ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی

سەبارەت بە سزادانی ئومێد بەرۆشکی وزیندانیەکانی بادینان

ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
سەبارەت بە سزادانی ئومێد بەرۆشکی وزیندانیەکانی بادینان نامەیەکی کراوەی ئاڕاستەی رێکخراوی ئەمینستی ئەنتەرناشنال و ڕیکخراوە ئینساندۆست و پیشکەوتنخوازەکان کرد!
لەدرێژەی کەمپەینه‌كه‌یدا بۆ داکۆکی لە ئازادی لە کوردستان و دژ بە بڕیاری سزادانی ئومێد بەرۆشکی، کە لە بەرواری ٢٣/٦/٢٠٢١ دادگای دهۆك سزای زینداکردنی بۆ ماوەی ١٤مانگ و غرامەی ٢٤٠ هەزار دیناری بەسەردا سه‌پاند، ڕیکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان نامەیەکی کراوەی ئاڕاستەی ڕێکخراوی ئەمنستی ئەنتەرناسیونال و دەیان ڕێکخراوی کرێکاری و ئەحزابی چەپ و کۆمۆنیست و ئەندام پەرلەمانەکانی ئەوروپا کرد. Read More »

له‌ کردەوەیەکی تیرۆریستیدا بە هاواری الله‌ اکبر لەشاری ڤۆرتزبورگی ئه‌ڵمانی، چەند كه‌سێك بوونه‌ قوربانی!

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥/٦/٢٠٢١ پەنابەرێکی سۆماڵی لە ناوەڕاستی شاری (ڤۆرتزبورگ) لە ئەڵمانیا، زۆر دڕندانە لەڕێگەی چەقۆیەکی گەورەوە پەلاماری چەند کەسێک دەدات. سەرئەنجام ٣ ئافرەت دەکوژێت و ٦ کەسی دیکەش بریندار دەکات. بەپێی وته‌ی شایەتحاڵێک کە لە نزیک ڕووداوەکە بووە، ئەم هێرشبەرە لە کاتی پەلامارەکەیدا بەدەنگی بەرز هاواری (اللە اکبر)ی کردوە. Read More »

با کرێکارانی کارگەی ئاسن و پۆڵای ماس و نوێنەرەکانیان لەتەنهاییدا بەجێنەهێڵێن!

با کرێکارانی کارگەی ئاسن و پۆڵای ماس و نوێنەرەکانیان لەتەنهاییدا بەجێنەهێڵێن!
ڕاگەیاندنێک لەبڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە بۆ ڕای گشتی؛
دوای ئەوەی٤٠ کرێکاری بەشی ئینتاجیەی کارگەی ئاسن و پۆڵای ماس لەکۆبوونەوەیەکی گشتیدا، سێ کرێکاریان بەنوێنەرایەتی خۆیان هەڵبژارد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر خواستەکانیان ولەئەنجامدا ئەم نوێنەرانەی کرێکاران لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کارگەدا لە٢٦/٦/٢٠٢١دا کۆبونەوە وداوایانکرد کە موچەکانیان زیادبکرێت، بیمەی خانەنشینیان بۆ جێگیر بکرێت، کرێکارانێکیتر بۆبەشی ئینتاج Read More »

پۆلیسی پاسەوانانی سنوری یۆنان ئەوپەری نامرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پەنابەرانە دەکات کە دەپەڕنەوە خاکی یۆنان

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند: “لە دوای ریکەوتی ٢٨/٢/٢٠٢٠ پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان لەگەڵ پۆلیسی پاسەوانی سنوری ووشکانی یۆنان زۆر نا مرۆڤانەو دوور لە بنەماو یاساکانی جارنامەی مافی مرۆڤ و ماڤەکانی پەنابەران مامەڵە لەگەڵ ئەو پەنابەرانە دەکەن کە لە تورکیاوە دەپەڕنەوە خاکی یۆنان” Read More »

