Author Archives: Hawpshti Media

رێکەوتن یان حیکایەتی مێش؟

هۆشیار عه‌بدوڵا:

(داهاتی نەوتی هەرێم وەک بەرتیل بۆ ئەحزابی شیعە و سوننە)

رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد وەک حیکایەتی مێشیی لێهاتوە لە ۲٠۱٤ ەوە وا نزیکەی ٦ ساڵە مانگانە و هەفتانە هاوتوچۆی وەفدەکان هەیە و هەمو جارێکیش گوتویانە نزیکین لە رێکەوتن یان گوتویانە رێکەوتین.دوایش وانەبوە!پێم وانیە هیچ گەلێک هێندەی گەلی کوردستان سەبری بەرامبەر حکومەتەکەی هەبێت! Read More »

دوو ژنی تر کوژران، بەربەرییەت له‌ماڵەکانماندا !

(١)
دوو مرۆڤ؛ ئەگەر دیندار و باوەڕدارین، دوو خوڵقێنەری خودا، ئەگەر باوەڕیشمان بە مرۆڤایەتی و مافی ژیانکردنی ئازاد هەیە، دوو مرۆڤ کە شایستەی رێزلێگرتن و ماف و ئازادین.
ئەگەر باوەڕمان بە پرەنسیپەکانی مرۆڤایەتی، ئازادی و ماف و یاسا هەیە، ئەوە هیچ کەسێک، تەنانەت بە مافی باوکایەتی و برایەتی و هەر مافێکی دیکە، نابێ تا ئەو جێگەیە بڕوات، کە پێیوابێت مافی ژیان و مردنی ئەوانیدی، لە گیرفانی ئەودایە، چ کاتێک حەزبکات بژین، کاتێکیش ئارەزووی کرد بمرین! ئەگەر باوەڕیشمان بە خودا و پەیامی خودایی هەیە و ئیماندارین، ئەوا دیسان هیچ تێکست و دەقێکی خوداییش نامانگەیەنێت بە ئاستی خودا و بڕیاری خودایی. واتە بە هیچ پاساو و هیچ مافێک نابێ خۆمان لێ ببێت بە خودا و لە شوێنی خاڵقەوە بڕیار لە رۆژی ژیان و مردنی مرۆڤەکان بدەین.
ئاخر ئەمە چ یاسایەکی مرۆڤایەتی و چ روکنێکی ئیمانە، دوو شلکە دارمێوی ناسکی ئەم نیشتیمانە، بە ناوی باوکایەتی و بە پاساوێک، کە لە بەدئەخلاقی پیاوەکانەوە نەبێت، لە هیچ شتێکی دیکەوە سەرچاوەی نەگرتووە، بە دەم شنەی بەهاری جوانییەوە هەڵوەرێنیت! ئاخر هەموومان؛ خوێندەوار و نەخوێندەوار، رۆشنبیر و جاهیل و گەمژە، ئیماندار و بێ ئیمانەکانیش، باش دەزانین، پاساوێک لەم نیشتیمانەدا، کە ژنی لەسەر دێتە کوشتن، ئەگەر بە هەمان پاساو پیاو بکوژرێت، دوور نییە وەک دایناسۆر ئینقیراز کەین و، رەنگە بە دەگمەن سێبەری پیاوێک لە شەقامەکانی ئەم رۆژهەڵاتە، بە کوردستانیشەوە، ببینیتەوە.
هەر رۆژهەڵاتناس و کوردناسێکی رێی کەوتبێتە ئەم نیشتیمانەی ئێمە، باسی لە ئازادی ژنی کورد و کارکردنی هاوشانی پیاوان کردووە. ئەم دیدە ئەوروپییە هەرگیز لەوەوە نەهاتووە، کە پیاوی ئێمە باوەڕی بە ئازادی ژن و مافی ژن هەبووە. هۆشیاری ئێمە هێشتا زۆر لەوە بچووکترە سەر بە ماڵی ژیاندۆستی و ماف و ئازادیدا بکات، من ئێستا ئەوەم بۆ روونترە، کە ئەو کاتیش ژن لە ماشێنێکی کارکردن و نەوەخستنەوە زیاتر هیچی دی نەبووە.
Read More »

