fbpx

Author Archives: admin

چیرۆکی جینۆسایدکردن و به‌که‌نییزه‌کردنی کچانی ئێزدی له‌ ده‌می کچێکی ڕزگاربووه‌وه

هیوا ناسیح:     

کورته‌یه‌کی مێژوویی

هه‌موو ده‌زانین که‌ داعش ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ پەلاماری شارۆچکەی شەنگال و گونده‌واره‌کانی ده‌وروبه‌ری دا و داگیریکرد. وه‌ک هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ ده‌‌ڵێن لە ماوەی دوو ڕۆژدا ١٢٩٣ که‌سیان به کۆمه‌ڵکوشت هاوکات نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار و پێنجسه‌د ژن و پیاو و مناڵیشیان ڕفاند. بۆ ئه‌مانه‌ش پشتیان به‌ هه‌ندێک له‌ ده‌قه‌کانی قورعان، فه‌رمووده‌کانی په‌یامبه‌ر، فه‌توای هێندێ له‌ پێشه‌وایانی ئیسلام ده‌به‌ست. دیار‌ه‌ داعش زۆر تاوانی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا که ‌ده‌‌چنه‌ ئاستی تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، Read More »

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ژمارە 36

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ژمارە 36

 

ڕێگاچارە هاتنەمەیدانی سەراسەری جەماوەری ناڕازیە بۆ ڕاماڵینی ئەم دەسەڵاتە!

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەپەیوەند بە بانگەوازی بزوتنەوەی نەوەی نوێوە بۆ خۆپیشاندان
لەگەڵ ‌قوڵبوونەوەی قەیرانی حکومەتی لە عێراق و تەقینەوەی ناکۆکیەکانی نێوان باڵه‌کانی بۆرژوازی و لێکترازانی “ماڵی شیعە” و بانگەوازی سەدر بۆ خۆپیشاندان و داگیرکردنی پەرلەمان، شاسوار عەبدولواحیدی سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێش سەری لەژێرعەباکەی سەدرەوە دەرهێنا و کەوتە بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی سه‌راسه‌ری Read More »

ئایا ئەوەی سیلفی دەگرێ نارسیسیستە؟

نووسینی: Sinziana Ravini
وەرگێرانی بۆ کوردی لە سویدییەوە: بەکر ئەحمەد:     

هەر جارەی سێڵفییەیک دەگرم، هەست بە ئازاری ویژدان دەکەم. کاتێکیش دەیخەمە سەر ئینستاگرام، هێندەی دی بێتاقەت دەبم. بە تایبەت کاتێک بیر لەوە دەکەیتەوە کە چۆن جیهانی ئەمڕۆبە کارەسات و جەنگ قاندراوە. دواتریش وەک سمۆرەی ناو چەرخەکە Read More »

“بیرمەند”ی ناشۆڕشگێڕ

عوسمان حاجی مارف:    

گەورەترین و جوانترین پەیکەر بۆ مارکس و ئه‌نگڵس لە ناوەڕاستی شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیادا دانراوە. دانانی ئەو پەیکەرە بەو مەبەستە نمایش نەکراوە، کە مارکس و ئه‌نگلس وەک نمونەی دوو شۆڕشگێڕ وڕابەری خەباتی پرۆلیتاریا بۆ شۆڕشی سۆشیالستی بناسرێن، بەڵکو بەگشتی بۆرجوازی لەهەوڵی ئەوەدایە وێنایەک لەسەر مارکس و ئه‌نگلس بدات بەدەستەوە و بیانناسێنێت، کە دوو بیرمەندی بە تواناو بە بایەخی ئەڵمانین لە بواری فەلسەفەو ئابوریدا. هەڵبەتە گومان Read More »

دوو ڕاپۆرتی گرنگ لەسەر کاردانەوەی کەمکردنەوەی هەناردەی غازی ڕوسیا

زاهیر باهیر :   

دوای کەمکردنەوەی غازی ڕووسی بە ڕێژەی لە سەدا 80 لە ڕێگەی بۆری نۆرد ستریم یەک-ەوە و بڕیاری کۆمیسۆنی یەکێتی ئەوروپی لە سەر خەزنکردن و دەستەگرتنەوە بە غازەوە بە ڕێژەی لە سەدا 15 لە ئێستادا کاردانەوەکەی زۆرە و پێشبینی زۆر واقیعیانە دەکرێت کە من دەمێکە کردوومن. Read More »

بەشداری پارتی لە شەڕی حاجی ئۆمەران لە نێوان مەسعود بارزانی و سەید كاكە!

