Author Archives: Hawpshti Media

بەڵگەنامەكانی باندۆرا .. ئەوە چییە پەردەی لەسەر هەڵدراوەتەوە ؟

راپۆرت: BBC
وەرگێڕانی: فازل حەمەڕەفعەت-درەو
بەڵگەنامەكانی باندۆرا گوزارشتە لە دزەپێكردنی نزیكەی (12 ملیۆن) بەڵگە كە سەروەت‌و سامانی نهێنی، خۆدزینەوە لە باج، لە هەندێك حاڵەتیشدا شتنەوەی پارە لەلایەن هەندێك لە رێبەرانی جیهان‌و دەوڵەمەندەكانەوە، ئاشكرا دەكات. 
زیاتر لە (600) رۆژنامەنوس لە (117) وڵاتەوە لێكۆڵینەوەیان لە دۆسیەكانی (14) سەرچاوەی بەناوبانگ كردووە‌و گەیشتونەتە هەندێك چیرۆك كە لەم هەفتەیەوە بە زنجیرە بڵاوی دەكەنەوە.
ئەم تۆمارانە دەست یەكێتی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسانی بنكۆڵكار (ICIJ) لە واشنتۆنی پایتەخت كەوتووە، كە لەگەڵ زیاتر لە (140) دامەزراوەی میدیایدا كاردەكات‌و ئەمە گەورەترین لێكۆڵینەوەی جیهانی لەو شێوەیەیە كە دەكرێت. 
بی بی سی پانۆراما‌و رۆژنامەی گاردیان سەرۆكایەتی لێكۆڵینەوەكەیان كردووە لە بەریتانیا. Read More »

لە هەولێر نوێنەرانی هەدەپە دەستگیرکران

نوێنەرانی هەدەپە و دوو ئەندامی نوێنەرایەتییەکەیان لە هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیرکراون، بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێریش دەڵێن هیچ زانیارییەکیان لەوبارەیەوە نییە.
رۆژی پێنج شەممە(٧\١٠\٢٠٢١) میدیای نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە، هەریەکە لە ناهیدە ئەرمیش و حیکمەت خەتیب، نوێنەرانی هەدەپە لە هەولێر و ڕوکەن مەرجان و گوڵجان ئاڵپ، ئەندامانی نوێنەرایەتییەکە لە شاری هەولێر دەستگیرکراون.

پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە ساڵی 2012 لە باکووری کوردستان دامەزراوە و لە سەرەتای دامەزراندنیشییەوە بەفەرمیی نوێنەرایەتیی خۆی لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، ئێستاش هەریەک لە ناهیدە ئەرمیش و حیکمەت خەتیب-یش نوێنەری هەدەپەن لە هەرێمی کوردستان.

فازڵ میرانی:یەکێتی هەرچییەک بێت شەریکێکی سابتی ئێمەیە

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی نزیک لەپارتی لە باسی بانگەشەی یەکێتیی و توندبوونی وتارەکانیان بەرامبەر بەیەکتری دەڵێت: “بە مانای برینداری نا بەڵام بۆکانی گوتەنی پێی قەڵس بووین. ئێمە و یەکێتی ئەگەر برایش نەبین بمانەوێت و نەمانەوێت شەریکین و لە دوێنێ ھەرچی کردوومانە بە ھاوبەشیی کردوومانە. بەڵێ لە چاکەکان پێکەوبووین وەکو یەک و لە خراپەکان با بەشی زۆری بۆ ئێمە بێت بەڵام خۆ بەشێکیشی بەر ئەوان دەکەوێت. ناکرێت دووکەس شەریکی یەک بن و لە خراپەکان یەک کەس بەرپرسیار بێت”. Read More »