جوت خوشکەی کوردان

عەزیز ڕەئووف:

یەکەم: لە هەموو ماڵێکدا ڕەشمارێکی نێر هەیە، سنوری بۆ دانەنرێت، ژەهری خۆی بەسەر خۆی و بە کچ و بە ژن و منداڵەکانیدا دەڕێژێ. کە شار جێبێڵی بۆ چەقۆ و ماڵ جێبێڵی بۆ نێرینەی نەخۆش، دەرئەنجام تەرمی فریشتەکان لە گۆڕستانەکاندا دەدۆزرێنەوە.
دووەم : هێزگەلێک بە چەک لەسەر کورسی دەسەڵات بمێننەوە، دواجاریش چەک دەچێتەوە ماڵەکان و چەکیش یاری منداڵان نیە و دەرئەنجامیش چەک لە خوێنی سور زیاتر دیاری تری پێ نیە پێمانی ببەخشێت.
سێیەم: پیاوی کورد هەموو شتێکی لەدەستداوە لە فریشتەی ماڵەکانیدا بەدوای شەرەفی خۆیدا دەگەڕێ. ئەو بەتاڵیەیە وا دەکا پیاوی کورد نەهامەتی و گەندەڵی و خاکفرۆشتن و خیانەتی نیشتیمانی لا گرنگ نەبێت، کڕینەوەی پیاوەتی و شەهامەتی خۆی لە مەرگی فریشتە مێینەکانی ماڵەکەیدا دەدۆزێتەوە.
چوارەم: بێماناترین بەهانە ئەوەیە کە ڕووداوێک ڕویدا بڵێی (کێشەیەکی کۆمەڵایەتیە). کێشەی کۆمەڵایەتی ڕەنگدانەوەی کێشەی ئابووری و کێشەی بەتاڵی پەروەردەیی و دواجاریش کێشەیەکی سیاسیە. Read More »

بەهۆی فشارەکان بۆسەریان گەنجانی بادینان ڕوو لە ئەوروپا دەکەن

دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، گەنجانی دهۆک، زاخۆ و بەتایبەتی شیلادزێ، بەهۆی دەستگیرکردن، زیندانیکردن و فشارەکانی پەدەکە، وڵات جێیدەهێڵن و ڕوو لە ئەوروپا دەکەن، لە مانگێکدا ٤٥ گەنج لە شێلادزێیەوە ڕێکەی کۆچیان گرتووەتەبەر. Read More »

تۆڕی پاراستنی تەندروستی: بەشێکی زۆری قەیرانی کۆرۆنا دروستکراوی دەسەڵاته‌

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی رایگه‌یاند: بەشێکی زۆری قەیرانی پەتای کۆرۆنا دروستکراوی دەستی دەسەڵاتی سیاسی و بازرگانەکانی کەرتی تایبەتی تەندروستین، ده‌شڵێن: دەسەڵاتی تەندروستی لە دەزگا فەرمیەکاندا کەوتووەتە وێزەی خەڵک و لەبەرامبەر پشکنینێکی کۆرۆنا دەیان هەزار دینار وەردەگرێ.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكى تۆڕی پاراستنی تەندروستیدا هاتووە، رۆژ لەدوای رۆژ قەیرانی پەتای کۆرۆنا قوڵتر و ئاڵۆزتر و کوشندەتر دەبێت، بە دیوێکدا، قەیرانەکە دەرئەنجامی ڕووداوێکی سروشتیە لە شێوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێکی کوشندە، بەڵام بەدیوەکەی تردا، بەشێکی زۆری قەیرانەکە دروستکراوی دەستی دەسەڵاتی سیاسی و بازرگانەکانی کەرتی تایبەتی تەندروستین. Read More »

بەدەم ڕێگاوە دەنگەدەنگ، لەو بەرزاییەوە بێدەنگی

عەزیز ڕەئوف:

