ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی

لە هەڵمەتێکی سەربازیدا زیاتر لە سەد پەنابەر رزگارکران

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند لەڕێکەوتی ١٠/٣/٢٠٢١هێزە سەربازیەکانی لیبیا بۆ مەبەستی گەڕان بەدوای ئەو قاچاخچیانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن وە دەستگیرکردنیان چەند پەناگەیەکیان لە ناوچەی (بني وليد ) دۆزیەوە بە دوری ( ١٧٠ )کم لەباشوری ڕۆژهەڵاتی شاری ( تەڕابلوس ) کە ( ١٢٠ ) سەدوو بیست پەنابەر تێیاندا زیندانی کرابوون کە زۆرینەیان پەنابەرانی ووڵاتی ( میسر ) بوون سەرجەمیان ئازاد کران” Read More »

کۆتاییهێنان بە ڕژێمی بۆرژوا ئیسلامی و قەومی لە عێڕاق، هەنگاوێکی بنەڕەتیە ڕووەو ڕزگاری ژنان

لە کاتێکا لەمساڵدا پێشوازی لە ھەشتی مارس، ڕۆژی جیھانی خەباتی ژنان دەکەین، کە زیاتر لە ساڵێکە مرۆڤایەتی لەژێر باری پەتای کۆرۆنا و دەرھاویشتە ئابووری و کۆمەڵایەتیە کارەساتبارەکانیدا دەناڵێنێت. Read More »

لە ٨ی مارسدا لە وڵاتی ئەڵمانیا دژ بەسزادانی زیندانیانی سیاسی لەکوردستان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ڕێكدەخرێت

لە ٨ی مارسدا لە وڵاتی ئەڵمانیا دژ بەسزادانی زیندانیانی سیاسی لەکوردستان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ڕێكدەخرێت
کات: ڕۆژی دووشەممە ٨/٣/٢٠٢١
کاتژمێر: ٤ی پاش نێوەڕۆ
شوێنی کۆبونەوە: ئەڵمانیا – شاری کالسرۆ – مارکت پلاتز
لەسەر بانگەوازی کۆمەڵەی ژنانی کۆرێج و کۆمەڵەی لاوانی خەباتگێڕ ونوێنەرایەتی حزبی مارکسیست- لینینیستی ئەڵمانیا لەشاری کالسرۆ،ڕۆژی ٨ ی مارس بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، کۆبونەوەیەکی ناڕەزایەتیبەڕێدەخرێت، لەم کۆبونەوەیەدا، باس لە بارودۆخی سەختی ژنان و کچانیئەڵمانیا دەکرێت لەسایەی سیاسەتەکانی حکومەتی ئەڵمانیا، لەسەردەمیبڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆناوە، هەروەها باس لەئەرکی ژنانی ئازادیخواز وبەرەی چەپ و کۆمونیستەکان دەکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم سیاسەتانە کە دەوڵەتی سەرمایەداری ئەڵمانیا بەبیانۆی بڵاونەبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، سەدان هەزار ژن و کچی بێکارکردوە و دووچاری هەژاری کردوونەتەوە.
نوێنەرایەتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەم کۆبونەوەیەدا،بەشداری دەکات و بانگەوازی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حزب، بەزمانیئەڵمانی بڵاودەکاتەوە کە بۆ ئازادکردنی ئەو ٥ چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانەیکە لەلایەن دادگای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەبەرواری ١٦/٢/٢٠٢١بڕیاری ٦ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.هاوکات لەبەرنامەیکۆبونەوەکەدا، ئەم بانگەوازە بەزمانی ئەڵمانی بۆ بەشداربووانی نێوکۆبونەوەکە لەڕێگەی بڵندگۆوە، دەخوێندرێتەوە.
ئێمە لە کۆمیتەی ئەڵمانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان،بانگەوازی کوردانی شاری کالسرۆ و دەوروبەری دەکەین بۆ بەشداریکردنلەم کۆبۆنەوەیەدا. لەپێناو بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژنان و هەروەها بۆئازادکردنی زیندانیانی سیاسی بادینان و ڕیسواکردنی ملهوڕیەکانی پارتیدیموکراتی کوردستان.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەوە: 01725799170
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
کۆمیتەی ئەڵمانیا

 