میترۆ داوا لە سەرۆكی هەرێم دەكات بڕیاری لێبووردن بۆ سزادراوانی بادینان دەربكات

لەبارەی بڕیاری كۆتایی دادگای تێهەڵچوونەوە لەسەر سزادراوانی بادینان، سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكییكردن لەمافی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: بڕیارەكە پێچەوانەی ویست و داخوازیی ئێمە و زۆرێك لە ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤە و داوا لە سەرۆكی هەرێم دەكەین لێبوردنیان بۆ دەربكات.
لە ڕاگەیەنراوەكەی سەنتەری میترۆدا هاتووە: چاوەروانی ئەوە بووین، دادگای پێداچوونەوە ئاوڕێك لەو هەموو داخوازیی و ناڕەزایەتییەی ڕێكخراوەكانی ناوخۆ، دەرەوە و خێزانی حوكمدراوەكان بدەنەوە، بڕیارەكەیان لە بەرژەوەندیی فراوانكردنی ئازادیی ڕادەربڕین بشكێتەوە، بەڵام بەداخەوە بڕیارەكە پێچەوانەی ویست و داخوازیی ئێمە بوو، وەك سەنتەری میترۆ و زۆرێك لە ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و چاودێرانی پرۆسەی دیموكراسیی لە كوردستان.
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكییكردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوەكردووە، وەك پێشتریش داخوازییەكیان خستبوویە بەردەم سەرۆكی هەرێمی كوردستان، گەر بڕیاری كۆتایی دادگای پێداچوونەوە هەمان بڕیاری دادگای تاوانەكانی هەولێر بێت، ئەوە دەسەڵاتەكانی خۆی بەكار بهێنێت و لێبووردنی تایبەتیان بۆ دەربكات.
میترۆ لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا، دووبارە داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات، داخوازیی ئەوان و ئەو ڕێكخراوانە و خێزانی حوكمدراوان فەرامۆش نەكات و لێبووردنیان بۆ دەربكات، چونكە  لەڕووی یاساییەوە هیچ قۆناغێكی ڕاستكردنەوەی بڕیاری دادگا نەماوە، تەنها دەركردنی بریاری لێبووردنی تایبەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بریارەكە هەڵدەوەشێتەوە.

ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوە، دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان، بڕیاری جێبەجێکردنی شەش ساڵ زیندانیکردنی گیراوانی بادینانی پەسەندکرد و بواری پێداچوونەوە بە سزاکە داخرا

هەنگاو :مانگى رابردوو(63) حاڵەتى پێشێلکارى مافەکانى مرۆڤ لە رۆژهەڵاتى کوردستان تۆمارکراوە

رێکخراوێكی مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت تەنها لە مانگى رابردودا بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوەکەمان، لانیکەم (63) حاڵەتى پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەلاتى کوردستان تۆمارکراوە. دەشڵێت لەناو پێشێلکارییەکاندا (20) کۆڵبەر بونەتە قوربانى.

لەمبارەیەوە رێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو کە کار لەسەر تۆمارکردنى پێشێلکارییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان دەکات، لە نوێترین راپۆرتیدا سەبارەت بە پێشێلکارییەکان رایگەیاند: لەمانگى رابردود توانیویانە لانیکەم (63) حاڵەتى پێشێلکارى مافەکانى مرۆڤ لە رۆژهەڵاتى کوردستان تۆمار بکەن. بەم شێوەیە:

یەکەم/ کۆڵبەران ( 20 حاڵەت)

لەماوەی مانگی رابردوودا (20) کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە شەش کەسیان گیانیان لە دەستداوە. لەو شەش کەسە پێنج کەسیان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا و کەسێکیان بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیان لە دەست داوە.

هەوەها، (14) کۆڵبەر بریندار بوون کە هەر هەموویان بە تەقەی راستەوخۆى هێزەکانی ئێران بریندار بوون.

دووەم/ سێدارە و گیانلەدەست دان لە بەندیخانە (3 حاڵەت)

لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لانیکەم سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەی بە سەردا سەپابوو لە بەندیخانەی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

هەروەها، لەو ماوەیەدا دوو بەندکراوی خەڵکی بۆکان و ئورمیە لە بەندیخانەکانی ئەو دوو شارەدا بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشكییەوە گیانیان لە دەست داوە.