لە رۆژی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکیدا

ئاسۆس هەردی:
لە رۆژی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکیدا
ئەنجومەنی وەزیران “پلانی نیشتمانیی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ” پەسەند دەکات!
ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان بینەری ئەڵقەیەکی نوێی زنجیرەی ئەو (تراجیدی-کۆمیدی)یە بوون کە لە ناوخەڵکدا بە دادگایی کردنی گیراوەکانی بادینان ناسراوە. ئەڵقەی ئەمجارە تایبەت بوو بە هەردوو چالاکوانی سەربەرز مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی. زنجیرەیەک کە تەنانەت زۆرێک لایەنگرانی دەسەڵاتدارانی کوردستانیش شەرمی لێدەکەن و دەزانن جگە لە پێشێلکردنێکی زەق و ئاشکرای مافی ئەو زیندانییانە بە بەرچاوی خەڵکی کوردستان و جیهانەوە، هیچی تر نیە. ئەم زنجیرەیە کە ئامانجی چاوترسێنکردنی ئەو رۆژنامەنووس و چالاکوانە بوێرانەو لە رێی ئەوانیشەوە چاوترسێنکردنی خەڵکی کوردستانە، نەک هەر بەو ئامانجە نەگەیشتووەو ناگات، بەڵکو رۆژ بە رۆژ زیاتر سیمای هەرێمی کوردستان لەسەر شانۆی جیهان و ناوچەکە ناشرینتر دەکات. ئەوەتا ئەو گیراوانە هەموو ئەڵقەیەکی نوێی دەکەنە بۆنەیەک بۆ راگەیاندنی سووربوونیان لەسەر هەڵوێست و قەناعەتەکانیان و هەر جارەیش تۆماری هەرێمی کوردستان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و لای رێکخراوەکانی چاودێریی مافی مرۆڤ و ئازادیی بیروڕادەربڕین، رەشتر دەبێت.

Read More »

کادیرێکی پارتی بەهۆی ئەوەی سەردانی سلێمانی کردوە، سێ ساڵە لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیراوە

بوار نیوز، تایبەت
سێ ساڵە هاوڵاتییەکی دانیشتوی پارێزگای دهۆک لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوەو تا ئێستا کێشەکەی یەکلایی نەکراوەتەوە. بەوتەی کەس و کارەکەشی بێت تەنیا تاوانێک ئەو هاوڵاتییە هەیبێت ئەوەیە کە جارێک سەردانی سلێمانی کردوە.
شەوکەت محەمەد تاهر، بەر لە سێ ساڵ لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە لەگوندی ملکیشانی سەر بەقەزای شێخان لە دهۆک دەستگیرا.
بەوتەی کەس و کارەکەی بێت ئێستا لەهەولێر بەبێ دادگاییکردن زیندانی کراوە.
دڵگەش شەوکەت کوێ ئەو هاوڵاتییەی دەستگیراوە بەبواری نیوزی راگەیاند ” باوکم، ئەندامی لیژنەی شێخانی سەر بە لقی ۲٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بوە، ماڵمان لە گوندی ملکیشانی نزیک لە ناحیەی قەسرۆکە. باوکی من کادیرێکی دلسۆزی پارتی بو، تەنانەت لەهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی رابردودا لەگیرفانی خۆی نزیکەی ۸٠ هەزار دۆلاری بۆ پارتی خەرجکرد، بەڵام پارتی بەیەک دینار هاوکاری باوکی منی نەکرد کە پێشتر بەڵێنی هاوکاریکردنی پێدابوو”.

Read More »

میدیای پەکەکە:بکوژانی شەهید شوکری دەستگیر نەکراون

دەزگای زانیاریی ڕایگەیاند، کە بکەری دوو هێرشەکەی دوێنێی سلێمانی دەستگیرکراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، دەستگیرکراوەکە ئەو کەسەیە، هێرشی کردووەتە سەر فەرهاد باریش و بکوژانی شەهید شوکری سەرحەد هێشتا دەستگیر نەکراون. Read More »

دیسان بادینان..

