ڤیدیۆ

گەنجێکی رانیە: بە کرێکاری پارەم پەیداکردووە، قەرزیش دەکەم و دەچم بۆ ئەوروپا

سەرەتای ڤیدیۆکە سێ گەنجی دانیشتووی رانیە دەبینن کە پاسپۆرتەکانیان بە دەستەوەیە و نیازیانە ڤیزای تورکیا وەربگرن و بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن. ئەوان چاوەڕوانی نۆرەن لە بەردەم نووسینگەکانی ڤیزەدا، تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 21 ساڵیدایە. دووانیان کرێکار و یەکێکیشیان بێکارە، سەرەڕای ئەوەی بەشی پەرستاری خوێندووە.
شۆڕش شوان، پیشەی کرێکارە و باس لەوە دەکات، “حەوت هەشت ساڵە کار دەکەم، بە کرێکاری و دینار دینار بڕی حەوت هەزار و 500 دۆلارم کۆکردووەتەوە و باقی پارەکەی دیکە ناچارم قەرزی بکەم بۆ ئەوەی بگەمە شوێنی مەبەست.”
رەسوول موتەلیبیش بەهەمان شێوە کرێکارە، ئەویش دەڵێت، بۆ دابینکردنی پارەی رێگەی ئەوروپا، کرێکاری کردووە و زەویشی فرۆشتووە تاوەکو 15 هەزار دۆلاری کۆکردووەتەوە. “ئەوەی دیکەیشی قەرز دەکەم و پشت بەخوا دەڕۆم.”
حەمە شوان تەمەنی 45 ساڵانە و فۆتۆگرافەرە لە رانیە، ئەو ماوەی سێ مانگە کوڕێکی ناردووەتە ئەوروپا. دەڵێت، “سێ کوڕم ماون، ئەوانیش بەڕێدەکەم، دوو کچیشم هەن، بۆیە وەستاوم، خۆیشم ئەگەر ئێستاش دەرفەت بڕەخسێت و رێگەیێکی ئارامم دەستبکەوێت، هەموومان دەڕۆین. چیبکەین لەم وڵاتە؟”
لە پارکی شار لە دەروازەی راپەڕینیش، ئێواران قاچاخچی و ئەو گەنجانەی نیازیانە کۆچ بکەن، بە ئاشکرا مامەڵەی رۆیشتن دەکەن.
بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپایە لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت، لە ساڵی 2021 لە شەش مانگی سەرەتایدا زیاتر لە شەش هەزار هاووڵاتیی دەڤەری راپەڕین رۆیشتوون و گەیشتوونەتە تورکیا، بەڵام بە کۆی گشتیی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 25 هەزار کەس لەو شەش مانگەدا کۆچیان کردووە بۆ تورکیا. تورکیا ئێستا بە مەبەست سنوورە ئاوییەکانی شل کردوون و بۆیە لەم 10 رۆژەدا 800 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە کەناراوەکانی یۆنان و ئیتاڵیا. لە کۆی گشتیی ئەو کۆچبەرانەی گەیشتوونەتە هەردوو وڵاتی یۆنان و ئیتاڵیا تەنیا دوو یەخت گەڕاونەتەوە کە ژمارەی سەرنشینانیان 157 کەس بوونە و گەڕێندراونەتەوە تورکیا.”
لە ئیدارەی راپەڕین نزیکەی 30 نووسینگەی ڤیزا و فڕۆکەوانی هەن، بەپێی ئاماری نووسینگەکان، رۆژانە زیاتر لە 500 گەنج داوای ڤیزای تورکیا دەکەن، لەو نووسینگانە جگە لە ڤیزا و تیکتی فڕۆکە، کارئاسانیش لەنێوان قاچاخچییەکان و گەنجاندا دەکرێت.
عەبدوڵڵا عومەر، خاوەن نووسینگەی ڤیزایە و دەڵێت، “ئێمە زیاتر ئەو قاچاخچییانەیان پێ دەناسێنین کە خەڵکی مەنتیقەن و متمانەپێکراون، پارەی خەڵکی ناخۆن، چونکە بەداخەوە کۆمەڵێک خەڵکی زۆر لەم رێگەیەدا دەستی بڕاوە و هەم ماڵی هەم سەری رۆیشتووە، زۆربەی قاچاخچییەکانیش خەڵکی ئیدارەی راپەڕینن و ئەگەر خەڵکی ئێرەش نەبن، ئێمە کارێک دەکەین گەنجەکان بە قاچاخچی جێگەی متمانە بناسێنین.”
بەپێی ئاماری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 27 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا، هەشت هەزار کەسیان دانیشتووی ئیدارەی راپەڕین بوونە، لەوانەش 32 کەسیان لە ئاودا خنکاون کە دیسان چوار کەسیان خەڵکی رانیە بوون.

