Author Archives: Hawpshti Media

پارتی: ھێزێک بێھیچ حەرامێکی سیاسیی

مه‌ریوان وریا قانع:

یەکێک لە ئاکرە ھەرەسەرەکییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیە ھێزێکە ھیچ حەرامێکی سیاسیی ناناسێت، سنوورێکی نییە ڕایبوەستێنێت لەوەی شتێک، چەندە ناکۆکیش بێت بە گوتارە رەسمییەکانی، ئەنجامنەدات. ئەم ھێزە ئەمڕۆ شتێک دەڵێت سبەی پڕوپاگەندە بۆ پێچەوانەکەی دەکات. پارتی ھێزێک نییە ھیچ فیکر و پرنسیپ و ئایدیۆلۆژیا و حەرامێکی ھەبێت، نە سیستمێکی فیکریی، نە سیستمێکی ئەخلاقیی و نە سیستمێکی ڕەمزیی ھەیە، سنوورێک بۆ ھەڵسوکەوتەکانی دابنێت.
پارتی ھێزێکە بێ ھیچ تەفسیرکردنێک بۆ جیھان، بۆ خۆی، بۆ مێژوو، بۆ ئەو شتانەی ئەمڕۆ دەیانڵێت و سبەی پشتیان تێدەکات. پارتی جگە لە ئامرازێک، ئامرازێکی بێ بینین و بێ یاداوەریی، شتێکی زیاتر یان کەمتر نییە. لەدوای ڕاپەڕینیشەوە ئەم ئامرازە بە تەواوی کەوتۆتە دەستی بنەماڵەی بارزانی و لە دوای ھاتنەکایەی ئابوریی نەوتیشەوە بووە بە موڵکی شەخسی ئەوان. پارتی ھێزێک نییە لە ڕێگای بنەماڵەی بارزانییەوە حوکمبکات، بەڵکو ھێزێکە بنەماڵەی بارزانی بەھۆیەوە حوکمڕانیی دەکات. مەسەلەکە بوونی بەرنامە و جیھانبینییەکی سیاسیی نییە پارتی بیەوێت لەڕێگای بنەماڵەی بارزانییەوە پیادەیبکات، بەڵکو پارتەکە خۆی بە ئامرازێکە ئەو بنەماڵەیە بەکاریدەھێنێت بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی و حوکمڕانیکردنی. ئەمەش وادەکات پارتی وەک حیزب خاوەنی سنوور و حەرام و حەڵاڵ و سیستمێکی رەمزیی نەبێت کە ئاراستەی کار و کردەوە و بڕیارەکانی بکات، ئەوەی ئاراستەی دەکات سایکۆلۆژیای کەسایەتییە سەرەکییەکانی بنەماڵەی بارزانی وپاراستنی قازانج و دەسکەوت و ھەیمەنەی ئەو بنەماڵەیەیە.
ئەم دۆخە وادەکات ئەم ھێزە تەنانەت دیدێکی بۆ خۆشی نەبێت لە دەرەوەی خواست و ویستی بنەماڵەی بارزانیدا، ئەوەی ھەیەتی ئەم بنەماڵە و ئەوەیە کە ئەو بنەماڵەیە بەڕاستیی دەزانن. ئەمە وادەکات تاقە حەرامێک ھەیانبێت، حەرامی ڕەخنەکردن و بەرپرسیارکردن و لێپرسینەوەیە لە بنەماڵەی بارزانی، چ لەناو حیزبەکە خۆیدا چ لەدەرەوەیدا. ئەمە وایکردوە ئیشی ئەم حیزبە لە پەیوەندیدا بە ھێزە سیاسییەکانی تری کوردستان و بە کۆمەڵگای کوردییەوە، کورتببێتەوە بۆ ڕاگرتنی ھاوسەنگیی ھێز و دەسەڵات بە قازانجی پارتیی، کە بە پلەی یەکەم لە پاراستنی ھەیمەنەی بنەماڵەی بارزیندا خۆی نمایشدەکات.
ئەم دۆخەیە، بۆ نموونە، وادەکات چەند ساڵێک لەمەوبەر ڕیفراندۆم بکات و عێراق بە دوژمنی ژمارە یەکی خەڵکی کوردستان بزانێت و واینیشنبدات کورد لە بەردەم ئەگەری ئەنفالێکی تردایە لەلایەن عێراقەوە، کەچی ئەمڕۆ، سەد و ھەشتا پلە بابداتەوە و باس لەوەبکات شانازیی بە عێراقیبوونی خۆیان و خەڵکی کوردستانەوە دەکەن.
پارتی ھێزێکە بێ ھیچ ێکحەرامی سیاسیی و سیاسەتی دابڕاویش لە حەرامی سیاسیی، سیاسیەتێکی تەواو ترسناک و وێرانکەرە.
Read More »

