتن بووه‌ لەپاشەكەوت‌و دواكەوتنی موچەو پشگیریی خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زاییه‌كان له‌سنورى بادینان‌و هه‌رێم به‌گشتیی.

ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه‌ لاى ڕۆژنامه‌ به‌ریتانیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، پێشئەوەی لەمانگی یەكی ئەمساڵ شێروانى‌و هاوڕێكانى دادگایی بكرێن، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت لەپرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرایكرد، “گیراوەكان چالاكوان‌و ڕۆژنامەنوس نین، هەندێكیان جاسوسن‌و جاسوسیان لەبەرژەوەندی وڵاتانی تر كردووە”.

ئه‌وه‌بوو دواى په‌یامه‌كه‌ى بارزانى، شه‌ش چالاكوان‌و ڕۆژنامەنوسەكه‌ى بادینان دادگاییكران‌و ڕاسته‌وخۆ تۆمەتی جاسوسی‌و هەوڵدان بۆ شێواندنی ئاسایشى هه‌رێمیان درایه‌ پاڵ‌و بەسزای شەش ساڵ زیندانیكردن سزادران.

دوو بنه‌ماڵه‌ ڕابه‌رایه‌تى ده‌كه‌ن
هه‌روه‌ك به‌شێكى دیكه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌ باسى ناڕه‌زاییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كردوه‌ له‌به‌رامبه‌ر نادادیه‌كان‌و ئه‌وه‌ى ڕونكردۆته‌وه‌، “تاوانباركردنی ئەو پێنج كەسە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە كە پێنج ملیۆن كەسی تێدا دەژیت، ناوچەیەكی دەوڵەمەندە بەنەوت‌و لەڕۆژئاواوە پارتی بەڕابەرایه‌تى بنەماڵەی بارزانی‌و لەڕۆژهەڵاتیشەوە یەكێتی بەڕابەرایه‌تى بنەماڵەی تاڵەبانی بەڕێوەده‌برێت‌و ئه‌وه‌ش چەندین ناڕەزایی نێودەوڵەتی به‌دواى خۆیدا هێناوه‌”.

ئه‌ڵمانیا چى وت؟
بڕیارى دادگاو نادادیه‌كانى ژیانى خه‌ڵك به‌شێكى دیكه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌یه‌و تێیدا ئه‌وه‌ هاتوه‌، “ناڕەزاییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو لەهەفتەی ڕابردوه‌وه‌ دروستبوون كاتێك دادگای تەمیز بڕیاری كۆتایی لەبارەی زیندانییەكانه‌وه‌ دا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا حكومەتی هەرێم جەخت لەسەربەخۆیی دادگاكان ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەرێمی كوردستان ڕەخنە لەبڕیاری دادگا گرت‌و جه‌ختیكرده‌وه‌، “كۆبونەوەی ڕۆژنامەنوسان لەگەڵ كونسوڵی ئەڵمانیا كارێكی دیبلۆماسییانەیەو بەشێكە لەچالاكییەكانی ڕۆژانە، هه‌ربۆیه‌ سزادانی ڕۆژنامەنوسەكان بەتۆمەتی كۆبونەوە لەگەڵ كونسوڵخانە كارێكی بێمانایەو زیان بەپەیوەندی هەرێم‌و ئەڵمانیا دەگەیەنێت”.

مێگان چۆن باسى ده‌سه‌ڵاتدارێتى هه‌رێم ده‌كات؟
مێگان كۆنێڵی كه‌ ئەمریكیه‌و شارەزایه‌ لەپرسى كوردستان نه‌یشاردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان ماوەی 30 ساڵە حكومەتی هەیە، بەڵام ئەم نەوەیە لەدەسەڵاتداران هەوڵی دەسەڵاتخوازی دەدەن‌و ئەو بۆچونەیان وەلاناوە كە دیموكراسی گرنگییەكی هەبێت.

دوو حزبه‌كه‌ به‌پاوانخواز ناویان برایه‌وه‌
هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى هه‌رێمى كوردستان جارێكى دیكه‌ به‌پاوانخواز ناوبرانه‌وه‌و ڕۆژنامه‌ به‌ریتانیه‌كه‌ نوسیویه‌تى:”پارتی 45 كورسی لەكۆی 111 كورسی پەرلەمان هەیەو پۆستی سەرۆكی هەرێم‌و سەرۆكی حكومەت لای بنەماڵەی بارزانییەو هەردوو حزبیش لەساڵی 2000كانەوە دەیانەوێت دەسەڵاتی خۆیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سامانە سروشتی‌و داهاتە ناوخۆییەكانی هەرێم بەكاربهێنن‌و لەڕێگەی پارەو پۆستەوە خەڵكی بۆ حزبەكانیان زیادبكەن”.

