Author Archives: admin

گۆڕان

ئەوسا
خەمەکانت کەم
شادیەکانت زۆر،
ئێستا
شادییەکانت کەم
خەمەکانت زۆر.

ئەوسا
گەشبینییەکەت
چرای ڕۆشنکەرەوی
بەستەڵەکی بیری تاریکی
هاودەمانت بوو،
ئێستا
تروسکەیەك بەدی ناکەی
بەدوی چرای ئەم و ئەودا
ڕێگە دەکەی.

ئەوسا
چرپەت ئاوازێك بوو
بەبیستنی.. هاودەمانت
دڵیان ئاوی دەخواردەوە و
دەکەوتنە جۆش و خرۆش،
ئێستا..
نوزەی ئەستەمە.
دڵی خۆشت ببزوێنێ.

ئەوسا
چاوەکانت
لەڕۆژگاری بێ ڕەنگیدا
پەلکەزێڕینەی پاش بارانی خۆر بوو،
ئێستا
چەشنی پیرێك
ڕێشکەوپێشکە دەکا.

ئەوسا
بریقەی بسکت
ڕەونەقی چاوی دەبردو
ئاوێزانی ئاوی دەکرد،
ئێستا
زبر و ئاڵۆزە
لەگەڵ پەتکدا، شەڕ دەکا.

فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی

له‌ دولكانه‌وه‌ بۆ پشتاشان

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب    
وانه‌كانی ژیان :
له‌ كۆتایی مانگی نیسانی 1982 باره‌گای حزبمان { حزبی شیوعی عێراق} له‌ دێی دولكان بوو من هاورێ نه‌سره‌دین عابید هه‌ورامی پێكه‌وه‌ بووین و رۆژێكیان نامه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی هات و نه‌سره‌دین نامه‌كه‌ی كرده‌وه‌و وتی له‌ سه‌ركردایه‌تی داوات ئه‌كه‌ن به‌ زووترین كات بگه‌ێته‌ پشتاشان و، Read More »

نمایشی سەرپۆش نیشاندان، مایەپوچی ئیسلامی سیاسی و یەکگرتووی ئیسلامییە!

عەبدوڵا مەحمود:
لەم ڕۆژەدا یەکگرتووی ئیسلامی، مەراسیمی سەرپۆش نیشاندانی ١٣٥٧!! ژنی لە هەڵەبجە، نمایش کرد… دیارە ئەو ژمارەیە لە ژنانی سەرپۆش نمایشکراو، بەرامبەرە بە مێژووی شۆڕشی ئێران کەدەکاتە ساڵی ١٣٥٧ هەتاوی بەرامبەر بەساڵی ١٩٧٨ کە ئاخوندەکانی بەدەسەڵات گەیاند و حجابیش یەکێک لە روکنەکانی داسەپاندنی حکومەتی سێدارەو سەنگسار بوو. هەروەها ئەم حجاب کردنە هاوکات بوو لەگەڵ هێرشی سەربازی ئەردۆغانی ئیخوانی Read More »

تابلۆیەک پڕ لە هەڵوێست،،،کچان و ژنانی کۆمۆنیست کێشاوویانە!

عبدالرحمن محمد (مەلا ڕەحمان ئاوارەکان):   
بۆ مێژوو، ساڵ ١٩٩٦ ە،جێگا؛ بەندیخانەی سەقزە، ووڵات؛ کۆماری ئیسلامی ئێرانە، کات؛ ڕەوکردنی بە کۆمەڵی کۆمۆنیستەکان و زۆربەی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بوو لە ٣١ ئاب دا، بکەر یا کارەکتەر، هێنانی سوپایی عێراقی بەعسی سەدامی بوو بۆ سەر کوردستان بە یارمەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. Read More »

دە ساڵ بەسەر شۆڕشی تونس و میسردا، ئەی دەربارەی گۆڕانکاری شۆڕشگێرانە لە ئێستادا چی؟

موئەیەد ئەحمەد:    
دە ساڵ بەسەر شۆڕشی میسردا تێدەپەڕێت، کە لە (٢٥)ی کانونی دووەمی (٢٠١١)دا بەرپابوو، وە زیاتر لە مانگێک پێش ئەمیش، شۆڕشی تونس ڕووی دابوو. ئەم دوو شۆڕشە بە زۆربەی وڵاتانی “جیهانی عەرەبی” و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبوونەوە، بە تایبەت لە سوریا و یەمەن و عێراق و هەرێمی کوردستان و لیبیا و بەحرەین و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، و جموجوڵی ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینی جەماوەری، بە پلەی جیاواز لە هێز و تەوژم، دژ بە ڕژێمەکان و دژی هەژاری و بێمافی و بێکاری لەم وڵاتانەدا سەریهەڵدا. Read More »