ئەوەی بە دەنگە دەنگ بێت هەر بە دەنگەدەنگیش دەڕوا، بۆ ئەوەی بمێنیتەوە و بەو بەشەی خۆت ڕازی بیت دەبێت بێدەنگ بیت. ئەوەی بە دەنگەدەنگ بەدەستت هێناوە لە گرد و کۆمپانیا و کارگە، بە دەنگە دەنگ دەڕوا، بۆیە بێدەنگی کۆمەک بە مانەوەت دەکا و باش دەزانی بە دەنگەدەنگ پەیدات کردووە بۆیە بە بێدەنگی دەبیپارێزی.
دەنگە دەنگی دەرەوەی گردەکە هەمان فۆرمە بە جۆرێکی تر. وەک ئەوەی بڵێ منیش گردم نیە، منیش پۆستم نیە و بە دەنگەدەنگ دەتەوێت بەدەستی بێنی یان شەرعیەت بە پۆستەکەت بدەی وەک ئەوەی برادەرانی بەغدا دەیکەن.
ئەو برادەرانەی بەغدا هەر خۆیان بوون بە بێدەنگی گۆڕانیان کرد بە تەوریسی سیاسی، هەر خۆیان بوون بێدەنگ بوون لە تۆرانی دەیان هەزار گۆڕانخواز بەس بۆ مانەوەی خۆیان، هەر خۆیان بوون ڕێکەوتنی نهێنیان لەگەڵ دەسەڵات هەبوو تا لە بەغدا شتی باشتر بەدەست بێنن، ئێستا دەیانەوێت بە دەنگەدەنگ جارێکی تر بێنەوە سەر شانۆی سیاسی.
ئەوەی ئەم هێزەی کوشتووە، هەم دەنگەدەنگی هەندێک و بێدەنگی هەندێکی ترە. لێرەدا هەم بێدەنگی کارەساتە و هەم دەنگەدەنگ بۆنی فێڵێکی تری لێدەکرێ.
هێزێک بەس دەمی هەبوو، ئەم دەمە یان بە بێ بیرکردنەوە دەجوڵێ، یان دادەخرێ و ورتەی لێوە نایا. دەم بۆ هێزی سیاسی کارەساتە، هەم کرانەوە و هەم داخران خزمەت بە دۆخەکە ناکا. تۆ دەبێت لە دەرەوەی بەکار هێنانی دەم کەرەستەی ترت هەبێ، تەنها دەم بۆ هێزی سیاسی یان بێدەنگی بەرهەم دێنێ وەک ئەوەی لە گردەکە هەیە یان دەنگەدەنگێکی مەبەستدار و بێسود دروست دەکا وەک برادەرانی بەغدا.
بۆ هێزی سیاسی، بەتەنها دەم کارەساتە.
Read More »

لەسەر پۆستێكی فەیسبووک لە ئاکرێ دوو مامۆستا دەستگیرکران

چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤ لە دهۆک رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە(٦\٩\٢٠٢٠)، لە سنوری قەزای ئاكرێ دوو مامۆستای سنورەكە لەسەر پۆستێكی فەیسبووک دەستگیركراون. Read More »

ژیانی خێزانێکی خورماتوو لەسەر کۆکردنەوەی کەرەستە فڕێدراوەکانە

هاوڕێ و هونه‌ر

له‌نێو دۆخه‌ ناسه‌قامگیرەکە‌ی خورماتوودا، پیاوێكی به ‌ته‌مه‌ن ماوەی ٣٢ ساڵه‌ بە کۆکردنەوەی قوتوی پێپسی و نایلۆن و ئاسن و كه‌ره‌سته‌ فڕێدراوه‌كان دەژی. Read More »

خوێندن بە ئەلیکترۆنی مووچەش بەدواکەوتن و لێبڕینەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2021/2020 بەشێوەی ئەلیکترۆنی بێت (جگە لە پۆلی 12 ی ئامادەیی) بەم چەند سەرنجەی لای خوارەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئەم بڕیارە خزمەت بەپڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن ناکات: Read More »

ڕوانگەی سوری: تورکیا منداڵانی سوریا دەنێرێتە لیبیا

هاوپشتی:ئاژانسەکان

ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕوانگەی سوری بە ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای دەکات کە دەوڵەتی تورک ٣٥٠ مێردمنداڵی سوری ناردووەتە لیبیا بۆ شەڕ کردن. Read More »