ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی

پلاندانانی عێراق زانیاری دەخاتەڕو لەبارەی ژمارەی دانیشتوان و دیاریکردنی ژمارەی منداڵ بون

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا ژمارەی دانیشتوانی عێراق 40150000 (چل ملیۆن و سەد و پەنجا) هەزار کەسی تێپەڕاندوە و ساڵانە ژمارەی دانیشتوان ملیۆنێک کەس زیاد دەکات، دەشڵێت، هیچ سیاسەتێک نیە بۆ دیاریکردنی ژمارەی منداڵ بون و هەوڵ دەدەن وەبەرهێنان لەو توانایەدا بکەن بۆ گەشەپێدانی ئابوری کۆمەڵگە و وڵات.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، وەزارەتەکەیان هیچ سیاسەتێکی تایبەتی نیە بۆ دیاریکردنی ژمارەی منداڵ بون، بەڵکو بەپێویستی دەزانن هۆشیارییەکی کۆمەڵایەتی بونی هەبێت بەمەبەستی بەدیهێنانی ئەرێنی لە گەشەپێدانی دانیشتوان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو وڵاتانەی کاریانکردوە بۆ دیاریکردنی ژمارەی منداڵ بون روبەڕوبوی کێشەی گەورە بونەتەوە، بەتایبەتی لەکەمبونەوەی توانای گەنجان بۆ کارکردن و بونی کۆمەڵگەیەکی بەتەمەن، لەگەڵ ئەوەشدا لەئێستادا گەشەکردنی دانیشتوان لەعێراق بەڕێژەیەکی خێرا بەرزدەبێتەوە ئەگەر بەراورد بکرێت بە وڵاتانی دیکە.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، بەگوێرەی دواین ئامار ژمارەی دانیشتوانی عێراق 40150000 (چل ملیۆن و سەد و پەنجا) هەزار کەسی تێپەڕاندوە و ساڵانەش ژمارەی دانیشتوان 850000 (هەشت سەد و پەنجا) هەزار بۆ ملیۆنێک کەس زیاد دەکات. 

دیدارە تراژیدیەکەش دەکەنە منەت!

ئەمرۆ ھاوسەری یەکێک لەزیندانیانی بادینان کە شێوەی ھاوسەرە زیندانیکراوەکەی بەو کێش دابەزین‌و خراپیەوە بینی لەھۆش خۆی چۆ!

دوای سەرەدانی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە رۆژی پێنجشەممە و رێکخستنی مواجھە، کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆی ئەمرۆ کەسوکاری زیندانیانی بادینان سەرەدانی زیندانی ئاسایشی ھەولێریان کرد بۆ بینینی سزادروان، ئەوەی جێگای شانازیە گشت سزادراوانی بادینان بە ئیرادەیەکی بەرزوەوە وتیان ئێمە بێ تاوانین و نەک شەش سال بەڵکۆ ٢٠ ساڵیش زیندانی بکرێین سەربەرزین چۆنکە لەسەر داوای مافی خەڵک و عەدالەتخوازی زیندانیکراوین.

ھەرچەندە بە قسەی خۆیان مامەلەی ئاسایش لەگەڵ زیندانیان باشتر بوە، بەڵام پێویستیان بە دکتۆرە بۆ تەندروستیان و شوێنی خەوتنە کە لە ھوڵێکی ٥٠ مەتری بەپێ ئاستی ستاندارد دەبێت ٣٠کەسی تێدابێت کەچی ١٣٥ زیندانی تێدا بەجێ کراون، بەپێ یاسا پێویستە حوکمدراوەکان بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەوران و مواجھەیان ھەبێت نەک لە ئاسایش بن و دوای ھەشت مانگ دیدارەکەیان بکەنە منەت.