https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2406202125

شێرپەنجە.. ئەو مۆتەکەیەی ئاسمانی هەرێمی کوردستانی داپۆشیوە

ئاهو ناڵەی نەخۆشان لەنەخۆشخانەکانی تایبەت بەشێرپەنجەوە بەرزدەبێتەوەو هەموان خەمساردانە تەماشای مەرگییان دەکەن، نەبونی دەرمان‌و بەرزبونەوەی ئامارەکانی توشبون تەنگی بەهەناسەکانی هیوا هەڵچنیوەو حکومەت بێباکانە مامەڵە دەکات. Read More »

دوایی 11 ساڵ لەتیرۆی سەردەشت دووپاتیدەکەینەوە، شەڕی ئێمە بۆ ئازادی بەردەوامی هەیە

دوایی 11 ساڵ لەتیرۆی سەردەشت دووپاتیدەکەینەوە، شەڕی ئێمە بۆ ئازادی بەردەوامی هەیە

 

سەردەشت.. شکاندنی قەڵەمێک لە تاریکییدا

لە درەنگانێکی شەودا بۆ یەکەمجار زەنگی مەرگ لە ڕێی مۆبایلەکەیەوە لێدەدات، زەنگێک کە زۆر نابات لە دەرگای ماڵەکەشی دەدات و بۆ هەمیشە لەبەر چاوەکان ونیدەکات، بەڵام بۆ هەتا هەتایە لەناو مێژوودا دەیهێڵێتەوە و هەرکات باسی ئازادیی کرا، ئەو وەک چرایەک لەولاوە ڕۆشن دەبێت.

سەردەشت عوسمان، ئەو قەڵەمە بوێرەی کە لە تاریکییدا شکێندرا، چرایەک کە لە نیوەی ڕێدا کوژێندرایەوە، ١٠ ساڵە هێشتا برینەکەی لەدڵی ئازادیخوازانی باشووردا ساڕێژ نەبووە، خوێنەکەی بە شەقامەکانی هەولێرەوە وشک نەبووەتەوە، قەڵەمێک کە لەناو مەرگدا بۆ ئازادیی و لە تاریکییدا بۆ ژیان دەگەڕا.

سەردەشت.. قەڵەمێکی بێباک

 

جیاواز لە قەڵەمەکانی دیکە، سەردەشت بە تەمەنێکی کەم و لە نزیکەوە جاڕی شکاندنی بتەکانی دا، بە دەنگی بەرز هاواری ئازادیی دەکرد، هەمیشە خۆشحاڵ بوو كه ‌شتێكی هەبوو بۆ وتن و كه‌سانێك نەیانده‌ویست بیبیستن، هه‌ركاتێك ئەو بە ‌چپه ‌قسەی ده‌كرد، ئه‌وان گوێچكه‌كانیان نائارام ده‌بوون.

بە ماوەیەکی کەم لە دوای نووسینێکی تەنز ئامێز، کە دەیەوێت نیشانی بدات دەسەڵاتدارانی هەرێم چۆن لەڕێگەی بەکارهێنانی پلەو پۆستەوە جیاوازییەکی گەورەی چینایەتییان دروستکردووە و بۆشاییەکی زۆریان لە نێوان خۆیان و خەڵکدا دروستکردووە، تاقمێکی دیاریکراو دەکەونە وێزەی گیانی سەردەشت و شکاندنی قەڵەمەکەی، ئەو قەڵەمەی کە وەک تەورەکەی ئیبراهیم دەیویست بتەکانی کوردستان بشکێنێ و بچێت بەگژ قولەی قافدا.

