ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی

تەنها بەڕاوەستانەوە و فراوانکردنەوەی ناڕەزایەتیەکانمان، ده‌توانین بەر بەم گرانیە بگرین!

وەک بەرئەنجامێک لە سیاسەتی لێگرتنەوەی ئابوری و زیاتر هەژارکردنی خەڵکی کرێکار و کەمدەرامەتی کوردستان، ئەمجارە حکومەتی هەرێم دەستی بردوە بۆ گرانكردنی به‌نزین و نان و پێداویستیه‌ خۆراكیه‌كانی تری خه‌ڵك. ئەمەش بە مەبەستی داشکانەوەی ئاکامەکانی ئەو قەیرانە ئابوریەی کە یەخەی پێگرتون، تا لەسەر حسابی ژیان و بژێوی هاوڵاتیان، کەمهێنانی بودجەو داهاتی حکومەت پڕکەنەوە. Read More »

نا بۆ بێسەروشوێنكردن, بەڵێ بۆ گەڕاندنەوەی ماف بۆ قوربانیان

ئەمرۆ 30ی ئاب رۆژی بێسەروشوێنكراوانە لە جیهان, كوردستانیش هەرێمێكە لە وڵاتێك كە عێراقە یەكێكە لەو 80 وڵاتەی جیهان كە ژمارەیەك زۆر لە هاووڵاتیانی بێسەروشوێنكراون بەهۆكاری سیاسی, ئەم بەشە لە جیهاندا ژمارەیان بە 52250 كەس دیاریكراوە, Read More »

خەڵکی ئەفغانستان بەرەو ڕوی سیناریۆیەکی تاریکتر کرایەوە!

گەڕانەوەی هێزەکانی تاڵیبان بۆ ناو شارەکانی ئەفغانستان و دوبارە وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی سیاسی و دامەزراندنی ئیمارەتی ئیسلامی، ئەوەی بۆ خەڵکی جیهان ڕۆشنکردەوە کە ئامانجی جەنگی ئەمریکا و داگیرکاری ئەفغانستان پێش بیست ساڵ لەمەوبەر نە دژی تیرۆر بووه‌ نە بۆ ڕزگاری خەڵکی ئەفغانستان بووە لە ژێردەستەیی کۆنەپەرستترین هێزی میلیشا و دڕندەیەکی وەک تاڵیباندا، Read More »

مەرگی هاورێ عەزیز خەسارەتێکی گەورەیە

به‌ داخ و پەژارەێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی مه‌رگی له‌ ناكاوی هاوڕێ عه‌زیز محه‌مه‌د عه‌بدوڵلا به‌ په‌تای نه‌گریسی كۆرۆنا هه‌موومانی تاساند. مامۆستا عه‌زیز كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی پێشوودا و بۆ چه‌ند ساڵێك یه‌كێك بوو له‌ هه‌ڵسوڕاوانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق و هاوكاتیش هه‌ڵسوڕاوێكی به‌رچاوی یه‌كێتی بێكاران و سیمایه‌كی خۆشه‌ویستی ناوچه‌ی ده‌ربه‌دنیخان بوو. دواتریش له‌ گروپ و ڕێكخراوی تردا درێژه‌ی به‌ خه‌بات و كاری سیاسی ئه‌دا. ئه‌و هه‌میشه‌ له‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بێكار و بێیبه‌شدا بوو له‌ پێناو ژیانێكی باشتر و یه‌كساندا. Read More »

گیان لەدەستدانی هاوڕێ عەزیز عەبدوڵا خەسارەتێکی گەورەیە لە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی‌و جووڵانەوەی ئازادیخوازی کوردستان

ئەمڕۆ هاوڕی عەزیز عەبدوڵا کەسایەتی کۆمۆنیست و داکۆکیکاری ماندوویی نەناس لە ماف و ئامانجەکانی خەڵکی زەحمەتکێش و چەوساوە بۆ هەمیشە جێی هێشتین.
هاوڕێ عەزیز کەسایەتیەکی بەرجەستە و هەڵسوراوێکی ناسراوی جەماوەری ناوچەی دەربەندیخان‌و گەرمیان بوو. نزیکەی 40 ساڵ لە خەبات‌و تێکۆشانی کۆمۆنیستی بەردەوام بووە و یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی بێکارانی کوردستان لە دەربەندیخان بووە. Read More »