زانكۆى ئه‌مریكى له‌سلێمانى زانیارى گرنگ ئاشكراده‌كات
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕاپۆرته‌كه‌ پشتى به‌توێژینه‌وه‌یه‌كى زانكۆى ئه‌مریكى (له‌سلێمانى) به‌ستوه‌ كه‌ له‌ساڵى 2020دا داهاتى نه‌وتى هه‌رێم چوار ملیارو 500 ملیۆن دۆلار بوه‌و له‌و بڕه‌ش ته‌نها له‌29%ى بۆ حكومەت گەڕێندراوەتەوە.

بۆچى زۆربه‌ى خه‌ڵك كران به‌موچه‌خۆر؟
زیاتر له‌یەك ملیۆن كەس لەكوردستان موچەی حكومەتی هەیە واتا لەپێنج كەس كەسێك موچەخۆرە، لەسەرەتای سەدەی 21یشدا سەركردەكان بۆ ئەوەی پشگیریی بۆ حزبەكانیان كۆبكەنەوە خەڵكێكی زۆریان دامەزراندوه‌.

“ئاسایشی هەرێم بەدرێژكراوەی دەزگا سەربازییە هەواڵگرییەكان دەبینرێت”
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پرسى داهات‌و نه‌وت، باس له‌ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌و بۆ ئه‌وه‌ ڕاشكاوانه‌و ڕاسته‌وخۆ نوسیویه‌تى:”ئاسایشی هەرێم بەدرێژكراوەی دەزگا سەربازییە هەواڵگرییەكان دەبینرێت كە مەسرور بارزانی بۆ ماوەی 10 ساڵ سەرۆكی بووە، هێزەكان دڵسۆزی پارتی‌و یەكێتین”.

هاوسه‌ره‌كه‌ى شێروانى بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مه‌ى وت
بۆ ئه‌وه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ى شێروان شێروانى ده‌ڵێت:”چەندینجار هەوڵدراوە لەڕێگای پارەوە شێروانی بێدەنگ بكرێت، بەڵێنی ئەوەی پێدراوە لەشاری خەونەكان كە پڕۆژەیەكی 300 ملیۆن دۆلارییە لەشاری هەولێر، خانوی پێبدرێت بەس بۆ ئەوەی لەنوسینەكانی بوەستێت”.

سکانداڵی سزادانی دەستگیرکراوانی بادینان کوردستان دەخاتە مەترسیەوە

ئەوانەی دەستگیرکراون رۆژنامەنوس نەبوون، بەڵکو بەشیکیان هەوڵیاداوە نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بتەقێننەوە، بەشێکی دیکەیان کاریان بۆ وڵاتانی دیکە کردووە ئەوان سیخوڕ و تێکدەربوون، ئەمە وتەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمە لە رۆژی ١٠ی شوبات، دوای پێنج رۆژ دادگای تاوانی دووی هەولێر ماوەی شەش ساڵ زیندانی بەسەر هەریەکە لە شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا، ئەیاز کەرەم، شڤان سەعید سەپاند، دوای ئەوەش دۆسیەکە ئاراستەی دادگای پێداچوونەوە کرا

دادگای پێداچوونەوە بڕیاری ژمارە (٤٦٨) لە ‌٢٨ی‌ نیسانی ٢٠٢١ تایبەت بە پێداچوونەوە بە بڕیاری‌ دادگای‌ (تاوانەكانی‌ دووی هەولێر) بۆ سزادراوانی‌ پارێزگای‌ دهۆك راگەیاند و تیایدا سزای ئەو چالاکوانانەی پەسەند کرد.

بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوە لە پێش هەمووانەوە لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرایەتی وڵاتانی تووشی شۆککرد کە تیایدا دیداری لەگەڵ کونسوڵخانەکان وەک تاوان هەژمار کردووە، هەر بە خێرایی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا راگەیەندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە.

راگەیەندراوەکەی ئەڵمانیا لەلایەن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا بە تووندی دژی ئەو بڕیارە وەستایەوە لە دژی دەستگیرکراوان و نیگەرانی خۆشیراگەیاند لە ناوهێنانیان وەک تاوانبار.

