Author Archives: admin

ئێمە بۆچی عاجزین لە گەیاندنی پەیام و فکرمانا؟

زاهیر باهیر :
دیارە لێرەدا زۆر هۆکار هەیە، من هەر پەنجە بۆ 3 دانەیان ڕادەکێشم:
یەکەم : کولتورە ، کە کولتوری کۆمەڵایەتییە: ئیسلامی بێت ، خێڵەکی بێت یاخود بازاڕ-ئازاد، بمانەوێت و نەمانەوێت بەربەستن . هەر ئەمەشە کە کردنی شۆڕش لە بواری کولتورییدا بە قەدەر شۆڕشی ئابووریی گرنگە . هەر شتك کرا بە کولتوور زۆر زەحمەتە کە دڕی پێبدەیت، کولتور بەربەستێکی گەورەیە . گەلێك لە ئێمە ئەوەندە میکانیکیانە پەیوەندی نیوانی ژێرخانی کۆمەڵ Read More »

تاجی تەپین

مەحمود عەبدوڵڵا:

گوایە ئەوی لەسەرتنا

تاجی زێڕینە

هی عایشەو حەفسەو

ئەوی دینە

بەڵام ئەی کیژۆڵە

ئەوە سۆزی بیری کۆڵە

تاج نیە باجە باجی تۆڵە Read More »

باڵا پۆشی وەک ڕۆحی بەکۆمەڵ

عبدللە سەکری :
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو قسەی زۆر ، بۆچوونی جیاواز و کۆمەڵێ بابەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و شاشەی تیڤیەکان لەبارەی فستیڤاڵێکی باڵاپۆشیەوە ، خرایە ڕوو
بە ئیجازەی ئێوەی خۆشەویست ، دەمەوێت منیش وەک تاکێک لەناو ئەم فەوزاو هەرایە تێگەیشتنی خۆم لەبارەی ئەم فستیڤاڵی باڵاپۆشیە و ئازادیەکانی دەرەوەی ئەم فستیڤاڵە بخەمە ڕوو . Read More »

تۆمارکردنی ژیان و تێکۆشانی مامۆستا شێرزاد

دوای زیاتر لە مانگێک ململانێی سەخت لەگەڵ نەخۆشی کۆرۆنادا، سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٠، لە نەخۆشخانەیەکی شاری یاڤلەی سوید، دڵە گەورەکەی شێرزاد فاتح حەبیب، ناسراو بە مامۆستا شێرزاد، لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە بەجێی هێشتین. Read More »

کەڵەباب

نزار قەبانی
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: شوان عەزیز

لە کۆڵانەکەماندا کەڵەبابێک هەیە
سێکسبازو خوێنڕێژ
هەمووبەیانیەک مریشکی کۆڵانەکەمان دەڕووتێنێ
بەردەندووکیان دەداو ڕاویان دەنێ
لەگەڵیاندا دەخەوێ و بەجێشیان دێڵێ
هەتا ناوی جووجەڵەکانیشی بیر نامێنێ Read More »

ئێمەش بڕیارمانداوە سیخوڕە جۆراوجۆرەکان و دەستەکانیان لە کوردستان وەدەربنێین، بەڵام ئەو بڕیارە لە دادگەی گەل دەدرێ نەک لە پشت بڵندگۆی سەرۆکایەتیی هەرێم!

بە داخەوە وەک دەیبینین رۆژ لە دوای رۆژ ئازادییەکان بەرتەسک دەکرێنەوە لە کوردستان، تەنانەت کار بەوە گەیشتوە کەسوکاری گیراوانیش رێگەیان پێنادرێ گردببنەوە و بۆ رای گشتیی روونبکەنەوە کە گیراوەکانیان بێسەروشوێن کراون و زۆر بە کەمیی ئاگاداری رەوشی ژیانیانن لە نێو زیندانەکاندا! Read More »

کاڵای سیاسی حیجاب

ئاسۆ کەمال:
نمایشی یەکگرتووی ئیسلامی لە حیجاب پێکردنی کچان مناڵ و گەنجانی هەڵەبجە بۆ نیشاندانی مانەوەی ئەم ئیسلامە ڕادیکاڵە ئیسلامیەیە لە کوردستان کە لە دوای شكستی داعشەوە لە سوڕی مت بوندا بوو. بەم کارە ئەم حزبە ئیسلامیە دەیەوێ بنکەی جەماوەری و هەژمونی فکری و کەلتوری خۆی نیشانی کۆمەڵگەی کوردستان بدات. هەر بۆیە حیجاب پێکردنی مناڵانی قوتابخانەکان لەم کاتەدا نمایشی کاڵایەکی سیاسی ئەم حزبەیە لە شانۆی سیاسی کوردستاندا. Read More »

ئەوە شکستی ئێمەیە ، نەك ئازایەتیی و ڕادەی هۆشیاریی ئەوان:

زاهیر باهیر:
دوو سێ ڕۆژە ڕووبەری فەیسبوك بەو کۆمەڵە کچانەی کە باڵاپۆشی ئیسلامین، داگیرکراوە. هەر یەك لە لایەکەوە پۆستێك دادەنێت و هێڕشدەکاتە سەر خودی کچەکان و هەم ڕێکخراوە ئیسلامییەکە و هاوکاتیش دەسەڵات لە کوردستانا. Read More »

پاڵ مەنێن خۆم دەڕۆم،،،،، بەرەو تۆڕی سەرمایەداری جیهانی!

عبدالرحمن محمد (مەلا ڕەحمان ئاوارەکان):
کاتێک، کێشمەکێش و بەربەرەکانیەکان ڕوو لە هەڵکێشان دەبن، کاتێک ناتوانین پێناسەی شوێنی خۆمان لە کۆمەڵگادا بکەین، کاتێک کەسمان لە کەسمان تێناگەین، هەریەکەمان، تۆپەکە فڕێ دەدەینە مەیدانی ئەوی ترەووە و تاوانباری دەکەین، دەیان دابەشبوون و هێڵ و گرایش و گروپمان لێ دروست دەبێت!، لە کاتێکدا، Read More »

کۆمۆنیزم سادەیە و پەیوەستبوون بەحزبی کۆمۆنیستی کرێکارییەوە ئاسانە

ابراهیم حسێن:

هاوڕێ عباس سوپاس بۆ سەرنجەکەت. دەمەوێ لەبارەی ئەو سەرنجە بەنرخەی تۆ بەخێرایی چەند شتێک بڵێم و ڕەنگە لەدرێژەدا و لە گۆشەی ترەوە ئەو باسە درێژە پێ بدەم.
یەکەم، حزبی سیاسی کۆمۆنیستی کرێکاریی پێویستە هەر سەردەمێک بەردەست بێ، هەرکات و هەر سەردەمێک هەر کەسێک بتوانێ ببێتە ئەندامی، پێوەی پەیوەست بێ وەک Read More »