ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی

ڕاگەیاندنی کەمپەین بۆ ئازادکردنی هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی کوردستان, لە دەرەوەی وڵات

بەدوای خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی شارەکانی کوردستان کەبەدژی گەندەڵی وخراپی باری ژیان و گوزەرانی هەوڵاتیان و بڕینی موچەو هەژاری و بێکاری و نەمانی خزمەتگوزاریەکانەوە سەری هەڵدا، دەزگائەمنیەکانی دەسەڵات لە هەردوو زۆنی سەوز و زەرد ژمارەیەکی زۆر لەهەڵسوڕاوان و رۆژنامەنوسان و مامۆستایان و کاسبکاریان لەشارەکانی ڕانیەوقەڵادزی، زاخۆ ودهۆك وهەولیر دەستگیر کردوە و تائێستاش چارەنوسیاندیار نیە. ئەمە لە کاتیکدایە کە تاوانی ئەم ئینسانانە دەربڕینیناڕەزایەتی ئاشکرا و مەدەنیانە بووە بۆ گێڕانەوە و بەدەستهێنانیسەرەتایترین مافی دزرا و خوراویان. دەسەڵاتداران لەباتی ئەوەی وەڵامبەداوای بەرهەقی هاوڵاتیان بدەنەوە و بەرپرسیارێتی لەئاست ژیان وسەلامەتی تەندروستیاندا لەئەستۆبگرن کەچی دەست بۆ سەرکوت و زینداندەبەن و تەنانەت لەسەر و یاساکانی خۆشیانەوە، هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و هەڵسوڕاوان و خەڵکی ناڕازی زیندانی و بێسەروشوێن دەکەن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەپێناو ئازادکردنی هەمووگیراوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی شارەکانی کوردستان و هاوکات بۆ جێگیرکردنی ئازادی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین، وەك مافێکیبێئەملاو ئەولای هاوڵاتیانی کوردستان، بەو پەڕی توانای خۆیەوەتێدەکۆشێت و بانگەوازی خەڵکی ئازادیخواز دەکات کە بەم خەباتەوەپەیوەست بن.
لەم راستایەشدا ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەمەبەستی توندکردنەوەی فشارێکی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتیلەسەر حکومەتی هەرێم و حزبە بەشدارەکانی ناو حکومەت، تا ئەوەی هەمووگیراوەکان ئازاد دەبن، کەمپینێکی لە وڵاتانی ئەوروپا، ئوسترالیا، کەندا وئەمریکا راگەیاندووە کە زنجیرەیەك چالاکی جۆراوجۆر لە خۆدەگرێ. حزبیکۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەلامەتی گیانی و تەندروستی هەمووگیراوەکان لەئەستۆی حکومەت و دەزگا ئەمنیەکان دادەنی و ئەوانبەرپرسیاردەکات لەچارەنوسیان.
لەچوارچێوەی ئەم کەمپینەشدا بەشێوازی جۆراجۆری ناڕەزایەتی دەربڕین وئاگادارکردنەوەی رێکخراوەکانی ئەمنستی ئەنتەرناسیونال و هیومەن رایت وۆچ ورێکخراوە چەپ کۆمۆنیست و یەکێتیە کرێکاریکان و هاوکات لەبەرامبەر هەلومەرجی ئەو دەستگیرکردنانەی خۆپیشاندەراندا لەکوردستان، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە بەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن و خۆپیشاندان لەسەنتەری شاری هێلسینکی لە فنلاند بۆ خواستی ” ئازادکردنی دەستبەجێی گیراوەکان ” ڕێك دەخات. داوا لە ئازادیخوازان و هەڵسوڕاوانی داکۆکیکار لەمافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین لەم خۆپێشاندان و چالاکیانەی ئەم کەمپینەدا بەشداری بکەن:
لەندەن
خۆپیشاندان لە بەردەم نوسینەگەی حکومەتی هەرێم

رۆژی هەینی:١١/٩/٢٠٢٠
کاتژمێر: ٢ی پاشنیوەڕۆ
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە:
٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦ و ٠٧٤٧٦٢٠٤١٢١
شوێن:
2 Hobart Pl, Belgravia, London SW1W 0HU
نزیکترین ئیستگای قیتار: Victoria هێلسینکی