لە بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوەدا سەردانکردن و پەیوەندی چالاکوانانی بادینانی بە کونسوڵگەریەکان وەک تاوان داناوە، بە گوێرەی زانیاریەکانی لڤین هەر دوێنێ کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ناڕەزایی دەربڕیوە و بە بەرپرسانی هەرێمیان راگەیاندووە ئەوان یەکێک لە کارەکانیان پەیوەندییە بە چالاکوانان و رۆژنامەنوسانەوە، بۆیە ناکرێت ئەوە وەک تاوان لەسەر خەڵک هەژمار بکەن.

ئەگەرچی بڕیارەکەی دادگا وەک ئابڕوچون لێک دەدرێتەوە، بە زۆرینەی پێنج دادوەرەکە دەرکراوە و کە هەریەکە لە دادوەران (محەمەد مستەفا، موسڵیح گێلانی، عەبدوڵا شێرڤانی) لەسەر پشکی پارتی دەنگیان بە بڕیارەکە داوە، سەرۆکی دەستەکە یەکێکە لەو پێنج دادوەرەی خزمەتیان تەواو بوەو دەبوایە خانەنشین بکرێت بەڵام ساڵی رابردوو بەبڕیارێکی ئەنجومەنی دادوەری بەبێ پاڵپشتی یاسایی خزمەتەکەی بۆماوەی ساڵێک بۆ درێژ کرایەوە، دوو دادوەرەکەی دیکەسلە پشکی یەکێتی لەگەڵ پەسەندکردنی بڕیارەکەی دادگا نەبوون.

ئەو بڕیارە سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی ناچار کردووە هۆشداری بدەن لە مەترسیداری ئەو بڕیارە لەبەر ئەوەی بەراوردی دەکەن بە کوشتنەکەی جەمال خاشقچی لەلایەن شازادەی سعودییە کە ئەو وڵاتەی روبەڕووی قەیرانێکی فراوان کردەوە.

هەر لە بارەی ئەو بڕیارەوە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی، رایگەیاند، ئازادیخوازانی كوردستان شایه‌نی پاراستن و پشتیوانین ودەشڵێت “نێرده‌ دیپلۆماسییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،‌ به‌دیهێنه‌ری ناوچه‌ی ئارام و پارێزه‌ری ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانن، تۆمه‌تباركردنییان به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، سكانداڵه‌ و زۆر خراپ ناوبانگی هه‌رێم له‌كه‌دار ده‌كات”.

ئەو بە پێویستی دەزانێت به‌ هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان، روبه‌ڕووی ئه‌م پێشهاته‌ مه‌ترسیداره‌‌ بوەستنەوە و داوا لە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دەکات “ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربێنێ، دادگا له‌ ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی بپارێزێ، سزای ناڕه‌وای سه‌ر گه‌نجه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان لابه‌رێ و ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كراوه‌ته‌ سه‌ر نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان، به‌رپه‌رچبداته‌وه”‌.

هەریەکە لە ئەمریکا و ئەڵمانیا لە ماوەی رابردوودا زۆرترین هاوکاری حکومەتی هەرێمیان کردووە، بەشێوەیەک ئێستاش موچەی بەشێکی زۆر لە هێزەکانی پێشمەرگە ئەوان دابینی دەکەن و بەردەوامیش مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە بەڕێوە دەچێت ئەوە جگە لە هاوکاریەکانی دیکەی ئەو وڵاتانە، بەڵام دادگا و حکومەتی هەرێم هاوکاری کردنی ئەوان بۆ چالاکوانان بە تاوان دەزانن.

ئەو بڕیارە بەشێک لە پارتییەکانیشی نیگەران کردووە بە شێوەیەک رێبوار کەریم وەلی، نوسەری نزیک لە سەرۆکی هەرێم دەڵێت: ئایا پارتی بەدوای تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکایە؟ ئەگەر تۆڵەکردنەوە نییە ئەوە سوکایەتیکردنە بە ئەمریکا و ئەڵمانیا کە بە ھێزی ئەوان ھەرێم ھێشتا نوزەیەکی تێدا ماوە. باوەڕ ناکەم نوێنەرایەتیی ئەو وڵاتانە و خودی وڵاتەکان وا بە ھاکەزایی بەسەر ئەوەدا تێپەڕن.

لە ئێستادا فەرمانگەی راسپاردە نێودەوڵەتیەکانی هەرێم دۆخێکی نائاسایی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم لە کاردانەوەی ئەو وڵاتانە بپارێزێت و لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا پەیوەندیان کردووە بە زۆربەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤەوە و بڕیارەکەیان وەک بڕیاری دادگا پێوتوون.