بەربەستە سەختەکانی سنوری یۆنان و بوڵغاریا لەبەردەم پەنابەراندا ڕێگای بۆ قاچاخچیەکان خۆش کردوە یاری بە ژیان و چارەنوسی پەنابەرانەوە بکەن

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

بەربەستە سەختەکانی سنوری یۆنان و بوڵغاریا لەبەردەم پەنابەراندا ڕێگای بۆ قاچاخچیەکان خۆش کردوە یاری بە ژیان و چارەنوسی پەنابەرانەوە بکەن

تورکیا:٣/٣/٢٠٢١:
پەنابەرێکی کورد لە تورکیا بەناوی ( د . ق .م ) بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” لە مانگی یانزەی ساڵی پاری ٢٠٢٠ وە لەلایەن قاچاخچیەکەوە یاری بە ژیان و چارەنوسی خۆی و دوومنداڵ و هاوسەرەکەی کردووە پێشەکی بڕی ( ١٦،٥٠٠ ) شانزە هەزارو پێنچ سەد Read More »

کۆتاییهێنان بە بێ مافی و ستەمکێشی ژنان و بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی لە گرەوی گۆڕینی ئەم سیستەمەدایە!

کۆتاییهێنان بە بێ مافی و ستەمکێشی ژنان و بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی لە گرەوی گۆڕینی ئەم سیستەمەدایە!
ڕاگەیاندنی فیدراسیۆن بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان.
٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی دەربڕینی ناڕەزایەتییە بەدژی چەوساندنەوە و ژێردەستەیی ژنان، ڕۆژی خەبات و تێکۆشانە دژ بە یاساوڕێسای کۆیلەکردنی ژنان و بەگژاچوونەوەی نەریت و کەلتوری پیاوسالاری. Read More »

وەڵانانی ئەم دەسەڵاتە پێشمەرجی کۆتاییهێنانە بە ستەمکێشی ژنان و بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی!

وەڵانانی ئەم دەسەڵاتە پێشمەرجی کۆتاییهێنانە بە ستەمکێشی ژنان و بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی!
بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە

٨ ی مارس ڕۆژی خه‌باتی نێونەتەوەیی ژنان و پیاوانی یەکسانیخوازە دژی نایه‌كسانی و ستەم و چەوساندنەوە دژ بە ژنان، دژی کۆیلەکردن و زەوتکردنی ئازادیەکان و پێشێلکردنی مافە ئینسانیەکانی ژنان. ڕۆژی وه‌ستانه‌وه‌یه‌‌ دژ به‌ هه‌لومه‌رجێك کە ژنان لە پێگەیەکی نزم و کەمتری کۆمەڵایەتیدا دادەنێت. Read More »

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادكردنی سزادراوانی بادینان دەكات

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادكردنی پێنج چالاكوان و ڕۆژنامەنوسەكەی بادینان دەكات و دەڵێت ئەو چالاكوانانە لە مانگرتن بەردەوامدەبن تا كاتی دادگاییكردنەوەیان لەدادگای پێداچوونەوە. Read More »

ئەم شانۆگەریە پووچەی دادگاکەتان ترسەلەڕاپەرینی جەماوەر!

ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکەوتی‌ ١٦/٢/٢٠٢١ دادگای پارتی لەهەولێر بڕیاری سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی‌ به‌سه‌ر پۆلێک لە کەسانی ڕۆژنامه‌نوس ‌و هەڵسوڕاوی سیاسی ناوچەی بادینان و هەولێر بەناوەکانی؛ ” شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم ‌و هاریوان عیسا، بەتۆمەتی ” تێکدانی ئاسایشی هەرێم” دەرکرد. Read More »

ڕێکخراوی CPJ داوای ئازادکردنی شێروان شێروانی‌و گوهدار زێباری دەکات

ڕێکخراوی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJ ئەمڕۆ سێشەممە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی بڕیاری دادگای هەولێر بۆ زیندانیکردنی شێروان شێراوانی‌و گوهدار زێباری. Read More »

تۆمارکردنی ژیان و تێکۆشانی مامۆستا شێرزاد

دوای زیاتر لە مانگێک ململانێی سەخت لەگەڵ نەخۆشی کۆرۆنادا، سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٠، لە نەخۆشخانەیەکی شاری یاڤلەی سوید، دڵە گەورەکەی شێرزاد فاتح حەبیب، ناسراو بە مامۆستا شێرزاد، لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە بەجێی هێشتین. Read More »