 

رۆژی هەینی ١١/٩/٢٠٢٠
کاتژمێر: ٥ی پاش نیوەڕۆ
شوێن بەردەم: Kolmen Sepam Pastsas
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەوە:
٠٤٤٠١١٠٧٥٤

ڕوتاندنەوەی خەڵک بەناوی پشکنین و چارەسەری کۆرۆناوە ڕاگرنڕوتاندنەوەی خەڵک بەناوی پشکنین و چارەسەری کۆرۆناوە ڕاگرن

ڕاگەیاندراوێک لە تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتیەوە بۆ ڕای گشتی

ڕوتاندنەوەی خەڵک بەناوی پشکنین و چارەسەری کۆرۆناوە ڕاگرن

جەماوەری ئازیزی کوردستان

بەداخەوە رۆژ لەدوای رۆژ قەیرانی پەتای کۆرۆنا قوڵتر و ئاڵۆزتر و کوشندەتر دەبێ. بە دیوێکدا، قەیرانەکە دەرئەنجامی ڕووداوێکی سروشتیە لە شێوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێکی کوشندە. بەڵام بەدیوەکەی تردا، بەشێکی زۆری قەیرانەکە دروستکراوی دەستی دەسەڵاتی سیاسی و بازرگانەکانی کەرتی تایبەتی تەندروستین. Read More »

بەهۆی فشارەکان بۆسەریان گەنجانی بادینان ڕوو لە ئەوروپا دەکەن

دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، گەنجانی دهۆک، زاخۆ و بەتایبەتی شیلادزێ، بەهۆی دەستگیرکردن، زیندانیکردن و فشارەکانی پەدەکە، وڵات جێیدەهێڵن و ڕوو لە ئەوروپا دەکەن، لە مانگێکدا ٤٥ گەنج لە شێلادزێیەوە ڕێکەی کۆچیان گرتووەتەبەر. Read More »

لەسەر پۆستێكی فەیسبووک لە ئاکرێ دوو مامۆستا دەستگیرکران

چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤ لە دهۆک رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە(٦\٩\٢٠٢٠)، لە سنوری قەزای ئاكرێ دوو مامۆستای سنورەكە لەسەر پۆستێكی فەیسبووک دەستگیركراون. Read More »

ڕێنمایی نوێ بۆ نوێکردنەوەو دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا

لە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنەوە: ڕێنمایی نوێ بۆ نوێکردنەوەو دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا.

دوای ماوەیەک لە ڕاگرتنی مامەڵەی نوێکردنەوەو دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ پەنابەرانی عێراقی و کوردستان لە تورکیا ئەمرۆ ڕیکەوتی ٦/٩/٢٠٢٠ کۆنسولخانەی عێراق لە ئەستەنبوڵ ڕێنمایی نوێی دەرکرد سەبارەت بە نوێکردنەوەو دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا Read More »

ڕوانگەی سوری: تورکیا منداڵانی سوریا دەنێرێتە لیبیا

هاوپشتی:ئاژانسەکان

ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕوانگەی سوری بە ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای دەکات کە دەوڵەتی تورک ٣٥٠ مێردمنداڵی سوری ناردووەتە لیبیا بۆ شەڕ کردن. Read More »

دەبێ دەستبەجێ دەستگیراوەکانی خۆپیشاندانەکان ئازاد بکرێن!

بەپێی نامەیەکی کۆمەڵێك مامۆستاو فەرمانبەرو چالاکوانی سیاسی دانیشتووی ڕانیە کە ئاراستەی ڕێکخراوە جیهانیەکان و حکومەتی عێراقیان کردوە، بە دوای خۆپیشاندانەکانی ڕانیە و قەڵادزە لە ١٠ی ئابی ڕابروودا دژی خراپی بارودۆدخی ژیان و گوزەران و هەژاری و بێمافی، Read More »