بەراستی نادادی و بێ وژدانیە دەستەڵات ئەم چالاکوان و رۆژنامەنوسە بوێرو پاک و بێ تاوانانە بەو شێوەیە سزابدات و تەحەدای ھێزو سزا لەگەڵ چەند کەسێکی مەدەنی بکرێت، دەبێت پارتی لەجیاتی سزادانی خەلکی نارازی بۆ بێدەنگکردنی جاددەی بادینان بیر لە خزمەت و چاکسازی و سزادانی بەرپرسە گەندەڵەکان بکات. بەھیواین و نابێ بوەستین تا زیندانیەکان ئازادبکرێن و بە خێزانەکانیان شاد ببنەوە.

ئەیھان سەعید
١٣ی ٦ی ٢٠٢١ش

لەتیف هەڵمەت شیعرێکی (هەجوو) بۆ حزبه‌كانی كوردستان دەنووسێت

نووسەر و شاعیری ناسراوی کورد لەتیف هەڵمەت لە نوێترین نوسینیدا شیعرێکی (هەجوو) بۆ حزبه‌كانی كوردستان دەنووسێت.
لە بڵاوکراوەیەکدا شاعیری دیاری کورد لەتیف هەڵمەت لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک شیعرێکی (هەجوو) بۆ حزبەکانی کوردستان دەنوسێت کە ئەمەش دەقی نوسینەکەیەتی:
بۆ حزبه‌كانی كوردستان
حزب دەتوانێ گوێدرێژێکی لای شوان و گاوان
بە بڕیارێک بکات … بە ئەندامی پەڕلەمان …
حزب دەتوانێ کەرێکی دەم بەقەمتەر و پێ بەزنجیر
ببات بۆ ناو ئەنجومەنی وەزیران و بیکات بە وەزیر
حزب دەتوانێ هەندێ ڕژنامەنووس و نووسەر وشاعیر
لەبەر دەرگاکەیدا زنجیر و لغاو بکات … وەکو بارگیر
حزب دەتوانێ گورگ و ڕێوی و ورچ و فیل و کەمتیار
بکات بە بەڕێوەبەری ناحیە و قایمقام و پارێزگار

لەتیف ھەڵمەت لەساڵی ١٩٤٧ لە ناوچەی کەرکووک لەدایکبووە، نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی کوردە، لە ساڵی ١٩٧٩ دەستی کردووە بە نووسین لە بواری منداڵاندا، یەکەم بەرھەمی “جوانترین دێ” بووە کە بڵاوی کردووەتەوە، زیاتر لە بیست دیوانە شێعری هەیە، تا ئێستە ١٧ بڵاوکراوەی بۆ منداڵان ھەیە، ساڵی ٢٠٠٦ بەرھەمەکانی کۆکراوەتە کە دەکاتە ٥٠٠ لاپەڕە ھەروەھا خەڵاتی “ئاپیک”ی لەسەر دیوانی منداڵان وەرگرتووە، چەند جارێکیش خەڵاتی وەزارەتی رۆشنبیری وەرگرتووە

قەرەیلان پەردە لە سەر داوایەکی مەترسیداری تورکیا هەڵدەداتەوە

موراد قەرەیلان دەستنیشانی دەکات کە ئەوان لە شەڕی تورکیا ناترسن، بەڵکوو لە شەڕی کوردان دەترسن بەرخۆدانی ٤٠ڕۆژەی گەریلا ئەوەی سەلماندووە، تورکیا دەیەوێت شەڕی کوردان دروست بکات، بەو بۆنەشەوە شاندێکی تورکیا هاتن داوایانکرد کە لە تورکیا ئاگربەست ڕابگەێنن و لە پارچەکانی دیەکەی کوردستان چیمان دەوێت بیکەین، بەڵام ئێمە قەبووڵمان نەکرد.

لە میانەی بەشداری کردنی لە بەرنامەیکی تایبەتی سترێک تیڤیدا، موراد قەرەیلان، فەرماندەی گشتی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەری پەکەکە هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتەکانی کوردستان و پیلان و مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕی کورد بە کورد کرد.