پێشمەرگە و پیرۆزی

هەڵگورد سەمەد:
(1)
پێش هەر شتێ، بەر لەوەی بڕیار بدەی بۆچوونی من لەسەر هێزەکانی “پێشمەرگە” چییە، ئەم پەرەگرافەی خوارەوە باش بخوێنەوە.
ئەوانی کە لە دروستبوونی هەرێمی کوردستانەوە لە ساڵی 1991 بە بڕیارێکی کۆمەڵی نێونەتەوەیی تا هەنووکە حوکمڕانی ئەوێندەرێن، بەرپرسیاری یەکەم و کۆتایی هەرچی خراپەیەکن کە لەوێ ڕوودەدات.
ئینجا دێمە سەر کڕۆکی باسەکە.
پێشمەرگە، لە سەرەتاکانی دروستبوونییەوە لەکۆماری کوردستان(لە مەهاباد) هەتا ڕاپەینی باشووری ساڵی 1991، ناوێکی “پیرۆز”ی ناو کۆمەڵی کوردەواری بوو.
دوای ڕاپەڕین، هەردوو حیزبی دەسەڵاتخواز و دەسەڵاتدار سیستماتیك ئەو پیرۆزییەیان کاڵ کردەوە. هەتا گەیشتە ئەوەی تەنانەت هێزی پێشمەرگە ناشیرین بکەن.
یەکەم: بۆ بەرژەوەندی و گیرفانی هەردوو بنەماڵە”ی بارزانی و تاڵەبانی” هەر لە دوای ڕاپەڕینەوە، بەرەی کوردستانییان هەڵوەشاندەوە و پێشمەرگەیان بە حیزبی کردوو و بوونەوە پێشمەرگەی پارتی و یەکێتی، لەباتی ئەوەی ببنە هێزی پێشمەرگەی پاراستنی کوردستان. کەواتە خۆیان پێشمەرگەیان لە هێزێکی کوردستانییەوە کرد بە میلیشیای حیزب.
دووەم: هەردوو هێزی پێشمەرگەیان لە چەندین شەڕ دژی یەکتر و هێزەکانی دیکەی ناوخۆوە گلاند(شەڕی یەکێتی و بزووتنەوەی ئیسلامی، شەڕی پارتی و یەکێتی، شەڕی پارتی و پەکەکە، شەڕی یەکێتی و پەکەکە…)
سێیەم: هەریەك لە پارتی و یەکێتی بەردەوام پێشمەرگەیان بۆ سەرکوتی هێزە نەیارەکان و دەنگە ناڕازییەکان بەکارهێناوە. تا گەیشتۆتە ئەوەی بیانخزێننە ناو گەمە موخابەراتی و غافڵکوژی”ئیغتیالات” و تاڵانی و چەتەگەرییەکانیانەوە.
چوارەم: بۆ بەرژەوەندی خۆیان چەندینجار ئەو هێزانەی پێشمەرگەی کە ناویان نابوون پاڵەوان و قارەمان و دوژمنبەزێن، تووشی شکستی کەمەرشکێن کردووە و لەبەرچاوی هاووڵاتییان و هەموو دنیاش سووکیان کردوون(بەبێ بەرگری کشانەوە لە شەنگال و پاشانیش کەرکووک و بەشێک لە گەرمیان).
پێنجەم: هەردوو بنەماڵە و دوو حیزبەکەیان گەلێ جاران پێشمەرگەیان خستۆتە ناو هاوکێشەگەلی ناوچەیی(ئیقلیمی)ەوە کە پێچەوانەی بەرژەوەندیی باڵای گەلی کورد بووە لە باشوور یان بەشەکانی دیکەی کوردستان(شەڕی پێشمەرگەکانی پارتی لە بەرژەوەندی ئێران دژی حیزبی دیموکرات لە ڕۆژهەڵات، شەڕی پارتی و پاشانیش یەکێتی دژی پەکەکە لە بەرژەوەندیی تورکیا)
بە میلیشیاکردنی پێشمەرگە؛
(2)
پارتی و یەکێتی خۆیان لە سەردەمی شاخەوە و بەتایبەتیش دوای ڕاپەڕین سیفاتە شۆڕشگێڕییەکەیان لە پێشمەرگە داماڵی و بەرگی میلیشیایان کردە بەریان. لە بەشی یەکەمدا باسی هەندێ نموونەم کردوون، لێرەدا ناچمەوە سەریان، بەڵام هەندێ نموونەی دیکە دەهێنمەوە.
پێشمەرگەیان بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆیان و حیزبەکانیان بەکارهێناوە. پێشمەرگەی دوای ڕاپەڕین چیدی ڕووبەڕووی دوژمن نابێتەوە، بەڵکو ڕووی تفەنگەکەی لە خۆمان دەکات!
پێشمەرگە دەکرێتە پاسەوانی قولـلـە و قەڵا و قەمەرەی مەسولەکانی پارتی و یەکێتی. دەکرێتە پاسەوانی کۆمپانیا و چاڵەنەوتاوییەکانیان. لە هەمووشی سەیرتر کاتێ دوژمن ڕوو لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکات بە فەرمانی حیزب”سەرکردەکانی شاخ و شار” سەنگەرەکان چۆڵ دەکرێن(هەر لە کۆڕەوەکەوە تاوەکو شەنگال و کەرکوک لە 16ی ئۆکتۆبەردا) نموونەگەلێکن کە لە یادەوەریماندا هەڵکۆڵراون.
پێشمەرگە نەك هەر نەکرا بە دامەزراوەیەکی سەربەخۆی خاوەن سەروەری، بەڵکو ناوی جودا جودای لێنرا(زێرەڤانی، هێزەکانی 70 و 80، پێشمەرگەکانی کاک کۆسرەت و مەحموو سەنگاوی…) کەواتە هێزێك نەبوو بۆ پاراستنی خاکی کوردستان”کە بڕیاربوو ببێ” بەڵکو تەنانەت لە هێزی حیزبیش بچووکتر کرایەوە و کرا بە هێزی “ئەم و ئەو”ی بەرپرس!
پێشمەرگە و یارییە موخابەراتییەکان؛
پارتی و یەکێتی، پێشمەرگەیان تێکەڵی دەیان و سەدان کردەی موخابەراتی کرد بۆ سەرکوتی خۆپێشاندەران، دەنگە ناڕازی و چالاکەکان، سەرکوتی ئازادی و داخستنی نووسینگەی ڕۆژنامە و حیزب و ڕێکخراوە نەیارەکانیان. هەموومان دیمەنی ئەو جەلـلادەمان لە پێش چاوە کە بە جلی پێشمەرگەوە سەش لە گونی مامۆستایەکی خۆپێندارە دەدات لە هەولێر، کە مامۆستاکە بۆ داوای مووچەکەی کە مافێکی زۆر ڕەوای خۆیەتی هاتۆتە سەر شەقام بۆ خۆپێشاندانێکی هێمنانە.
ئەوان(سەرانی پارتی و یەکێتی) پێشمەرگەیان لە هێزێکی “نیشتیمانپەروەر”ەوە کردە هێزێکی شەللاتی و شەقوەشێن!