بەرزو بەڕێز بێت رۆژی دادپەروەری لە كوردستان

21ی ئابی 2006 بۆ پرسی دادگاییكردنی تۆمەتبارانی تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کورد و پرسی جینۆساید و بنەماڵەی قوربانیان و خەڵكی كوردستان رۆژێكی گرنگ بوو، بەو پێیەی رۆژی دەسپێكردنی دادگاییكردنی تاوانبارانی تاوانی “ئەنفال” بوو لە عێراق، کە بۆ یەكەمجار بوو لە مێژووی گەلانی کوردستان، كەسانێكی تاوانبار بە تاوانی گەورە “تاوانی جینۆساید، تاوانی جەنگ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی”، لەلایەن دادگایەکی وڵاتی بکەری تاوانەکەوە دادگایی بکرێن، لەو پایتەختەی بڕیاری تاوانی کۆمەڵکوژییەکانی تێیدا دراوە. Read More »

ئەم بورکانە‌ درەنگ یا زوو دەتەقێتەوە!

لەبارەی بێئاوی و خۆپیشاندان و نارەزەیەتیەکانی چەند گەرەکێکی زەحمەتکێشی شاری هەولێرەوە

خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی دانیشتوانی هەژارنشینی باداوا و فەرمەنابەران و چەند گەڕەکێکی تر، لەدژی نەبون و کەمی ئاو لە شاری هەولێر جارێکی تر ڕق وتورەیی جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشانی بەڕوی دەسەڵاتی گەندەڵکاراندا هێنایەکایەوە و ئەو پەیامەی دا کە چیتر ژیان لەسایەی ئەم سیستەم ودەسەڵاتدا قابیلی قبوڵ نییە، کەلەلایەک بەهەشتێکی بۆ سەرمایەداران و بەرپرسیارانی حکومەت و خاوەن کۆمپانیاکان دامەزراندووە و لەولاشەوە جەماوەرێکی بەرینی بێبەش کردوە لەسەرەتایترین پێداویستیەکانی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان، کە ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانە. Read More »

ناڕەزایەتی خەڵکی کەمدەرامەتی ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، بۆ دابینکردنی ئاو، کردەیەکی ڕەواو بەرهەقە!

لەدرێژەی خۆپیشاندانو ناڕەزایەتیەکانی چەند گەرەکی شاری هەولێردا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ١٥ی ئابی ٢٠٢١، خەڵکی هەژارو کەمدەرامەتی ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی بەهۆی بێ ئاویی و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی دیکەوە کۆبونەوەو خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و رێگەی سەرەکی قەرەداغ-سلێمانییان داخست. Read More »

پیلانگیڕی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان، لەهەرێمی کوردستان ڕیسواو مەحکومە!

ڕۆژی چواشەمە ١١/٨/٢٠٢١ لە میانی دیداری وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە تاران، داوای دەرکردنی حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە هەرێمی کوردستان، لێکرا و پێیان ڕاگەیاندراوە كه‌ ”هەرێمی کوردستان بۆتە لانەی گروپە بەرهەلستکاریەکانی ئێران” و دەبێ هەوڵی وەدەرنانیان بدرێت! Read More »

سەبارەت بە مانگرتنەکانی کرێکارانی نەوت و جەماوەری ئەهواز

جەماوەری عێراق و ناوچەکە بە چاوی ئومێدەوە لە خەباتی ئێوە دەڕوانن
سەبارەت بە مانگرتنەکانی کرێکارانی نەوت و جەماوەری ئەهواز

کابوسێکی تۆقێنەر کە خەریکە لەئێرانی ئەمڕۆدا لانەی ڕژێمی جمهوری ئیسلامی دەشێوێنێت، کابوسێک، پاڵ دەنێت بە ڕژێمی برسێتی، هەژاری، نەداری، رژێمی پێشێلکردنی ئازادیە سیاسیەکان، تیرۆر، سێدارە و جەنگەکان بەرەو ڕۆژانێکی تاریک و ڕوبەڕوبونەوەیەکی چارەنوسسازە: بە مان یان نەمان . Read More »