سەردەشت بەو نووسینەی، خاڵی کۆتایی لەنێوان خۆی و دەسەڵاتخوازانی دوای ڕاپەڕین داناو کردی بە پەڵەیەکی ڕەش بەنێوچاوانیانەوە، ئێستا هەرکات ئازادیخوازان دەگەنە ئەو خاڵە، دەستبەجێ قەڵەمەکانیان بەبێ شەرمانە دەشكێندرێ و بژاردەیەکی دیکەیان جگە لە مەرگ و هەڵهاتن بۆ ناهێڵرێتەوە.

هەرچەندە نووسینەکەی سەردەشت هەوڵێکە بە ئاڕاستەی تواندنەوەی ئەو بەستەڵەکەی لەنێوان نەوەی نوێ و دەسەڵاتدارانی دوای ڕاپەڕین دروستبووە، کەچی لە دوای خۆی ئەو بەستەڵەکە نەک هەر ناتوێتەوە، بەڵکو بەیەکجاری دەبێتە شاخێک و هێندەیتر بۆشایی لە نێوان ئەو دوو نەوەیەدا دروست دەکات.

فیشەک لە بەرامبەر قەڵەم

سەردەشت لە دوای ئەو نووسینەی کە بەناونیشانی “من عاشقی کچەکەی بەرزانیم” بڵاویکردەوە، تێدەگات کە ئێرە ئەم وڵاتەیە كە نابێت بە سەرۆكەكەت بڵێى مووچەكەت چەندە؟ بۆچی كوڕ و نەوە و خزم و كەسوكارت ئەم هەموو پۆستە سەربازىی و حكومییەیان پێدراوە؟ نەوەكانت ئەم هەموو سامانەیان لەكوێ بوو؟.

تیدەگات ئەگەر یەكێك بوێریی ئەوەى كرد و ئەم پرسیارانە بكات، ئەوا سنوورى ئەمنى قەومى وڵاتەكەى بەزاندووە و دەكەوێتە بەر ڕەحمەتى تفەنگ و نووسینی قەڵەمەكانى ئەوان، بۆ ئەویش كە لەیەكێك لە نووسینەكانیدا ناوى كچەكەى بەرزانی هێناوە، ئەوە یەكێك لە هێڵە سوورەكانى وڵات و ئەخلاق و ئەدەبیاتى ڕاگەیاندنی بەزاندووە.

لێدانی یه‌كه‌مین زه‌نگی كوشتن

له ٢٣ بەهاری تەمەنیدا، سەردەشت بۆ یه‌كه‌مجار لە دوای نووسینە تەنز ئامێزەکەی، پێیدەڵێن کە ‌’ته‌مه‌نی چه‌ندی نه‌ماوه‌، یان به‌گوته‌ی خۆیان مۆڵه‌تی هه‌ناسه‌دانی له‌ هەولێردا نه‌ماوه’‌، به‌ڵام بێ ئاگان لەوەی کە ئەو نه ‌باكی به‌مردنه ‌و نه ‌ئازاردان، بەڵکو له‌چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌یەتی تا دیداری بكوژه‌كانی بکات.

نووسینەکانی سەردەشت پڕن لە بوێریی و کۆدی پڕ مانا، دەیەوێت نەوەی نوێ تێبگەیەنێت کە گۆڕانکاریی بە گیان فیدایی دەبێت، ژیانی خۆی بۆ سەندنی ماف لە بەرامبەر مەرگدا دەگۆڕێتەوە، نەک هەر ئەوەندە، بەڵکو هەمیشە نزا دەکات کە مردنێكی تراژیدیاشی پێببه‌خشن كه ‌شایسته‌ی ژیانه‌ تراژیدیاكه‌ی بێت.

سەردەشت ‌ئه‌م قسانه ‌ده‌كات تابزانن گه‌نجه‌كانی ئه‌م وڵاته ‌چ هۆلیسۆسێكن و مردن ساده‌ترین هه‌ڵبژاردنیانه‌، بۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ن كه ‌ئه‌وه‌ی ئەوان ‌ده‌ترسێنێت به‌رده‌وامی ئه‌م رۆژگاره‌ی ئێستایه ‌بۆ نه‌وه‌یه‌كی داهاتوو، نه‌ك مردنی خۆیان.

