Author Archives: admin

پێکھێنانی (سندوقی ھاوکاری) تۆڕەکان چیمان پێدەڵێن و بۆ دەبێت بیکەینە سوونەت؟ا

بەشی پێنجەم
بەھادین حاجی بکر دارتاش:     

دوێنێ ١٢ ی ئایاری ساڵی ٢٠٢١ تۆڕی ھاوکاری کۆمەڵایەتی کەڵەکچی، سندوقی ھاوکاری تۆڕەکەیان ڕاگەیاند.
بەگرنگمانزانی لەمبارەوە سەرنجتان بۆ چەند خاڵێک ڕاکێشین، ھیوادارین کۆمەک بکات بەجێکەوتنی کارەکانمان! Read More »

کوڕی یەکێ لەو دادوەرانەی سزای شەش ساڵ زیندانی، بەسەر چالاکوانانی بادینادا سەپاند، دەڵێت: دەبوایا لەبریی زیندانی کردن، ڕەمی بکرانایە!؟

تاهیر عیسا:    
ئەحمەد، كوڕی موسڵیح گەیلانی یەكێك لەو دادوەرانەی سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەر چالاكوانانی بادینان سەپاند، داوای لە سێدارەدانیان دەكات و دەشڵێت:دەبوایە چالاكوانان لەبەرچاوی خەڵك رەمی بكرانایە نەك شەش ساڵ زیندانیكردن” ئەوەی پشتگیری گیراوانی بادینان بكات تیرۆریستە Read More »

پڕۆفایلی شارێك

عەبدولوەهاب بەیاتی
و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

گۆڕستانێك ، گۆڕستانێكی دی بەسەرەوەیە
نێوانیان
خۆشەویستی، مەرگ، ئادەمزادی زیندوو
سواڵكەرو هەبووییە چاوچنۆكەكان. .
گەر پڕ بە زار هاوار بكەی ، Read More »

ئەندام پەرلەمانێکی دانیمارك داوا لە وەزیری دەرەوە حکومەتەکەی دەکات, هەڵویستی ڕەسمی دەربڕێت سەبارەت دەسگیرکراوەکانی بادینان

لەدرێژەی کەمپەینی ریکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ داکۆکی لەئازادی لەکوردستان دژ بە بڕیاری سزادانی گیراوەکانی بادینان بەشەش ساڵ زیندانیکردن وهەروەها بەدوای ئەوەی دادگای تێکهەڵچوونەوەی هەولێر بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر سزادانی پێنج هەڵسوراوی سیاسی لە بادینان پەسەندکرد. ڕیکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان نامەیەکی دیکەی ئاڕاستەی دەیان ڕێکخراوی کریکاری و ئەحزابی چەپ کۆمۆنیست وئەندام پەرلەمانەکانی ئەوروپا کرد. Read More »

وتەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان لە لایەن (عامر سابیر)ەوە لە یادی یازدە ساڵەی تیرۆری (سەردەشت عوسمان)دا لە سیدنی ئوسترالیا.

وتەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان لە لایەن (عامر سابیر)ەوە لە یادی یازدە ساڵەی تیرۆری (سەردەشت عوسمان)دا لە سیدنی ئوسترالیا.
ئیوارەتان باش،
من عامر سابیرم، وتەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکایی کوردستانتان پێشکەش ئەکەم.
سەرەتا لە یادی یازدە ساڵەی تیرۆری سەردەشتی ئازیردا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ دایک و باوکی سەردەشت، بۆ خانەوادەکەی، دائەنەوێنم کە ئەوە یازدە ساڵە لە شاری هەولێردا قارەمانانە خۆیان ڕاگرتووە و لە بەرانبەر ئەو هەموو فشارەی پارتی و دەزگا سەرکوتکەرەکانیدا، Read More »

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و تۆڕی تەندروستی تەواوکەری یەک ئامانجن!

زنجیرەی چوارەم
بەھادین حاجی بەکر دارتاش: 

بەشێک لە ڕیشە داکوتانی تۆڕەکانی ئێمە لە کۆمەڵگای کوردستاندا پەیوەستە بەجێخستنی ئەو شێوازی کارو میکامیزمانەی کە چۆن دەتوانین ڕایەڵەی ئەم تۆڕانە پێکەوە گرێ بدەینەوەو وەک دروومان تەقاڵ تەقەڵ کارەکانمانی پێکەوە ببەستینەوە! Read More »

سەبارەت بە سزادانی (٥) هەڵسوڕاوی سیاسی ومەدەنی بادینان

پێشنیارێک بۆ بەردەم ڕای گشتی: سەبارەت بە سزادانی (٥) هەڵسوڕاوی سیاسی ومەدەنی بادینان

دادگای پیاچونەوەی گشتی هەرێم بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر/ ٢ ی تایبەت بە دادگایی و سزادانی (٥) هەڵسوڕاوی سیاسی و مەدەنی بادینانی پەسەندکرد، لەکاتێکدا دەنگی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەم دادگاییکردن و بڕیاری زیندانیکردنە لەئاستی ناوخۆی کوردستان و دەرەوەی کوردستانیشدا Read More »

خەلكی فەلەستین قوربانی دەستی دەوڵەتی فاشیستی ئیسرائیل و ئیسلامی سیاسین

دوو ڕۆژە خەڵکی فەلەستین و ئیسرائیل قوربانی سەرچڵی و ململانێی قێزەونی هەریەکە لە دەوڵەتی ئیسرائیل و هێزە ئیسلامیەکانی فەلەستین دەدەن. دوو ڕۆژە ژن و مناڵ و پیری فەلەستینی لەژێر ڕەحمەتی مووشەك و فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیلدا ژیان بەسەر دەبەن و خەڵکی مەدەنی شارەکانی ئیسرائیل کەوتونەتە بەر هێرشی کوێرانەی Read More »

میرزا دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی

جەمال نوری:  
دەکرێت مرۆڤ لەدەرەوەی نیشتمان بژی، بەڵام هەرگیز ناکرێت نیشتمان لەناو مرۆڤ دەربکرێت.
” ئێریش کێستنەر.”
مرۆڤ چەندێک ئەزموونی دنیا بکات و بەوپەڕی کراوەییەوە بچێتە نێو جیهانەوە، هێشتا ناتوانێت دەستبەرداری ئەو ئەندێشەیە بێت کە بێپچڕان لەناو ڕۆحیدا دەبزوێت، ئەندێشەی گەڕانەوە بۆ دەستپێکی دەرچوونی ئەو بۆ ناو جیهان، یان دروستتر بڵێم ئەوەی ئەو لەکوێوە هاتە دنیاوە و چۆن بتوانێت بۆی بگەڕێتەوە. Read More »

ڕۆڵی پارتی لە تیرۆری هاوڕێیان شاپور و قابیل دا…

عەبدوڵا مەحمود:   

١٨ ئەم مانگی ڕابردوو ٢٣ ساڵ بەسەر تیرۆری هاوڕێیان شاپور عەبدولقادر و قابیل عادل دا تێپەڕی. شاپور و قابیل دوو رابەری ناسراو و دوو ڕوخساری خۆشەویستی چەندین بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی لەوانە” کۆمەڵەی ئاوارەکان، یەکێتی بێکاران و بزوتنەوەی یەکسانیخوازانەی ژنان” لە کۆمەڵگەی کوردستان و هاوکاتیش دوو کادری بەرجەستە و خۆشەویستی ڕابەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق بوون. Read More »