ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی

ژیانی بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی بپارێزن

بۆ بەڕێزان: لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا-COVID-19
: وەزیری تەندروستی
وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان

وەك ئاگادارن ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 كاریگەری توندی لەسەر ئەوانە دەبێت نەخۆشی درێژخایەن بە تایبەت نەخۆشی سییەكان و هەناسەدانیان هەیە , بەركەوتووانی چەكی كیماوی لە كوردستان بۆ خۆیان بێ لە كۆرۆنا بەدەست ئەو نەخۆشیەوە دەناڵێنن, باشترین نموونە كاك كامیل عەبدوالقادرە كەئێستا لە ئەڵمانیا لە چارەسەریدایەو ژیانی لە مەترسی زیاتردایە بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا COVID-19 لە ئەڵمانیا , بۆیە ئێمە داوا لە بەڕێزتان دەكەین خەم لە بریندارانی چەكی كیمیاوی بخۆن و هاوكاریان بن لە خۆ پاراستن بە دابینكردنی هۆیەكانی خۆ پاراستن و زەمانەتی گەیشتنی داو دەرمان بۆیان .

ناوی رێكخراوەكان
1- تؤرِي ريَكخراوة كوردستانييةكان لة ثيَناو دادطاي تاواني نيَودةولَةتي -Koncicc
2- IKN-تؤرِي ئايكان كوردستان
3- Organization of the Justice Campaign
4- World without chemical, biological and phosphorous weapon
5- Organization Against Weapons of Mass Destruction in Kurdistan
6- كوردستان بيَ جينؤسايد
7- هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام لە كوردستان

009647503714620

ئۆردوگای عوملە رابگرن

بەڕێز سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ
بەڕێز سەرۆك وەزیرانی عێراق
بەڕێز دەستەكانی مافی مرۆڤ لە عێراق و كوردستان
بەڕێز پەرلەمانتارانی كورد لە عێراق
بەڕێز وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان

داواتان لێدەكەین پشتیوانی بكەن
لە فشارەكانی راگرتنی بنیات نانی ئۆردوگای عوملە لە زومار سەر بە پارێزگای موسڵ بۆ زیندانیەكانی داعش كە بڕیار وایە 31400 كەسیان لە ئۆردوگای هۆل لە سوریاوە بهێنن لەوێ نیشتەجێیان بكەن , داوا دەكەین ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ نەكرێت , كارێكی ناڕەوایە قوربانی و تاوانبار لە تەنیشت یەك ژیان بەرنە سەر , بە تایبەت برا ئێزیدی و كاكەیی و توركمانە شیعەكان كە قوربانی تاوانی جینۆسایدی داعشن لەو دەڤەرە وەك ناوچەی رەسەنی خۆیان دەژێن, هێنانی داعشەكان بۆ ئەوناوچەیە كە پێكهاتەكانی تێدا دەژێن دەبێتە پوازێكی ناسەقامگیری و جینۆساید بۆ داهاتوو, داوا لە حكومەتی عێراقی دەكەین دەست هەڵبگرێت لەو پڕۆژەیە :
ناوی رێكخراوەكان
1- تؤرِي ريَكخراوة كوردستانييةكان لة ثيَناو دادطاي تاواني نيَودةولَةتي -Koncicc
2- IKN-تؤرِي ئايكان كوردستان
3- Organization of the Justice Campaign
4- World without chemical, biological and phosphorous weapon
5- Organization Against Weapons of Mass Destruction in Kurdistan
6- كوردستان بيَ جينؤسايد
7- هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام لە كوردستان

دۆخەکە ئاڵۆزتر مەکەن و هێمن مامەند ئازاد بکەن

لەکاتێکدا کە هەموومان دەستمان لەسەر دڵمانە بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا و نەبوونی پێداویستیە پزیشیەکان و نەبوونی مووچە و دواکەوتنی، لەگەڵ ترس لە نەمانی پێداویستی رۆژانە و خواردن لە بازاڕەکان. خەڵکی کوردستان لەناو دڵەڕاوکێیەکی بێ وێنەدا رۆژانە دەیگوزەرێنێ، ئەوەی جێگای خۆشحاڵیشە راگەیاندراوی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی رووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە هاوکاری و بەدەنگەوە هاتنی خەڵک لەئاستێکی زۆر باش رادەگەیەنێ. Read More »

نابێ سیاسەتی کەرەنتینەکردنی خەڵك ببێتە بیانو بۆ سەرکوت و بێدەنگکردن!