سەردەشت لەو ماوە کەمەی لەبەردەمیدا ماوە، زۆر بە قوڵی گوزارشت لە هەستەکانی خۆی دەکات و بەوپەڕی بڕوا بەخۆبوونەوە دەڵێت، “ئەمە هه‌نگاوێكه ‌ناومه‌و ئازاره‌كه‌شی خۆم ئه‌یگرمه ‌ئه‌ستۆ”.

تاكه ‌هۆكاری نیگه‌رانیشی لەو دەمەدا ئەوەیە کە ‌هێشتا زۆرشت ماوە قسه‌یان له‌سه‌ربكات، بەڵام دیارە خۆی لە کۆتایی ڕێگاکەی دڵنیا بووەتەوە، بەڵام پێیوایە تا ئەوکاتەی کە ماوە دەبێت قسە بکات، له‌و شوێنه‌ش كه ‌ته‌مه‌نی كۆتاییهات، داوا لە هاوڕێکەی دەکات خاڵێكی بۆ دابنێت و ببێته‌ سه‌ردێڕێكی نوی و سه‌ر له‌نوی ده‌ست پێبكاته‌وه‌.

سەردەشت پاش ئەوەی لە بێباکی زانکۆکەی لە ئاست نە پاراستنی ژیانی دڵنیا دەبێتەوە، وەک خۆی دەڵێت، هه‌رگیز تووشی شۆك نه‌بووە، چونكه ‌ده‌مێكه زانیویەتی زانكۆی ئه‌م وڵاته ‌ماڵی ئاسووده‌یی ئەوان نییە، بەڵام هه‌رچی بێت ئەو بڕیاری خۆی لەبارەی مانەوەی لە شارەکەی خۆی دەدات و له‌چاوه‌ڕوانی دیداری مردنی خۆی داده‌نیشێت.

دیاردەی سەردەشت عوسمان

لەو دەمەدا کە توڕەیی لە هەموو پانتاییەکی ئەم هەرێمە بەرامبەر خراپی سیاسەتی بەڕێوەبردنی دەسەڵات دەباری و لە بەرامبەریشدا ئەشکەنجە و کوشتن گەیشتبوونە لوتکە، سەردەشت وەك كوڕێكى بێ موبالاتى شەقامەكانى هەولێربەدیار دەکەوێ كە یاخییە لەو هەموو بت و پەیكەرانەى سوڵتەى ئەم وڵاتە و وەك ئیبراهیم چاوەڕوانى دەرفەتێك دەکات تا هەموویان خاپووربكات.

بەشدار عوسمان برای سەردەشت لە نوسینەوەی وێستگەکانی ژیانی سەردەشتی جوانەمەرگدا دەنوسێت، نووسینەوەی ژیاننامەی ‌گه‌نجێك کە هێشتا ٢٣ ‌به‌هاری تەمەنی ‌ته‌واو نه‌كردبێت‌،ده‌بێت ‌چی‌بێت و چی بنووسرێتەوە؟!

لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی لە هەگبەی یاداشتەکانیدا ئێستا بەجێماوە، بۆ هەمیشە دەوترێنەوە و دەبنە شاهید لەسەر دۆخێک کە تیایدا براکان پەنجەی یەکتریان لەناوخۆدا شکاند و هەموو شتێکیان لە دوای خەباتی شاخ و ڕاپەڕین کردە قوربانیی بەرژەوەندیی و مانەوەی نفوزی خۆیان.

سەردەشت هەمیشە وەک ئازادیخوازێک لە نووسینەکانیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، له ‌هه‌ر شوێنێكدا بزانێت ده‌نگی ئەوانیان پێویسته‌، پڕ به‌ گه‌رووی هاوار ده‌كات، له ‌هه‌ر جێگایه‌كیشدا زانی شوێنی ئەو نییه‌، لێده‌گه‌ڕێ تا پیاوه‌ حیزبییه‌كان یه‌كتری تێدا سووك بكه‌ن.

سەردەشت لەناو یادەوەری شەقام و دڵی هاوڕێکانیدا

نیاز عەبدوڵا، ڕۆژنامەنوس لە یادی تیرۆری سەردەشت عوسمان باس لەوە دەکات، سەردەشت لە دوای تیرۆرکردنییەوە بووە سیمبولێک کە ئەمڕۆ زۆرێک لەوانەی ڕۆژنامەنووسن و دەیانەویت بە شێوەیەکی ڕاستگۆیانەو بوێرانە کار بکەن، ئەو دەکەن بە سەرمەشق و نمونەی خۆیان.