هێرشی قڕکردنی کوردان بە گۆشەگیری سەر ئیمراڵییەوە دەستیپێکرد

قەرەیلان لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی پاکتاوکردنی لەسەر کوردان بە گۆشەگیری ڕەها و ئەشکەنجەیەکی قورس لەسەر ڕێبەر ئۆجالان لە ئیمراڵیەوە دەستپێکردووە و زیات لە ١٠هەزار کادێری پەکەکە لە زیندانەکانی تورکیادان و لە باکووری کوردستان لە هەرێمەکانی دێرسیم، ئامەد، گارزان، وان، مێردین و بۆتان دەوڵەتی تورک دەستی بە ئۆپراسیۆنی سەربازی کردووە و زیاتر لە سێ ساڵیشە لە باشووری کوردستان لە چوارچێوەی سیاستی لە ناوبردنی کوردان لە باشووری کوردستان دەستی بە هێرشێکی داگیرکاری کردووە.

لەکاتێکدا شەڕێكی قورس لەگەڵ تورکیا دەکەین کردنەوەی بەرەیەکی دیکەی شەڕ لۆژیکیە؟

لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا قەرەیلان بە گرنگییەوە ڕایگەیاند بەردەوام لە سەر ئەو هەرێمانەی گەریلای لێیە و شەڕی تێدا دەقەومێت، ٣٠فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەگەڕێن، ئایا لە کاتێکی وەهادا لۆژیکی و عاقڵانەیە کە گەریلا هێرش بکاتە سەر پێشمەرگە و بەریەکی دیکەی شەڕ بکاتەوە؟ ئەمە پیلانی دوژمنە و تەنها خزمەت بە دوژمنان دەکات و لەم کاتەدا شەڕی کوردان هەڵەیەکی گەورەیە و ئێمە قەت بیر لە کوردکوژی ناکەینەوە.

قەرەیلان ڕووی لە پەدەکە وتی پێنج کیلۆمەتر دوورتر لەو شوێنەی پەدەکە لە مەتینا هێزی بۆ ڕەوانە کردووە شەڕێکی قورس لە نێوان گەریلا و سوپای داگیرکەری تورکدا هەیە، ئایا لە پشتەوە، ڕەوانە کردنی زیاتر لە سەدان زرێپۆش و بە هەزاران چەکدار بۆ ئەو شوێنەی کە ٢٥ساڵە گەریلای لێێە و ڕاشکاوانە پشتیوانی کردن لە سوپای داگیرکری تورک چ کوردایەتییەکە؟

سوپای تورک سەگ و کورد وەک یەک سەیر دەکات

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا سوپای داگیرکەری تورک تەنگەتاو بووە و تووشی شکستی گەورە بووە، ئەمە جێگەی سەربەرزیی و شانازییە کە وێرای ئەوەی سوپای داگیرکەری تورک هەر جۆرە چەک و تکنۆلۆجیاێک بەکار دێنێت بەڵام دیسان سوپاکەیان دۆڕیوە، ئەگەرچی لە مێژووی کورداندا لە قەڵای دم دم بەرخۆدانییەکی ماوەدرێژ کراوە بەڵام لەو کاتەدا دوژمن ئوندە ئێستا دەوڵەتی تورک خاوەن چەکی پێشکەوتوو نەبوو، بۆیە ئەم ٤٦ ڕۆژە کە گەریلا بەرخۆدانی کردووە لە مێژووی کورداندا بێ وێنە بووە.

لەسەر شێوازی شەڕ و مامەڵەی دەوڵەتی تورک لەگەڵ کورداندا قەرەیلان ئاشکرای کرد کە دەوڵەتی تورک بە ڕێگەی سەگ و هەندێک کوردی بەکرێگیراوەوە کە کامێرایان پێیانەوە بەستووە دەیاننێرنە ناو تۆنێلەکان و بۆ خۆیان ناوێرن نزیک ببنەوە، مامەڵەی دەوڵەتی تورک لەگەڵ کورداندا وەهایە کە سەگ و کورد بۆیان وەکوو یەکن.