بەهزاد محسین:
ئێمە ھەر جارێک بۆ پشتیوانی ھاوڕێ دەسگیرکراو و مەغدورەکانی نەوەی نەھری و پیران و خانی دەچینە بەردەم دادگا، ھەمیشە بەرامبەر ھیممەت و ھەیبەتی ئەوان بۆ ئازادی و ملکەچنەبون، قەرزارمان دەکەنەوە.
ئەوان جگە لە چەسپاوی و تەسلیمنەبون و مسوڕییان لەسەر ھەق و مافی خۆیان ھەرگیز دوای ئەو فشار و ئازارە زۆرەش، ھیچ یەکێکیان نققەیەکی سلبییان لەسەر بەناو تاوانەکانیان لەسە یەکتر نەگوتوە.
بەڕاستی ئەوە ھەقبێژی و ڕاستگۆییە لەنێوان ھاوڕێ ھاوزیندانەکان و نەچونە ژێر تۆمەتێک، کە ھەر لە بنەماوە وجودی نیە. دەسەڵات ھەرچەندە ھەوڵی دا، سەھوی فەرمو، کە ھەریەکێک لەوانە بکاتە شایەد، بۆ تاوانێک کە نیە و نەبووە.
ئەی پیاوە گەورەکانی دەسەڵات و دادگا و ئاساییش! بەلای کەمی دەبو لەو ھەوڵەتان ھێندە سەرچیغ نەچوبان و ئازادیخوازانتان وەک پیاوە بچوکەکانی خۆتان نەدیبا. دەبو بزانن، گەر ئەوان پیاوی شایەدی درۆیینەبان لەسەر ھاوڕێکانیان، لەمێژ بو ویژدانیان خستبووە ژێر پێ و لەگەڵ ئێوە بەدەم گەندەڵی و پولپەرستی و تەقریرنوسیەوە قاوەیەکیان لەگەڵ دەخواردبونەوە!
ئێمە لەوێدا قەرزاری زیندانیانی بادینانین، ئەگەرچی ئێمە بۆ پشتیوانی ئەوان دەچینە دادگا، تا ھەست بە بێکەسی نەکەن و ھەست بە ھاوسۆزی بکەن، بەڵام ئەوان بەو عەزم و ئیرادەیان بۆ ئازادی و مافی تاک و ئازادی ڕادەربڕین، لەنێو دادگا و قەفەسی تۆمەتباریدا بەو دەنگە بەرزەوە بانگی ئازادی دەکەن، وزە و ئومێد و گەشبینیەکی زۆر گەورەمان پێدەدەن، لێرەیە کە ھەست بە شەرمەزاری ئەو ڕوحە گەوانە دەکەین.

سزادراوێکی بادینان لە زیندانەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

پاش ئەوەی چوار سزادراوی بادینان زیندانى ئاسایشی هەولێرەوە گواسترانەوە بۆ چاکسازى گەوران، ئەیاز کەرەم یەکێک لە سزادراوانی بادینان لە زیندانەوە پەیامێکی لە رێی ئێن ئاڕ تییەوە بڵاوکردەوە.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەیاز کەرەم یەکێک لە سزادراوانی بادینان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، “لە هەفتەی رابردووەوە دەستیان بە مانگرتن بۆ ئازادی کردووە و دۆخیان بەرەو خراپی دەڕوات.”
ئەیاس ئەکرەم سوپاس و پێزانینی خۆی بە هەموو خەمخۆرانی کەیسەکەیان دەربڕی.باسی لەوەشکردووە، “شوێنی من، شێروان شێروانی، شڤان سەعید و هاریوان عیسا گواستراونەتەوە لە ئاسایشی گشتیەوە بۆ چاکسازی گەورانی هەولێر.

داواشیان لە بەرپرسانی زیندانەکە کردووە بەیەکەوە بن، بەڵام رێگەیان نەداوە بەیەکەوەبن و لە یەکترجیاکراونەتەوە.

ماوەی زیاتر لە نۆ مانگە، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە بەچەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد، سەرباری رەخنەکانیش لە بڕیارەکە، بەڵام دواجار دادگای پێداچوونەوە بڕیارەکەی پەسەندکرد.

هاوکات، مونا یاقو سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم لەبارەی دەستگیرکراوانی بادینانەوە باسی لەوەکردووە، دەستگیرکراوانی بادینان لە شوێنێکی زۆر قەرەباڵغدان و ئەوەش به‌تایبه‌تی بۆ ئەم بارودۆخه‌ی کۆرۆنا به‌دڵنیاییه‌وه‌ شتێکی مه‌ترسیداره‌.