عەلی مەحمود محەمەد:    

تەنانەت كەناڵەكانی راگەیاندنی ئێرانیش هەموو دوبارەی دەكەنەوە كە پارتی شەریكە ئۆپەراسیۆنی سەركەوتووی فەجری دوو بووە, بە پێچەوانەی زۆرینەوە, مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەو كات و ئێستا, هاشا لەوە دەكات بەشداری راستەوخۆی ئۆپەراسیۆنی فەجری دوویان كردبێت, وەلێ هەر خۆشی دان بەوەدا دەنێت كە ئاگاداری پەلامارەكە بوونە و هەماهەنگییان لە دوو قۆڵەوە بە قازانجی ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو و كۆماری ئیسلامی Read More »

گۆڤاری “ڕابەر” و “حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست”، یادەوەری و هەڵسەنگاندن

موئەیەد ئەحمەد:     

پێشنیوەڕۆی ڕۆژێکی زستانی (١٩٨٨-١٩٨٩) بوو؛ کە هاوڕێ جەماڵ (نادر عەبدوالحەمید) هاتەوە بۆ ئەو ماڵە بچووکەی تازە گرتبوومان بەکرێ لەسەرچناری سلێمانی بەرامبەر ویستگەی کارەباکە، کە لە دوو ژوور و مەتبەخێک پێکهاتبوو، کە من و هاوژینم (شیرین عەبدوڵا) و هاوڕێ (جەمال) و هاوژینی (سوریا تاهیر) تیایدا ئەژیاین، بەڕوویەکی خۆش و زەردەخەنەیەکی گەش و ئارامەوە، هەر وەک ئارامی ئێستای، وتی ژمارەی تازەی گۆڤاری “ڕابەر” دەرچووە و هاوخەتی Read More »

برسییەکانی سریلانکا، دەسەڵاتی بنەماڵەی “ڕاجاپاسکا” یان ڕاماڵی…

عەبدوڵا مەحمود:    
دوای زیاتر لە دوو دەهە لە دەسەڵاتی تاڵانچی و بنەماڵەیی ڕاجاپاسکا، کە هەموو شتێک و ژیانی فیرعەونیان بۆ خۆیان و بنەماڵەکەیان زامن کردبوو، وە هەموو جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵاتیان لەدەستی براکان و خێزانی خۆیاندا قۆرغ کردبوو… سەرئەنجام و دوای پرۆسیەک لە نارەزایەتی و خۆپیشاندان، لە هەڵمەتێکی چاوەڕوانکراودا، بە وتنەوەی هەزاران دروشم، کۆتاییان بە دەسەڵاتی ئەو بنەماڵە هێناو سەرەتایەکی نوێ بۆ خەڵکی سریلانکا هاتۆتە پێشەوە. Read More »

باسێک لەسەر بزوتنەوەی نەوەی نوێ

توانا حەمەنوری:   
پۆپۆلیزم ڕێباز و تێگەشتنێکە لە سیاسەت کە جەخت لە بیرۆکەی خەڵک دەکاتەوە، ئەم ڕەوتە سیاسی و کۆمەڵایەتییە وا پیشاندەدات کە لە بەرەی خەڵکن. پۆپۆلیزم نەک تەنها لە ئەمەریکا و ئەوروپا، بەڵکو زۆر وڵاتی تریشی گرتۆتەوە و هەر یەکەش لە فۆرم و شێوازی تایبەت بەو وڵاتە دەرکەوتوە. لە ئەوروپا و ئەمەریکا دژی خەڵکی بیانی و پەناهەندە خۆی نیشان ئەیات. Read More »