نیاز پێیوایە سەردەشت گوزارشتە لە نەوەی دوای ڕاپەڕین، ئەو نەوەیەی کە لەسەر دەستی حوکمڕانی خۆماڵی کوردی ڕووبەڕووی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و شکست بوویەوە.

ئەو ڕۆژنامەنوسە دوپاتیدەکاتەوە، کە سەردەشت بە خوێنی خۆی، گوڕو تینی بە جوڵەی شەقام بەخشیەوە و خاڵێکی بۆ ئەو عەقڵیەتە پاوانخوازە دانا کە چارە سەدەیەکە خێر و بێری ئەم هەرێمە هەڵدەلوشێ و باکی بە نەبوونی کەس نییە.

سەردەشت.. خوێنێکی بە ناهەق ڕژاو

 

دوای ١٠ ساڵ لە کوشتنی سەردەشت و بەلاڕێدا بردنی کەیسەکەی وەک ئەوەی ڕۆژنامەنوسان و کەسوکارەکەشی دووپاتیدەکەنەوە، جارێکیتر دۆسیەکەی دەهێنرێتەوە بەر باس، بەڵام ئەمجارە نە لەلایەن دادگا و نە لەلایەن کەسوکارەکەی، بەڵکو لەلایەن یەکێک لە هەستیارترین دەزگا ئەمنیەکانی ئەم هەرێمە و بە ئاشکرا پەنجەی تۆمەت بۆ بنەماڵەی بارزانی و سەرۆکی ئێستای کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم درێژ دەکات.

بەکر عوسمان، برای سەردەشت لەمبارەیەوە تیشک دەخاتە سەر ڕاگەیەندراوێکی مانگی ئازاری ئەمساڵی دەزگای دژە تیرۆری یەکێتیی، کە بەرامبەر پارتی و سەرۆکی حکومەت وتبووی، “مەسرور باسی سەروەری و جێبەجێکردنی یاسا دەکات، ئێمەش پێمان باشە یاسا سەروەر بێت و هەموو ئەوانەی کاری لاساریی و کوشتن و بەرتیلخۆری ئەنجامدەدەن، بچنە بەردەم یاسا، بۆنمونە جەنابی برا گەورە لەسەر دۆسیەی سەردەشت عوسمان و باوکی لەسەر دۆسیەی ۳۱ ی ئاب و باپیریشی لەسەر دۆسیەکانی کوژرانی محەمەد هەرسین و فاخر مێرگەسوری و سولەیمانی موعینی و د.شڤان دادگایی بکرێن”.

برای ئەو ڕۆژنامەنووسە لە نوسینێکیدا سەبارەت بە دۆسیەی تیرۆری براکەی دەڵێت، ئەو تۆمەتبارکردن و تاوانبارکردنە فەرمیەی دەزگایەکی ئەمنی لە ئاستی ڕاگەیاندنی فەرمیی، پشتڕاستکردنەوەی گومانەکانی پێشووتری ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانە.

ورژاندن و هێنانەوە بەرباسی ئەم پرسە لەلایەن یەکێتییەوە بەرامبەر پارتی، هەرزوو داخرا و دووبارە بێدەنگی لێکرا، کە دەبوو ڕایگشتی و ڕۆژنامەنوسان لێ نەگەڕێن چیتر دۆسیە شاراوەکانی دادگا دیزە بەدەرخۆنە بکرێن و وەک چەکێک بۆ ترساندنی یەکتر ئەو دوو حزبە بەرامبەر یەکتر بەکاریان بهێنن بۆ مانەوەی خۆیان.