بەرپرسانی هەرێم لە هەردوو زۆنی زەردو سەوز، لەسەر ڕەخنەگرتن لە شێوازی مامەڵەی دەسەڵاتدارانی هەریم لەگەڵ پرسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەریەکە لە مامۆستا (سەنگەر جەوهەر) لە شارۆچکەی تەق تەق و رۆژنامەنوس (هێمن مامەند) لە هەولێر، دەستگیر و زیندانی دەکەن. Read More »

بەرەنگاربوونەوەى كۆرۆناڤایرۆس و گرنگیی سۆڵیداریتیی

وەك هەموان دەزانن و پێویست بە وردەكاریی ناكات كە چۆن ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جیهاندا بڵاو بوەتەوە و كاریگەرییەكەى لەسەر ژیانی گشتی تا كوێیە. هەموو ئەو ترس و دڵەڕاوكێیانەی لە ئەنجامی ئەم ڤایرۆسەوە سەرچاوە دەگرن، ئاشنان پێمان و تازە نیین. Read More »

لەسەر سنوری یۆناندا، سێ پەنابەر گیانیان لەدەستداوەو ٢١٤ پەنابەریش بەسەختی بریندار بوون

هیوا خدر : ئەو زانیاریانەی لەڕێگای پەیوەندی تەلەفونی بەو پەنابەرانەی لەسەرسنورەکانی تورکیا بەدەستی هێناوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” ئەمڕۆ بۆ ماوەی ١٩ ڕۆژە پەنابەران لەسەر سنورەکانی یۆنان و تورکیان سەخترین ساتەکانی ژیانیان بەڕێدەکەن و لەچاوەڕوانی کرانەوەی سنورەکانی یۆناندان بەڵام هێشتا یۆنان بەردەوامە لە داخستنی سنورەکانی وە بەکارهێنانی توندوتیژیش بەرامبەر بەو پەنابەرانەی دەپەڕنەوە خاکی یۆنان” Read More »

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ژمارە 7

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ژمارە7

 

پرۆتێستکردنی هێمن هەورامی بە سومبولەکانی ئازادی کوردستان لە ئەڵمانیا

ڤیدیۆ – وێنە: پرۆتێستکردنی هێمن هەورامی بە سومبولەکانی ئازادی کوردستان لە ئەڵمانیا

 

 

ڕێکخراوەکان و ژنانی یەکسانیخواز لە تاراوگە پشتیوانی کەمپەینی ٨ مارس ، ڕۆژی جیهانی ژنان لە هەرێمی کوردستان دەکە ن

ئێمە وەک هەڵسوراوانی یەکسانیخواز و ریکخراوەکان لەدەوەرەی کوردستان پشتیوانی کەمپینی ئاززادیخوازان و ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان دەکەین کە لە ٨ مارس و ڕۆژی جیهانی ژناندا ڕایانگەیاندوە لەژێر ناونیشانی( دەوەستینەوە بەرامبەر سوکایەتیکردن بە ژنان ، دەستدریژکارانی تاوانی دەستدرێژی سێکسی دەبیت سزای توند بدرێن. ). Read More »

با هه‌موان پێکه‌وه‌٨ی مارس بکه‌ینه‌ ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ دژ به‌ سوکایه‌تیکردن به ‌ژنان وده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ر منالان !

ژنان وپیاوانی ئازادیخواز ویه‌کسانیخواز!
لایه‌نگران و به‌رگریکاران له‌ مافه‌کانی ژنان ومنالان!
٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات وده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاوه‌ستانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ نایه‌کسانی وجیاکاری وسته‌مکێشی ژنان له‌ سه‌رجه‌م ژنان و پیاوان به‌گه‌رمی پیرۆزبایی ده‌که‌ین. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می خه‌باتی ڕێکخراوه‌یی ولێنه‌بڕاوی چینی کرێکارو بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازو یه‌کسانیخوازی به‌شێک له‌مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نی وداخوازیه‌ ئینکار نه‌کراوه‌کانی ژنانی له‌ وولاتانی پیشکه‌وتووی ئه‌مرۆی دنیادا به‌ده‌ست هێناوه‌،‌ Read More »