“ناهۆشیاری کۆمەڵگە و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان “

شوانە حەسەن ئەبوبەکر:    
بەپێی زۆربەی ئەو پێناسە جیهانییانەی، کە بۆ توندوتیژی کراون، بریتییە لە: “هەموو ئەو (کردار، رەفتار، ئاماژە، قسە و جووڵانە)، کە بەبێ خواستی خۆی بەرامبەر کەسێک ئەنجام دەدرێت”. کەواتە توندوتیژی جەستەیی و دەروونی، شوێنەوار و کاریگەریی خۆی جێ دەهێڵێت. ئیتر لەلایەن هەر کەسێکەوە بەرامبەر کەسێکی تر بکرێت. Read More »

هەنگاوە پێویستییەکان بۆ دەسەڵاتدارێتی شورایی

عبدالرحمن رسول:     
دەسەڵاتدارێتی شورایی بەوجۆرە سیستەمە دەگوترێت، کە لەهەر هەنگاوێک و بڕیارێکدا پشت بەهێزی ڕاوێژکاری خەڵک دەبەستێت، بەواتایەکی ڕوونتر دیموکراسێتێکی ڕاستگۆیانەی کردارییە لەناو جەماوەری خەڵکەوە هێزی گۆڕانگاری و نوێ بوونەوە و عەدالەتخوازی و مرۆڤ دۆستی و ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی گەشە دەکات، جۆرێکی کرداری خۆبەڕێوەبەری خەڵکە بەگشتی بۆ ئیدارەدانی هەرەوەزکاری کۆمەڵگە لە ڕێگەی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی ڕاستەوخۆی خەڵکەوە. Read More »

هێرشی سوپای تورکیا، سەرەتای ئۆپەراسیۆنێکی فراوانتر…

عەبدوڵا مەحمود:      

لە ژمارەی پێشووی بۆپێشەوەدا ئاماژەمان بە ئامادەکارییەکان و هەرەشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان کرد و رامانگەیاند کە بەنیازی دەستدانە هێرشێکی ترە،
١٠ ئەم مانگە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر چیای گارە لە قوڵایی پارێزگای دهۆک دەست پێکرد، هاوکاتیش چەندین ناوچەی تری کردۆدە نیشانەی بۆمبابارانی هێزە ئاسمانیەکانی. Read More »

ڤاکسینی کۆڕۆنا ڤایرۆس لە نێوان ئەفسانەو زانستدا

وەرگێڕان: شوان عەزیز:    
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبەرنامەی “زانست لە پێنج دا ” هاتە سەر خەت.
“هەر لەسەرەتاوە کە ڤاکسین لە دژی ئەو کۆڕۆنا ڤایرۆسە کەوتە بازاڕەوە، لەبەرامبەریشدا کۆمەڵێک پڕوپاگەندە لە دژی ئەو ڤاکسینە کەوتە بازاڕەوە لە ڕێگەی سۆسیال میدیاو تەنانەت هەندێک ویبساییتیشەوە. بۆیە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی هاتە سەرخەت و لە ڕووی زانستیەوە دەستی بە وەڵامدانەوەی ئەو پڕوپاگەندانە کرد. ئەمەی خوارەوە یەکێکە لەو بەرنامانە، و بەپێویستم زانی وەری بگێڕمە سەر زمانی کوردی، بۆ ئەوەی سوودێک بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی کورد زمان بگەێنێت.” Read More »

چل و دوو ساڵ تیرۆر، ئەشکەنجە، ئیعدام و ڕەشەکوژی

هەتاو عەبدولاهی:     
ساڵی `١٣٥٧ی هەتاوی بەرامبەر بە ساڵی ١٩٧٨ دوای شۆڕش و قوربانی و خەبات و خوێندانی خەڵکی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی ئێران کۆتایی بە دەسەڵاتی زوڵم و زۆری پاشایەتی هات، بەڵام بە داخەوە ڕژیمی ئایینی و مەترسیداری کۆماری ئیسلامی بە سەرۆکایەتی خومەینی، مەلا و جەلادە خوێنڕێژەکەی جەماران کە خۆی بە نوێنەری خوا لەسەر زەوی دەزانی هاتە سەر کار. بەهاتنی کۆماری ئیسلامی و سەپاندنی دەولەتی ئایینی و دواکەتوو بەسەر خەڵک دا هەموو دەستکەوتەکانی Read More »