ئالان کوردی ئەو منداڵەی سۆزی جیهانی هەژاند

لە پێنجەهەمین ساڵیادی مەرگی ئالاندا ئەم دنیا ئاڵۆزکاوە پێویستە جارێکی تر لەسەرپێی خۆی دابنرێتەوە…
٢سێپتەمبەری ٢٠١٥ چیرۆکی دۆزینەوەی ئالان کوردی مناڵێکی خنکاوی سێ ساڵانی لەکەنار دورگەی ئاوی بیدروم سەر بە شاری مۆغەڵا لە تورکیا ویژدانی دنیای ڕاچڵەکاند بەرامبەر بەو تراژیدیا ناخ هەژێنەی لاشەی ساردەوەبووی مناڵێکی پەنابەری سوری و هاوکاتمەرگی بە کۆمەڵی دەریایی و بێسەروشوێن بوونی هەزاران ئینسانی بێتاوان لە دورگە و کەنار دەریاکاندا راستی دنیایەکی پێچەوانە عەکسدەکاتەوە. Read More »

خوێندن بە ئەلیکترۆنی مووچەش بەدواکەوتن و لێبڕینەوە

ارسلان صالح حسن
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2021/2020 بەشێوەی ئەلیکترۆنی بێت(جگە لە پۆلی 12 ی ئامادەیی) بەم چەند سەرنجەی لای خوارەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئەم بڕیارە خزمەت بەپڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن ناکات:
1- سەرەتا ئەوەمان لا ڕوون بێت کە ئەم بڕیارە خۆدزینەوەی حکومەتە بۆ پێنەدانی مووچە بە مامۆستایان .
2-خوێندنی ئەلیکترۆنی پرۆگرامێکی پاڵپشتیکارە نەك سەرەکی واتە نابێت تەنها و تەنها پشت بەخوێندنی ئەلیکترۆنی ببستین.
3- خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ ماوەی( 3) مانگ بەکارهێنرا بۆ ساڵی خوێندن 2020/2019 بەڵام جونکە نەیتوانی مەهام و پەیامی خۆی بگەیەنێ لە ئەنجامدا وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا ئەو بابەتانەی کە بەئەلیکترۆنی خوێندرا داخڵ نەبێت بۆ تاقیکردنەوەکان واتە کارەکە سەرکەوتوو نەبوو .
4- خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ هەر قوتابی و خوێندکارێك پێویستی بە ئامێرێکی لاپتۆپ یان ئایپاد یان مۆبایلێکی زیرەك هەیە کە ئەمەش بۆ دۆخی بژێوی خەڵکی و باری داراییان زۆر نەگونجاوە .
5- خوێندنی ئەلیکترۆنی پێویستی بە هێڵێکی ئەنتەرنێتی بەهێز و باش هەیە کە لەهەرێمی کوردستاندا خراپترین جۆری هێڵمان هەیە لە ڕووی کوالێتییەوە و زۆریش خراپە.
6- خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ بازنەی یەکەمی قوتابخانە بنەڕەتیەکان ( پۆلی 3 2 1 )گونجاو نیە بەهیچ شێوەیەك .
7- خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ بابەتە( کرداریەکان – عەمەلیەکان) گونجاو نیە کە وانە و بابەتگەلێك هەن کە پێویستییان بە کردارە.
8- لە هەرێمی کوردستان شوێنمان هەیە هێڵی ئەنتەرنێتی لێ نیە کە بەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران قوتابی و خوێندکارێکی زۆر بێبەش دەبن لە خوێندن .