پەکەکە لە شەڕی دەوڵەتی تورک ناترسێت بەڵکوو لە شەڕی کوردان دەترسێت

سەبارەت بە بڕیاری پەدەکە لە سەر هەڵگیرسانی شەڕ لە دژی پەکەکە، قەرەیلان سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەوەی کە ” لەسەر داوای خلوسی ئاکار کە داوای لە پەدەکە کردبوو کە پێشمەرگەش بەشداری شەڕ لە دژی گەریلا بکەن، لە ٢٠ی مانگی ٥ی ئەمساڵ پەدەکە لە پاش کۆبوونەوەیەک بڕیاریان دابوو کە بەشداری شەڕ بکەن، پەکەکە لە شەڕی دەوڵەتی تورک ناترسێت و بەرخۆدانی ٤٦ڕۆژەی گەریلاکان ئەوەی سەلماندووە، ترسی ئێمە شەڕی کورد بە کوردە و خۆمانی لێ بەدوور دەگرین، پەدەکە دەڵێت پەکەکە لاواز بووە بۆیە دەرفەتە کە لە پشتەوە لێیان بدەین، بەڵام ئەمە خەیاڵێکی خاوە، چونکە پەکەکە بۆ ئەوان لە ناو ناچێت و ئەم بڕیارە بۆ داهاتووی خۆدی پەدەکە مەترسیدارە.

تورکیا داوای کرد لە باکوور ئاگربەست بکەین و لە پارچەکانی دیکە سەربەست بین

لە درێژەی قسەکانیدا قەرەیلان بابەتێکی گرنگی ئاشکرا کرد و وتی: ماوەیک پێش ئێستا دەوڵەتی تورک بە نوێنەرایەتی ئەردۆغان شاندێکی هەناردە لامان و لەگەڵمان کۆبوونەوە، داوایان لێمان کرد کە لە باکوور ئاگربەست ڕابگەێنین و لە پارچەکانی دیکەی کوردستان چی دەکەن بیکەن و دژایەتیتان ناکەین، بەڵام ئێمە ڕەتمان کردەوە، چونکە ئەمە پیلانێک بوو و دەیانویست ئێمە شەڕ لە دژی ئەوان نەکەین و شەری کوردان بکەین ، ئەمە مێژووی تورکیایە و باش دەیناسین.

گەریلا ٢٥ ساڵە بە ڕێکەوتن لەگەڵ لایەنەکانی باشوور لەو هەرێمانە جێگر بووە

هەروەها دووپاتیشی کردەوە کە با هەر کەس باش بزانێت کە گەریلا بە زۆر لە هیچ شوێنێک ناکشێتەوە ،بۆیەکەمجار لە بادینان، گەریلا بوو کە ساڵێ ١٩٩١ لە دژی بەعسی عێراق تەقەی ڕاپەڕینی کرد، ساڵی ١٩٩٥ بە رێکەوتن لەگەڵ لایەنەکانی باشووری کوردستاندا پەکەکە لەو هەرێمانەی کە ئێستا هەیە جێگر بووە و ساڵی ٢٠١٣ لەسەر داوای پەدەکە و حکومەتی هەرێم و شەخسی مەسعود بارزانی هێزەکانمان لە باکوور کشاندەوە بۆ باشووری کوردستان، لەم کاتەدا بۆچی هەبوونی پەکەکە لە باشوور دەورژێنن؟ ئەمە پیلانێکی مەترسیدارە.