لە ئێستادا تەنها یەک قۆناغی یاسایی ماوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە، ئەویش “تصحيح قرار تميز”ه واتا ڕاستكردنەوەی بڕیاری دادگای پیداچوونەوە، بۆ ئەوەش دەبێت پارێزەرەكان داواكاریەكی تایبەت پێشكەشی سەرۆكی دەستەی گشتی دادگای پێداچوونەوە بكەن لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ لەدەرچوونی بڕیاری پێداچوونەوە كە ئێستا تەنھا ٢٨ ڕۆژی ماوە.

لە قۆناغی دوای ئەوە تەنها رێگا بۆ رزگارکردنی ئەو بەندکراوانە ئەوەیە بڕیاری لێبوردنی گشتییە کە لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە دەردەچێت، ئەوەش گەر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی ئەنجام بدرێت و بە لێبوردنی گشتی ئازادیان بكات، ناڕاستەوخۆ رایدەگەیەنێت کە دادگا شوێنێكی سەلامەت نییە و دەكرێت بێ تاوان بكات بە تاوانبار، هەر بۆیە دەرکردنی بڕیاری لێبوردن زۆر قورسە.

فاینانشێل تایمز: كوردستان بەرەو ستەمكاریی دەڕوات

گۆڤاری (فاینانشێل تایمز)ی بەریتانی ڕه‌خنه‌ی‌ توند ئاراسته‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات‌و لەباره‌ی‌ كه‌یسی‌ دەستگیركراوانی بادینانه‌وه‌ ده‌ڵێت، “كوردستان بەرەو ستەمكاریی دەڕوات.. باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغداد دەڵێ بەچڕی چاودێری دۆسیەی گیراوەكان دەكات، بەڵام هەڵوێستی ئەمریكا هێشتا نەگەیشتۆتە ئەوەی رەخنە ئاڕاستەی هاوپەیمانە هەرێمییەكەی بكات (حكومەتی هەرێمی كوردستان).”

گۆڤاره‌كه‌ لەراپۆرتێكدا باس لەدەستگیركراوانی بادینان ده‌كات‌و Read More »

سەبارەت بە سزادانی (٥) هەڵسوڕاوی سیاسی ومەدەنی بادینان

پێشنیارێک بۆ بەردەم ڕای گشتی: سەبارەت بە سزادانی (٥) هەڵسوڕاوی سیاسی ومەدەنی بادینان

دادگای پیاچونەوەی گشتی هەرێم بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر/ ٢ ی تایبەت بە دادگایی و سزادانی (٥) هەڵسوڕاوی سیاسی و مەدەنی بادینانی پەسەندکرد، لەکاتێکدا دەنگی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەم دادگاییکردن و بڕیاری زیندانیکردنە لەئاستی ناوخۆی کوردستان و دەرەوەی کوردستانیشدا Read More »

خەلكی فەلەستین قوربانی دەستی دەوڵەتی فاشیستی ئیسرائیل و ئیسلامی سیاسین

دوو ڕۆژە خەڵکی فەلەستین و ئیسرائیل قوربانی سەرچڵی و ململانێی قێزەونی هەریەکە لە دەوڵەتی ئیسرائیل و هێزە ئیسلامیەکانی فەلەستین دەدەن. دوو ڕۆژە ژن و مناڵ و پیری فەلەستینی لەژێر ڕەحمەتی مووشەك و فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیلدا ژیان بەسەر دەبەن و خەڵکی مەدەنی شارەکانی ئیسرائیل کەوتونەتە بەر هێرشی کوێرانەی Read More »

با بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە و بۆ ئازادکرانی هەڵسوڕاوانی سیاسی بادینان دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبڕین!

با بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە و بۆ ئازادکرانی هەڵسوڕاوانی سیاسی بادینان دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبڕین!
ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، هەڵدەستێت به‌ سازدانی خۆپێشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی بۆ به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ له‌نده‌ن/ بەریتانیا. Read More »

پشتیوانی لە ڕاوەستانی خەڵکی ئازادیخوازی مەریوان دەکەین دژی سەلەفیەکان!

چەند ڕۆژ لەمەوبەر لەشاری مەریوان، ژمارەیەك لە چەقۆکێشانی ئیسلامی سەلەفی، هەوڵیانداوە داعش ئاسا کەسێک بەچەقۆ بەبەرچاوی خەڵکەوە سەرببڕن، بەڵام خەڵکی ئامادەبووی ڕووداوەکە دێنەدەست و دوای ڕاوەستانەوەو پەلاماربردنیان بۆ سەر سەلەفیەکان کەسەکە ڕزگاردەکەن. Read More »