سێیەم/ کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (5 حاڵەت)

لە ماوەی مانگی رابردوودا دوو هاووڵاتی لە سنوورەکانی بانە و سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی کە یەکێکیان گیانیلەدەست داوە.

هەروەها دوو هاووڵاتیی مەدەنی کورد لە شارەکانی شنۆ و کەرەج بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و هاووڵاتییەکیش لە سنە بریندار کراوە.

چوارەم/ دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (27 حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی رابردوودا لانیکەم (22) هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها، پێنج هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی سەرجەم سزای (45)ساڵ و (9) مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

پێنجەم/ کرێکاری (8 حاڵەت)

لەو ماوەیەدا لانیکەم هەشت کرێکاری خەڵکی شارەکانی کەڵاتەرزان، ئیلام، مەریوان، کرماشان، سەردەشت (2 حاڵەت)، سنە و سەقز  لە کاتی کار کردن و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیانلەدەستداوە.

بەیاننامەی تیمی کوردستانی عێراقی CPT، سەبارەت بە بڕیاری سزادانی ڕۆژنامەوان ئومێد بەروشکی

‎ئومێد بەروشكی ڕۆژنامەوانێكە كە چەندین جار بەھۆی ڕێكخستنی خۆپیشاندان و تیشكخستنە سەر گەندەڵیەكانی حكومەتی هەرێم دەستگیرکراوە ساڵی پار لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠دا ئومێد دەستگیرا كە ھاوشانی مامۆستایان و ڕۆژنامەوانان داوای لە حكومەت دەکرد کە مووچەی فەرمانبەرەكانی بدات، لەو كاتەوە ئومێد زیندانیکراوە و لە چاوەڕوانی دادگاییکردنی دابووە.
پڕۆسەی دادگاییكردنەكەی ئومێد ئەمڕۆ دەستیپێكرد. ئومێد بە ناڕەوا لەلایەن دادگاوە ٦جار تۆمەتباركراوە. یەکێک لە تۆمەتەکان، خراپ بەكارهێنانی ئامێری تەكنەلۆجیا بووە كە بە ٢٤٠،٠٠٠ دینار غەرامەكراوە.
‎وەک تیمی کوردستانی عێراقی CPT، داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كە دەستبەجێ ئومێد بەروشكی ئازاد بكات و ئەو تۆمەتانە بكشێنێتەوە. ئومێد نابێت وەك تاوانبار بناسرێنرێت لەبەر ئەوەی پراكتیزەی ئازادی ڕادەربڕینی كردووە.
‎ئێمە پشتیوانی لە ئومێد بەروشكی دەكەین و هیوامان وایە بەزووترین کات ئازادبكرێت.

چالاکوانان بەشەو هەڵکوتراوەتە سەر ماڵەکەی و لەبەرچاوی مناڵەکانی دەمانچە لەسەر سەری راگیراوە

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی پاسەوانانی سنوری ئێران کوژرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی پاسەوانانی سەر سنوری ئێران لە کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنورییەکانی هەوراماندا، کۆڵبەرێک کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بووە.

لەراگەیەندراوێکدا، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان باسی لەوەکردووە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی فەهمین رۆستەم زادە خەڵکی ناوچەی هەورامانی تەخت، دوای تەقەکردنی راستەوخۆی هێزەکانی سەر سنور بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان و دواتریش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، هاوکات کۆڵبەرێکی دیکەش برینداربووە.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەشدا، چەند کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران و تورکیا گیانیان لەدەستداوە، لەوانە بەسیر ئەحمەدزادەی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی شاری پاوە و سەعدون ئەحمەدی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی بانە و عەزیز محەمەزادە، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ماکۆ، کە بەتەقەی هێزەکانی سەرسنوری تورکیا گیانی لەدەستدا.