لە مەتینا هەرسات مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ هەیە

لەسەر مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ موراد قەرەیلان هۆشداری داو ڕایگەیاند: لە مەتینا هەر سات هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕ هەیە و بانگەوازی لە هەموو لایەنەکان دەکەم لە دژی ئەمە دەستێوەردان بکەن، بەتایبەتی کەنەکە ، یەنەکە، گۆڕان، زەحمەتکێشان، کۆمەڵی دادگەری، یەگرتوو، شیوعی، بانگەوازی کەسانی دیموکرات و وڵاتپارێز دەکەم و ئەکەسانەی کە نایانەوێت خوێنی کەسانی بێ گوناح بڕژێت، پێش لە هەڵگیرسانی شەڕ بگرن، ئێمە گیانی خۆمان بۆ کوردستان بەخشیوە و نە ئێمە و نە رێبەرەکەمان نامانەوێت شەڕی کوردان بکەین، بەڵکوو شەڕی داگیرکەران و دوژمنانی کوردان دەکەین، بەرخۆدانی ٤٦ ڕۆژەماندا ئەوەمان سەلماندووە و بە خۆباوەڕین کە دوژمنان تێکدەشکێنین و لەمپێناوەشدا بە بڕیارین.

خەڵکی بادینان دەزانن ئێمە کێین و چۆن دەژین

لەسەر قسەی هەندیک بەرپرسی پەدەکە کە دەڵێن ” پەکەکە بەکرێگیراوە”، قەرەیلان ڕایگەیاند : ئەمە بێ ویژدانی و گاڵتەکردنە بە عەقڵی گەل، ئایا پەکەکە بەکرەگیراوی ئێرانە؟ ماوەی لەمەوپێش چوار هەڤاڵمان لە سەڵماس لە لایەن ئەوانەوە شەهید کرا،ئایا بەکرێگیراوی عێراق یان تورکیاین؟ ئەم قسانە بێویژدانین، لە کاتێکدا ڕۆژانە لە شەڕی داگیرکەراندا شەهید دەدەین، ئێمە گیان و هەبوونی خۆمان پێشکەش بە گەلەکەمان کردووە و وازمان لە ماڵ و دارایی دونیا هێناوە، خەڵکی بادینان باش دەزانێت کە ئەو کەسەی ئەو قسەی کردووە، کییە و چۆن ژیان دەکات و ئێمە کێین و چۆن دەژین ، تورکیا وڵات وێران دەکات و دارستانەکان دەبڕێتەوە و تاڵانی دەکات لە دژی تورکیا هیچ ناڵێن و پەکەکە تاوانبار دەکەن ئەمە بێ ویژدانییە، ئەو هاووڵاتیانەی کە ماڵ و موڵکیان دەسووتن و بۆردۆمان دەکرێن لە بادینان، بیریان لەوە کردووەتەوە ئایا ئەگەر پەکەکە لە ناو بچێت، دەوڵەتی تورک چی بەسەر ئەواندا دێنێت؟

گەریلا هیچ موشەک و چەکی قورسی لەدژی پێشمەرگە بەکار نەهێناوە

لەسەر ڕووداوەکەی ٥ی ئەم مانگە لە مەتینا، قەرەیلان دووپاتی کردەوە کە لەو ڕووداوەدا گەریلا هیچ جۆرە چەکێکی قورس و موشەکی بەکار نەهێناوە و لەوکاتەدا پێنج بۆ شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئەو هەرێمەدا سووڕاونەتەوە و ئەمە پیلانێک بووە و ئەو پێشمەرگانەی بوونە قوربانی ، شەهیدن و سەرەوخۆشی لە خانەوادەیان کرد و داوای کرد کە بۆ ئاشکرا بوونی ئەو ڕووداوە شاندێكی پسپۆڕ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکات.

