ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی

لە ساڵێکی کابینەی نۆدا زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان دەستگیر کراون

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی ساڵێکی تەمەنی تێپەڕاند و لەو ساڵەدا زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی دەستگیر کراون، ئەوەش وای لێ کردوون ئەم کابینەیە بە حکومەتێکی “پۆلیسی” و “ئەمنی” ناو ببەن. Read More »

دادگای دهۆك ئازادكردنی “بەدەل بەرواری” بەكەفالەت رەتكردەوە

بەپێی قسەی یەكێك لە پارێزەرە خۆبەخشەكانی، ئەمڕۆ یەكشەممە، دادگای دهۆك داوای ئازادكردنی بەدەل بەرواری، چالاكوانی ئەو شارەی بە كەفالەت رەتكردۆتەوە لە یەكێك لە كەیسەكانیشیدا بە دو ملیۆن دینار سزای ناوبراوی داوە. Read More »

دهۆک:ئومێد بەرۆشکی دەستگیرکرایەوە

دوای پێنج کاتژمێر لە ئازادکردنی بە کەفالەت، جارێکی دیکە رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی لەلایەن هێزەئەمنییەکانی دهۆکەوە دەستبەسەرکرایەوە.

ئەیهان سەعید نوێنەری سەنتەری میترۆ لە دهۆک رایگەیاند، “شەوی رابردوو پۆلیسی بنکەی نەورۆز ئاگادارکردنەوەیەکی ئاڕاستەی ئومێد کردووە، کە لە بنکەکەیاندا ئامادەبێت و دوای گەیشتنیشی بە بنکەکە دەستبەسەرکراوە.”  Read More »

خوێندنی ئۆنلاین ھەڵنەوەشێننەوە دەرئەنجامە خراپەکانی دەبینرێت

کازم فاروق رایگەیاند، کە ئەگەر بە فشاری دایکان و باوکان و مامۆستایان و هەموو لایەک، بڕیارى خوێندنی ئۆنلاین ھەڵنەوەشێننەوە، ئەوا پاش ماوەیەکی تر دەرئەنجامە خراپەکانی دەبینرێت.

کازم فاروق ئەندامی پەرلەمانى کوردستان لە فەیسبوکى خۆى بڵاویکردووەتەوە، ماوەیەك پێش ئیستا پێشنیازی یاسایەکیان پێشکەشی پەرلەمان کرد بۆ پێدانی بڕی ١٥٠ ھەزار دینار دەرماڵەی مانگانە بە ھەر خوێندکارێك بەتایبەت خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان، بۆئەوەی خوێندکار لەبەر نەبوونی و ھەژاری واز نەھێنن و بێبەش نەبن لە خوێندن. Read More »

بۆچی نابێت 6 کاتژمێر زیاتر بەسەریەکەوە ئامێرە زیرەکەکان بەکاربهێنین

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە کۆمپانیای “یونیلیڤەر” ئەنجامیداوە ، ئاشکرای کردووە کە دانیشتن و کارکردن لەبەرانبەر شاشەی کۆمپیوتەر و مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بۆماوەی شەش کامتژمێر زیاتر ، مرۆڤ رووبەڕووی مەترسیی گەورە دەکاتەوە .

لێکۆڵینەوەکە تێبینی کردووە کە زۆرینەی خەڵک رۆژانە شەش کاتژمێر زیاتر کاتەکانیان لەبەردەم شاشەی ئامێرە زیرەکەکان بەسەر دەبەن کە تیشکی شینیان لێوە دەردەچێت . Read More »

لە شەش مانگدا نزیکەی نۆ هەزار منداڵی کۆچبەر لە ئەمریکا دیپۆرت کراونەتەوە

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی کۆرۆنادا، لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە تا ئێستا و بەبێ ئەوەی دانیشتنی دادگایان بۆ سازکرابێت، هەشت هەزار و ٨٠٠ منداڵی کۆچبەری بێسەرپەرشت لەو وڵاتەوە دیپۆرت کراونەتەوە.
Read More »

سەبارەت بە کوشتنی دوو خوشك لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ

دەسەلاتی کوردایەتی بەرپرسی یەکەمە لە کوشتاری ژنان!
سەبارەت بە کوشتنی دوو خوشك لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ

دیسانەوە دووکچی گەنج بەناوەکانی ( ئاوارە فەقێ حەسیب تەمەن ١٩ ساڵ و هێڵین فەقێ حەسیب تەمەن ١٧ ساڵ) بوونە قوربانی کەلتورو بیروبۆچوونی کۆنەپەرستی نێرسالاری کوردایەتی و یاساو رێسا داڕزیوە ئیسلامیەکانی بۆرژوازی کورد. ئەم دوو قوربانیەی دەسەڵاتی کوردایەتی متوربەکراو Read More »

له‌ له‌نده‌ن و هێلسینکی, بۆ ئازادکردنی گیراوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی شارەکانی کوردستان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌رپاکرا

له‌نده‌ن:
ئه‌مڕۆ 11 سێپتێمبەری 20202 له‌ درێژی چالاکیه‌کانی که‌مپه‌ینێک که‌ رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ ده‌ستپێکردوه‌، خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی له‌ له‌نده‌ن برده‌ به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دژ به ‌ده‌ستگیرکردنی خۆپیشانده‌رانی ئه‌م دواییانه‌ی شاره‌کانی زاخو دهۆک و رانیه‌ و قه‌ڵادزێ کەبه‌ دژی بڕینی موچە و هەژاری و بێکاری و گەندەڵی و خراپی Read More »

نه‌بونی مافی هاوڵاتیان و پێشێلكاریه‌كان و قه‌یرانی دارایی هۆكارن بۆ زیادبونی رێژه‌ی خۆكوشتن

هاوپشتی

كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه(١٠\٩\٢٠٢٠)‌، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له‌سه‌ر زیادبونی كرده‌وه‌ی خۆكوژی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، نه‌بونی مافی هاوڵاتیان و پێشێلكاریه‌كان و قه‌یرانی دارایی هۆكارن بۆ زیادبونی رێژه‌ی خۆكوشتن.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، نه‌بونی مافه‌كانی هاوڵاتیان و پێشێلكاریه‌ به‌رده‌وامه‌كان، هه‌روه‌ها قه‌یرانی دارایی و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دیارده‌ی خۆكوشتن به‌تایبه‌تیش له‌ناو گه‌نجامدا كه‌ هه‌میشه‌ به‌هیوای دابینكردنی پێداویستیه‌كان و بینینی رۆڵی كاریگه‌رن له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا. Read More »

جوت خوشکەی کوردان

عەزیز ڕەئووف:

یەکەم: لە هەموو ماڵێکدا ڕەشمارێکی نێر هەیە، سنوری بۆ دانەنرێت، ژەهری خۆی بەسەر خۆی و بە کچ و بە ژن و منداڵەکانیدا دەڕێژێ. کە شار جێبێڵی بۆ چەقۆ و ماڵ جێبێڵی بۆ نێرینەی نەخۆش، دەرئەنجام تەرمی فریشتەکان لە گۆڕستانەکاندا دەدۆزرێنەوە.
دووەم : هێزگەلێک بە چەک لەسەر کورسی دەسەڵات بمێننەوە، دواجاریش چەک دەچێتەوە ماڵەکان و چەکیش یاری منداڵان نیە و دەرئەنجامیش چەک لە خوێنی سور زیاتر دیاری تری پێ نیە پێمانی ببەخشێت.
سێیەم: پیاوی کورد هەموو شتێکی لەدەستداوە لە فریشتەی ماڵەکانیدا بەدوای شەرەفی خۆیدا دەگەڕێ. ئەو بەتاڵیەیە وا دەکا پیاوی کورد نەهامەتی و گەندەڵی و خاکفرۆشتن و خیانەتی نیشتیمانی لا گرنگ نەبێت، کڕینەوەی پیاوەتی و شەهامەتی خۆی لە مەرگی فریشتە مێینەکانی ماڵەکەیدا دەدۆزێتەوە.
چوارەم: بێماناترین بەهانە ئەوەیە کە ڕووداوێک ڕویدا بڵێی (کێشەیەکی کۆمەڵایەتیە). کێشەی کۆمەڵایەتی ڕەنگدانەوەی کێشەی ئابووری و کێشەی بەتاڵی پەروەردەیی و دواجاریش کێشەیەکی سیاسیە. Read More »