شەرمەزارکارانی (پاریس) لەبەغدا

کاوه‌ محه‌مه‌د:

دیاریکردنی (شوێن) بۆ دیدار و کۆبوونەوە سیاسیەکان، لەدنیای دیپلۆماسیەتدا مانا و مەغزای گرنگی خۆی هەیە.

فەرەنسا، کە لەدوای راپەڕینی (١٩٩١)ەوە و لەسەردەمی سەرۆک ( فراسوا میتران) ەوە تا بە ئێستا دەگات، پشتیوانێکی بەهێزی پرسی کورد و هەرێمی کوردستان بووە و لەوپەڕی دۆخی خراپی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی کورددا، پاریس هەمیشە باوەشی بۆ سەرکردەکانی کورد کردۆتەوە، نەک هەر بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکو بۆ سەرکردەی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش.

پرۆژەی (رێککەوتنی پاریس) بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی یەکێتی و پارتی، زۆر لەوەی واشنتۆن و (مادلین ئۆلبرایت )ی سەرپەرشتیارەکەی، بەهێزتر و سترتیژیانەتر بوو بۆ هەرێمی کوردستان، ئەگەر ئەوسا پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەر خاتری تورکیا، بنکۆڵی نەکردبایە..بۆیە ئەوکاتە مراندنی ئەو هەوڵانەی دۆستە فەرەنسییەکانمان، بۆ هەموو کورد مایەی شەرمەزاری بوو کە لایەنێکی سیاسی کوردی، پێش ئیمزاکردنی، ئەو مەرجەی پاریسی پشتگوێخست و بۆ رازیکردنی تورکیا لەخۆی، ناوەرۆکی رێککەوتنەکەی بۆ ئاشکراکردن.

لەماوەی رابردووشدا فەرەنسا لەچوارچێوەی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی (داعش)دا، جیا لەئەمریکا و وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانی، هەمیشە تایبەتمەندییەکی سیاسی و دیپلۆماسی و ئەمنی، بە هەرێم و هەولێر دەدا، کە ئەگەر خاوەنی سەرکردەی حەکیم و دووربین بووینایە، ئەو پشتیوانییەی فەرەنسا و هاوپەیمانەکانی دیکەی کوردیان نەدەکردە قوربانی مەزاجی شەخسی و حزبیی خۆیان و بە هاشوهوشی ( ریفراندۆمێک) ی نامەدروس و سەرەڕۆیانە بەهەدەریان نەدەدا کە وەک یەکێک لەسەرەنجامە نێگەتیڤە زۆروزەوەندەکانی، ئەمڕۆ سەرۆک ماکرۆن لەباتی ئەوەی بۆ بینینی بەرپرسانی هەرێم سەردانی هەولێر بکات، هەموویان رابکێشێتە بەغدا و ئەو مەسیجەیان بەڕوونی پێ بڵێت کە ئیتر هەرچی پەیوەندی و بزاوتی دیپلۆماسیان هەیە، دەبێ لەرێگەی بەغدا و بە ئاکاداری حکومەتی فیدراڵ بێت، هەربۆیەش سورۆکی هەرێم بێ رتوش رایکەیاند کە؛ “ئەوان شانازی بە عیراقیبوونی خۆیان-ەوە دەکەن”..ئەمەش حیکمەتی بێ حیمەتیی بڕیاری (ریفرادۆم)ەو داننان بەواقیعی پاشەکشەی پێگەی سیاسی و دیپلۆماسیی هەرێم دەردەخات، نەک بەهێزبوونی، وەک هەندێ لەبانگەشاکارانی حزبی وێنای دەکەن.

Read More »