لە کۆتایی قسەکانیدا موراد قەرەیلان جەختی کردەوە کە ” گەلی کورد لە پێواژۆی مان و نەماندایە چوونکە دەوڵەتی تورک بڕیاری لە ناوبردن و قڕکردنی کوردانی داوە، پێویستە هەمووکەس بە لەبەرچاو گرتنی ئەم ڕاستییە ، مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکات، ئەگەر لەم کاتەدا یەکێتی نەتەوییش  دروست نەبێت بەلانی کەمەوە با زیان بە یەک نەگەێنین، لەوانەیە کەم و کوڕی ئێمەش هەبێت و لەو پێناوەدا پێویستە هاوکاری یەکتر بین، ئێمە لەژدی سیاسەتی لە ناوبردنی کوردان شەڕ دەکەین و پێداگرین لەسەر وەستانەوە لە دژی دەوڵەتی تورک و بەبڕیارین لەسەر سەرکەوتن، لەم پێناوەشدا پێویستە هەرکەس پشتیوانیمان لێبکات.

سکرتێری گشتیی UN: تووندوتیژیی بەرامبەر کۆڵبەرانی کورد زۆر زیادی کردووە

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنە لە پێشێلکردنی مافەکانی کورد لە ئێران دەگرێت و دەڵێت، چارەنووسی ژمارەیەک چالاکڤانی کورد کە سەرەتای ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەرکراون، نادیارە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا کە بۆ 47مین خولی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ ئامادەی کردووە، باسی پێشێلکردنی مافەکانی کورد لە ئێران دەکات.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە ساڵی 2020دا لانیکەم 69 کورد لەسێدارەدراون و لەو ساڵەدا دادگەکانی ئێران سزای لەسێدارەدانی 10 بەندکراوی سیاسی کوردیان پەسەندکردووە بە تۆمەتی وەکو دژایەتیکردنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران، دژایەتیکردنی خوا و ئەندامێتیی لە گرووپە سەلەفییەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، لە مانگی یەکی ساڵی 2021 زیاتر لە 100 چالاکڤانی مەدەنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون و بەشێک لەوان چارەنووسیان نادیارە. 
باسی دۆخی خراپی زێنەب جەلالییان، بەندکراوی سیاسی کوردیش دەکات و دەڵێت، لە ساڵی 2008ـەوە لە زیندان راگیراوە، بێ ئەوەی کە مۆڵەتی کاتی هاتنەدەری پێدرابێت.
گۆتێرێس لەبارەی پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکان، ئاماژە بە دەستبەسەرکردن و سزادانی دوو ژنە چالاکڤانی کورد لە سنە و کرماشان داوە بە ناوەکانی زارا محەممەدی و ئانیسا جەعفەری، بەهۆی ئەوەی کە زمانی کوردییان فێری خەڵک کردووە و کاریان لەسەر پەرەپێدانی کولتووری نەتەوەکەیان کردووە.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتەکەیدا باسی لە تووندوتیژی هێزەکانی ئێران دژ بە کۆڵبەران کردووە و دەڵێت: “زۆر زیادی کردووە و جێگەی نیگەرانییە”. گۆتێرێس هەروەها دەڵێت: “لە پارێزگا هەژارەکانی ئێراندا دەورووبەری 70 هەزار کەس کۆڵبەری دەکەن، کە زۆربەیان کوردن”.
گۆتێرێس ئاماژە بەوەشدەکات، لە ساڵی 2020 لانیکەم 60 کۆڵبەر کوژراون، کە بەشێکیان منداڵ بوونە و 170 کەسیش برینداربوون، بەڵام لەسەر هیچکام لەو کوشتنانە لێکۆڵینەوە نەکراوە و کەس سزانەدراوە.