9- پڕۆسەی تاقیکردنەوەی قوتابی و خوێندکار لە دوای خوێندن بەئەلیکترۆنی پڕۆسەیەکی گران و ئەستەم دەبێت جونکە پێویستی بە شوێنی گونجاو و پرسیاری تایبەت و پاراستنی قوتابی و خوێندکار هەیە لەوەی کە گزی (قۆپی)نەکات .
10- بەپێ سیستەمی قوتابخانە و خوێندنگەکان لە هەرێمی کوردستان نمرەی هەڵسەنگاندن هەیە ئەم هەڵسەنگاندنەش دابەشبووە بەسەر چەند چالاکییەك کە بەخوێندنی ئەلیکترۆنی ناتوانرێت نمرە بۆ قوتابی وخوێندکار دابنرێت کە دواجار کاردەکاتە سەر کۆی نمرەی قوتابی و خوێندکار.
11- لە ڕووی( دەنگ و ڕەنگ )ەوە خوێندنی ئەلیکترۆنی
پێویستە ئاستێکی وای هەبێت کە قوتابی و خوێندکار سوودی لێوەرگرن کە بەئەزموونی ساڵی خوێندنی ڕابردوو دەرکەوت زۆر خراپ بوو جونکە فێربوون و فێرکردن پێویستی بە چاو و گوێ و زمان و جووڵە هەیه کە لە خوێندنی ئەلیکترۆنیدا ئەمە جێبەجێناکرێت .
12 – بەشداری قوتابی و خوێندکار لە خوێندنی ئەلیکترۆنی زۆر کەم دەبێت کە ئەمەش پێچەوانەی ئەوەیە کە هەمیشە دەوترا (پێویستە قوتابی و خوێندکار سەنتەربێت).
13 – گرفتی پچڕانی تەزووی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر پڕۆسەی خوێندن بەئەلیکترۆنی .
14- وەزارەتەکەمان ناوی وەزارەتی پەروەردەیە بەڵام لەم بڕیارەیدا پرسی پەروەردە (ونە) جونکە خوێندن بەئەلیکترۆنی هیچ ئەرك و پەیامێکی پەروەردەیی پێ نیە بەڵکو زیاتر بایەخدانە بەخوێندن بەشێوەیەکی ناتەواو .
15- پڕۆسەی پەروەردە پڕۆسەیەکی گرنگ و کاریگەر و دوور مەودایە کە بە زارەکی و کرداری ئەنجام دەدرێت بەڵام لە خوێندنی ئەلیکترۆنیەدا ئەم پڕۆسەیە جێبەجێناکرێت .
16- شێوازی قسەکرنی ئەو مامۆستا بەڕێزەی کە وانەکەی باس دەکرد لە ساڵی ڕابردوو کە خوێندن بە ئەلیکترۆنی بوو بۆ هەنێ شوێن و دەڤەر باشبوو بەڵام بۆ زۆر شوێن و دەڤەری تر قوتابی و خوێندکار لێتێنەدەگەیشتن جونکە شێوە زار و ئاخاوتنی ئەو جیاوازە لە هەنێ قوتابی و خوێندکار ، کە پێویست دەکات مامۆستا بە زمانێك وانەکە شیبکاتەوە کە قوتابی و خوێندکاری لێتێبگا .
ئەمە چەند سەرنجێکی خێرا بوو بۆ خوێندن بەئەلیکترۆنی کە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ دەسپێکردنی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2021/2020 بۆیە داواکارم ئەم بڕیارە هەڵبووەشێنێتەوە جونکە خزمەتی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن ناکات و ئاکامی زۆر خراپی دەبێت لەسەر پرسی پەروەردە و فێرکردن ، وەپێشنیازی ئەوە دەکەم کە مووچەی تەواوی مامۆستایان هەموو 30 ڕۆژ جارێك بدرێت بەبێ لێبڕین ،وە بەجێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندرووستیەکان دەوام بکرێتەوە. Read More »

ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان كەمترین دانیشتنی ئەنجامداوە

رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی بەهاوكاری ئینستیوتی پەی راپۆرتێكیان لەسەر پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە و رایانگەیاند، لەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا كەمترین دانیشتن ئەنجامدراوە، ئەوەش پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە و دۆخی یاسادانان لە بارێكی خراپدایە.
بابان جەعفەر چالاكوان، كە راپۆرتەكەی لەبارەی پەرلەمانی كوردستانەوە ئامادەكردوە، تێیدا ئاماژەی بەوەكردوە “هەموومان دەزانین كە خولێكی گرێدان چوار مانگە بەڵام بەهۆی پرسێكی گرنگەوە كە پەرلەمانتاران یاداشتێكیان دابوو بە پەرلەمان، لەسەر پرسەكانی تەندروستی، دابەشنەكردنی مووچە، گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەرێم، 27 ملیار دۆلار قەرزی سەر حكوومەت، پرسی دەروازە سنوورییەكان، بۆ ماوەی مانگێك دانیشتنەكان درێژكرایەوە، لەماوەی پێنج مانگی خولی بەهارە، پەرلەمانی كوردستان حەوت دانیشتنی ئەنجامداوە، ئەمە بەراورد بە هەموو ستانداردێك و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دانیشتنەكان زۆر كەمە، لە دوو خولی پێشووی پەرلەمانیشدا لە 6ی 11ی 2018 تا 29ی 2ی 2020 تەنیا 37 دانیشتن كراوە واتا لە تەواوی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان، كە ماوەكەی 21 مانگ و 24 رۆژە، تەنیا 44 دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامدراوە، كە كۆی كاتەكەی 55 كاتژمێر و 42 خولەك بوە، ئەمە بەپێی ماددەی 51ی پەیڕەوی ناوخۆ پێشێلكردنە، كە دایاننابوو هەفتانە دوو رۆژ كۆببنەوە”.
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتوە “سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ئەنجامنەدانی دانیشتنەكان چوار لێدوانی جیاوازی هەیە، كە بریتین لە، لە 31ی ئادار لە بەرنامەیەكی تەلەڤیزیۆنیدا وتی “ئێمە كۆشببینەوە تەنیا شۆ دەبێت و ناتوانین هیچ كاریگەرییەكمان هەبێت”، بەڵام لێدوانی دووەمی لە 7ی ئایاری 2020 رایگەیاند “پەرلەمان كۆنابێتەوە”، لێدوانی سێیەمی لە 24ی حوزەیران وتی “كەرەنتینە تەواو بوە لە ئێستا هیچ رێگرییەكی سیاسیی و یاسایی لەبەردەم پەرلەماندا نییە بە گرنگترین پرسەكانی خەڵكی كوردستان، بە قسەكردن لەسەر دۆخی دارایی و، قەرزەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دانیشتنەكانمان دەستپێدەكەینەوە”، لێدوانی چوارەم لە 26ی تەمموزی 2020 وتی “جگە لە دۆخی كۆرۆنا ئێمە قەیرانێكی سیاسیی دروستكراومان هەبووە لەناو پەرلەمان و من وەكو سەرۆكی پەرلەمان گیرۆدەی ئەو دۆخە سیاسییە بووم كە هێنراوەتە نێو پەرلەمان و من نەمتوانیووە دانیشتنەكانی پەرلەمان بەڕێوەبەرم”.
بابان جەعفەر وتیشی “خۆ ئەگەر بەهانەكانی سەرۆكی پەرلەمان لە خولی بەهارە دروستبێت، ئەی بۆ لە 6ی تشرینی دووەمی 2018 تا 29ی شوباتی 2020 واتا بە 15 مانگ و 25 رۆژ تەنیا 37 دانیشتنیان كردووە لە پەرلەمانی كوردستان”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا بابان جەعفەر تیشكی خستەسەر دۆخی یاسادانان لە پەرلەمانی كوردستان و وتی “دۆخی یاسادانان لە بارودۆخێكی خراپدایە، لە خولی بەهارە وا بڕیار بوو پرسەكانی وەبەرهێنان، پاراستنی مافی نەخۆش، سامانی ئاو، پرسی شوێنەوار، دەروازە سنوورییەكان، پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، ئەنجوومەنی دەرمان و خۆراك، رێكخستن و لێدەرهێنراوەكانی نەوت، بەڵام تەنیا خوێندنەوە بۆ یەك پرس كرا و یەك بڕیاری كارگێڕی لە پەرلەمان دەرچوو ئەویش هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ، سۆران عومەر بوو”.
بابان جەعفەر لەسەر دۆخی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان وتی “لە سێ خولی گرێدانی پەرلەماندا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ 31 پڕۆژەیاسا و بڕیار كراوە كە دەبووایە لەماوەی 21 رۆژدا لیژنە هەمیشەییەكان 66 راپۆرتیان لەسەر ئەو پێشنیازە یاساییانە بنوسیبوایە، بەڵام تەنیا 24 راپۆرت نوسراوە، خۆ ئەگەر لیژنەكان كەمتەرخەم بوونە دەبوو ئەندامانی پەرلەمان داوای رونكردنەوەیان بكردایە، لەگەڵ ئەوەشدا لەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا، لە كۆی 110 پەرلەمانتار 18 پەرلەمانتار هیچ قسەیەكیان لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا نەكردوە”. Read More »