خوێندن بە ئەلیکترۆنی مووچەش بەدواکەوتن و لێبڕینەوە

ارسلان صالح حسن
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2021/2020 بەشێوەی ئەلیکترۆنی بێت(جگە لە پۆلی 12 ی ئامادەیی) بەم چەند سەرنجەی لای خوارەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئەم بڕیارە خزمەت بەپڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن ناکات:
1- سەرەتا ئەوەمان لا ڕوون بێت کە ئەم بڕیارە خۆدزینەوەی حکومەتە بۆ پێنەدانی مووچە بە مامۆستایان .
2-خوێندنی ئەلیکترۆنی پرۆگرامێکی پاڵپشتیکارە نەك سەرەکی واتە نابێت تەنها و تەنها پشت بەخوێندنی ئەلیکترۆنی ببستین.
3- خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ ماوەی( 3) مانگ بەکارهێنرا بۆ ساڵی خوێندن 2020/2019 بەڵام جونکە نەیتوانی مەهام و پەیامی خۆی بگەیەنێ لە ئەنجامدا وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا ئەو بابەتانەی کە بەئەلیکترۆنی خوێندرا داخڵ نەبێت بۆ تاقیکردنەوەکان واتە کارەکە سەرکەوتوو نەبوو .
4- خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ هەر قوتابی و خوێندکارێك پێویستی بە ئامێرێکی لاپتۆپ یان ئایپاد یان مۆبایلێکی زیرەك هەیە کە ئەمەش بۆ دۆخی بژێوی خەڵکی و باری داراییان زۆر نەگونجاوە .
5- خوێندنی ئەلیکترۆنی پێویستی بە هێڵێکی ئەنتەرنێتی بەهێز و باش هەیە کە لەهەرێمی کوردستاندا خراپترین جۆری هێڵمان هەیە لە ڕووی کوالێتییەوە و زۆریش خراپە.
6- خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ بازنەی یەکەمی قوتابخانە بنەڕەتیەکان ( پۆلی 3 2 1 )گونجاو نیە بەهیچ شێوەیەك .
7- خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ بابەتە( کرداریەکان – عەمەلیەکان) گونجاو نیە کە وانە و بابەتگەلێك هەن کە پێویستییان بە کردارە.
8- لە هەرێمی کوردستان شوێنمان هەیە هێڵی ئەنتەرنێتی لێ نیە کە بەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران قوتابی و خوێندکارێکی زۆر بێبەش دەبن لە خوێندن .
9- پڕۆسەی تاقیکردنەوەی قوتابی و خوێندکار لە دوای خوێندن بەئەلیکترۆنی پڕۆسەیەکی گران و ئەستەم دەبێت جونکە پێویستی بە شوێنی گونجاو و پرسیاری تایبەت و پاراستنی قوتابی و خوێندکار هەیە لەوەی کە گزی (قۆپی)نەکات .
10- بەپێ سیستەمی قوتابخانە و خوێندنگەکان لە هەرێمی کوردستان نمرەی هەڵسەنگاندن هەیە ئەم هەڵسەنگاندنەش دابەشبووە بەسەر چەند چالاکییەك کە بەخوێندنی ئەلیکترۆنی ناتوانرێت نمرە بۆ قوتابی وخوێندکار دابنرێت کە دواجار کاردەکاتە سەر کۆی نمرەی قوتابی و خوێندکار.
11- لە ڕووی( دەنگ و ڕەنگ )ەوە خوێندنی ئەلیکترۆنی
پێویستە ئاستێکی وای هەبێت کە قوتابی و خوێندکار سوودی لێوەرگرن کە بەئەزموونی ساڵی خوێندنی ڕابردوو دەرکەوت زۆر خراپ بوو جونکە فێربوون و فێرکردن پێویستی بە چاو و گوێ و زمان و جووڵە هەیه کە لە خوێندنی ئەلیکترۆنیدا ئەمە جێبەجێناکرێت .
12 – بەشداری قوتابی و خوێندکار لە خوێندنی ئەلیکترۆنی زۆر کەم دەبێت کە ئەمەش پێچەوانەی ئەوەیە کە هەمیشە دەوترا (پێویستە قوتابی و خوێندکار سەنتەربێت).
13 – گرفتی پچڕانی تەزووی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر پڕۆسەی خوێندن بەئەلیکترۆنی .
14- وەزارەتەکەمان ناوی وەزارەتی پەروەردەیە بەڵام لەم بڕیارەیدا پرسی پەروەردە (ونە) جونکە خوێندن بەئەلیکترۆنی هیچ ئەرك و پەیامێکی پەروەردەیی پێ نیە بەڵکو زیاتر بایەخدانە بەخوێندن بەشێوەیەکی ناتەواو .
15- پڕۆسەی پەروەردە پڕۆسەیەکی گرنگ و کاریگەر و دوور مەودایە کە بە زارەکی و کرداری ئەنجام دەدرێت بەڵام لە خوێندنی ئەلیکترۆنیەدا ئەم پڕۆسەیە جێبەجێناکرێت .
16- شێوازی قسەکرنی ئەو مامۆستا بەڕێزەی کە وانەکەی باس دەکرد لە ساڵی ڕابردوو کە خوێندن بە ئەلیکترۆنی بوو بۆ هەنێ شوێن و دەڤەر باشبوو بەڵام بۆ زۆر شوێن و دەڤەری تر قوتابی و خوێندکار لێتێنەدەگەیشتن جونکە شێوە زار و ئاخاوتنی ئەو جیاوازە لە هەنێ قوتابی و خوێندکار ، کە پێویست دەکات مامۆستا بە زمانێك وانەکە شیبکاتەوە کە قوتابی و خوێندکاری لێتێبگا .
ئەمە چەند سەرنجێکی خێرا بوو بۆ خوێندن بەئەلیکترۆنی کە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ دەسپێکردنی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2021/2020 بۆیە داواکارم ئەم بڕیارە هەڵبووەشێنێتەوە جونکە خزمەتی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن ناکات و ئاکامی زۆر خراپی دەبێت لەسەر پرسی پەروەردە و فێرکردن ، وەپێشنیازی ئەوە دەکەم کە مووچەی تەواوی مامۆستایان هەموو 30 ڕۆژ جارێك بدرێت بەبێ لێبڕین ،وە بەجێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندرووستیەکان دەوام بکرێتەوە. Read More »

ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان كەمترین دانیشتنی ئەنجامداوە

رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی بەهاوكاری ئینستیوتی پەی راپۆرتێكیان لەسەر پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە و رایانگەیاند، لەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا كەمترین دانیشتن ئەنجامدراوە، ئەوەش پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە و دۆخی یاسادانان لە بارێكی خراپدایە.
بابان جەعفەر چالاكوان، كە راپۆرتەكەی لەبارەی پەرلەمانی كوردستانەوە ئامادەكردوە، تێیدا ئاماژەی بەوەكردوە “هەموومان دەزانین كە خولێكی گرێدان چوار مانگە بەڵام بەهۆی پرسێكی گرنگەوە كە پەرلەمانتاران یاداشتێكیان دابوو بە پەرلەمان، لەسەر پرسەكانی تەندروستی، دابەشنەكردنی مووچە، گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەرێم، 27 ملیار دۆلار قەرزی سەر حكوومەت، پرسی دەروازە سنوورییەكان، بۆ ماوەی مانگێك دانیشتنەكان درێژكرایەوە، لەماوەی پێنج مانگی خولی بەهارە، پەرلەمانی كوردستان حەوت دانیشتنی ئەنجامداوە، ئەمە بەراورد بە هەموو ستانداردێك و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دانیشتنەكان زۆر كەمە، لە دوو خولی پێشووی پەرلەمانیشدا لە 6ی 11ی 2018 تا 29ی 2ی 2020 تەنیا 37 دانیشتن كراوە واتا لە تەواوی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان، كە ماوەكەی 21 مانگ و 24 رۆژە، تەنیا 44 دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامدراوە، كە كۆی كاتەكەی 55 كاتژمێر و 42 خولەك بوە، ئەمە بەپێی ماددەی 51ی پەیڕەوی ناوخۆ پێشێلكردنە، كە دایاننابوو هەفتانە دوو رۆژ كۆببنەوە”.
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتوە “سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ئەنجامنەدانی دانیشتنەكان چوار لێدوانی جیاوازی هەیە، كە بریتین لە، لە 31ی ئادار لە بەرنامەیەكی تەلەڤیزیۆنیدا وتی “ئێمە كۆشببینەوە تەنیا شۆ دەبێت و ناتوانین هیچ كاریگەرییەكمان هەبێت”، بەڵام لێدوانی دووەمی لە 7ی ئایاری 2020 رایگەیاند “پەرلەمان كۆنابێتەوە”، لێدوانی سێیەمی لە 24ی حوزەیران وتی “كەرەنتینە تەواو بوە لە ئێستا هیچ رێگرییەكی سیاسیی و یاسایی لەبەردەم پەرلەماندا نییە بە گرنگترین پرسەكانی خەڵكی كوردستان، بە قسەكردن لەسەر دۆخی دارایی و، قەرزەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دانیشتنەكانمان دەستپێدەكەینەوە”، لێدوانی چوارەم لە 26ی تەمموزی 2020 وتی “جگە لە دۆخی كۆرۆنا ئێمە قەیرانێكی سیاسیی دروستكراومان هەبووە لەناو پەرلەمان و من وەكو سەرۆكی پەرلەمان گیرۆدەی ئەو دۆخە سیاسییە بووم كە هێنراوەتە نێو پەرلەمان و من نەمتوانیووە دانیشتنەكانی پەرلەمان بەڕێوەبەرم”.
بابان جەعفەر وتیشی “خۆ ئەگەر بەهانەكانی سەرۆكی پەرلەمان لە خولی بەهارە دروستبێت، ئەی بۆ لە 6ی تشرینی دووەمی 2018 تا 29ی شوباتی 2020 واتا بە 15 مانگ و 25 رۆژ تەنیا 37 دانیشتنیان كردووە لە پەرلەمانی كوردستان”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا بابان جەعفەر تیشكی خستەسەر دۆخی یاسادانان لە پەرلەمانی كوردستان و وتی “دۆخی یاسادانان لە بارودۆخێكی خراپدایە، لە خولی بەهارە وا بڕیار بوو پرسەكانی وەبەرهێنان، پاراستنی مافی نەخۆش، سامانی ئاو، پرسی شوێنەوار، دەروازە سنوورییەكان، پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، ئەنجوومەنی دەرمان و خۆراك، رێكخستن و لێدەرهێنراوەكانی نەوت، بەڵام تەنیا خوێندنەوە بۆ یەك پرس كرا و یەك بڕیاری كارگێڕی لە پەرلەمان دەرچوو ئەویش هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ، سۆران عومەر بوو”.
بابان جەعفەر لەسەر دۆخی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان وتی “لە سێ خولی گرێدانی پەرلەماندا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ 31 پڕۆژەیاسا و بڕیار كراوە كە دەبووایە لەماوەی 21 رۆژدا لیژنە هەمیشەییەكان 66 راپۆرتیان لەسەر ئەو پێشنیازە یاساییانە بنوسیبوایە، بەڵام تەنیا 24 راپۆرت نوسراوە، خۆ ئەگەر لیژنەكان كەمتەرخەم بوونە دەبوو ئەندامانی پەرلەمان داوای رونكردنەوەیان بكردایە، لەگەڵ ئەوەشدا لەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا، لە كۆی 110 پەرلەمانتار 18 پەرلەمانتار هیچ قسەیەكیان لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا نەكردوە”. Read More »

پێنج تۆمەتباری دەستدرێژیكردنە سەر لاڤان ئازادكران

باوکی ئەو کچە حەوت ساڵانەی کە کچەکەی لە ھەولێر دەستدرێژیکرایە سەر راگەیاند، تەواوی ئەو کەسانەی بەتاوانی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچەکەی تۆمەتبارکرابوون ئازادکران.

دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر رۆژی چوارشەممە، بڕیاری ئازادکردنی ئەو پێنج کەسەى دەرکرد، کە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچە حەوت ساڵانەکەی ھەولێر دەستگیر کرابوون. Read More »

ئیتر مردوه‌كان مه‌نێژن

لەتیف فاتیح فەرەج:

1
دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانیه‌ ، ئه‌و سلێمانیه‌ی هه‌ر شاره‌ حه‌یاته‌كه‌ نیه‌ به‌ ته‌نها ، بگره‌ شاری شاعیران و هونه‌رمه‌ندان و عاشقانی ئازادیشه‌ ، شارێك ته‌نانه‌ت شاعیرانی شاره‌كانی دیكه‌ش ئاواتیان خواستوه‌ كه‌ مردن له‌وێ‌ بنێژرێن ” ئه‌گه‌ر مردم گردی سه‌یوان جێگه‌و قه‌برم بێت ” ئه‌سیری شاعیر له‌كه‌ركوكه‌وه‌ هیواده‌خوازێ‌ كه‌ مرد له‌ سه‌یوان بینێژن ، ئێستا له‌ شاره‌كه‌ی دكتۆر هه‌ڤاڵدا گۆڕه‌كانیش ده‌درێنه‌ كه‌رتی تایبه‌ت و خوا پێداوه‌كانیش له‌ سه‌ر گرده‌كانی شار ده‌نێژرێن ، بێئه‌وه‌ی كه‌س بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بێت بپرسێت ئه‌مه‌ بۆ؟
2
بابه‌ته‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ گۆڕهه‌ڵكه‌ندن دراوه‌ته‌ كه‌رتی تایبه‌ت ، بابه‌ته‌كه‌ له‌وه‌ به‌ ئازار تره‌ ، له‌بری گۆڕستانه‌كه‌ به‌ ناوی پیاوچاكێكی وه‌ك مه‌ولانا خالید ، شێخ مارفی نۆدێ‌ ، مه‌حوی ، نالی  یان ره‌شۆڵه‌وه‌ بێت ، ناونراوه‌ سلێمانی نوێ‌ ، باشه‌ مرۆڤ هیواده‌خوازێت ناوه‌ندێكی ژیان ، پاركێكی شاعیران و هونه‌رمه‌ندان ، یان كارگه‌و كارخانه‌یه‌كی پێشكه‌وتو ناوی سلێمانی نوێ‌ بێت ، نه‌ك ئه‌و شوێنه‌ی بۆ یه‌كجاری ئازیزانی تیا ده‌نێژین ، له‌وه‌ ش ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ 8ی به‌یانی بۆ 4ی ئێواره‌ مردو وه‌رده‌گرێت و له‌وه‌ دوا ده‌بێت  له‌ چواری ئێواره‌وه‌ تا هه‌شتی به‌یانی روخسه‌ت له‌ مردن بخوازین و كه‌س نه‌مرێت ، به‌ دینتان ئه‌مه‌ به‌ڕیشی كێ‌ ره‌وایه‌ ؟!!.
3
شارێك به‌ دانپیانانی ته‌ندروستی  له‌ ماوه‌ی رابردودا 700 نه‌خۆشی ده‌رباز بووی پلازمای به‌خشیبێت ، شارێك به‌ ده‌خیله‌ی مناڵه‌كانی زانكۆی خستبێته‌وه‌ سه‌ر پێ‌ له‌ رابردودا ، شارێك هه‌میشه‌ به‌ سته‌م و نادادی وتبێت نه‌خێر ، شایانی ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ نیه‌ .
Read More »

فەرنسا و دبلۆماسیەتی قەیرانەكان

هیوا سەید سەلیم:

چاودێرانی كاروباری سیاسی پێیان وایە ساڵانێكە فەرەنسا كار بۆ ئەوە دەكات كە لە رێگەی سیاسەتی دەرەوەی كە  وڵاتەكەی پەیڕەوی دەكات فەرەنسا لە زۆرترین پرسی گرنگ رۆڵی خۆی ببینێت ، وفەرەنسا  یاریزانێكی گرنگی گۆڕەپانەكە بێت.
بۆیە دەبینریت كە  دوای هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی فەرەنسا لە ساڵی ٢٠١٧ ، ئیمانۆیل ماكرۆن وەك سەرۆكی وڵاتێكی زلهێز لە پاڵ هەریەك لە ترەمپ و پۆتن دەركەوت.
لە ئێستا فەرەنسا بەو هێزە دبلۆماسیەی كە هەیەتی،  و وەك ئەندامی هەمیشەیی لە ئەنجوومەنی ئاسایش و پێگەی گرنگی لە یەكێتی ئەورپا و باگراوندە مێژوویەكەی ئەو وڵاتە دەتوانێت رۆڵیكی جیا ببینێت لە باقی چوار ئەندامە هەمیشەیەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش،  چونكە لە ململانێی دوو جەمسەری ئەمەریكا و چین تا ئاستێك فەرەنسا بێلایەنی خۆی پاراستووە، لە زۆر پرسی وەك سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كیشەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران فەرەنسا خاوەنی دیدگای خۆی بووە.
دەوڵەتی فەرەنسا دوای كشانەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەورپا زەمینەی ئەوەی بۆ رەخسا لە پاڵ هێزی ئابووری ئەڵمانیا كە ئەو دوو دەوڵەتە ڕابەرایەتی ئەورپا بكەن،  و شكۆ بۆ سیاسەت و پێگەی پیرە كیشورەكە بگێڕنەوە كە خەریك بوو لەژێر كاریگەری شەڕی ساردی دوو جەمسەرەكە بكەونە پەراوێز.
بۆیە دەبینین فەرەنسا لە یەك كاتدا لە قەیرانی لیبیا و بیابانی رۆژئاوا و سوریا و لوبنان و دەریای سپی و دوا جاریش لە كێشەكانی عێراق قسەی خۆی هەبوو، لە زۆربەی ئەو قەیرانانەش رووبەڕوی توركیا وەستاوەتەوە.
لە لیبیا هەڕەشەكانی فەرەنسا رێگری لە شەڕی چاوەڕوانكراوی توركیا و میسڕ گرت، لە دەریای سپی بەهەمان شێوە فەرەنسا بوو پشتی لە هەریەك لە یۆنان و قوبڕس نەكرد،  و لەم چەند رۆژە  لەبەرامبەر هەڕەشەكانی ئەردۆغان هەمووان بەیەكەوە نمایشی سەربازیان لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ئەنجام دا.
لە رۆژئاوایی كوردستانیش كاتێك ئەمەریكا بڕیاری پاشەكشەی هیزەكانی دەدات ئەوە فەرنسا بوو باشتر هاتەمەیدان،  و لە كۆشكی ئەلێزا پێشوازی لە نوێنەری شەرڤانان كرد، و ماوەیەكیشە كاردەكات بۆ یەكخستنی نێو ماڵی كوردی لە رۆژئاوایی كوردستان.
فەرەنسا ئێستا و سەرۆكەكەی جیاواز دەردەكەون، ماكرۆن دەیەوێت وەك شاڕڵ دیگۆل و جاك شیراك دەربكەوێت، لەیەك كاتدا دەگاتە لوبنان و لەسەر پرسە ناوخۆیەكان و پرۆسە سیاسیەكە قسەی هەیە و لە وڵاتە گەف لە لایەنەكان دەكات كە ئەگەر بۆ ماوەی دوو مانگ كێشەكانیان چارەسەر نەكەن ئەو دەبێت خۆیان بۆ سزاكان ئامادە بكەن، لە هەمان سەردان روو لە عیراق دەكات و لەوێش قسەی خۆی بۆ لایەنە سیاسیەكانی دەبێت.
سیاسەتی پراگماتیكیانەی فەرەنسا بریتیە لە زمانی دبلۆماسیانە بۆ چارەسەری قەیرانەكان، ئەگەر لە لوبنان خەمی فەرەنسا چاكسازی بێت، لێرە لە بەغدا جگە لە چاكسازی پرسی گێڕانەوەی سەروەری بۆ ئەو وڵاتە پرسێكی گرنگی سەردانەكەی ماكرۆن دەبێت بۆ بەغدا.
دوا جار دەڵێین بۆ عێراقیەكان بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی دەرفەتێكی گرنگ هاتۆتە پێش،  بەوەی وڵاتێكی گرنگی وەك فەرەنسا دەیەوێت سنوورێك بۆ دەستدرێژیەكانی توركیا دابنێت، ئەو كارەی كە لە توانایی عێراق دانەبووە ئێستا فەرەنسا دەیكات، بۆیە دەبێت عیراقیەكان پشتیوانی لەو دەستپێشخەریە بكەن كە بڕیارە ماكرۆن لە ژێر ناونیشانی گێڕانەوەی سەروەری بۆ عێراق سنوورێك بۆ داگیركاری توركیا  بە هاوكاری و بەشداری نەتەوەیەكگرتووەكان دابنێت.

Read More »

داهاتی مانگێكی نه‌وتی كه‌ركوك نزیكه‌ی 130 ملیۆن دۆلاره‌

هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، له‌ مانگی رابردوودا گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ دوو ملیۆن و 989 هه‌زار به‌رمیل و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، نزیكه‌ی 130 ملیۆن دۆلاره‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌ ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵاتدا بۆ مانگی ئابی 2020 گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 80 ملیۆن و 494 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به‌ داهاتی سێ ملیار و 517 ملیۆن و 45 هه‌زار دۆلار. Read More »

ئەو شاعیرەی بەردێک سەرینی بو!