سەرچاوە:ئاژانسی رۆژنیوز

https://www.youtube.com/watch?v=bKz01Mmt5Bc

ژیانی خێزانێکی خورماتوو لەسەر کۆکردنەوەی کەرەستە فڕێدراوەکانە

هاوڕێ و هونه‌ر

له‌نێو دۆخه‌ ناسه‌قامگیرەکە‌ی خورماتوودا، پیاوێكی به ‌ته‌مه‌ن ماوەی ٣٢ ساڵه‌ بە کۆکردنەوەی قوتوی پێپسی و نایلۆن و ئاسن و كه‌ره‌سته‌ فڕێدراوه‌كان دەژی. Read More »

بەڤیدیۆ:لە هەولێر پزیشکێک لەلایەن ژمارەیەک چەکدارە دەڕفێندردێت

پزیشکێکی دەرمانسازی لە هەولێر شەوی دوو شەممە ژمارەیەک چەکدار دەچنە سەر ماڵەکەی و دەیڕفێنن، پاش ماوەیەک لەترسان و ئازاردانی دەروونی ئازادی دەکەن، سەندیکای دەرمانسازانی دیالەش داوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.
ماڵپەڕی ” بغداد الیوم” کە ماڵپەڕێکی عێراقییە بڵاویکردۆتەوە د. ئیبراهیم سەباح مەتەر کە پزیشکی دەرمانسازییە شەوی دوو شەممە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە بە ئۆتۆمبیل دەچنە سەر ماڵەکەی لە گەڕەکی منارە سیتی، لە پشت ماجدی موڵ لە هەولێر و دەیڕفێنن.

بەپێی لێدوانی ئەو پزیشکە کە بە سەندیکای دەرمانسازی دیالەی راگەیاندووە، دوای ئەوەی هاتوونەتە سەر ماڵەکەی و رفاندوویانەو  لە جێگایەک پەنجە مۆریان لەسەر مامەڵەیەکی بازرگانی گەورە پێکردووەو پاش ماوەیەک ئازادیان کردووە.

سەندیکای دەرمانسازی داوای لێکۆڵینەوە لە رفاندنی د. ئیبراهیم سەباح مەتەر دەکات کە خەڵکانێکی بەناوی هێزە ئەمنییەکانەوە چوونەتە سەری  و رفاندوویانەو ئازاریان داوەو دوای ئازادیان کردووە.

 د. ئیبراهیم سەباح پزیشکی دەرمانسازیەو لە هەولێر دەرمانخانەی هەیە، بەرەگەز عەرەبەو خەڵکی دیالەیە، دوای رووداوەکە لە هەولێر هەڵهاتووەو گەڕاوەتەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی. 

لە هەولێر نەخۆشخانەیەکی حکومی منداڵان فرۆشراوە بە کەرتی تایبەت

بەپێی زانیاریەکان حکومەتی هەرێم لە کۆتا رۆژەکانی کابینەی پێشوودا نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی بە کۆمپانیایەکی تورکی و کوردی فرۆشتووە و لە ئێستادا ئەو نەخۆشخانەیە چارەسەری توشبووانی کۆرۆنای تێدا دەکرێت و تەنها یەک شەو مانەوە لەو نەخۆشخانەیە هەزار دۆلارە .

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتە ببینە :

https://www.facebook.com/naliatv/videos/329267981561580/

ئێ کاکە بدزە .. بدزە 10 دەفتەری بدزە و نیو دەفتەریش بدە فەقیر

پرۆتێستکردنی هێمن هەورامی بە سومبولەکانی ئازادی کوردستان لە ئەڵمانیا

 

بەڤیدیۆ:خۆپیشاندەرانی بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنیەکان ئەشکەنجە دەدرێن

چەند چەکدارێک کە هەژمار دەکرێن لەسەر هێزە ئەمنییە عێراقییەکان گەنجێک دەڕفێنن و ئازاری دەدەن و دوای چەند رۆژێک لەجێگایەک فڕێیدەدەن.

لەو ڤیدیۆیەدا کە بۆتە بابەتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە عێراقدا ئەو گەنجە باسی رفاندنی دەکات لەلایەن چەند چەکدارێکەوە. لە ڤیدیۆکەدا پشتی پێشان دەدات لەچەند لاوە شوێنێ لێدانی پێوەیە، هەروەها سەریشی لەچەند شوێنێک شکاوەو، کە تووکەکەی لێ بۆتەوە.

ئەو گەنجە یەکێک لە گەنجە خۆپیشاندەرەکانی عێراق دوای لێدوان و سووکایەتیپێکردنی و هێشتنەوەی چەند رۆژێک، چەکدارەکان لە شوێنێکدا فڕێیان داوە.

لەم لینکەدا ڤیدیۆکە ببینە:

https://twitter.com/BaghdadPostPlus/status/1289659738691690498/video/1