ژن لە شارستانییە کۆنەکاندا – یۆنانی کۆن بە نموونە

هاوژین زیبا:
ژمارە و جۆری سەرچاوە کۆنەکان کە لە ئەمڕۆ لە بەردەستدان، نە زۆرن و نە جێگەی متمانەن، بەتایبەت ئەوانەی کە لەسەر بارودۆخی ژن لە چاخەکۆنەکاندا نووسراون .
بۆ نموونە زۆربەی ھەرە زۆری ئەو سەرچاوانە دەڵێ لە یۆنانی کۆندا ژنان ھیچ مافێکیان نەبووە؛ نە مافی خاوەندارێتی، نە مافەکانی میرات و نە مافی دەنگدان. ئەرکیان تەنیا پەروەردەکردنی مناڵ و ئەنجامدانی ئیش وکار وفرمانەکانی ماڵ بووە، بەڵام ئایا ئەم سەرچاوانە ھەموو شتێکن و تەواو جێگەی باوەڕن؟ وەڵامەکە ئاسان نییە چونکە نووسەری بابەتەکان ھەموویان پیاو بوون، جگە لەمەش پانتایی باسەکان تەواوی یۆنانی کۆنیان نەگرتۆتەوە، تەنیا لە سنووری شاری ئەپینادا قەتیس کراون.
سەرچاوەگەلی تر ھەن کە باس لە بارودۆخی ژنانی ئەسپارتە دەکەن .
 ئەوان شتێکی دیکە دەڵێن؛ ژنانی ئەسپارتە دەبوو وەک پیاو وەرزش و چالاکیی جەستەییان ھەبێ، مافی موڵکداری و ئازادیی شەرابخواردنەوەشیان ھەبووە.
چەند توێژێکی دیکەی ژنانیش ھەبوون کە لە پێگەوئاستی تایبەتدا بون ، بۆ نموونە ژنانی کاسپکار، ژنانی فەرمانبەر لە دەزگاکانی دەوڵەتدا، ھەروەھا لەشفرۆشان کە پیشەکەیان ئاشکرا و ددانپێدانراو بووە.
جگە لەمانەش بوار ڕەخساوە بۆ ھەڵکەوتنی ژنانی نائاسایی و لێھاتوو لە بوارە جیاوازەکاندا ؛ شاعیری ژن ، فەیلەسوف و پزیشک و سەرکردەو فەرماندەی ژن ڕێگری لە ھەڵکەوتنیان نەکراوە.
بەڵام گەورەترین پێگەی ژن لە وڵات وشارستانی یە کۆنەکاندا توانیوێتی خۆی لە ناو ئایین و ئەفسانەکاندا بەرجەستە بکات.
ئوپینا، خواوەندی ژیری و بەخشندەی و بەھا و زیرەکی ژنە لەکۆمەڵگا کشتوکاڵییەکەی یۆنانی کۆندا خواوەندەکانی پیت و بەرەکەت ژن بون.
شانبەشانی ئەمەش ، یۆنانی کۆن، وەک کۆمەڵگایەکی نێرسالار، زۆرێک لە کەسایەتی و سیمبولە خراپەکانی ناو ئەفسانەکانی بریتین لە ژن. 
ژن ھێمایە بۆ ڕق و پیلان و تۆڵە و ئاژاوەنانەوە و ناپاکی. لە ھەندێک داستان و ئەفسانەشدا ستایشی وەفای ژن کراوە کە پاکیزەیی خۆی پاراستووە کاتێک مێردەیەکی چەندین ساڵ لێی دوور بووە.
لە قۆناغی منداڵیشدا جیاکاری گەورە ھەبووە لە ڕەخساندنی دەرفەتی پەروەردەو فێرکردن. کچان بە دەگمەن خراونەتە قوتابخانە تاکەوەرزشێکیش کە ڕێپێدراو بووە بۆ کچانی ئەو سەردەمە تەنیا ھەر سەماکردن بووە.
خاڵێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانییۆنانی کۆن ئەوەیە کە پێویست بوو ھەموو کچێک سەرەنجام ھاوسەرگیری بکات، کۆمەڵگای یۆنانی کۆن شوێنی ژنی پێگەیشتووی بێ ھاوسەری تێدا نەبووە.

رێكخراوی CPT: چوار لە زیندانیانی بادینان بەهۆی مانگرتنیان، سزادراون

تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی بنیاتنه‌ری ئاشتی مسیحی نێودەوڵەتی ناسراو بە CPT رایگەیاند، بەهۆی دەستپێكردنی مانگرتن لە زینداندا، چوار لە زیندانیان بادینان سزادراون و بەهیچ شێوەیەك رێگەیان پێ نادرێت تەلەفۆن بۆ خانەوادەكانیان بكەن تاوەكو مانگرتن دەشكێنن.
 رێكخراوەكە، رۆژی پێنجشەممە(٩\٩\٢٠٢١)، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی”بەھۆی دەستپێکردنی مانگرتن لە زینداندا، چوار لە زیندانیانی بادینان بە ناوەکانی: شێروان تەھا، مەسعود عەلی، کارگەر عەباس و بەندەوار ئەیوب لە زینداندا سزادراون.”

ئەوەشی خستۆتەڕو”ھەر چوار زیندانیەکە، بەھیچ شێوەیەک ڕێگەیان پێنادرێت کە تەلەفون بۆ خانەوادەکانیان بکەن تاوەکو مانگرتن دەشکێنن.”

بەپێی راگەیەندراوەكەی ئەو رێكخراوە، “لەو کاتەوەی کە زیندانیەکان مانگرتنی تاوەکو مردنیان بەھۆی دواخستنی پڕۆسەی دادگاییکردنیان راگەیاندوە، بارودۆخیان لە زینداندا خراپتربوە.”