“دایکم پێم دەڵێ ڕۆڵە ئەو چرایە بکوژێنەوە، منیش وتم دایە رۆژێ دێ مناڵێکی سەربێشکە گەورە دەبێت و ئەم شیعرانەی من دەخوێنێتەوە” بەکر عەلی.
بەڵێ ئەوکاتەی تۆ تیرۆرکرای، من لەبێشکەدا بووم، ئێستا تێڕاماوم بەدیار شیعرەکانتەوە، ئاخر من شاعیر نیم، شایەد لەزمانی شیعریش نەگەم! بەڵام نازانم بۆ وشەکانت کەمەندکێشم دەکەن و سەرنجم ڕادەکێشن، بۆچی دەبێت ئەوەندە وشەکانت کاریگەربن! بروام وایە شیعرەکانت ئاوێنەی ژیانکردنەکەتە، ئەزانی ئەگەر مرۆڤێک قسەو کرداری یەکێکبێت، وشەکانی لەناخێکی پاکەوە هەڵدەقوڵێت و پەیڤەکانی کاریگەر دەبێ، تۆ سەرینەکەت بەرد بوو، دۆشەکەکەت مقەبابوو، ئەما وشەکانت بەهێز و تۆقێنەربوون بۆ ئەو مرۆڤانەی ستەمیان دەکرد بۆیە بەو دەردەیان بردی!چەند ناسکانە پەیڤەکان دێنیتە گۆ ئەها لەشعرێکدا دەڵێی:
ئای له‌ عه‌زابم
چۆن ته‌ره‌ نابم
شه‌قامێك نییه، ڕاوی نه‌نابم
ڕۆژێكم نییه‌،
به‌دیار سووتانی عومری دایكمه‌وه‌
هه‌تیو و گریاو، هه‌ڵنه‌كورمابم
هاوار له‌ عومرم. !
بۆ ئینسان نه‌بم..
بۆ حیكایه‌ت بم؟
بۆ حه‌قم نییه‌ به‌حورمه‌ته‌وه‌
له‌ تێپه‌ڕینی عومرم شایه‌ت بم؟
چەند وشەگەلێکی جوانن، ئازارەکانی چەشتوە، تامی هەژاری و بێ ماڵی کردووە، خەمی میللەت و هەژارانی بووە، ئەوکاتەی کەبریار درا خانووە بە لەوح دروستکراوەکانی هەژارەکانی حامیە بڕوخێنرێت و بکرێت بەپرۆژە، تۆ یەکسەر وتت دەبێ برۆم خەڵکی حامیە ئومێدیان لەسەرمن هەڵچنیوە، بەرگری لێبکەم دەبێ برۆم… ئەو ئەی توانی وەک هەندێ لە شاعیر و نوسەرانی پێش خۆی و ئێستاش قەڵەمەکەی بفرۆشیت وە داوایشیانلێکرد ئەما تۆ وتت من ویژدانی خۆم نافرۆشم!.
شعرێک کەهەموو کات لەزەینی من و هەزاران کەسدا دەمێنێننەوە، تۆ بڵێی هەبێت و گوێی لەکەمال محەمەد گرتبێت و ئەم شیعرە ناسکەی بەرگوێ نەکەوتبێت، کەمال محەمەدیش هێندەی تر شیعرەکەی جوانکردووە، وەک خۆشی دەڵێ کاتێ شریتەکەی بڵاو بویەوە بانگی کردم و بردمی بۆچاخەنەیەک زۆر دڵی خۆشبوو وتی زۆر زۆرم بەدڵە:
هۆ په‌پووله‌ی سه‌ر به‌رده‌كانی باوه‌نوور
ئاخر گوڵم، هۆ حه‌بیبه‌كه‌ی شاره‌زوور
ئه‌م دڵه ‌باڵنده‌یه‌كه‌، شه‌وانه ‌دێ
په‌ڕوباڵی له ‌ده‌رگه‌كه‌تان هه‌ڵئه‌سوێ
كه‌واته‌ چۆن ده‌مه‌و ئێوارانێ كه‌ دێی
نه‌زانانه‌ پێی پیائه‌نێی؟
هتد….
نازانم چیتر بڵێم باسی عشق بکەم !هێندە جوان عاشق بوویت لەباسکردن نایە، ئەما چ جۆرە عەشقێک، عاشقێک کە گیرفانی هیچی تێدانەبوو! عاشقێک کە نان و پیازی دەخوارد!چەند خراپە مرۆڤ هەژاربێ و عاشقیش ببێ، چەند جوان بۆی دەنوسێ:
لەو ڕەشەبایەش خۆش نابم،
تەنها شەوێک،
لەحەوشەتانا نووستبێ و
بۆنی تەوێڵ و پەرچەم و هەناسەتی
بۆکەسێکی تر بردبێ..!!
– بۆچی ئه‌تهێشت خۆشم بوێی؟
كه ‌ئه‌تزانی من ئه‌و ڕه‌نده‌م
له‌م وڵاته ‌بچكۆله‌یه‌ی
دڵی خۆشما، په‌ناهه‌نده‌م!..
وەک ئەوەی ئیتر هەستی کردبێ و ماڵئاوایی دەکات، ئیتر ژیانی ژێر لەوحەکان جێ دێڵێ و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لەهەژاری و برسێتی دەکات، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لەمەعشوق بکات دەڵێ:
من ده‌ڕۆم و
تکایه‌ پێی بڵێن ئیتر
به‌ دیدارم ناگاته‌وه‌،
وه‌ک چه‌م ده‌ڕۆم،
چه‌میش ئاوڕ ناداته‌وه‌،
بێزارم، بێزارم لێره،‌
له‌ دار، لە بەرد
بێزار له‌ شاره‌که‌ی، له‌ خۆی،
له‌ ئاوێنه‌ و ته‌وقه‌ و شانه‌ و
قژی نیگرۆی،
له‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی ده‌سته‌مۆی.
_______
بەسەربەرزی و شەرەفمەندیەوە دەڕوات و ئاوڕناداتەوە، ئیستاش شیعرەکانی زیندووە و دەسەڵاتدارن لێی تۆقیوون، سەربەرزی بۆ ئەوشاعیرەی کە خۆی نەفرۆشت، سەربەرزی بۆئەوشاعیرەی بەرگری لەمافی هەژاران کرد.
Read More »