پەکەکەش نەبێت تورکیا لەشکرکێشی دەکات

یوسف محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تورکیا بەپەکەکە بیانو دەهێنێتەوە، ئەگەرنا لەراستیدا ئەگەر پەکەکە لەو ناوچانەش نەبن، بەدڵنیاییەوە لەشکرکێشی تورکیا هەر بەردەوام دەبێت.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و لە ئەنجامی سەردان و ڕادەستکردنی یاداشتێک لەلایەن دایکانی ئاشتییەوە بە چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆفیسی سلێمانی،یوسف محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تورکیا بەپەکەکە بیانو دەهێنێتەوە، ئەگەرنا لەراستیدا ئەگەر پەکەکە لەو ناوچانەش نەبن، بەدڵنیاییەوە لەشکرکێشی تورکیا هەر بەردەوام دەبێت.
وتیشی، “لەڕاستیدا داواکارییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمدا داواکاری ڕەوا نین. تورکیا بیانو بە بونی پەکەکە دەهێنێتەوە لە چیای قەندیل و ناوچەکانی تر بۆ درێژەدان بەو لەشکرکێشییانەی کە دەیکا، ئەگەر نا هەمومان دەزانین کە ئەو بیانوە و ئامانجەکە لەوە گەورەترە. “
ئەندام پەرلەمانەکان باسیان لەوە کرد لە پەرلەمانی عێراقدا لیژنەیەک بۆ پرسی بڕینەوەی دارەکانی سەر سنور و لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا دروستکراوه.
دوای وەرگرتنی یاداشتی دایکانی ئاشتی کە داوایان لە لایەنەکان کرد هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ڕێگرتن لە ئەگەری شەڕ و وەستاندنی سوپای تورکیا لە پێشڕەوی زیاتر، د. یوسف محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی “وەکو فراکسیۆنە جیاوازەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەتایبەتی داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین کە گرژییەکانی نێوانیان بە شێوازی ئاشتییانە چارەسەر بکەن و کەس نەبێتە قەرەوڵی سوپای دەوڵەتانی دراوسێ بۆ پەلاماردانی لایەنەکانی تری کوردستان و ئەو کێشانەی کە هەن بە شێوازی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن.”
تورکیا باس لەوە دەکات هۆکاری لەشکرکێشی و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی و بەرەنگاربونەوەی گەریلاکانی پەکەکەیە، بەڵام د. محەمەد یوسف باسی لەوە کرد کە تەنها ئەوە بیانوە و ئامانجی تورکیا گەورەترە.

“تەرمی ئارتین”ی تەمەن ١٥ مانگ، پەڵەیەکی ڕەشە بەتەوێڵی دونیای دیموکراسی و مافی مرۆڤی دەوڵەتانی ڕۆژئاواوە.

پاش ئه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كه‌می ساڵی نوێدا و له‌ قه‌راغ ئاوی دورگه‌ی كارمۆی نه‌رویج تەرمی مناڵێكی ته‌مه‌ن ١٥ مانگ دۆزرایه‌وه‌ و دوای چه‌ند مانگ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون و پشكنینی دی ئێن ئه‌ی، دۆێنێ ٧/٦/٢٠٢١ پۆلیسی نه‌رویجی ڕایگه‌یاند كه‌ پاشماوه‌ی ته‌رمی ئه‌و مناڵه‌ هی (ئارتین) ئێران نه‌ژاده‌. ئه‌و مناڵه‌ له‌ ٢٧مانگی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠ دا لەنێو باوەشی خێزانیدا لە ئاوی مارشی نیوان بەریتانیا وفەرەنسا لەگەل دایك وباوك وخۆش وبرایەکیدا بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت. Read More »

نەتەوە یەكگرتوەكان: بەرتەسکردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندایە

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت” لە ساڵی ڕابردوو بەرتەسکردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندا بووە”. 
لەڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە ئەوەخراوەتەڕوو، لەماوەی ساڵی رابردودا بەرتەسكردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی كوردستان لە هەڵكشاندا بوە، ڕەخنەگرانی دەسەڵاتە گشتییەكان نەك تەنها دوچاری مەترسیی تۆقاندن و بەربەست خستنە بەردەم جوڵە و گرتنی هەڕەمەكی بونەتەوە، بگرە هەندێكیان بە تۆمەتی ناوزڕاندنیش تۆمەتباركراون، هەندێكیشیان لەم دواییانەدا بەپێی یاساكانی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەییەوە سزادراون”.
ئەوەشی خستەڕوو، شێوازەكانی سەركوتكرن كە لەم ڕاپۆرتەدا دۆكۆمێنت كراون زۆر جێگای نیگەرانین، چونكە نەك تەنها تیشك دەخەنەسەر هەڕەشەو تۆقاندن لە ڕەخنەگران بگرە ئەم جۆرە ڕێكارانە كاریگەریەكی ترسناكیشی دەبێت بەسەر ئەوكەسانەی هەوڵی شەفافیەت و لێپیچینەوە دەدەن لە دەسەڵاتە حكومییەكان و لەگەڵ پێزانین بەوەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دوچاری گەڵێك دۆخی نێوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی بێهاوتا بوەتەوە، بەڵام دەرەنجامەكانی ئەم ڕاپۆرتەش جێگای نیگەرانین، بەتایبەتیش هەڵسوكەوتی هێزە ئەمنیەكان و دەستبژێركردن لە جێبەجێكردنی یاساكانداو پابەندنەبون بە رێكارە یاساییە پەیوەستەكان و پێوەرە نێودەوڵەتیەكانی مافەكانی مرۆڤ.
لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش هاتووە، لەم چەند ساڵەی دواییدا پێشوەچونێكی بەرچاو بەدیكراوە بەرەو هەرێمێكی كوردستانی دیموكراسی كە ئازادی ڕادەربڕین و سەروەی یاسا تێیدا بەرز نرخێندراوە، بەڵام كۆمەڵگەیەكی دیموكراسی پێویستی بەوە هەیە كە دەزگا میدییایەكان و چالاكوانان و ڕەخنەگران توانای ئەوەیان هەبێت كە بەبێ ترس و دڵەڕاوكی و سانسۆر ڕوماڵی بابەتە گشتیەكان بكەن، هەروەها هاوڵاتیانیش مافی دەستكەوتنی زانیاریەكانیان هەبێت.

پارێزەرانی دۆسیەی سزادراوانی بادینان: زیاتر لە 10 مانگە لە زینداندان‌و دۆخی تەندروستییان باش نییە

پارێزەرانی دۆسیەی سزادراوانی بادینان داوا دەکەن پەلەبكرێت لەپێداچونەوە بەدۆسیەی سزادراوانداو دەلێن “ماوەی زیاتر لە  10 مانگە لە زیندان هێڵدراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان باش نییە”.
پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایانگەیاند، لە 20ی ئایارەوە داوای راستكردنەوەی بڕیاری دادگای پێداچونەوەیان كردوە، بەڵام تا ئێستا كاری لەسەر نەكراوە.

راشیانگەیاند “بڕیاری دادگای هەولێر دادپەروەرانە نەبوە و هەر پێنج راگیراوەكە ماوەی زیاتر لە  10 مانگە لە زیندان هێڵدراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان خراپە، پارێزەرانیشیان نەیاتوانیوە سەردانیان بكەن”.

ئەمە لەکاتێکدایە، سزای شەش ساڵ زیندان بەسەر پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادیناندا ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتوەتەوە و بەنیشانەی بەرتەسككردنەوەی ئازادی رادەبڕین ناودەبرێت لەهەرێمی کوردستاندا.

پشتیوانی لە خۆپیشاندانی شۆفێرانی تاکسی دەکەین!

ئەمڕۆ ٥/٦/٢٠٢١ ژمارەیەك لە شۆفێرانی تاکسی لە شاری سلێمانی دژی گرانبوونی نرخی بەنزین خۆپیشاندانیان ئەنجام داو بۆماوەیەك رێگای نزیك پارێزگایان داخست. دواتر پۆلیس و ئاسایش بەزەبری هێز بڵاوەیان پێکردن. Read More »