لە ساڵانی رابردوودا دەیان کۆڵبەری کورد کە بە هۆی کێشەی ئابوریەوە ناچار بوون کۆڵبەری بکەن، لە خاڵە سنورییەکانی ئێران و تورکیادا و بوون بە ئامانجی تەقەی هیزەکانی ئێران و تورکیا و گیانیان لە دەستداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاندبوو، کە قەبارەی ئەو کاڵا قاچاغەی لەلایەن کۆڵبەرانەوە هاوردە دەکرێت، بە بەراورد بە قاچاغ لە رێگاکانی ترەوە، بایەخێکی ئۆتۆ و بەرچاوی نییە.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان، شەرمەزاری بێباک

١- مووچە بە لێبڕینەوە ٤٠ بۆ ٤٥ ڕۆژ جارێک دابەش دەکات، ئەوە جگە لەو پاشەکەوتەی خۆشیان نازانن چارەنووسی چی لێ دێتەوە.
٢-پەرلەمان دانیشتن ناکات، ئەوەی ڕاگەیاندنەکان نەیانزانی و، ھیچ کام لە ئەندام پەرلەمانەکان ڤیدیۆمان نەکرد( تا نەڵێن موزایەدە دەکەن)، و پەرلەمان پەخشی ڕاگرت لە دانیشتنی ٢٠٢١/٥/٢٥، ژمارەیەکی زۆری پەرلەمانتاران لە ھۆڵی دانیشتنی پەرلەمان و لە کاتی دانیشتنی فەرمی چووینە ناوەڕاستی ھۆڵەکە و دانیشتنمان ڕاگرت، و لەوێ یاداشتێکمان نووسی کە لە دانیشتنی داھاتوو پێویستە پەرلەمان بڕیارێک دەرکات کۆتایی بە لێبڕینی مووچە بھێنێ، لەدوای ئەو ڕۆژەوە دانیشتنی پەرلەمان ڕانەگەیەنراوە، سەری مانگیش دەبێتە پشووی دانیشتنی پەرلەمان!!!
٣- پارەی سندوقی نەخۆشانی شێرپەنجەیان بە تاڵان بردووە، ئەمەش بۆتە ھۆی کەم بوونەوە و نەمانی بەشێک لە دەرمانی شێرپەنجە ، و ٦ مانگە کارمەندانی تەندروستی و پزیشکانی لە بری نۆڕینگەی سەنتەرەکانی شێرپەنجەی سێ پارێزگا شایستەی دارایی خۆیان وەرنەگرن و بە خۆبەخش دەوام بکەن چونکە سندوق پارەی تێدا نیە.
٤-حزبەمافیاکان داھاتی سنوور و نەوت ناگەڕێننەوە خەزێنەی دەوڵەت، بە ھۆی بە قاچاغ ھێنانی شت و مەک گومرگ نادەن، بەشێکی پارەی سندوقی شێرپەنجە داھاتەکەی ھی جگەرە و مەشروب و نەوتە، ئێستا بە ھۆی قاچاغەوە نە داھاتی وەکو پێشتر تێ دەچێ و گەر تێشی بچێ حکومەت تاڵانی دەکات.
٥-بەشێکی گەڕەکەکانی پارێزگاکانی ھەرێم ئاو دەکڕن.
٦-بەو گەرمایە حاڵی کارەبا خراپە.
٧-نرخی شت و مەک و بەنزین دووھێندە بووە.
٨-نرخی دۆلار گران بووە.
٩-مافیا چەکدارەکانی ھەردوولا ھاووڵاتیانیان ھەراسان کردووە.
١٠- لەسەرووی ھەموو ئەوانەشەوە دەلێ دەبێ ھەموو ڕۆژەکانی ھەفتە دەوام بکەی، ئەمە پێی دەگوترێ استعباد( بە کۆیلە کردن).
١١-شەرمەزاریەکی گەورەیە حکومەتی ھەرێم داوای قەرز بکات لە بەغدا، لە کاتێکا خۆمان داھات و نەوتی خۆمان ھەیە و (بە قسەی حکومەتی ھەرێم ڕێککەوتنێکی سەرکەوتوومان کردووە لە گەڵ بەغدا)!!!
کە مافیا حزب بەڕێوە ببا و سەرکردەی حزبەمافیاکان حکومەت بگرنە دەست، میللەتی داماوی بێ دەنگ ھەر ئەوە حاڵی دەبێ…….
د.شایەن عسکری